أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی دووه‌م:
مادده‌ی دووه‌م: ده‌سته‌ڵاتێكی چاودێری له هه‌رێمدا داده‌مه‌زرێت به‌ناوی(دیوانی چاودێری دارایی هه‌رێمی كوردستان – عیراق)كه‌سایه‌تییه‌كی مه‌عنه‌وی و سه‌ربه‌خۆیی دارایی و كارگێڕی هه‌یه‌و بۆی هه‌یه هه‌موو ره‌فتارێكی یاسایی بۆ به ئاكام گه‌یاندنی ئه‌ركی سه‌رشانی خۆی بگرێته به‌رو سه‌رۆكه‌كه‌ی یا ئه‌و كه‌سه‌ی كه ده‌سته‌ڵاتی پێ ده‌دات نوێنه‌رایه‌تی ده‌كات.
مادده‌ی سێزده‌م:
مادده‌ی سێزده‌م: یه‌كه‌م: ئه‌م كار‌و ره‌فتارانه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه به سه‌رپێچی دارایی داده‌نرێن: 1-پابه‌ند نه‌بوون به یاسا‌و بڕیار‌و پێڕه‌و ورێنمایی و به‌یانه داراییه‌كان. 2- پشتگوێ خستن و كه‌مته‌رخه‌می نواندن كه ده‌بنه هۆی له ده‌ست چوون و به‌فیڕۆ دانی دارایی گشتی یاخود زیان گه‌یاندن به ئابووری نیشتمانیی. 3-پێشێلكردنی یاسای به‌رزه‌فتكردنی فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌ت یاخود هه‌ر یاسایه‌كی دیكه كه كاری پێ ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر له ئه‌نجامدا زیان به دارایی گشتی گه‌یاند. 4- شاردنه‌وه‌ی په‌ڕاوو موسته‌نه‌دو ئه‌و تۆمارانه‌ی كه بۆ كاری چاودێری و وردبینی پێویستن به‌بێ بوونی پاساوی گونجاو. 5 ـ وه‌ڵام نه‌دانه‌وه‌ی نووسراوه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی چاودێری و سه‌رپێچی و تێبینیه‌كانی و له‌به‌رچاو نه‌گرتنیان. 6 ـ ئه‌نجام نه‌دانی كاری پێویست سه‌باره‌ت به یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی ئه‌و سه‌رپێچییانه‌ی كه له راپۆرته‌كانی دیواندا هاتوون. دووه‌م: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه سه‌ر به چاودێری دیوانن له حاڵه‌ته‌كانی (تزویر)و(اختلاس) وئه‌و سه‌رپێچییه داراییانه ئاگاداری بكه‌نه‌وه كه له بڕگه‌كانی(1 و2)ی به‌ندی(یه‌كه‌م)له‌م مادده‌یه‌دا هاتوون، ئه‌مه‌ش له‌كاتی ئاشكرابوونی به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌و ئاگادار كردنه‌وه‌یه ببێته هۆی هه‌ڵنه‌سانی ئه‌و لایه‌نانه به‌كاری پێویست، هه‌روه‌ها پێویسته دیوان له ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه له‌و سه‌رپێچیانه ئاگادار بكاته‌وه، به پێچه‌وانه‌وه‌ش به سه‌رپێچی ئه‌م یاسایه داده‌نرێت.
سێیه‌م
سێیه‌م: ئه‌و رووبه‌رانه‌ی كه دامه‌زرا و بینای گشتیان له‌سه‌ر بنیاد نراوه به ده‌ر ده‌كرێت له حوكمه‌كانی ئه‌م بڕیاره و زه‌وی و بینایه‌كه‌یان به ناوی ئه‌و لایه‌نه‌وه تۆمار ده‌كرێن كه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم بڕیاری له‌سه‌ر ده‌دات، له‌و حاله‌ته‌ی كه به ناوی هیچ لایه‌نێكی حكومه‌ت له هه‌رێم دا تۆمار نه‌كرابێ.
مادده‌ی دووه‌م
مادده‌ی دووه‌م: یه‌كه‌م: كاركردن به بڕگه(4)ی مادده (2) له یاسای باجی ده‌رامه‌تی ژماره (113)ی ساڵی 1982ی هه‌مواركراو راده‌گیرێ. دووه‌م: كاركردن به بڕگه(2) له بڕیاری ژماره (520)ی ساڵی 1987 راده‌گیرێ. سێیه‌م: كاركردن به بڕگه(20)ی مادده (7)ی یاسای باجی ده‌رامه‌تی ژماره (113)ی ساڵی 1982ی هه‌مواركراو ڕاده‌گیرێ. چواره‌م: بڕیاری ژماره (73)ی ساڵی 2000 هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه. پێنجه‌م: مادده (2) له بڕیاری ژماره (86)ی ساڵی 2000 هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه. شه‌شه‌م: مادده (3) له یاسای باجی ده‌رامه‌تی ژماره (5)ی ساڵی 1999 هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه. حه‌وته‌م: مادده (4) له یاسای باجی ده‌رامه‌تی ژماره (5)ی ساڵی 1999 هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه. هه‌شته‌م: ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌خرێته پالأ مادده (2) و ده‌بێته بڕگه(4) و به‌م جۆره ده‌خوێندرێته‌وه:ـ 1. باجێك به‌رێژه‌ی به‌رزبوونه‌وه له نرخی خانووبه‌ره‌كه فه‌رزده‌كرێ یان مافی به‌كارهێنانی خه‌مڵێندرابێت به پێی حوكمه‌كانی یاسای ژماره (85)ی ساڵی 1978ی خه‌مڵاندنی به‌های خانووبه‌ره و قازانجه‌كانی یان به‌ده‌له‌كه‌ی و كامیان به‌ســـه‌ر خاوه‌ن موڵك پتر ده‌وه‌ستێ یان خاوه‌نی مافی ده‌سكاری كردنیه‌تی به‌هه‌ر رێگایه‌ك له رێگاكانی گواستنه‌وه‌ی موڵكایه‌تی یاخود چنگ كه‌وتنی مافی ده‌سكاری كردنیان یان گواستنه‌وه‌ی وه‌ك (فرۆشتن و گۆڕینه‌وه و رێككه‌وتن و ده‌ست هه‌ڵگرتن وبه‌خشین ولابردنی كۆیه‌شی و پاكۆكردنی وه‌قف یاخود بانه‌وانی) و مامه‌ڵه له‌گه‌لأ كرێچی وه‌ك خاوه‌ن موڵك ده‌كرێ له كاتی به‌كرێ گرتنی خانوو كه كه‌وتووه‌ته به‌رده‌ســتی به گرێبه‌ستی بانه‌وانی وبه‌م جۆره حسێب ده‌كرێ:ـ 2. یه‌كه‌م(50000000) په‌نجا ملیۆن دینار له نرخی خه‌ملێنراوی خانووبه‌ره كه یا به‌ده‌له‌كه‌ی ده‌بوردرێ ءئه‌م گوژمه پاره‌یه به‌سه‌ر هاوبه‌شه‌كاندا به پێی یشكه‌كانیان دابه‌ش كرێ ئه‌گه‌ر خانووبه‌ره‌كه به موڵك كرابێ له ڕووی كۆبه‌شییه‌وه. ب-ئه‌وه‌ی له بڕه پاره لێبوردراوه‌كه پتر بێ كه له بڕگه‌ی (یه‌كه‌م /1) له‌م به‌نده‌دا هاتووه، به‌م رێژه‌یه باجه‌كه ده‌یگرێته‌وه:ـ 1. (3%) تاكو (50000000) په‌نجا ملیۆن دینار. 2. (4%) ئه‌وه‌ی له (50000000) په‌نجا ملیۆن دینار زیاتربێ تاكو (100000000) سه‌د ملیۆن دینار. 3. (5%) ئه‌وه‌ی له (100000000) سه‌د ملیۆن دینار زیاتربێ تا ده‌گاته (150000000) سه‌د وپه‌نجا ملیۆن دینار. 4. (6%) ئه‌وه‌ی له (150000000)سه‌د وپه‌نجا ملیۆن دینار زیاتربێ. 5. ئه‌گه‌ر گواستنه‌وه‌ی مڵكداری خانووبه‌ره‌كه له‌سه‌ر چه‌ند پشكێك له‌خانووبه‌ره‌كه بوو، ئه‌وا باجه‌كه به پێی حوكمه‌كای ئه‌م یاسه له‌سه‌ر هه‌موو خانووبه‌ره‌كه حسێب ده‌كرێ و به‌پێی پشكه‌كانی كه گوازراونه‌ته‌وه بۆگشت خانووبه‌ره‌كه وه‌رده‌گیرێ. 6. نابێ مۆڵه‌تی ئه‌و مامه‌لانه‌ی ده‌كه‌ونه به‌ر حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه له رێكاره‌كانی پشكنین و گه‌ڕان به‌دوای سه‌رپێچییه‌كانی باج كه به‌ر له جێبه‌جێ كردنی ئه‌م یاسایه ئه‌نجامدراوه هه‌ڵپه‌سێردرێ. 7. حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه به‌ده‌ر له‌و لێبوردرانه‌ی كه له بڕگه (یه‌كه‌م/1)دا هاتوون پیاده ده‌كرێن به‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی موڵكایه‌تی خانووبه‌ره یان مافی ده‌سكاری كردنی كه‌پێش ئه‌م یاسایه ته‌واوبووه و باجه‌كان یان فه‌رقی خه‌مڵێنراوه‌كه‌ی كه كه‌وتۆته‌سه‌ریان نه‌دراوه.
مادده‌ی سی و حه‌وت
مادده‌ی سی و حه‌وت: ده‌بێت وه‌زیری دارایی و ئابووری رێنمایی پێویست بۆ ئاسان جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربكات و هه‌روه‌ها بۆدیاری كردنی ده‌سه‌ڵاتی خه‌رج كردنی به ئیداراتی حكومی به ماوه‌یه‌ك كه له (15) پازده رۆژ له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م یاسایه له رۆژنامه‌ی فه‌رمی تێپه‌ڕ نه‌كات.
مادده‌ی سی و نۆ:
مادده‌ی سی و نۆ: وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری به‌رده‌وام ده‌بێت له سه‌ره‌فكردنی سلفه‌كانی (سلفه و به‌خشینی هاوسه‌رگیری، قه‌رزه‌كانی بانكی عه‌قار و كشتوكاڵ و پیشه‌سازی و پڕۆژه بچووكه‌كان) تا ئه‌و كاته‌ی بودجه‌ی ساڵی دارایی داهاتوو بڕیاری لێ ده‌درێ.
مادده‌ی چواره‌م
مادده‌ی چواره‌م: لیژنه‌ه‌یكی تایبه‌تكار له باره‌گای وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه پێك ده‌هێنرێ بۆ جێبه جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه و دانانی چه‌ند پێوانه‌یه‌كی دیاری كرا‌و بۆ به‌رده‌وام بوونی ئه‌فسه‌ره گێردراوه‌كان له خزمه‌تی عه‌سكه‌ریدا یا گواستنه‌وه‌یان بۆ وه‌زیفه‌یه‌كی مه‌ده‌نی یان خانه‌نشین كردنیان.
مادده‌ی چواره‌م: (هه‌موار)
مادده‌ی چواره‌م: كه‌س وكاری ئه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌یان گرێته‌وه، له‌گه‌لأ ئه‌وانه‌ی هاریكارییان ده‌كه‌ن لێ ده‌بووردرێن، ئه‌گه‌ر زانیاری ناراستییان له پێناوی پاراستنی ژیان و به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌وانه‌ی ئه‌م یاسایه ده‌یان گرێته‌وه پێشكه‌ش كردبێ.
چواره‌م
چواره‌م: هه‌ر شارێكی كوردستانی عێراق یادی رۆژی راپه‌رینی خۆی ده‌كاته‌وه به‌و بۆنه‌یه‌وه به‌شێوه‌ی تایبه‌تی ئاهه‌نگ ده‌گێڕێ.
مادده‌ی یه‌كه‌م
مادده‌ی یه‌كه‌م: مادده‌ی دووه‌می یاساكه هه‌موار ده‌كرێت و، به‌م شێوه‌یه‌ی دادێ ده‌خوێندرێته‌وه: ئه‌كادیمیای كوردی خاوه‌ن كه‌سایه‌تییه‌كی سه‌ربه‌خۆی مه‌عنه‌وییه و یه‌كێكه له چاوگه باڵاكان له‌هه‌موو شتێكی په‌یوه‌ندیی به زمانی كوردی و شێوه‌زاره‌كانی و پاراستن و ده‌وڵه‌مه‌ند كردنییه‌وه هه‌بێ، به مه‌به‌ستی گه‌یشتن به زمانێكی یه‌كگرتووی فه‌رمی.
مادده‌ی شانزده‌یه‌م
مادده‌ی شانزده‌یه‌م: یه‌كه‌م: لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی له سه‌رۆك و دوو ئه‌ندام پێك دێ، ده‌سته‌ی گشتی له كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆیدا هه‌ڵیان ده‌بژێرێ. دووه‌م: لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی ئه‌و كێشانه سه‌یر ده‌كا كه له ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا وه بۆی هه‌واڵه ده‌كرێن له بابه‌ت ئه‌و سه‌رپێچیانه‌وه كه په‌یوه‌ندیدارن به ره‌وشی پیشه‌ییه‌وه له‌و حاڵه‌تانه‌دا كه له تایبه‌تمه‌ندیه‌تی لیژنه‌كانی به‌رزه‌فتی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیدا نین، وه بۆی هه‌یه یه‌كێ له‌و سزایانه‌ی خواره‌وه بسه‌پێنێ: 1. ئینزار. 2. توبیخ. 3. قه‌ده‌غه كردنی ده‌ستدانه پیشه بۆ ماوه‌یه‌ك كه له شه‌ش مانگ تێنه‌په‌رێت. 4. له كاتی گه‌رانه‌وه (العود)، ئه‌گه‌ر سه‌رپێچیه‌كی پیشه‌یی تری له ماوه‌ی سێ ساڵی داهاتوودا له مێژووی سه‌پاندنی سزای یه‌كه‌مدا كرد، ماوه‌یه‌ك ده‌ست دانه پیشه‌ی لێ قه‌ده‌غه ده‌كرێ كه له دوو ساڵ تێنه‌په‌رێ. سێیه‌م: لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی ئه‌و بنه‌مایانه پێره‌و ده‌كا كه له یاسای به‌رزه‌فتی كارمه‌ندانی ده‌وڵه‌تدا هاتووه.
مادده‌ی سێیه‌م
مادده‌ی سێیه‌م: وه‌زاره‌ت له‌مانه‌ی خواره‌وه پێكدێ: یه‌كه‌م: وه‌زیر: سه‌رۆكی باڵای وه‌زاره‌ته و به‌رپرسه له جێبه‌جێ كردنی سیاسه‌ته‌كانی و سه‌رپه‌رشتی جێبه‌جێ كردنی یاسا‌و پێڕه‌وه‌كان و ده‌رچوواندنی رێنمایی وفه‌رمان و به‌یاننامه‌كان له چوارچێوه‌ی ئه‌ركی كاره‌كانی وه‌زاره‌ت و پێكهاته‌كانی و هه‌موو كاروباره دارایی و كارگێڕی و سه‌ربازیی و رێكخستن و هونه‌ری وبه‌دوا داچوونیان و ئاراسته كردنیان وهه‌ماهه‌نگی كردن له نێوان ده‌زگا گشتیه‌كاندا له چوارچێوه‌ی سنووری ئه‌م یاسایه و یاسا كارپێكراوه‌كانی دیكه و بۆی هه‌یه هه‌ندێك له ده‌سته‌ڵاته‌كانی بداته بریكاره‌كانی وه‌زاره‌ت وسه‌رۆكی یه‌كه كارگێڕییه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌ره‌گشتیه‌كان و سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌كان و له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا به‌رپرسپار ده‌بێ، چونكه ئه‌ندامێكی هاوكاره تێیدا. دووه‌م: بریكاره‌كانی وه‌زاره‌ت: 1. بریكاری وه‌زاره‌ت بۆ كاروباری هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ. 2. بریكاری وه‌زاره‌ت بۆ كارگێڕیی گشتی. سه‌رپه‌رشتی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ و فه‌رمانگه‌كانی كاروباری گشتی و یه‌كه كارگێڕییه‌كان و كارگێڕییه خۆجێیه‌كان ده‌كه‌ن وئه‌و ئه‌رك و ده‌سته‌ڵاتانه‌ی كه وه‌زیر پێیان ده‌سپێری هه‌ڵده‌سووڕێنن به‌مه‌رجێ ده‌بێ خاوه‌ن شاره‌زایی ولێهاتوویی بن و به‌لای كه‌می خاوه‌نی بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆ بن. سێیه‌م: نووسینگه‌ی وه‌زیر: فه‌رمانبه‌رێك به‌رێوه‌ی ده‌بات به ناونیشانی به‌ڕێوه‌به‌ر یاخود ئه‌فسه‌ریك كه‌پایه‌كه‌ی له نه‌قیب كه‌متر نه‌بێ و خاوه‌نی بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆ بێت وچه‌ند فه‌رمانبه‌رو كارمه‌ندێك یارمه‌تی ده‌ده‌ن. چواره‌م: نووسینگه‌كانی هه‌ردوو بریكاره‌كانی وه‌زاره‌ت: هه‌ر بریكارێكی وه‌زاره‌ت نووسینگه‌ی تایبه‌تی خۆی هه‌یه و فه‌رمانبه‌ریك سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات یاخود ئه‌فسه‌ریك به ناونیشانی به‌رێوه‌به‌ر و چه‌ند فه‌رمانبه‌ر و كارمه‌ندێك یارمه‌تی ده‌ده‌ن. پێنجه‌م: راوێژكاران: راوێژكاری وه‌زیر به پله‌ی تایبه‌تی ده‌بێ و ده‌بێت خاوه‌نی بروانامه‌ی به‌رایی زانكۆ بێت له بواری پسپۆڕییه‌كه‌ی و به‌لانی كه‌م له (15) ساڵ خزمه‌تی به كرده‌نی هه‌بێت و خاوه‌ی شاره‌زایی و لێهاتوویی بێ و له‌و مه‌سه‌لانه‌ی كه وه‌زیر بۆی ده‌نێرێ مه‌شوه‌ره‌ت پێشكه‌ش ده‌كات و دامه‌زراندنی به پێشنیازی وه‌زیر ده‌بێ و به‌مه‌رجێك نابێ ژماره‌یان له چوار زیاتر بن. شه‌شه‌م: پارێزگارانی هه‌رێم: پارێزگار: فه‌رمانبه‌ری یه‌كه‌می جێبه‌جێ كردنه له پارێزگا‌و به‌وه‌زاره‌ته‌وه ده‌لكێ و پێویسته ئه‌و یاسا‌و پیڕه‌وو رێنمایی و فه‌رمانانه جێبه‌جێ بكات كه له‌وه‌زیره‌كانه‌وه ده‌رده‌چێ و سه‌باره‌ت به ماف وخزمه‌تی وه‌زیفیش به‌پله‌ی تایبه‌تی (بریكاری وه‌زاره‌ت) ده‌بێ. حه‌وته‌م: ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌ت: 1- له دیوانی وه‌زاره‌ت ئه‌نجومه‌نێك پێكدی پێی ده‌گوترێ (ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌ت) و له مانه پێك دێت: أ- وه‌زیر : سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن. ب- بریكارانی وه‌زاره‌ت: ئه‌ندامن. ج- پارێزگاران: ئه‌ندامن. د- به‌رٍێوه گشتییه‌كان: ئه‌ندامن. ه- راوێژكاران: ئه‌ندامن. 2- ئه‌نجومه‌ن لێكۆڵینه‌وه و گفتوگۆده‌كات و بیڕورا ده‌رده‌بڕێت له هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه وه‌زیر بۆی ده‌نێرێ. 3- وه‌زیر بۆی هه‌یه بانگهێشتی هه‌ركه‌سێك له كارمه‌ندانی وه‌زاره‌ت یان وه‌زاره‌ته‌كانی تر بكات له‌وانه‌ی پسپۆڕی و شاره‌زاییان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی له دانیشتنه‌كه ئاماده بن یاخود به پێی پێویست. 4- ئه‌نجومه‌ن كۆبوونه‌وه‌كانی خۆی هه‌ر سێ مانگ جارێك ده‌به‌ستێ یان له سه‌ر بانگهێشتی وه‌زیر و به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و و له‌كاتی ئاماده‌نه‌بوونی، بریكاری وه‌زاره‌ت له سه‌رۆكایه‌تی كردنی دانیشته‌كه جێی ده‌گرێته‌وه كه وه‌زیر رای ده‌سپێرێ. 5- بریاره‌كانی ئه‌نجومه‌ن له رۆژی ده‌رچوونیانه‌وه به‌ركارن. هه‌شته‌م: به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی دیوان: فه‌رمانبه‌رێك به‌ڕێوه‌ی ده‌بات به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی كه خاوه‌ن بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆ بێت وخاوه‌ن شاره‌زایی و لێهاتوویی بێ و ئه‌مانه‌ی پێوده‌لكێ: 1. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كارگێڕیی. 2. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆیه‌تی. 3. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ژمێریاریی. 4. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پلان وبه‌دواداچوون. 5. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی میره وئالیات. 6. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندن وپه‌یوه‌ندییه‌كان. 7. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی وردبینی و چاودێری. 8. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌كنولۆجیای زانیارییه‌كان (بانكی زانیاریی). نۆیه‌م: به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ناوخۆ: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆ هه‌بێ یاخود ئه‌فسه‌رێك بێت له هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ پایه‌كه‌ی له عه‌قید كه‌متر نه‌بێ و بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی هه‌بێ و خاوه‌ن شاره‌زایی و لێهاتوویی بێ وئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیانه‌ی پێوه ده‌لكێ: 1. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌دواداچوونی توندوتیژی دژی ئافره‌ت. 2. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆمه‌ڵه‌و رێكخراو و حزبه‌كان. 3. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری نهێنی و په‌یوه‌ندییه تایبه‌تیه‌كان. 4. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاراسته‌كردن و رابه‌ری كردنی مه‌عنه‌وی. 5. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌دواداچوونی تاوانه رێكخراوه‌كان. 6. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی مه‌شق وشیاندن و لیكۆڵینه‌وه و لێتۆژینه‌وه‌كان. 7. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاماهه‌نگی و په‌یوه‌ندییه هه‌رێمیه‌كان. ده‌یه‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كارگێڕیی خۆجێیه‌تی: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه خاوه‌ن بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆ بێت و شاره‌زایی و لێهاتووی هه‌بێ و ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ی پێوه‌ده‌لكێ: 1. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كارگێڕیی وخۆیه‌تی. 2. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ژمێریاریی. 3. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی موڵكه‌كان. 4. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی وردبینی و چاودێری. 5. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌ندازه‌ی پرۆژه و دیزاینه‌كان. 6. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پلان و به‌دواداچوون. 7. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی خۆجێیه‌تی له پارێزگاكانی هه‌رێمدا. یازده‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ئافره‌ت: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی هه‌بێ و خاوه‌ن شاره‌زایی و لێهاتووی بێ. دوازده‌م: ده‌سته‌ی پشكنینی كارگێڕی: فه‌رمانبه‌ریك له پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه خاوه‌ن شاره‌زایی و پسپۆری بێ و بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆ هه‌بێ، ژماره‌یه‌ك له پشكێنه‌ران یارمه‌تی ده‌ده‌ن و ده‌سته تایبه‌تمه‌نده به پشكنینی یه‌كه كارگێڕیه‌كان وفه‌رمانگه و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه گشتیه‌كان و ئه‌و به‌شانه‌ی سه‌ر به وه‌زاره‌تن جگه له فه‌رمانگه‌كانی هێزی ئاسایشی ناوخۆ. سێزده‌م: مه‌ڵبه‌ندی په‌ره‌پێدانی كارگێڕیی: كادیری كارگێڕیی و سه‌رۆكی یه‌كه كارگێڕییه‌كان ئاماده ده‌كات وئاستی كاركردنیان و توانا زانستی و كارگێری و رێكخستن و هونه‌ریه‌كانیان به‌رز ده‌كاته‌وه و كاروباری مه‌ڵبه‌ند به پێره‌وێك رێكده‌خات. چوارده‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ: ئه‌فسه‌ریكی پۆلیس به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه پایه‌ی له رائید كه‌متر نه‌بێ و خاوه‌ن شاره‌زایی و لێهاتووی بێ له بواری كاری له هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ و له باره‌گاكه‌ی وه‌زاره‌تدا ده‌بێ و ئه‌ركه‌كانی له هه‌ماهه‌نگی كردن له نێوان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه گشتییه‌كانی هێزی ئاسایشی ناوخۆ و فه‌رمانگه‌كانی سه‌ر به بریكاری وه‌زاره‌ت بۆ كاروباری هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ دیاری ده‌كرێن. پازده‌م: فه‌رمانگه‌ی یاسایی: فه‌رمانبه‌رێك سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر یان ئه‌فسه‌رێك كه‌بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی له یاسادا هه‌بێ و شاره‌زایی و لێهاتووی به‌لای كه‌م (ده) سالأ له بواری پسپۆرییه‌كه‌ی هه‌بێ و به وه‌زیره‌وه ده‌ڵكی. شازده‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پۆلیس: 1. به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی خاوه‌ن شاره‌زایی وپسپۆڕی له كاره‌كه‌ی خۆی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی هه‌بێ و له ئه‌فسه‌ره‌كانی هێزی ئاسایشی ناوخۆ بێت و پایه‌كه‌ی له عه‌مید كه‌متر نه‌بێ و دوو یاریده‌ده‌ر یارمه‌تی ده‌ده‌ن كه‌پایه‌یان له رائید كه‌متر نه‌بێ و پاراستنی سیسته‌می گشتی ده‌گرێته ئه‌ستۆ له‌گه‌لأ پیاده‌كردنی سه‌روه‌ریی یاسا و هه‌ر چی په‌یوه‌ندیدار بێ به كاروباری پۆلیس و، باره‌گای گشتی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پۆلیس له‌مانه‌ی پێكدێ: 2. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی تاوان و جم‌وجۆل. 3. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كارگێڕیی. 4. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی فه‌رمانگه‌ی یاسایی. 5. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ژمێریاری. 6. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی وردبینی وچاودیری. 7. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئامار. 8. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پلان و به‌دواداچوون. 9. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی مه‌شق وشیاندن. 10. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌دواداچوونی توندوتیژی دژی ئافره‌ت. 11. هه‌روه‌ها ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیانه‌شی پێوه ده‌لكێ: 12. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی پۆلیسی پارێزگاكان. 13. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی به‌رگری شارستانی له پارێزگاكاندا. 14. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی كاره‌بای هه‌رێم. 15. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پاراستنی دارستانه‌كان وژینگه له هه‌رێمدا. 16. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاراستنی ده‌زگاكانی نه‌وت. 17. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ساغكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌كانی تاوان له هه‌رێمدا. 18. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی موخابه‌ره‌ی پۆلیس. 19. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی به‌رگری شارستانی له فڕۆكه‌خانه‌كان. 20. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی چالاكییه شارستانیه‌كان له هه‌رێمدا. حه‌ڤده‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گه‌شت و وڵاتنامه‌ی گشتی: 1. ئه‌فسه‌رێك به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له ئه‌فسه‌ره‌كانی هێزی ئاسایشی ناوخۆ به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه پایه‌كه‌ی له عه‌مید كه‌متر نه‌بێ و بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی هه‌بێ و خاوه‌نی شاره‌زایی وپسپۆڕیی بێ له بواری كاره‌كه‌ی و دوو یاریده‌ده‌ر یارمه‌تی ده‌ده‌ن كه‌پایه‌كه‌یان له رائید كه‌متر نه‌بێ وهه‌موو كاروبارێكی په‌یوه‌ست به ره‌گه‌زنامه و باری شارستانی و نشینگه‌و و پاسپۆرت له سنووری یاسا جێبه‌جێ كراوه‌كان داده‌گرێته ئه‌ستۆ و باره‌گای گشتی له‌مانه --------پێكدێ: 2. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری ره‌گه‌زنامه. 3. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری پاسپۆرته‌كان. 4. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری نشینگه. 5. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی باری شارستانی. 6. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی فه‌رمانگه‌ی یاسایی. 7. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كارگێڕیی وخۆیه‌تی. 8. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ژمێریاری. 9. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی وردبینی و چاودێری. 10. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئامار. 11. ئه‌مانه‌شی پێوه ده‌لكێ: 12. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی ره‌گه‌زنامه و باری شارستانی له پارێزگاكاندا. 13. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی پاسپۆرت له پارێزگاكاندا. 14. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی نشینگه له پارێزگاكاندا. هه‌ژده‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هاتووچۆ: 1. ئه‌فسه‌رێك به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له ئه‌فسه‌ره‌كانی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی هه‌بێ و خاوه‌ن شاره‌زایی و پسپۆڕی بێت له بواری كاره‌كه‌ی و پایه‌كه‌ی له عه‌مید كه‌متر نه‌بێ و دوو یاریده‌ده‌ر یارمه‌تی ده‌ده‌ن كه پایه‌یان له رائید كه‌متر نه‌بێ وپیاده‌كردنی یاسا و پێڕه‌و و رێنماییه‌كانی هاتوچۆ ده‌گرێته ئه‌ستۆ و جوولانه‌وه‌ی رۆیشتن و ئه‌ندازه‌ی هاتووچۆ رێكده‌خات و له‌مانه ----------پێكدێ: 2. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری هونه‌ریی. 3. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌ندازه‌ی هاتووچۆ. 4. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كارگێڕیی خۆیه‌تی. 5. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی فه‌رمانگه‌ی یاسایی. 6. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ژمێریاریی. 7. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی وردبینی و چاودیری. 8. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پلاندانان و به‌دواداچوون و ئامار. 9. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی میره وئالیات و موخابه‌ره. 2- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی هاتووچۆی پارێزگاكانی پێوه ده‌لكێ. نۆزده‌م: ده‌سته‌ی پشكنینی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ: ئه‌فسه‌رێك به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌رێوه‌ی ده‌بات كه‌پایه‌كه‌ی له عه‌مید كه‌متر نه‌بێ و خاوه‌ن شاره‌زایی وپسپۆڕی بێ له بواری كاره‌كه‌یدا و خاوه‌نی بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆ بێت و ژماره‌یه‌ك له پشكێنه‌ران له گه‌وره ئه‌فسه‌رانی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ یاریده‌ی ده‌ده‌ن و تایبه‌تمه‌ند ده‌بێ به پشكنینی هه‌موو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه گشتیه‌كانی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ و فه‌رمانگه سه‌ربازییه‌كانی دیكه كه به وه‌زاره‌ته‌وه لكاون. بیسته‌م: دادگا هه‌میشه‌ییه‌كانی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ: به فه‌رمانی وه‌زیر دادگایه‌ك له سه‌رۆكی دادگا پێك دێ كه‌پایه‌كه‌ی له عه‌مید كه‌متر نه‌بێ و به‌لانی كه‌م ده سالأ شاره‌زایی هه‌بێ و دوو ئه‌ندامی بنه‌ڕه‌تیش كه‌پایه‌كه‌یان له عه‌قید كه‌متر نه‌بێ و ئه‌ندامێكی یه‌ده‌گیش به هه‌مان پایه و داوا كارێكی گشتیش كه پایه‌كه‌ی له نه‌قیب كه‌متر نه‌بێ و مه‌رجه هه‌ر هه‌موویان له ئه‌فسه‌رانی هێزی ئاسایشی ناوخۆ و خاوه‌ن بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆ له یاسا بن و، پسپۆرایه‌تی ئه‌م دادگایه‌ش بینینی هه‌موو ئه‌و تاوانانه‌یه كه ده‌درێته پاڵ ئه‌فسه‌رو كارمه‌ندانی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ و یاسا سزاییه‌كان و ئسوڵی تایبه‌ت به هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ و یاسا سزاییه‌كانی دیكه‌و ئسوڵی دادگا سزاییه‌كانیان ده‌رهه‌ق جێبه‌جێ ده‌كرێ و بڕیاره‌كانیشی ده‌كه‌ونه به‌ر چاودێری و وردبینی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی(تمییز) هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق و ده‌رماڵه‌ی دادوه‌رانیش بۆ سه‌رۆك و ئه‌ندامی دادگا‌و ده‌رماڵه‌ی داواكارانی گشتیش بۆ داواكاری گشتی خه‌رج ده‌كرێ. بیست ویه‌كه‌م: نووسینگه‌ی كۆچ كردن و كۆچ پێكراوان: راسته‌وخۆ به وه‌زیرَه‌وه ده‌لكێ و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی كۆچ كردن و كۆچ پێكراوه‌كان له پارێزگاكانی هه‌رێمیان پێوه ده‌لكێ. بیست ودووه‌م: كۆلێجی پۆلیس: (عه‌میدی كۆلێج) به‌رێوه‌ی ده‌بات كه به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی بێ و راسته‌و خۆ به وه‌زیره‌وه ده‌لكێ، به مه‌رجێ ئه‌فسه‌ری پۆلیس بێ و پایه‌كه‌ی له عه‌قید كه‌متر نه‌بێ و كاروباره‌كانی به پێڕه‌وێكی تایبه‌ت ریكده‌خرێن.
مادده‌ی چوارده‌م
مادده‌ی چوارده‌م: سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی یه‌كه‌ی خه‌رج كردن كه له‌پێشكه‌ش كردنی ژمێریاری كۆتایی ساڵی 2009ی فه‌رمانگه‌كه‌ی پاش جێبه‌جێكردنی ئه‌م یاسایه دوا ده‌كه‌وێ به‌پێی رێكاره یاسایی و رێنماییه كارپێكراوه‌كان ره‌وانه‌ی لێكۆڵینه‌وه ده‌كرێ.
مادده‌ی نۆیه‌م:
مادده‌ی نۆیه‌م: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ولایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی سیانزده‌هه‌م
مادده‌ی سیانزده‌هه‌م: پاداشتی فه‌رمانبه‌ران نابێ ساڵانه له‌دوو ملیون دینار زیاتربَی بۆ كه‌سێك و له‌ناو ته‌رخانكراوی بڕیاری له‌سه‌ردراوی بودجه‌ی تایبه‌تمه‌ندبێ و ئه‌مه‌ش به پێی ڕێنمایی وا ده‌بێ كه وه‌زاره‌تی دارایی وئابووری ده‌ری ده‌كات.
یەكەم:
یەكەم: 1-هەموو ئەو زەوی وزارە كشتوكاڵییانەی كە موڵكی پوختی (صرف) ئەشخاصی تەبیعین و زەوییەكانی موڵكی دەوڵەت كه كەسانێك مافی تەسەڕوفیان تێدا هەیە كە لە چوارچێوەی ئەو پارچە زەویانەی لەم خشتە هاوپێچانەدا دیاری كراون و هاووڵاتیان بەشێوەیەكی نایاسایی بەر لە ساڵی (1975) خانووی نشینەییان لەسەر دروست كردووەو بەپێی تەصامیمی بنەڕەتی كەوتوونەتە ناو ناوچە نشینەكانەوە بەناوی ئەو شارەوانییەوە تۆمار دەكرێن كە ئەو زەوییانەیان تێدایە. 2- پێویستە لەسەر شارەوانییەكان ئەو زەویانە بەپێی واقیعی حاڵی خانووە دروستكراوەكان دابڕ دابڕ (فرز) بكەن و قەرەبووی خاوەن ئەو زەوییانەو خاوەن كێَڵگە تەصەڕوفكراوەكان بدەنەوە بەوەی كە هەر مەترێكی چوارگۆشە لە زەویی موڵكی صرفی ئەشخاص (200)دوو سەد فلسی بدەنێ و، هەر مەترێكی چوارگۆشەیش كە موڵكی دەوڵەتەو كەسانێك مافی تەصەڕوفیان تێیدا هەیە (50) پەنجا فلسی بدەنێ. 3- ئەو پێ لێ ڕاكێشاوە (المتجاوز)ی كە خانووی نشینەی خۆی لەسەر ئەو زەوییانە دروست كردووە یان وەرەسە شەرعیەكانی مافی ئەوەی هەیە كە بەرامبەر بە هەر مەترە چوارگۆشەیەك (4) چوار دینار بدات پارچەكەی بكات بە موڵكی خۆی.
مادده‌ی دووه‌م
مادده‌ی دووه‌م: مادده‌ی چواره‌می یاساكه هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و ئه‌مه‌ی دادێ جێی ده‌گرێته‌وه: مادده‌ی چواره‌م: ئه‌كادیمیا كار بۆ به‌جێ گه‌یاندنی ئه‌م ئامانجانه‌ی دادێ ده‌كات: یه‌كه‌م: پاراستنی زمانی كوردی و كار كردن بۆ ئاماده كردنی توێژینه‌وه، كه ره‌نگه زه‌مینه‌ی گونجاو بۆ یه‌كخستنی زاراوه‌كانی به سوود وه‌رگرتن له شێوه‌زاره‌كانی بخولقێنێ. دووه‌م: به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی توێژینه‌وه‌ی كوردی بۆ هاوشان رۆیشتن له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنی زانستی و كولتووری. سێیه‌م: زیندوو كردنه‌وه‌ی كولتووری كورد له زانست و وێژه و هونه‌ر و پیشان دانی رۆڵی زانایانی كورد تێیدا. چواره‌م: بایه‌خ دان به لێكۆڵینه‌وه له مێژووی كورد و كوردستان و شارستانیه‌ته‌كه‌ی. پێنجه‌م: وردبوونه‌وه له ناونیشانی تابلۆی شه‌قامه گشتییه‌كانی شار و شارۆچكه‌كان و ناوی قوتابخانه‌كان و شوێنه‌كانی خوداپه‌رستی و نووسینگه و شوێنانی بازرگانی و نابازرگانی له رووی زمانه‌وه و راسپاردن به دووباره ناونانه‌وه‌یان به ناوی ناودارانی كوردستان و هێماكانی و ئاگادار كردنه‌وه‌ی لایه‌نانی په‌یوه‌ندیدار بۆ گرتنه‌به‌ری ئه‌وه‌ی پێویسته له‌باره‌یانه‌وه. شه‌شه‌م: گرێدانی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌كادیمیاكانی زانستی و زانكۆكان و ناوه‌نده‌كانی توێژینه‌وه‌ی زانستی و به‌تین كردن و به‌هێز كردنی له ناوه‌وه‌ی هه‌رێم و ده‌ره‌وه‌یدا. حه‌وته‌م: كار كردن بۆ ده‌وڵه‌مه‌ند كردنی ده‌سته‌واژه‌كان و یه‌كخستنیان له پرۆگرامه‌كانی په‌روه‌رده و فێركردن به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده.
مادده‌ی یازده‌یه‌م
مادده‌ی یازده‌یه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌یه‌وه له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا كاری پێ ده‌كرێ.
مادده حه‌ڤده‌یه‌م:
مادده حه‌ڤده‌یه‌م: پاره و داهاتی ده‌زگا له مانه‌ی خواره‌وه پێك دێت: 1. ئه‌و به‌خشینه‌ی له لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه بۆی بڕیار دراوه و بۆی خراوه‌ته ناو بودجه‌ی گشتییه‌وه. 2. ماڵی گوێزراوه و نه‌گوێزراوه كه موڵكی ده‌زگاكه‌ن. 3. ده‌ستكه‌وته‌كانی وه‌به‌رهێنانی ده‌زگا. 4. ئه‌و به‌خششانه‌ی پێشكه‌ش به ده‌زگا كراون و ئه‌وانه‌ش له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی به‌رێوه‌بردنه‌وه قه‌بووڵ ده‌كرێن، به مه‌رجێك له سه‌رچاوه‌ی ئاشكرا و به پێی مه‌شروعیه‌تی یاساوه وه‌رگیرابن. 5. ئه‌و ره‌سمانه‌ی له پێناو جێبه‌جێ كردنی ئامانجه‌كانی ده‌زگاكه فه‌رز ده‌كرێن. 6. قازانجی ئه‌و چالاكی یانه‌ی كه ده‌زگا ده‌ینوێنێ.
دووەم:
دووەم: ئەو كەسانەی كە خانووی نشینەییان، بۆ خۆیان، بەر لە (1/1/2000) لەسەر زەویی موڵكی هەرێم یان موڵكی دەوڵەت دروست كردووەو مافی تەصەڕوفی شەخاصیان تێدا هەیەو لە چوارچێوەی ئەو پارچە زەوییانەی لەم خشتە هاوپێچەدا دیاری كراون و بەپێی تەصامیمی بنەڕەتی كەوتوونەتە ناو ناوچە نشینەییەكانەوە، شارەوانیەكان بۆیان هەیە بیكەن بە موڵكیان بە نرخێكی گونجاو، ئەو نرخەش لەلایەن لیژنەگەلی خەمڵەوە كە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بە هاوبەشیی نوێنەرانی وەزارەتی دارایی و ئابووری و وەزارەتی كشتوكاڵ و ئاودێری و دایەرەكانی تۆماری عقاری پێكیان دەهێنێ، دەخەمڵێنرێت.