مادده‌ی دووه‌م: مادده‌ی چواره‌می یاساكه هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و ئه‌مه‌ی دادێ جێی ده‌گرێته‌وه: مادده‌ی چواره‌م: ئه‌كادیمیا كار بۆ به‌جێ گه‌یاندنی ئه‌م ئامانجانه‌ی دادێ ده‌كات: یه‌كه‌م: پاراستنی زمانی كوردی و كار كردن بۆ ئاماده كردنی توێژینه‌وه، كه ره‌نگه زه‌مینه‌ی گونجاو بۆ یه‌كخستنی زاراوه‌كانی به سوود وه‌رگرتن له شێوه‌زاره‌كانی بخولقێنێ. دووه‌م: به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی توێژینه‌وه‌ی كوردی بۆ هاوشان رۆیشتن له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنی زانستی و كولتووری. سێیه‌م: زیندوو كردنه‌وه‌ی كولتووری كورد له زانست و وێژه و هونه‌ر و پیشان دانی رۆڵی زانایانی كورد تێیدا. چواره‌م: بایه‌خ دان به لێكۆڵینه‌وه له مێژووی كورد و كوردستان و شارستانیه‌ته‌كه‌ی. پێنجه‌م: وردبوونه‌وه له ناونیشانی تابلۆی شه‌قامه گشتییه‌كانی شار و شارۆچكه‌كان و ناوی قوتابخانه‌كان و شوێنه‌كانی خوداپه‌رستی و نووسینگه و شوێنانی بازرگانی و نابازرگانی له رووی زمانه‌وه و راسپاردن به دووباره ناونانه‌وه‌یان به ناوی ناودارانی كوردستان و هێماكانی و ئاگادار كردنه‌وه‌ی لایه‌نانی په‌یوه‌ندیدار بۆ گرتنه‌به‌ری ئه‌وه‌ی پێویسته له‌باره‌یانه‌وه. شه‌شه‌م: گرێدانی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌كادیمیاكانی زانستی و زانكۆكان و ناوه‌نده‌كانی توێژینه‌وه‌ی زانستی و به‌تین كردن و به‌هێز كردنی له ناوه‌وه‌ی هه‌رێم و ده‌ره‌وه‌یدا. حه‌وته‌م: كار كردن بۆ ده‌وڵه‌مه‌ند كردنی ده‌سته‌واژه‌كان و یه‌كخستنیان له پرۆگرامه‌كانی په‌روه‌رده و فێركردن به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده.