أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی پێنجه‌م:
مادده‌ی پێنجه‌م: یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌نێك له وازاره‌ت پێكدێ پێی ده‌گوترێ (ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌تی داد) و له مانه پێكدێ:- 1- وه‌زیر : سه‌رۆك. 2- بریكاری وه‌زاره‌ت : ئه‌ندامه و له كاتی ئاماده‌نه‌بوونی وه‌زیر سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن ده‌كات. 3- سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی راوێژكاری : ئه‌ندامه. 4- سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتی دادی : ئه‌ندامه. 5- سه‌رۆكی داواكاری گشتی : ئه‌ندامه. 6- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی داد: ئه‌ندامه. 7- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌كانی داد: ئه‌ندامه. 8- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌یمانگه‌ی دادوه‌ری: ئه‌ندامه. 9- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی تۆماركردنی خانوو به‌ره: ئه‌ندامه. دووه‌م: ئه‌نجومه‌ن له مانگێكدا جارێك كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئاسایی ده‌به‌ستێ و سه‌رۆك بۆی هه‌یه به شێوه‌یه‌كی نائاسایی داوای به‌ستنی بكات هه‌ر كاتێك پێویستی به‌وه هه‌بوو. سێیه‌م: ئه‌نجومه‌ن به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆك یان جێگره‌كه‌ی له كاتی ئاماده‌نه‌بوونی و به ئاماده‌بوونی دوو له‌سه‌ر سێی ئه‌ندامان كۆده‌بێته‌وه و بریاره‌كانی به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامه ئاماده‌بووه‌كان ده‌رده‌چێ و له كاتی یه‌كسانی بوونی ده‌نگه‌كان ئه‌و لایه‌نه په‌سه‌ند ده‌كرێ كه سه‌رۆكی له گه‌ڵدایه. چواره‌م: ئه‌نجومه‌ن سكرتێرێكی ده‌بێ كه بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی له یاسادا هه‌بێ، كاروباری ئه‌نجومه‌ن رێك ده‌خات و خشته‌ی كاره‌كانی ئاماده ده‌كات و به ئه‌ندامه‌كانی راده‌گه‌یه‌نێ و ئه‌و قه‌زییانه پوخت ده‌كاته‌وه كه خراونه‌ته به‌رده‌می له گه‌ڵ گه‌یاندنی بڕیاره‌كانی دا‌و چه‌ند فه‌رمانبه‌رێك یاریده‌ی ده‌ده‌ن.
مادده‌ی چله‌م
مادده‌ی چله‌م : ئه‌نجومه‌ن به هه‌ماهه‌نگی له گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی په‌یوه‌ندیدار پلانێكی گشتی بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كاره‌ساته‌كانی ژینگه داده‌نێ و به‌رچاوی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌خرێ تا ره‌چاوی بكات و له‌م نه‌خشه‌یه‌شدا ئه‌مانه‌ی خواره‌وه له به‌رچاو ده‌گیرێن: یه‌كه‌م : ئه‌نجومه‌ن كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری و پێڕه‌وه‌كانی كه له لایه‌نی ناوخۆیی و نێو ده‌وڵه‌تیه‌وه له‌به‌ر ده‌ستان ده‌گرێته خۆ، بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كاره‌ساته‌كانی ژینگه و كه‌مكردنه‌وه‌ی زیانه‌كانی. دووه‌م :به پێڕه‌و لیژنه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێم به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆك وه‌زیران بۆ رووبه‌روو بوونه‌وه‌ی كاره ساته‌كان و كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كان داده‌مه‌زرێ، لایه‌نه‌كانی ناو لیژنه‌كه‌و ئه‌ركه‌كانی و میكانیزمی كاركردنی هه‌ر یه‌كه‌یان له پێش و له كاتی و له دوای روودانی كاره‌ساته‌كه ده‌ست نیشان ده‌كات. سێیه‌م : تیمه‌كانی فریاكه‌وتن بۆ رووبه‌روو بوونه‌وه‌ی كاره ساته‌كان به رێنمایی ئه‌و لایه‌نانه پێك ده‌هێنرێن كه نوێنه‌ریان له لیژنه هه‌رێمایه‌تییه‌كه‌دا هه‌یه، كه له بڕگه‌ی (دووه‌می ئه‌م مادده‌یه‌دا) هاتووه و هه‌موو پێداویستییه نوێیه‌كانی له میلاكی گونجاو و راهێنه‌ر له بواری به ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ناكاویدا بۆ فه‌راهه‌م ده‌كرێ. چواره‌م : پۆلینكردنی كاره‌ساته‌كان به‌گشتی و دیاری كردنی ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تی هه‌ر لایه‌نێك به به‌خه‌به‌ردان له ڕوودانی یان مه‌زه‌نده‌كردن به ئه‌گه‌ری روودانی و چۆنیه‌تی ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌یدا. پێنجه‌م : دامه‌زراندنی ژوورێكی عه‌مه‌لیاتی ناوه‌ندی بۆ وه‌رگرتنی هه‌واڵه‌كان له‌سه‌ر كاره‌ساته‌كانی ژینگه و به‌دواداچوونی پێشوازیكردن و ڕه‌وانه‌كردنی زانیاریه ورده‌كان له‌رباره‌یه‌وه به ئامانجی كۆكردنه‌وه‌ی تواناكانی پێویست بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی. شه‌شه‌م: پێكهێنانی كۆمه‌ڵه‌ی كاركردن كه له ژووری عه‌مه‌لییاته‌وه په‌یدابووه، بۆ به‌دواداچوونی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كاره‌ساته‌كانی ژینگه له‌كاتی ڕوودانیدا یان مه‌زه‌نده‌كردن به ڕوودانی و، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی كاركردن هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كانی پێویستی هه‌یه بۆ ڕووبه‌رووبوونه‌وه‌ی كاره‌ساته‌كانی ژینگه به هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان.
مادده‌ی حه‌ڤده‌یه‌م:
مادده‌ی حه‌ڤده‌یه‌م: ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا پێك دێ له: یه‌كه‌م: نه‌قیب، ده‌بێ موماره‌سه‌ی له پیشه‌كه‌یدا هه‌بێت كه له ده ساڵ كه‌متر نه‌بێت. دووه‌م: شه‌ش ئه‌ندام به بریكاری نه‌قیبه‌وه‌ش ئه‌وانه‌ی كه له موماره‌سه‌كردنی پیشه‌كه‌دا له حه‌وت ساڵ كه‌متریان به‌سه‌ر نه‌بردووه. سێیه‌م: ئه‌نجومه‌ن له نێوان ئه‌ندامه‌كانیدا به نهێنی بریكاری نه‌قیب و سكرتێر و خه‌زنه‌دارێك له یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌یدا هه‌ڵده‌بژیرێ. چواره‌م: ئه‌نجومه‌ن به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه هه‌ر مانگێ جارێك كۆبوونه‌وه ئاساییه‌كانی خۆی ده‌به‌ستێ، بۆیشی هه‌یه دانیشتنی نائاسایی به بانگهێشتی نه‌قیب یان به داواكاری سێیه‌كی ئه‌ندامانی ببه‌ستێت.
مادده‌ی چواره‌م
مادده‌ی چواره‌م: زانكۆ كه‌سایه‌تی مه‌عنه‌وی و سه‌ربه‌خۆیی دارایی و كارگێری و ئه‌كادیمی هه‌یه‌و بۆ هێنانه‌ئارای ئامانجه‌كانی خاوه‌ن لێهاته‌یی یاساییه‌و له دامه‌زراوه‌كانی خاوه‌ن سوودی گشتی هه‌ژمار ده‌كرێت.
مادده‌ی پێنجه‌م
مادده‌ی پێنجه‌م: یه‌كه‌م: داواكاری دامه‌زراندنی زانكۆ له لایه‌ن ده‌سته‌یه‌كی دامه‌زرێنه‌ری خاوه‌ن شاره‌زایی زانكۆیی، كه نابێت له ده ساڵ كه‌متر بێت و نابێت ژماره‌یان له پێنج كه‌س كه‌متر بێت، پێشكه‌شی وه‌زاره‌ت ده‌كرێت، له‌گه‌ڵ راپۆرتێك تیایدا داواكارانی دامه‌زراندن به‌ڵێن ده‌ده‌ن به‌دابینكردنی پێداویستیه ماددی و مرۆیی و زانستیه‌كان، به باڵه‌خانه‌و كتێبخانه‌و تاقیگه‌و پێداویستیه‌كانی تریشه‌وه‌و ئاماده‌كردنی پێڕه‌وێكی ناوخۆ، كه ئه‌مانه‌ی خواره‌وه له‌خۆبگرێت: 1- ناوی زانكۆ‌و ئامانجه‌كانی و باره‌گاكه‌ی. 2- لیستێك به ناوی ده‌سته‌ی ئه‌میندارانی زانكۆ له‌گه‌ڵ سیڤی كه‌سایه‌تی و زانستی و توانسته‌كانیان. 3- داهاته داراییه‌كانی زانكۆ. 4- كۆلێژ‌و به‌ش یان لقه زانستیه‌كان له‌گه‌ڵ دیاریكردنی ژماره‌ی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی وانه‌گوتنه‌وه‌ی هه‌ر به‌شێكی زانستی و توانسته‌كان و شاره‌زایی وخزمه‌ته‌كانیان. 5- په‌یكه‌ری رێكخستنه‌كی زانكۆ. 6- هه‌ر كاروبارێكی تر كه‌وا كاری زانكۆ رێكده‌خات. دووه‌م: داواكارییه‌كه ڕه‌وانه‌ی ده‌زگای سه‌رپه‌رشتیكردن و هه‌ڵسه‌نگاندنی جۆریی له وه‌زاره‌ت ده‌كرێت به‌پێی ستانده‌ره‌كانی دڵنیایی جۆریی و كوالیتیه متمانه‌پێكراوه‌كان. سێیه‌م: داواكارانی دامه‌زراندن، له ماوه‌یه‌ك له شه‌ش مانگ له رێكه‌وتی پێڕاگه‌یاندنی بڕیاری وه‌زاره‌ت به به‌خشینی مۆڵه‌تی دامه‌زراندن، زیاتر نه‌بێت، پابه‌ندده‌بن به دابینكردنی گشت ئه‌و مه‌رج و پێداویستیانه‌ی له به‌ندی (یه‌كه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه‌دا ئاماژه‌یان بۆ كراوه، به پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌ش مۆڵه‌تی دامه‌زراندنه‌كه به هه‌ڵوه‌شاوه‌یی هه‌ژمار ده‌كرێت و وه‌زاره‌ت پێڕاگه‌یاندنی داواكارانی دامه‌زراندنه‌كه به‌م هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌یه، له ئه‌ستۆ ده‌گرێت. چواره‌م: 1- وه‌زاره‌ت له‌سه‌ر راسپارده‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌ت و له دوای په‌سه‌ندكردنی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران مۆڵه‌تی دامه‌زراندنی زانكۆ ده‌به‌خشێت. 2- زانكۆ ڕه‌سه‌ن و متمانه‌پێكراوو دانپێنراوه‌كان بۆیان هه‌یه لق بۆ خۆیان دامه‌زرێنن به‌مه‌رجێك به مه‌رجه‌كانی مۆڵه‌تدان و ستانده‌ره‌كانی متمانه‌پێكردنی گشتی وتایبه‌تی كارپێكراو له هه‌رێمدا، پابه‌ند ببن. 3- وه‌زاره‌ت بڕیاری به‌خشینی مۆڵه‌تی دامه‌زراندنی زانكۆ یان لقی زانكۆیه‌كی متمانه‌پێكراو له ماوه‌یه‌ك كه له نه‌وت رۆژ له رێكه‌وتی تۆماركردنی داواكارییه‌كه له لای وه‌زاره‌ت تێپه‌رنه‌كات، ده‌رده‌كات، و به پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌ش داواكارییه‌كه به په‌سه‌ندكراو هه‌ژمار ده‌كرێت. 4- داواكارانی دامه‌زراندن بۆیان هه‌یه ناڕه‌زایی ده‌رببڕن له‌سه‌ر بڕیاری ڕه‌تكردنه‌وه له لای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له ماوه‌ی سی رۆژ له رێكه‌وتی پێڕاگه‌یاندنیان به بڕیاری ڕه‌تكردنه‌وه‌كه، وه پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له ماوه‌ی چل و پێنج رۆژ له رێكه‌وتی پێشكه‌شكردنی ناڕه‌زاییه‌كه، بڕیاری له سه‌ر بدات. پێنجه‌م: داواكارانی دامه‌زراندن پابه‌ند ده‌به‌ن به دستپێكردنی دامه‌زراندنی باڵه‌خانه‌و تاقیگه‌و كتێبخانه‌و یانه‌ی قوتابیان و هۆڵه‌كانی وه‌رزش و پێداویستیه ماددیه‌كانی تر له سه‌ر زه‌وی ته‌رخان كرا‌و بۆ پرۆژه‌ی زانكۆ تایبه‌تیه‌كه به‌پێی یاسای وه‌به‌رهێنانی به‌ركار له هه‌رێمدا له ماوه‌یه‌ك كه له شه‌ش مانگ له رێكه‌وتی ته‌رخانكردنه‌كه تێپه‌ڕنه‌كات، هه‌روه‌ها پابه‌ند بوون به ته‌واوكردنی قۆناغ به‌قۆناغی ئه‌و به‌پێی پلان و پێداویستیانه‌ی زانكۆ كه له لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌وه له‌به‌ر رۆشنایی دیزایینی ته‌واوی گشت یه‌كه بیناكاریه‌كان په‌سه‌ندكراوه، له ماوه‌یه‌ك كه له پێنج ساڵ تێپه‌ر نه‌كات، و ئه‌مانه‌ی خواره‌وه مه‌رجن له باڵه‌خانه‌كانی زانكۆ: 1- پێویسته سه‌ربه‌خۆ بێت و نه‌به‌سترابێته‌وه به مه‌به‌ستی نیشته‌جێبوون یان ئابوری یان خوێندنی نازانكۆیی یان هه‌ر مه‌به‌ستێكی تر كه بۆ خوێندی زانكۆیی نه‌بێت. 2- پێویسته له سه‌ر ڕووبه‌رێك بینابكرێت كه بگونجێت: أ- له‌گه‌ڵ ژماره‌ی ئه‌و زانكۆ‌و به‌شانه‌ی مه‌به‌ستن دابمه‌زرێن و پێداویستیه‌كانیان له‌ڕووی هۆڵه‌كانی وانه‌گوتنه‌وه‌و ژماره‌ی ساڵه‌كانی خوێندن. ب- له‌گه‌ڵ جۆری پسپۆڕیه تیۆری وپراكتیكیه‌كانی مه‌به‌ستن بخوێندرێن. ج- له‌گه‌ڵ ژماره‌ی ئه‌و قوتابیانه‌ی ئه‌گه‌ر هه‌یه وه‌ربگیرێن به‌پێی ئه‌و پلانه‌ی له لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌وه په‌سه‌ندكراوه. د- ئه‌ندازه‌كه‌ی بگونجێت له‌گه‌ڵ ئه‌و پرۆگرامه خوێندنانه‌ی كه‌وا مه‌به‌ستن په‌یڕه‌و بكرێن و له‌گه‌ڵ تایبه‌تمه‌ندییه ژینگه‌یی و ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی ئه‌و ده‌وروبه‌ری تیایدا داده‌مه‌زرێت. هـ- پێویسته هۆڵی چالاكی رۆشنبیری و حه‌وانه‌وه‌و توالێتی تایبه‌ت و ڕووبه‌ریی سه‌وزایی و وه‌رزشی و پاركی ئۆتۆمبێل و بنكه‌ی ته‌ندروستی پێوه بلكێنرێت به جۆرێك كه‌وا له‌گه‌ڵ قه‌باره‌ی زانكۆ‌و ڕه‌چاوكردنی پێداویستیه‌كانی خاوه‌ن پێداویستیه تایبه‌تیه‌كان دابه‌ش بكرێن. شه‌شه‌م: ناكرێت كۆلێژ یان به‌شی نوێ به مه‌به‌ستی فراوانبوون بكرێنه‌وه‌و ڕاگه‌یاندن و ده‌ست به وه‌رگرتن و خوێندن تیایاندا بكرێت ته‌نها پاش دابینكردنی گشت پێداویستیه‌كان و به‌پشتگیری كردنی دڵنیایی جۆری و له‌نێوانیشیاندا: 1- تاقیگه‌و ده‌زگا پێویسته‌كان به‌گوێره‌ی ئه‌و پسپۆڕیانه‌ی مه‌به‌ستن بخوێندرێن له‌گه‌ڵ دیاریكردنی توانای له‌خۆگرتنی هه‌ر یه‌كێكیان له‌گه‌ڵ كۆی ژماره‌ی قوتابیان. 2- كتێبخانه‌یه‌كی تایبه‌تمه‌ند له هه‌ر كۆلێژێك و كتێبخانه‌یه‌كی گشتی ناوه‌ندیی زانكۆیی. 3- مه‌رجه له كاتی كردنه‌وه‌ی كۆلێژه‌كانی كۆمه‌ڵه پزیشكیه‌كان كه كورتكراونه‌ته‌وه سه‌ر پزیشكیی ددان و ده‌رمانسازیی و په‌رستیاریی ڕه‌چاوی ستانده‌ره جیهانیه‌كان بكرێت و كارمه‌ند وپێداویستیه پێویسته‌كانی دابین بكرێن.
مادده‌ی شه‌شه‌م
مادده‌ی شه‌شه‌م: زمانی خوێندن له زانكۆدا زمانی ئینگلیزیه یان هه‌ر زمانێكی جیهانیی تر له‌گه‌ڵ ڕه‌چاوكردنی پسپۆڕیه مرۆیه‌كان كه له لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌وه دیاری ده‌كرێت كه به‌و زمانه فه‌رمیانه ده‌بێت كه له ده‌ستور ده‌قیان له‌سه‌ر كراوه.
مادده‌ی هه‌ژده‌م:
مادده‌ی هه‌ژده‌م: یه‌كه‌م: ده‌سته‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌بن. 1ـ سه‌رپه‌رشتی كردنی كاروباری به‌ڕێوه‌بردن و دابه‌ش كردنی كار له نێو ناوچه‌كه‌یدا. 2ـ سه‌رۆكایه‌تی كردنی ئه‌نجومه‌نی ناوچه‌ی تێهه‌ڵچوونه‌وه. 3ـ سه‌رۆكایه‌تی كردنی دادگای تێهه‌ڵچونه‌وه به‌سیفه‌تی پێداچوونه‌وه‌یی و بۆی هه‌یه سه‌رۆكایه‌تی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ش به‌سیفه‌تی ئه‌سڵی یاخود دادگای تاوانه‌كان بكات. 4ـ ره‌وانه كردنی ئه‌و تانووتانه‌ی كه پێشكه‌ش به دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه به سیفه‌تی تێهه‌ڵچوونه‌وه یاخود پێداچوونه‌وه ده‌كرێن بۆ وه‌رگرتنی ره‌سمه‌كانیان. 5ـ به‌رزكردنه‌وه‌ی راپۆرتی ساڵانه له باره‌ی دادوه‌رو كارمه‌ندان بۆ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی. 6ـ واژۆ كردنی نووسراوی فه‌رمی. 7ـ مۆڵه‌تدان به داوه‌رانی دادگا‌و كارمه‌ندانی. دووه‌م: ده‌سته‌ڵاته‌كانی جێگری سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه به‌م جۆره‌ن:ـ 1ـ له ئه‌ستۆگرتنی كاری سه‌رۆكی دادگای تێهه‌لچوونه‌وه له كاتی ئاماده نه‌بوونی. 2ـ سه‌رۆكایه‌تی كردنی یه‌كێك له ده‌سته‌كانی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه یاخود دادگای تاوانه‌كان. 3-واژۆ كردنی نووسراوی ناردنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی ئه‌و داوایانه‌ی یه‌كلاكراونه‌ته‌وه به هاوپێچی بڕیاره‌كانی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه بۆ دادگای تایبه‌تمه‌ندی خۆی. 4ـ چاودێری ده‌وام كردنی دادوه‌رو كارمه‌ندان. 5ـ ئه‌و ده‌سته‌ڵاتانه‌ی دیكه كه سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه پێی ده‌دات.
مادده‌ی بیسته‌م:
مادده‌ی بیسته‌م: یه‌كه‌م: دادگای تاوانه‌كان له مه‌ڵبه‌ندی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه به سێ دادوه‌ر و به‌سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه یان یه‌كێك له جێگره‌كانی و ئه‌ندامیه‌تی دوو جێگری دیكه‌ی یان یه‌كێكیان و دادوه‌رێك یاخود به ئه‌ندامیه‌تی دوو دادوه‌ر كه پۆلی هه‌ر یه‌كێكیان له پۆلی دووه‌م كه‌متر نه‌بێ ده‌به‌سترێ. دووه‌م: دادگای تاوانه‌كان له پارێزگاكانی تر كه دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌یان تێدانیه به سه‌رۆكایه‌تی جێگری سه‌رۆك له مه‌ڵبه‌ندی پارێزگا و ئه‌ندامیه‌تی دوو دادوه‌ر ده‌به‌سترێ كه پۆلی هه‌ر یه‌كه‌یان له پۆلی دووه‌م كه‌متر نه‌بێ. سێیه‌م: ناونانی سه‌رۆك و ئه‌ندامه ئه‌سڵیه‌كانی دادگای تاوانه‌كان و یه‌ده‌گه‌كان به‌بڕیاری ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی و له سه‌رپێشنیازی سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه ده‌بێ.
مادده‌ی بیستءدووه‌م:
مادده‌ی بیستءدووه‌م: سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری بۆی هه‌یه له‌سه‌ر پێشنیازی سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه دادگایه‌كی به‌رایی بۆ سه‌یركردنی جۆرێك یا زیاتر له داواكان دابمه‌زرێنێ.
مادده‌ی بیست وسێیه‌م:
مادده‌ی بیست وسێیه‌م: دادگای به‌رایی به دادوه‌رێك گرێ ده‌درێ و به‌پێی حوكمه‌كانی یاسا تایبه‌تمه‌نده به سه‌یر كردنی ئه‌و داوا‌و كاروبارانه‌ی ده‌كه‌ونه چوارچێوه‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كه‌یه‌وه.
مادده‌ی سی:
مادده‌ی سی: له مه‌ڵبه‌ندی هه‌ر پارێزگایه‌ك دادگایه‌كی كار له دادوه‌رێك پێكدێ و تایبه‌تمه‌ند ده‌بێ به سه‌یر كردنی ئه‌و داوا‌و كاروبارانه‌ی به‌پێی حوكمه‌كانی یاسا ده‌كه‌وته چوارچێوه‌ی پسپۆڕیه‌كه‌یه‌وه.
مادده‌ی بیست وپێنجه‌م:
مادده‌ی بیست وپێنجه‌م: دادگایه‌كی باری كه‌سایه‌تی یان زیاتر له هه‌ر جێگایه‌ك داده‌مه‌زرێ كه دادگای به‌رایی لێ بێت.
مادده‌ی بیست و هه‌شته‌م:
مادده‌ی بیست و هه‌شته‌م: یه‌كه‌م: هه‌ر جێگایه‌ك دادگای به‌رایی لێ بێت، دادگایه‌كی(كه‌تن) یا زیاتری لێ داده‌مه‌زرێ و به‌پێی حوكمه‌كانی یاسا تایبه‌تمه‌ند ده‌بێ به سه‌یر كردنی داوای دیاری كرا‌و بۆی. دووه‌م: دادگای كه‌تن به دادوه‌رێك گرێ ده‌درێ. سێیه‌م: دادوه‌ری دادگای به‌رایی به دادوه‌ری دادگای كه‌تن داده‌نرێ ئه‌گه‌ر دادوه‌ری تایبه‌تی نه‌بوو.
مادده‌ی بیست و شه‌شه‌م:
مادده‌ی بیست و شه‌شه‌م: سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی بۆی هه‌یه له‌سه‌ر پێشنیازی سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه دادگایه‌كی باری كه‌سایه‌تی بۆ سه‌یر كردنی جۆرێك یان زیاتر له داواكان دابمه‌زرێنی.
مادده‌ی بیست و نۆیه‌م:
مادده‌ی بیست و نۆیه‌م: سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی بۆی هه‌یه له‌سه‌ر پێشنیازی سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه دادگایه‌كی كه‌تن دابمه‌زرێنێ بۆ سه‌یر كردنی جۆرێك یا زیاتر له داواكان.
مادده‌ی سی و دووه‌م:
مادده‌ی سی و دووه‌م: یه‌كه‌م: له مه‌ڵبه‌ندی هه‌ر پارێزگایه‌ك دادگایه‌ك بۆ مادده‌كانی كه‌سایه‌تی بۆ مه‌سیحیه‌كان و ئێزدییه‌كان و ئاینیه‌كانی تر پێكده‌هێنرێ و به یه‌ك دادوه‌ر ده‌به‌سترێ و تایبه‌تمه‌ند ده‌بێ به سه‌یر كردنی مادده‌كانی كه‌سایه‌تی و ده‌شێ له مه‌ڵبه‌ندی قه‌زا و ناحیه‌كانیش به به‌یاننامه‌یه‌كی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری له كاتی پێویستدا دابمه‌زرێ. دووه‌م: دادوه‌ری دادگای به‌رایی به‌دادوه‌ری له دادگای مادده‌كانی كه‌ســایه‌تی داده‌نرێ ئه‌گه‌ر دادوه‌ری تایبه‌تی نه‌بێ.
مادده‌ی بیست:
مادده‌ی بیست: 1. ئه‌نجومه‌ن موماره‌سه‌ی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیانه ده‌كا: 2. كاركردن له پێناو هێنانه‌دی ئامانجه‌كانی سه‌ندیكا. 3. پێشكه‌ش كردنی پێشنیار له باره‌ی هه‌مواركردنی یاسای هه‌موار كردنی سه‌ندیكا. 4. جێبه‌جێ كردنی بڕیاره‌كانی ده‌سته‌ی گشتی. 5. دامه‌زراندنی كارمه‌ندان له سه‌ندیكا و دیاریكردنی كرێیه‌كانیان و به‌رز كردنه‌وه‌یان (ترقیتهم). 6. چاو پیاخشاندن به داواكاریه‌كانی چوونه ناو سه‌ندیكا. 7. ده‌ستنیشان كردنی نوێنه‌ری سه‌ندیكا له لیژنه ره‌سمیه‌كان و نا ره‌سمیه‌كاندا له كاتێكدا كه نه‌قیب نوێنه‌رایه‌تی ناكا. 8. هه‌واڵه كردنی ئه‌و كێشه و شكاتانه‌ی كه بۆی دێن، بۆ لێژنه‌ی به‌رزه‌قتی. 9. پێكهێنانی لیژنه‌ی لاوه‌كی بۆ هێنانه‌دی ئامانجه‌كانی ئه‌م یاسایه. 10. ئاماده‌كردنی بودجه و دامه‌زراندنی ژمێریارێكی یاسایی بۆ وردكاری و حیسابكاری دووماهی. 11. بڕیاردانی خۆ به خودان كردنی ماڵ و عه‌قار و قبوڵ كردنی له قه‌به‌ر كردن و پێبه‌خشین و مه‌رجه‌كانی قه‌رز كردن و پێشكه‌ش كردنی ده‌ست گرۆیی دارایی له نێوان ئامانجه‌كانی سه‌ندیكادا. 12. خۆ ئاماده كردن بۆ هه‌ڵبژاردن. 13. ته‌مه‌شا كردنی ده‌ست له كار كێشانه‌وه‌ی نه‌قیب یا بریكاره‌كه‌ی یا هه‌ر ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌ن یان لیژنه‌كانی سه‌ندیكا به‌مه‌رجێك له یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌دا بخرێته به‌ر ده‌م ده‌سته‌ی گشتییه‌وه. 14. مۆڵه‌ت به‌خشین به ده‌ستدانه پیشه. 15. دامه‌زراندن و به‌رێوه‌بردنی یانه‌ی سه‌ندیكا به گوێره‌ی یاسای كۆمه‌ڵه‌كان. 16. ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه هه‌ندێ له ده‌ه‌سه‌ڵاته‌كانی بدا به نه‌قیب یان سه‌رۆكی لقه‌كان.
مادده‌ی حه‌ڤده‌م
مادده‌ی حه‌ڤده‌م : پێویسته خاوه‌ن هه‌ر پڕۆژه‌یه‌ك یان دامه‌زراوێك پڕۆسه‌كانی چاودێری خۆیی به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به‌پێی ئه‌و پێوه‌رو به‌رزه‌فتكارییانه ئه‌نجام بدات كه وه‌زاره‌ت دایانده‌نێ و، راپۆرت له سه‌ر ئه‌وه به‌پێی ڕێنمایه‌كانی وه‌زاره‌ت یان هه‌ر لایه‌نێكی دیكه به‌رز ده‌كاته‌وه كه، پێڕه‌وو ڕێنماییه‌كانی ده‌رچوو به‌پێی ئه‌م یاسایه ده‌ستنیشانی ده‌كات.
مادده‌ی سێیه‌م
مادده‌ی سێیه‌م: ده‌سته‌ی ئه‌و سندوقه له سێ ئه‌ندام پێك دێ: یه‌كه‌م: 1. ئه‌ندامێكی ئه‌سڵی و ئه‌ندامێكی یه‌ده‌گ، ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا ده‌یانپاڵێوێ. 2. ئه‌ندامێكی ئه‌سڵی و ئه‌ندامێكی یه‌ده‌گ. به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر، وه‌زیری رۆشنبیری دایانده‌مه‌زرێنێ. 3. ئه‌ندامێكی ئه‌سڵی و ئه‌ندامێكی یه‌ده‌گ، به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر، وه‌زیری دارایی و ئابووری دایانده‌مه‌زرێنێ. 4. ماوه‌ی ئه‌ندامێتی له ده‌سته‌كه‌دا سێ ساڵه و، تازه‌كردنه‌وه‌شی بۆ هه‌یه. دووه‌م: 1. نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی رۆشنبیری سه‌رۆكایه‌تيی ده‌سته‌كه ده‌كا. 2. ئه‌م ده‌سته‌یه هه‌موو بڕیاره‌كانی خۆی به زۆرینه‌ی ده‌نگ ده‌رده‌كات.
مادده‌ی هه‌ژده‌م
مادده‌ی هه‌ژده‌م : یه‌كه‌م : وه‌زاره‌ت تیپی چاودێری ژینگه‌یی پیكدێنێ كه ئه‌ركه‌كه‌ی به‌رزه‌فتكردنی سه‌رپێچی و تاوانه‌كانی ژینگه‌ییه كه به پێچه‌وانه‌ی ئه‌م یاسایه رووده‌ده‌ن. دووه‌م : تیپی چاودێری كردنی ژینگه‌یی مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه بچێته ناو دامه‌زراوو ده‌زگاكان به‌مه‌به‌ستی پشكنینیانء وه‌رگرتنی چه‌ند نموونه‌یه‌ك لێیانء دڵنیابوون له ڕاده‌ی پیاده‌كردنی پێوه‌رو مه‌رجء به‌رزه‌فتكاریه‌كانی پاراستنی ژینگه، له‌كاتی ئه‌نجامدانی كاره‌كه‌یدا پۆلیس هاوكاری ده‌كا. سێیه‌م : له‌سه‌ر خاوه‌نی پڕۆژه‌و چاڵاكیه جۆراوجۆره‌كان پێویسته ڕێگا بۆ تیپه‌كانی چاودێری ژینگه‌یی خۆش بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن ئه‌ركه‌كانیان جێبه‌جێ بكه‌نء ئه‌و زانیاری و به‌یاناته‌ی پێ بدا كه بۆ جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه به پێویستی ده‌زانی.