مادده‌ی پێنجه‌م:
یه‌كه‌م: داواكاری دامه‌زراندنی زانكۆ له لایه‌ن ده‌سته‌یه‌كی دامه‌زرێنه‌ری خاوه‌ن شاره‌زایی زانكۆیی، كه نابێت له ده ساڵ كه‌متر بێت و نابێت ژماره‌یان له پێنج كه‌س كه‌متر بێت، پێشكه‌شی وه‌زاره‌ت ده‌كرێت، له‌گه‌ڵ راپۆرتێك تیایدا داواكارانی دامه‌زراندن به‌ڵێن ده‌ده‌ن به‌دابینكردنی پێداویستیه ماددی و مرۆیی و زانستیه‌كان، به باڵه‌خانه‌و كتێبخانه‌و تاقیگه‌و پێداویستیه‌كانی تریشه‌وه‌و ئاماده‌كردنی پێڕه‌وێكی ناوخۆ، كه ئه‌مانه‌ی خواره‌وه له‌خۆبگرێت:
1- ناوی زانكۆ‌و ئامانجه‌كانی و باره‌گاكه‌ی.
2- لیستێك به ناوی ده‌سته‌ی ئه‌میندارانی زانكۆ له‌گه‌ڵ سیڤی كه‌سایه‌تی و زانستی و توانسته‌كانیان.
3- داهاته داراییه‌كانی زانكۆ.
4- كۆلێژ‌و به‌ش یان لقه زانستیه‌كان له‌گه‌ڵ دیاریكردنی ژماره‌ی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی وانه‌گوتنه‌وه‌ی هه‌ر به‌شێكی زانستی و توانسته‌كان و شاره‌زایی وخزمه‌ته‌كانیان.
5- په‌یكه‌ری رێكخستنه‌كی زانكۆ.
6- هه‌ر كاروبارێكی تر كه‌وا كاری زانكۆ رێكده‌خات.
دووه‌م: داواكارییه‌كه ڕه‌وانه‌ی ده‌زگای سه‌رپه‌رشتیكردن و هه‌ڵسه‌نگاندنی جۆریی له وه‌زاره‌ت ده‌كرێت به‌پێی ستانده‌ره‌كانی دڵنیایی جۆریی و كوالیتیه متمانه‌پێكراوه‌كان.
سێیه‌م: داواكارانی دامه‌زراندن، له ماوه‌یه‌ك له شه‌ش مانگ له رێكه‌وتی پێڕاگه‌یاندنی بڕیاری وه‌زاره‌ت به به‌خشینی مۆڵه‌تی دامه‌زراندن، زیاتر نه‌بێت، پابه‌ندده‌بن به دابینكردنی گشت ئه‌و مه‌رج و پێداویستیانه‌ی له به‌ندی (یه‌كه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه‌دا ئاماژه‌یان بۆ كراوه، به پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌ش مۆڵه‌تی دامه‌زراندنه‌كه به هه‌ڵوه‌شاوه‌یی هه‌ژمار ده‌كرێت و وه‌زاره‌ت پێڕاگه‌یاندنی داواكارانی دامه‌زراندنه‌كه به‌م هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌یه، له ئه‌ستۆ ده‌گرێت.
چواره‌م:
1- وه‌زاره‌ت له‌سه‌ر راسپارده‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌ت و له دوای په‌سه‌ندكردنی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران مۆڵه‌تی دامه‌زراندنی زانكۆ ده‌به‌خشێت.
2- زانكۆ ڕه‌سه‌ن و متمانه‌پێكراوو دانپێنراوه‌كان بۆیان هه‌یه لق بۆ خۆیان دامه‌زرێنن به‌مه‌رجێك به مه‌رجه‌كانی مۆڵه‌تدان و ستانده‌ره‌كانی متمانه‌پێكردنی گشتی وتایبه‌تی كارپێكراو له هه‌رێمدا، پابه‌ند ببن.
3- وه‌زاره‌ت بڕیاری به‌خشینی مۆڵه‌تی دامه‌زراندنی زانكۆ یان لقی زانكۆیه‌كی متمانه‌پێكراو له ماوه‌یه‌ك كه له نه‌وت رۆژ له رێكه‌وتی تۆماركردنی داواكارییه‌كه له لای وه‌زاره‌ت تێپه‌رنه‌كات، ده‌رده‌كات، و به پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌ش داواكارییه‌كه به په‌سه‌ندكراو هه‌ژمار ده‌كرێت.
4- داواكارانی دامه‌زراندن بۆیان هه‌یه ناڕه‌زایی ده‌رببڕن له‌سه‌ر بڕیاری ڕه‌تكردنه‌وه له لای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له ماوه‌ی سی رۆژ له رێكه‌وتی پێڕاگه‌یاندنیان به بڕیاری ڕه‌تكردنه‌وه‌كه، وه پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له ماوه‌ی چل و پێنج رۆژ له رێكه‌وتی پێشكه‌شكردنی ناڕه‌زاییه‌كه، بڕیاری له سه‌ر بدات.
پێنجه‌م: داواكارانی دامه‌زراندن پابه‌ند ده‌به‌ن به دستپێكردنی دامه‌زراندنی باڵه‌خانه‌و تاقیگه‌و كتێبخانه‌و یانه‌ی قوتابیان و هۆڵه‌كانی وه‌رزش و پێداویستیه ماددیه‌كانی تر له سه‌ر زه‌وی ته‌رخان كرا‌و بۆ پرۆژه‌ی زانكۆ تایبه‌تیه‌كه به‌پێی یاسای وه‌به‌رهێنانی به‌ركار له هه‌رێمدا له ماوه‌یه‌ك كه له شه‌ش مانگ له رێكه‌وتی ته‌رخانكردنه‌كه تێپه‌ڕنه‌كات، هه‌روه‌ها پابه‌ند بوون به ته‌واوكردنی قۆناغ به‌قۆناغی ئه‌و به‌پێی پلان و پێداویستیانه‌ی زانكۆ كه له لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌وه له‌به‌ر رۆشنایی دیزایینی ته‌واوی گشت یه‌كه بیناكاریه‌كان په‌سه‌ندكراوه، له ماوه‌یه‌ك كه له پێنج ساڵ تێپه‌ر نه‌كات، و ئه‌مانه‌ی خواره‌وه مه‌رجن له باڵه‌خانه‌كانی زانكۆ:
1- پێویسته سه‌ربه‌خۆ بێت و نه‌به‌سترابێته‌وه به مه‌به‌ستی نیشته‌جێبوون یان ئابوری یان خوێندنی نازانكۆیی یان هه‌ر مه‌به‌ستێكی تر كه بۆ خوێندی زانكۆیی نه‌بێت.
2- پێویسته له سه‌ر ڕووبه‌رێك بینابكرێت كه بگونجێت:
أ- له‌گه‌ڵ ژماره‌ی ئه‌و زانكۆ‌و به‌شانه‌ی مه‌به‌ستن دابمه‌زرێن و پێداویستیه‌كانیان له‌ڕووی هۆڵه‌كانی وانه‌گوتنه‌وه‌و ژماره‌ی ساڵه‌كانی خوێندن.
ب- له‌گه‌ڵ جۆری پسپۆڕیه تیۆری وپراكتیكیه‌كانی مه‌به‌ستن بخوێندرێن.
ج- له‌گه‌ڵ ژماره‌ی ئه‌و قوتابیانه‌ی ئه‌گه‌ر هه‌یه وه‌ربگیرێن به‌پێی ئه‌و پلانه‌ی له لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌وه په‌سه‌ندكراوه.
د- ئه‌ندازه‌كه‌ی بگونجێت له‌گه‌ڵ ئه‌و پرۆگرامه خوێندنانه‌ی كه‌وا مه‌به‌ستن په‌یڕه‌و بكرێن و له‌گه‌ڵ تایبه‌تمه‌ندییه ژینگه‌یی و ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی ئه‌و ده‌وروبه‌ری تیایدا داده‌مه‌زرێت.
هـ- پێویسته هۆڵی چالاكی رۆشنبیری و حه‌وانه‌وه‌و توالێتی تایبه‌ت و ڕووبه‌ریی سه‌وزایی و وه‌رزشی و پاركی ئۆتۆمبێل و بنكه‌ی ته‌ندروستی پێوه بلكێنرێت به جۆرێك كه‌وا له‌گه‌ڵ قه‌باره‌ی زانكۆ‌و ڕه‌چاوكردنی پێداویستیه‌كانی خاوه‌ن پێداویستیه تایبه‌تیه‌كان دابه‌ش بكرێن.
شه‌شه‌م: ناكرێت كۆلێژ یان به‌شی نوێ به مه‌به‌ستی فراوانبوون بكرێنه‌وه‌و ڕاگه‌یاندن و ده‌ست به وه‌رگرتن و خوێندن تیایاندا بكرێت ته‌نها پاش دابینكردنی گشت پێداویستیه‌كان و به‌پشتگیری كردنی دڵنیایی جۆری و له‌نێوانیشیاندا:
1- تاقیگه‌و ده‌زگا پێویسته‌كان به‌گوێره‌ی ئه‌و پسپۆڕیانه‌ی مه‌به‌ستن بخوێندرێن له‌گه‌ڵ دیاریكردنی توانای له‌خۆگرتنی هه‌ر یه‌كێكیان له‌گه‌ڵ كۆی ژماره‌ی قوتابیان.
2- كتێبخانه‌یه‌كی تایبه‌تمه‌ند له هه‌ر كۆلێژێك و كتێبخانه‌یه‌كی گشتی ناوه‌ندیی زانكۆیی.
3- مه‌رجه له كاتی كردنه‌وه‌ی كۆلێژه‌كانی كۆمه‌ڵه پزیشكیه‌كان كه كورتكراونه‌ته‌وه سه‌ر پزیشكیی ددان و ده‌رمانسازیی و په‌رستیاریی ڕه‌چاوی ستانده‌ره جیهانیه‌كان بكرێت و كارمه‌ند وپێداویستیه پێویسته‌كانی دابین بكرێن.