أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی سێیه‌م:
مادده‌ی سێیه‌م: یه‌كه‌م:وه‌زیر:سه‌رۆكی باڵای وه‌زاره‌ته‌و به‌رپرسه له كاره‌كانی ئاڕاسته‌كردنی سیاسه‌تی وه‌زاره‌ته‌كه‌و سه‌رپه‌رشتكاری وچاودێری، هه‌موو بڕیار‌و فه‌رمان و رێنماییانه‌ی پێوه‌ندییان به ئه‌ركوفرمان و پێكهاته‌و سه‌ڵاحییات و كاروباری دیكه‌ی ته‌كنیكی و دارایی وئیداری و رێكخستنی وه‌زاره‌ته‌وه هه‌بێ، به‌پێی یاسا له وه‌زیره‌وه ده‌رچێ و،هه‌رخۆشی سه‌رپه‌رشتیی جێبهجێكردنییان ده‌كات،و به‌رامبه‌ر به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیش به‌پرسه، به‌و پێیه‌ی كه ئه‌ندامێكی هاوكاره له ئه‌نجومه‌نداو بۆی هه‌یه هه‌ندێك له ده‌سترۆییه‌كانی بدات به بریكاری وه‌زاره‌ت، یان به‌رێوه‌به‌ره‌گشتیه‌كان، یان ئه‌وكه‌سه‌ی به گونجاوی ده‌زانێ له وه‌زاره‌تدا. دووه‌م:بریكاری وه‌زاره‌ت:له چوارچێوه‌ی ئه‌و سه‌ڵاحییاته‌ی كه له‌لایه‌ن وه‌زیره‌وه پێی ده‌سپیردرێ و له ئاراسته‌كردن و،سه‌رپه‌رشتكردنی كاروباری وه‌زاره‌ته‌كه‌دا،یاریده‌ی وه‌زیر ده‌دات، مه‌رجیشه بڕوانامه‌ی زانكۆیی هه‌بێ و پسپۆر بێت. سێیه‌م :راوێژكاران: ژماره‌یان له چوار كه‌س زیاتر نابێ، مه‌رجیشه بڕوانامه‌ی زانكۆیان هه‌بێ و، خاوه‌ن ئه‌زموون وكارایی بن. چواره‌م: نووسینگه‌ی وه‌زیر:فرمانبه‌رێ به‌پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كا،كه بڕوانامه‌ی زانكۆی هه‌بێ،ژماره‌ێك فرمانبه‌ریش یاریده‌ی ده‌ده‌ن. پێنجه‌م: نووسینگه‌ی بریكاری وه‌زاره‌ت: فرمانبه‌رێ به‌پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كا،كه بڕوانامه‌ی زانكۆی هه‌بێ،ژماره‌ێك فرمانبه‌ریش یاریده‌ی ده‌ده‌ن. شه‌شه‌م: ئه‌نجومه‌نی راوێژكاری وه‌زاره‌ت پێك دێت له:ـ أ- وه‌زیری ده‌رامه‌ته ئاوییه‌كان: به سه‌رۆك. ب- بریكاری وه‌زاره: به‌ئه‌ندام وله‌حاله‌تی دابڕانی وه‌زیر سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن ده‌كات ج- بریكاری وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ : به ئه‌ندام. د- بریكاری وه‌زاره‌تی شاره‌وانی : به ئه‌ندام. ه- بریكاری وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێكردن : به ئه‌ندام. ز- بریكاری وه‌زاره‌تی ژینگه : به ئه‌ندام. و- بریكاری وه‌زاره‌تی كاره‌با : به ئه‌ندام. ی- راوێژكار‌و خاوه‌ن ئه‌زمونان،له ناوه‌وه‌ی یان له ده‌ره‌وه‌ی وه‌زاره‌ته‌كه،له‌وانه‌ی كه وه‌زیر بیه‌وێ له كۆبوونه‌وه‌كاندا به‌شداربن و ئه‌نجومه‌نیش هه‌ركاتێ پێویست بكا،به بڕیاری وه‌زیر كۆده‌بێته‌وه. حه‌وته‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كاروباری ئیداری ودارایی:به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی دهكاو به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌یه‌كی زانكۆیی سه‌ره‌تایی به‌ده‌ستهێنابێ و له شاره‌زا وپسپۆران بێت. هه‌شته‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی پلان دانان و به‌دواداچوون: به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی دهكاو به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه بروانامه‌یه‌كی زانكۆی سه‌ره‌تایی به‌ده‌ستهێنابێ و له شاره‌زا وپسپۆران بێت. نۆیه‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ئاودێری و ئاوی سه‌رزه‌وه‌ی: به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی دهكاو به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌یه‌كی زانكۆیی سه‌ره‌تایی به‌ده‌ستهێنابێ و له شاره‌زا وپسپۆران بێت. ده‌یه‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ئاوی ژێزه‌وی: به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی دهكاو به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌یه‌كی زانكۆیی سه‌ره‌تایی به‌ده‌ستهێنابێ و له شاره‌زا وپسپۆران بێت. پازده‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی به‌نداوو كۆگاكانی ئاو: به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی دهكاو به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌یه‌كی زانكۆیی سه‌ره‌تایی به‌ده‌ستهێنابێ و له شاره‌زا وپسپۆران بێت. دوازدهم: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی توێژینه‌وه‌و خشه‌كێشان: به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی دهكاو به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌یه‌كی زانكۆیی سه‌ره‌تایی به‌ده‌ستهێنابێ و له شاره‌زا وپسپۆران بێت.
مادده‌ی چواره‌م:
مادده‌ی چواره‌م: وه‌زیر،بۆی هه‌یه له‌گه‌لأ كه‌سانی سروشتی و مه‌عنه‌وی،له شاره‌زا پسپۆری هه‌رێم یان ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا رێك بكه‌وێ بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و ئه‌ركوفرمانه‌ی پێیانده‌سپێری،له ماوه‌یه‌كدا كه وه‌زیر،خۆی به‌گونجاوی بزانێ دوای وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران،ماف و ئه‌ركیشیان،له‌لایه‌ن وه‌زیره‌وه دیارده‌كرێ.
مادده‌ی پێنجه‌م:
مادده‌ی پێنجه‌م: یه‌كه‌م:پێكهاته‌و ئه‌ركوفرمانی وه‌زاره‌ت به پێره‌و دیارده‌كرێن. دووه‌م:وه‌زیر،بۆی هه‌یه،كاتێك پێویست بكا،به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و به‌ش و هۆبه‌ی نوێ بكاته‌وه، یان یه‌كیانبخا،یان هه‌ڵیانوه شێنته‌وه. سێیه‌م:وه‌زیر،بۆی هه‌یه رێنمایی گه‌ڵیك بۆ ئاسانكاری جێبه‌جێكردنی ئه‌م یاسایه ده‌ربكات.
مادده‌ی شه‌شه‌م:
مادده‌ی شه‌شه‌م: له‌هه‌ر یاسا‌و پێڕۆیه‌كی به‌ركاردا(النافژه)ناوی وه‌زاره‌تی كشتوكالأ و ئاودێری هاتبێ و تایبه‌ت بێت به ده‌رامه‌ته ئاوییه‌كان ئه‌م وه‌زاره‌ته جێگای ده‌گرێته‌وه.
مادده‌ی حه‌وته‌م:
مادده‌ی حه‌وته‌م: پێویسته له سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی هه‌شته‌م:
مادده‌ی هه‌شته‌م: كاربه هیچ ده‌قێك ناكرێ له گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه دا ناكۆك بێت.
مادده‌ی نۆیه‌م:
مادده‌ی نۆیه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رچواندنیه‌وه كاری پێ ده‌كرێ و له رۆژنامه‌ی(وه‌قایعی كوردستان)دا بڵاوده‌كرێته‌وه.
مادده‌ی یه‌كه‌م :
مادده‌ی یه‌كه‌م : مه‌به‌ست له‌م زاراوانه خواره‌وه واتاكانی به‌رامبه‌ریانه بۆ مه‌به‌سته‌كانی ئه‌م یاسایه : یه‌كه‌م: هه‌رێم : هه‌رێمی كوردستان- عێراق . دووه‌م:وه‌زاره‌ت : وه‌زاره‌تی ژینگه. سێیه‌م: وه‌زیر : وه‌زیری ژینگه. چواره‌م: بریكاری وه‌زاره‌ت : بریكاری وه‌زاره‌تی ژینگه له هه‌رێمی كوردستان. پێنجه‌م: ئه‌نجومه‌ن : ئه‌نجومه‌نی پاراستن وچاكردنی ژینگه له هه‌رێمی كوردستان. شه‌شه‌م: ئه‌نجومه‌نی پارێزگا : ئه‌نجومه‌نی پاراستن وچاكردنی ژینگه له پارێزگادا .
مادده‌ی دووه‌م :
مادده‌ی دووه‌م : وه‌زاره‌ت ئه‌م ئه‌رك وفرمانانه‌ی خواره‌وه پیاده ده‌كا: یه‌كه‌م: پێشنیاز كردنی سیاسه‌تی گشتی بۆ پاراستنی ژینگه له پیسبوون و كاری چاكتر كردنی چۆنایه‌تیی ژینگه وخستنه‌رووی به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ په‌سند كردن. دووه‌م: ده‌رهێنانی رێنمایی تایبه‌ت به ده‌ستنیشانكردن و به‌ندو به‌ستی(چوابگ) پیسكه‌ره‌كانی ژینگه‌و، چاودێریكردنی سه‌لامه‌تی به‌جێهێنانیان. سێیه‌م: پلاندانانی ساڵانه و مامناوه‌ندو دوورخایه‌ن بۆ پاراستن و چاكتر كردنی ژینگه . چواره‌م: هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له نێوان وه‌زاره‌ته‌كان و ئه‌و لایه‌نانه‌شدا كه په‌یوه‌ستی پاراستنی ژینگه‌ن . پێنجه‌م: پابه‌ندبوونی هه‌رێمی به‌و ڕێكه‌وتنامه و په‌یماننامه و پڕۆتۆكۆلانه‌ی له لایه‌ن حكومه‌تی فیدڕاڵیه‌وه پهسهنكراوه. شه‌شه‌م: به دواواچوونی سه‌لامه‌تی ژینگه له‌میانه‌ی ئه‌نجامدانی پشكنینی په‌یوه‌ست به پیسكه‌ره‌كانی ژینگه‌و ئه‌و فاكته‌رانه‌ی كاریگه‌ریان هه‌یه له‌سه‌ر سه‌لامه‌تی ژینگه به هه‌مه‌هانگی له‌گه‌لأ وه‌زاره‌ت ولایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و ده‌ركردنی رێنمایی تایبه‌ت به دیاركهرو به‌ندوبه‌ست(چوابگ)ی پیسكه‌ره‌كانی ژینگه‌و چاودێری كردنی سه‌لامه‌تی جێبه‌جێكردنی. حه‌وته‌م: ئه‌نجامدانی رووپێویه ژینگه‌ییه‌كان به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه. هه‌شته‌م: لابردن و چاره‌سه‌ر كردنی ئاسه‌واری چه‌كی كیمیایی،به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه بۆ پاككردنه‌وه‌ی كێلگه‌كانی مین و پاشماوه‌ی چه‌ك و جبه‌خانه‌و ئه‌وماددانه‌ی كه بوونه‌ته هۆی پیس بوونی ژینگه . نۆیه‌م: هاندانی ئاماده‌كردن و بڵاوكردنه‌وه‌و توێژینه‌وه و لێكۆلینه‌وه‌ی تایبه‌ت به پاراستن و چاككردنی ژینگه . ده‌یه‌م: هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری له‌گه‌ڵ ده‌زگاكانی وه‌زاره‌تی فێركردنی باڵاوتوێژینه‌وه‌ی زانستی و وه‌زاره‌ته‌كانی دیكه‌دا، به مه‌به‌ستی هاوكاری و توێژینه‌وه و لێكۆڵینه‌وه ژینگه‌ییه‌كان، دامه‌زراندنی ناوه‌ندی بۆ توێژینه‌وه‌ی ژینگه‌یی له وه‌زاره‌ته‌كه‌دا به‌تایبه‌تیش لێكۆڵینه‌وه‌ی تایبه‌ت به‌به‌كار هێنانی چه‌كه كیمیاویه‌كان له كوردستان . یازدهم: كار بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی وشیاری و ڕۆشنبیری ژینگه‌یی و وه‌گه‌رخستنی رۆڵی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی بكات له‌م بواره‌دا، وێرای بونیادنانی توانسته‌كانی مرۆڤ له ڕێگه‌ی به‌رپاكردنی كۆڕ‌و خولی راهێنانی تایبه‌ت به پاراستنی ژینگه‌و هاندانیان. دوازدهم: لێكۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچوونی ڕاپۆرته‌كان بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی كاریگه‌ری ژینگه‌یی، كه لایه‌نه به‌رپرسه‌كان پێشكه‌شیان ده‌كه‌ن له‌مه‌ر ئه‌و پرۆژانه‌ی كه داده‌مه‌زرێن و ئه‌وانه‌ی ئێستا دامه‌زراون بۆ پهسهنكردنیان كردنیان یان ره‌تكردنه‌وه‌یان له ماوه‌یه‌كی گونجاو‌دا - له‌و ڕۆژه‌وه كه پێشكه‌ش به وه‌زاره‌ت ده‌كرێن به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌لأ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان . سیانزه‌م: كار كردن بۆ پاراستنی سروشت و جوانیه‌كانی و و دروست كردنی پاوانگه‌ی سروشتی به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌كان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه . چوارده‌م: گرتنه به‌ری شێوازی پێویست بۆ پاراستنی مرۆڤ و ژینگه له‌مه‌ترسیه‌كانی تیشكاوه‌ری زیان به‌خش و ئالوده‌گی ژینگه‌یی . پازده‌م: پشت به‌ستن به نووسینگه‌و تاقیگه‌و لایه‌نه راوێژكاریه‌كان بۆ ئاماده كردنی راپۆرته‌كانی خه‌ملاندنی كاریگه‌ری ژینگه‌یی و ئه‌نجامدانی لێكۆلینه‌وه‌و شیكاری و پێوانه‌كان له بواره‌كانی پاراستنی ژینگه به‌پێی ئه‌و مه‌رجانه‌ی وه‌زاره‌ت دیاریان ده‌كات وئه‌مه‌ش به ڕێنمایی ده‌رده‌چێت . شازده‌م: دانانی بنه‌ماكانی سه‌لامه‌تی بۆ چاره‌سه‌ركردنی پاشماوه‌و زبڵ و خاشاك و مادده‌ی زیانبه‌خش و ترسناك .
مادده‌ی چواره‌م :
مادده‌ی چواره‌م : ئه‌نجومه‌نی پاراستن وچاكردنی ژینگه : یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌ن له‌مانه‌ی خواره‌وه پێك دێت: 1- وه‌زیر - سه‌رۆك . 2- بریكاری وه‌زاره‌ت – جێگری سه‌رۆك . 3- به‌ڕێوه‌به‌ره گشتی یه‌كان –ئه‌ندام. 4- نوێنه‌رێك به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به هه‌ریه‌ك له‌م وه‌زاره‌تانه‌ی خواره‌وه: 1- وه‌زاره‌تی شاره‌وانی. 2- وه‌زاره‌تی فێركردنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی 3- وه‌زاره‌تی پلاندانان . 4- وه‌زاره‌تی ده‌رامه‌ته‌كانی ئاو . 5- وه‌زاره‌تی ناوخۆ . 6- وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ . 7- وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی . 8- وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی . 9- وه‌زاره‌تی سامانی سروشتی . 10- وه‌زاره‌تی گهشتو گوزار . 11- وه‌زاره‌تی كاره‌با . 12- وه‌زاره‌تی بازرگانی. 13- وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه. 5- ئه‌ندامێكیش له خاوه‌ن ئه‌زموون وپسپۆران له پاراستنی ژینگه،وه‌زیر دایده‌نێ وبۆی هه‌یه شاره‌زای تر به‌شدار پێ بكات به‌پێی پێویست. 6- نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندیداره‌كانی تر له‌كاتی پێویست دا.
مادده‌ی پێنجه‌م :
مادده‌ی پێنجه‌م : یه‌كه‌م: له‌هه‌ر پارێزگایه‌ك، ئه‌نجومه‌نێك داده‌مه‌زرێ، پێی ده‌ڵێن ( ئه‌نجومه‌نی پاراستن وچاكردنی ژینگه‌ی پارێزگا) . پارێزگار یان نوێنه‌ره‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا . دووه‌م: ئه‌نجومه‌نی پێكهێنانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا، له لایه‌نه‌كانی خه‌مخۆری پاراستن و چاككردنی ژینگه، له پارێزگادا ده‌گرێته ئه‌ستۆ، به‌پێی رێنمایی كه ئه‌نجومه‌ن خۆی ده‌ری ده‌كا.
مادده‌ی شه‌شه‌م :
مادده‌ی شه‌شه‌م : یه‌كه‌م: ئه‌رك و فرمان وئیش وتایبه‌تییه‌كان و پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌ت به پێڕۆ دیار ده‌كرێت . دووه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی یان به‌ش یان هۆبه به‌پێی پێویستی وه‌زاره‌ت بكاته‌وه یان یه‌كیان بخات یان ئیلغایان بكات.
مادده‌ی حه‌فته‌م:
مادده‌ی حه‌فته‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه،رێنمایی پێویست،بۆ ئاسانكاری جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ر بكات.
مادده‌ی هه‌شته‌م :
مادده‌ی هه‌شته‌م : هه‌ر ده‌قێك له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا نه‌گونجێ، كاری پێ ناكرێت.
ماددهینۆیهم:
ماددهینۆیهم: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ولایه‌نه په‌یوه‌ندی داره كان، حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی ده‌یه‌م:
مادده‌ی ده‌یه‌م: ئه‌م یاسایه له ڕۆژی ده‌رچوونیه‌وه‌كاری پێده‌كرێت له رۆژنامه‌ی ڕه‌سمی( وه‌قایعی كوردستان )بڵاو ده‌كرێته‌وه.
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م زاراوانه‌ی خواره‌وه ماناكانیبهرامبهریانه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه: یه‌كه‌م: هه‌رێم : هه‌رێمی كوردستان- عێراق . دووه‌م:ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق. سێیه‌م: ده‌زگا : ده‌زگای گشتی كاروباری (مین) له هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق. چواره‌م: سه‌رۆكی ده‌زگا : ده‌زگای گشتی كاروباری (مین) له هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق. پێنجه‌م: ئه‌نجومه‌ن:ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌زگا. شه‌شه‌م: سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن : سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌زگا. حه‌وته‌م: (مین) : كه‌ره‌سته‌ی ته‌قاندنه‌وه، كه به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی له قوتوۆیك دا ئاماده ده‌كرێ به ئامانجی كوشتنی كه‌سان وبرینداركردنیان وتێكشكاندنی ئۆتۆمبێل ووێرانكردنی موڵك وماڵی دیكه وبه‌هۆی ئه‌و كه‌سه، یان ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ی كراوه به ئامانج ده‌ته‌قێندرێنه‌وه، یاخود به‌هۆی به‌سه‌رچوونی كات. هه‌شته‌م: كاروباری مین : ئه‌و كرده‌وانه‌ن كه له پێناوی كه‌م كردنه‌وه‌یی كاریگه‌ری ئابووری وژینگه‌یی وكۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌و مینانه یاخود ئه‌و بڕه‌ی كه نه ته‌قیون ئه‌نجام ده‌درێن وئه‌و چالاكییانه‌ش ده‌گرێته‌وه كه په‌یوه‌ستن به‌لابردنی مین و هوشیاركردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی له‌مه‌ترسیه‌كانی و یاریده‌دانی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌و مینانه بوونه‌ته‌قوربانی وتێك وپێكدانی یه‌ده‌گی عه‌مبار كرا‌و له مینی نه‌ته‌قیو وهاریكاریی وبه‌شداریی كردن له قه‌ده‌غه‌كردن به‌كارهێنانی(مین)ی دژه تاكه‌كان له‌سه‌رئاستی ده‌وڵه‌تان.
مادده‌ی دووه‌م:
مادده‌ی دووه‌م: به‌پێی ئه‌م یاسایه ده‌زگایه‌ك داده‌مه‌زرێ پێی ده‌گوترێ (ده‌زگای گشتی كاروباری مین له هه‌رێمی كوردستان ـ عیراقدا) وباره‌گاكه‌ی له هه‌ولێر ده‌بێ فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی وه‌زیر سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات وبه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه ده به‌سترێته‌وه.
مادده‌ی دووه‌م:
مادده‌ی دووه‌م: وه‌زاره‌ت بۆ به‌دیهێنانی ئه‌م ئامانجانه كار ده‌كات: یه‌كه‌م: گه‌شه‌پێدانی تێگه‌یشتن (وعی)ی ئیسلامی و بڵاوكردنه‌وه‌ی رۆشنبیری ئیسلامی وجه‌وهه‌ری په‌یامه شكۆمه‌نده‌كه‌ی. دووه‌م: به ته‌نگ هاتنی شوێنه پیرۆزه ئایینی یه‌كان و ریكخستنی به‌رێوه بردنیان و پاراستنیان. سێ یه‌م: دابین كردنی پێویستییه‌كانی باشترین و له‌بارترین شێوه‌ی به‌جێ هێنانی فه‌ریزه‌تی حه‌ج. چواره‌م:بایه‌خدان به كاروباری دام و ده‌زگا ئیسلامی و خێر خوازه‌كان و په‌ره پێدانیان له‌ر ووی ئیداری و هونه‌ری و دارایی و رێك و پێكی و خزمه‌تگوزارییه‌وه. پێنجه‌م: رێكخستنی كاروباری به‌رێوه‌بردنی ئه‌وقاف و سه‌رپه‌رشتی و چاودێری كردنی. شه‌شه‌م خستنه‌وه كاری مولك و ماڵی ئه‌وقاف به شێوه‌ی جۆرا و جۆری ئه‌وتۆ كه پاراستن و گه‌شه پێدانیان له چوار چێوه‌ی بنه‌ما گشتی یه‌كان نه‌خشه‌ی گه‌شه پێدانی هه‌رێمی مسۆگه‌ر بكا له‌سه‌ر ئه‌و بنچینانه‌ی له‌گه‌ل حوكمه‌كانی حه‌وته‌م: بایه‌خدان به جێ به جێ كردنی مه‌رجه‌كانی خاوه‌ن وه‌قفه‌كان كه ئامانجیان به دیهێنانی هاوكاری و كۆمه‌ڵایه‌تی و پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگایه. هه‌شته‌م: گرینگه دان به ئاینی پاكی ئیسلام و سامانه‌كه‌ی و رێز گرتن له زانایانی ئاینی ئیسلامی و پاراستنی پایه‌و پله‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییان و خۆش كردنی باری ژیانیان و دابینكردنی پێویستییه‌كانی چالاكی ی ئاینی و نیشتمانی و كۆمه‌لایه‌تی بۆمان. نۆیه‌م: به هێز كردنی په‌یوه‌ندی ئاینی له‌گه‌ل گه‌لانی جیهانی ئیسلامی به تایبه‌تی و جیهان به‌گشتی. ده‌یه‌م: بیناكردنه‌وه‌ی مزگه‌وته وێرانكاوهكان و دروستكردنی قوتابخانه ئاینی یه‌كان پێ یانه‌وه به‌ندن.
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌و وشانه‌ی لای خواره‌وه ماناكانی ته‌نیشتیانه: 1-هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستان عێراق. 2-وه‌زاره‌ت: وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئیسلامی ی هه‌رێم. 3-وه‌زیر:.وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئیسلامی 4-بریكاری وه‌زاره‌ت: بریكاری وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئیسلامی. 5- دیوان: دیوانی وه‌زاره‌تی . 6-ئه‌نجوومه‌ن: ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئه‌وقاف و كاروباری ئیسلامی.