مادده‌ی دووه‌م: وه‌زاره‌ت بۆ به‌دیهێنانی ئه‌م ئامانجانه كار ده‌كات: یه‌كه‌م: گه‌شه‌پێدانی تێگه‌یشتن (وعی)ی ئیسلامی و بڵاوكردنه‌وه‌ی رۆشنبیری ئیسلامی وجه‌وهه‌ری په‌یامه شكۆمه‌نده‌كه‌ی. دووه‌م: به ته‌نگ هاتنی شوێنه پیرۆزه ئایینی یه‌كان و ریكخستنی به‌رێوه بردنیان و پاراستنیان. سێ یه‌م: دابین كردنی پێویستییه‌كانی باشترین و له‌بارترین شێوه‌ی به‌جێ هێنانی فه‌ریزه‌تی حه‌ج. چواره‌م:بایه‌خدان به كاروباری دام و ده‌زگا ئیسلامی و خێر خوازه‌كان و په‌ره پێدانیان له‌ر ووی ئیداری و هونه‌ری و دارایی و رێك و پێكی و خزمه‌تگوزارییه‌وه. پێنجه‌م: رێكخستنی كاروباری به‌رێوه‌بردنی ئه‌وقاف و سه‌رپه‌رشتی و چاودێری كردنی. شه‌شه‌م خستنه‌وه كاری مولك و ماڵی ئه‌وقاف به شێوه‌ی جۆرا و جۆری ئه‌وتۆ كه پاراستن و گه‌شه پێدانیان له چوار چێوه‌ی بنه‌ما گشتی یه‌كان نه‌خشه‌ی گه‌شه پێدانی هه‌رێمی مسۆگه‌ر بكا له‌سه‌ر ئه‌و بنچینانه‌ی له‌گه‌ل حوكمه‌كانی حه‌وته‌م: بایه‌خدان به جێ به جێ كردنی مه‌رجه‌كانی خاوه‌ن وه‌قفه‌كان كه ئامانجیان به دیهێنانی هاوكاری و كۆمه‌ڵایه‌تی و پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگایه. هه‌شته‌م: گرینگه دان به ئاینی پاكی ئیسلام و سامانه‌كه‌ی و رێز گرتن له زانایانی ئاینی ئیسلامی و پاراستنی پایه‌و پله‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییان و خۆش كردنی باری ژیانیان و دابینكردنی پێویستییه‌كانی چالاكی ی ئاینی و نیشتمانی و كۆمه‌لایه‌تی بۆمان. نۆیه‌م: به هێز كردنی په‌یوه‌ندی ئاینی له‌گه‌ل گه‌لانی جیهانی ئیسلامی به تایبه‌تی و جیهان به‌گشتی. ده‌یه‌م: بیناكردنه‌وه‌ی مزگه‌وته وێرانكاوه‌كان و دروستكردنی قوتابخانه ئاینی یه‌كان پێ یانه‌وه به‌ندن.