أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی سی و یه‌كه‌م
مادده‌ی سی و یه‌كه‌م: یه‌كه‌م: أ ـ ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانی عێراق و ئه‌ندامێتی پێشینترین دوو جێگر له جێگرانی سه‌رۆك و ئه‌گه‌ر له كایه‌دا نه‌بوون پێشینترین دوو داوه‌ری دادگای پێداچوونه‌وه و سه‌رۆكی دیوانی تۆماری یاسایی (دیوان التدوین القانونی)و سه‌رۆكی داوای گشتی (الادعاء العام) و به‌ڕێوبه‌ری گشتی تۆماری موڵكایه‌تی (التسجیل العقاری). "5" ب ـ ئه‌گه‌ر سه‌رۆك ئاماده‌نه‌بوو پێشینرین دوو جێگره‌كه‌ی جێگه‌ی ده‌گرنه‌وه‌و ئه‌گه‌ر ئه‌وانیش ئاماده نه‌بوون پێشینترین ئه‌ندامانی دادگای تێ هه‌ڵچوونه‌وه سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌ن ده‌كا. دووه‌م: ئه‌نجوومه‌ن به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه له مانگێك دا جارێك كۆده‌بێته‌وه وسه‌رۆكیش بۆی هه‌یه له كاتی پێویستیدا داوای كۆبوونه‌وه‌ی بكا وكۆبوونه‌وه‌ی به بێ ئاماده‌بوونی سه‌رۆك یا ئه‌وه‌ی له كاتی ئاماده نه‌بوونیدا جێگه‌ی ده‌گرێته‌وه‌و به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه سێ له چوار به‌شی ئه‌ندامانی پێك نایه‌ت و بڕیاره‌كانیش به زۆربه‌ی ژماره‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن ده‌درێن. سێ یه‌م: ئه‌نجوومه‌ن سكرتێرێكی له وه‌رگرانی باوه‌ڕنامه‌ی به‌كالۆریۆسی له یاسادا ده‌بێ كه رێكخستنی كاروباری ئه‌نجوومه‌ن و ئاماده‌كردنی به‌رنامه‌ی كاری و پوخته كردنی ئه‌و كێشانه‌ی ده‌خرێته به‌رده‌می و راگه‌یاندنی بڕیاره‌كانی له ئه‌ستۆ ده‌بێ.
مادده‌ی سی یه‌م
مادده‌ی سی یه‌م: یه‌كه‌م: دادگایه‌كی لێكۆڵینه‌وه یا زیاتر له هه‌ر شوینێكدا پێك ده‌هێنرێ كه دادگای سه‌ره‌تایی تێدا بێ به پێی حوكمی یاسا لێده‌كۆڵێته‌وه و ئه‌گه‌ر دادوه‌رێكی تایبه‌تی بۆ دیاری نه‌كرابوو دادوه‌ری دادگای سه‌ره‌تایی ده‌بێته دداوه‌ری لێكۆلینه‌وه. دووه‌م: وه‌زیری داد له‌سه‌ر پێشنیازی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه بۆی هه‌ه‌ی دادگای لێكۆلینه‌وه ب جۆرێك یا بۆ چه‌ند جۆرێكی دیاریكراو له تاوان ته‌رخان بكا. سێ یه‌م: وه‌زیری داد بۆی هه‌یه ده‌سته‌یه‌ك به سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێك له دادوه‌ران بۆ لێكۆلینه‌وه‌ی تاوانێك یان چه‌ند تاوانێكی دیاری كرا‌و پێك بێنێ و ده‌سته‌كه ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌بێ.
مادده‌ی سێیه‌م
مادده‌ی سێیه‌م: ئامانجی ئه‌م یاسایه دانان و داڕشتنی بنه‌ماكانی ئاسایشی هه‌رێمه له‌رێی: یه‌كه‌م: مسۆگه‌ر كردنی ئاسایش و ئارامی له هه‌رێمدا. دووه‌م: پاراستنی بنه‌ماو پره‌نسیپه‌كانی ده‌ستووری و یاسایی هه‌رێم. سێیه‌م: كۆكردنه‌وه و شی كردنه‌وه‌ی زانیاری و هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌ر ئاسایشی هه‌رێم. چواره‌م: ئاڵوگۆڕ كردنی زانیاری له نێوان ده‌زگاكانی تایبه‌تمه‌ند له هه‌رێم و حكومه‌تی فیدرالدا. پێنجه‌م: ئاڵوگۆڕكردنی تۆمه‌تبار و تاوانباران و راده‌ست كردنی كێشه‌كانیان له نێوان ده‌زگاكانی ئاسایشی فیدرال و هاوشێوه‌كانیان له هه‌رێمدا، به گوێره‌ی میكانیزمێك كه به په‌یڕه‌و دیاری ده‌كرێت. شه‌شه‌م: پاراستنی ئاسایشی ئابووریی هه‌رێم به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نانی په‌یوه‌ندیدار. حه‌وته‌م: پاراستنی ئاسایشی هه‌رێم له بواره‌كانی تاوانه مه‌ترسیداره‌كان و تاوانه به‌رنامه‌رێژراوه‌كان و تاوانی مادده‌ی هۆشبه‌ر و ته‌زویر كردنی دراو و، گه‌نده‌ڵیی كارگێڕی و دارایی و شۆردنه‌وه‌ی سامان، به‌گوێره‌ی ئه‌و یاسایانه‌ی له هه‌رێمدا كاریان پێ ده‌كرێت. هه‌شته‌م: پاراستنی سیسته‌می زانیاری له هه‌رێمدا. نۆیه‌م: به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر به‌گوێره‌ی ئه‌و یاسایانه‌ی له هه‌رێمدا كاریان پێ ده‌كرێت. ده‌یه‌م: به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كاری سیخوڕی به‌گوێره‌ی ئه‌و یاسایانه‌ی له هه‌رێمدا كاریان پێ ده‌كرێت. یازده‌م: پاراستنی ئاسایشی په‌یوه‌ندی كردن. دوازده‌م: پاراستنی ئاسایشی فڕۆكه‌خانه و ده‌روازه سنوورییه‌كان له هه‌رێمدا. سێزده‌م: هه‌ماهه‌نگی كردن له‌گه‌ڵ لایه‌نانی په‌یوه‌ندیدار بۆ پاراستنی ئاسایشی كه‌سایه‌تیی فه‌رمی له‌كاتی پێویستدا. چوارده‌م: هه‌ماهه‌نگی كردن له‌گه‌ڵ لایه‌نانی په‌یوه‌ندیدار بۆ به‌دواداچوونی كاروباری په‌نابه‌ران و ئاواره و بیانیانی نیشته‌جێی هه‌رێم. پازده‌م: پاراستنی ئاسایشی خۆراك و ته‌ندروستی له هه‌رێمدا به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نانی په‌یوه‌ندیدار. شازده‌م: پاراستنی ئاسایشی وزه و ده‌زگا ژیارییه‌كان. حه‌ڤده‌م: هه‌ماهه‌نگی كردن له‌گه‌ڵ لایه‌نانی په‌یوه‌ندیدار بۆ پاراستنی ئاسایشی رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی ونێرده‌ی دیپلۆماتی وكونسوڵخانه‌كان له هه‌رێمدا. هه‌ژده‌م: مسۆگه‌ركردنی ئاسایشی باره‌گا و پێكهاته‌كانی پێشمه‌رگه و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاریی هه‌واڵگری و مه‌یدانی و ستراتیژی و هه‌ڵسه‌نگاندنیان.
مادده‌ی چواره‌م
مادده‌ی چواره‌م: یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌ن راوێژكارێكی: ده‌بێت، له‌لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه به‌پله‌ی وه‌زیر داده‌مه‌زرێت، ده‌زگاكانی سه‌ر به ئه‌نجومه‌ن به‌ڕێوه ده‌بات و سه‌رپه‌رشتییان ده‌كات و هه‌ماهه‌نگییان له‌نێواندا ده‌كات، جێگرێكی ده‌بێت، به‌گوێره‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی پێی ده‌درێت له‌به‌جێ گه‌یاندنی ئه‌ركه‌كانیدا یاریده‌ی ده‌دات. دووه‌م: به‌رپرسی ئه‌و ده‌زگایانه‌ی له مادده‌ی دووه‌می ئه‌م یاسایه‌دا هاتوون، ده‌بنه ئه‌ندام له ئه‌نجومه‌ندا و سه‌رۆكی هه‌رێمش بۆی هه‌یه له حاڵه‌تی ئاسایی پێویستیدا كه‌سان یان ده‌زگای دیكه‌ی بۆ زیاد بكات یان بانگهێشتی ئه‌نجومه‌ن بكرێن. سێیه‌م: ته‌رخان كردنی بودجه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم له نێو بودجه‌ی گشتیی هه‌رێمدا.
مادده‌ی حه‌ڤده:
مادده‌ی حه‌ڤده: سه‌رۆك ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌شی هه‌یه، له‌وانه‌ی كه له‌گه‌ڵ مادده‌ی (15) پازده‌ی ئه‌م یاسایه‌دا هاودژ نابن: یه‌كه‌م: سه‌رۆك بۆی هه‌یه هه‌ر لایه‌نێ كه‌وتبێته ژێر ركێڤی ریقابه‌ی داراییه‌وه بانگی بكات له كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌ندا به‌شدار بێ له‌و شتانه‌دا كه پێوه‌ندی پێوه‌ی هه‌یه. دووه‌م: سه‌رۆك له كاتی زه‌رووردا بۆی هه‌یه، چۆن خۆی بیه‌وێ فرمانبه‌رانی هه‌رێم وشاره‌زایان و پسپۆران وخاوه‌ن توانستان له ئیش و كاری ریقابه‌ی داراییدا به‌شدار بكات و، له كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نیشدا به‌شداریان بكا به بێ ئه‌وه‌ی مافی ده‌نگدانیان هه‌بێ بۆ ئه‌مه‌ش خه‌ڵاتی تایبه‌تییان پێ ده‌به‌خشێ. سێیه‌م: سه‌رۆك، یان ئه‌نجومه‌ن، هه‌ر كاتێ كاروباری ریقابه پێویست بكا بۆی هه‌یه فه‌رمان بدا ده‌ست بكرێ به پشكنین وته‌دقیقكردنی مه‌سه‌له و كاروباری دارایی. چواره‌م: سه‌رۆك بۆی هه‌یه داوای ئه‌م شتانه‌ی خواره‌وه له وه‌زیری پێوه‌ندیدار یان له‌هه‌ر لایه‌نێ به وه‌زاره‌ته‌وه نه‌به‌سترابێ، بكات: 1/فرمانبه‌ری سه‌رپێچیكار هه‌واڵه‌ی لیژنه‌ی به‌رزه‌پتی بكا، یان به‌پێی ده‌سه‌ڵاتی خۆی سزایه‌كی گونجاوی بدا. 2/له‌و مه‌سه‌لانه‌دا كه لێپێچانه‌وه‌ی تێدا ئه‌نجام دراوه، هه‌ر زیانێ به‌هۆی سه‌رپێچی فەرمانبەره‌وه له دایره‌كه‌ی كه‌وتبێ، پێی ببژێرێ. 3/له دادگا پێوه‌ندیداره‌كان ده‌عوای دژ به سه‌رپێچيی دارایی بكاته‌وه و به‌دوویدا بچێ و دیوانیش ده‌بێ هه‌ر مه‌علومات و گه‌واهییه‌كی له‌و سه‌رپێچییانه‌وه به ده‌سته‌وه بێ بیدا به لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار. 4/مه‌سه‌له‌ی جه‌ریمه‌ی دارایی كه ئاشكرا ده‌كرێ ده‌بێ بیدا به سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتی(الادعاء العام)ی هه‌رێم بۆ ئه‌وه‌ی ده‌عوای گشتيی له دژ ده‌ست پێ بكا.
مادده‌ی هه‌ژده:
مادده‌ی هه‌ژده: ئه‌گه‌ر ناكۆكییه‌ك كه‌وته نێوان دیوان و لایه‌نێ كه كه‌وتبێته ژێر ركێفی ریقابه‌ی داراییه‌وه، خۆیان یه‌كسه‌ر بۆیان یه‌كلا نه‌كرا‌وه، ئه‌وه له‌و باره‌دا، سه‌رۆكی دیوان بۆی هه‌یه، ته‌واوی بابه‌ته‌كه بخاته به‌رده‌ست ڕابه‌ری بزاڤی رزگاریخواز و، بڕیاریش، بڕیاری ئه‌وه‌و ده‌بڕدرێته‌وه.
مادده‌ی سی و شێ:
مادده‌ی سی و شێ: هه‌یئه ئه‌نجومه‌نێكی هه‌یه به‌رێوه‌ی ده‌با و، پێك دێت له: 1. سه‌رۆكی هه‌یئه سه‌رۆك 2. عه‌میده‌كانی په‌یمانگه‌كان ئه‌ندامن 3. نوێنه‌رێك له هه‌ر وه‌زاره‌تێكی په‌یوه‌ندیداره‌وه كه پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتییان هه‌یه یان باڵاتر، له‌وانه‌ی كه خاوه‌ن ئه‌زموون و پسپۆڕن و بۆ ماوه‌ی دوو سالَ كه یه‌ك جار یارای نوێكردنه‌وه‌یه ناوزه‌د ده‌كرێن. ئه‌ندامن 4. ئه‌ندامێ له هه‌یئه‌ی ته‌دریسی هه‌ر په‌یمانگایێ، له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی په‌یمانگه‌وه ناوزه‌د ده‌كرێ بۆ ماوه‌ی دوو سالَ و، بۆ یه‌ك جاريش یارای نوێكردنه‌وه‌یه.
مادده‌ی دوازده
مادده‌ی دوازده: ئه‌گه‌ر رۆژنامه‌وان ئه‌مری خوای كرد، ماوه‌ی ئیقراركراوی هه‌ڵسوڕاندنی كار‌و پیشه‌كه‌ی ته‌واو كردبوو یان به پێی خزمه‌تی ئیقراركراو ته‌مه‌نی یاسایی خانه‌نشینی ته‌واو كردبوو، یان ته‌واو نه‌كردبوو، ئه‌وه به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه مووچه‌ی خانه‌نشینی بۆ خاووخێزانی ده‌بڕدرێته‌وه.
مادده‌ی سێیه‌م
مادده‌ی سێیه‌م: یه‌كه‌م: ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ی به‌كرێدانی خانوبه‌ره بۆمه‌به‌ستی غه‌یری نیشته‌جێیوون، دوای به‌ركاربوونی ئه‌م یاسایه، مۆرده‌كرێن ده‌كه‌ونه ژێركاری حوكمه‌كانی یاسای شارستانی ژماره (40)ی ساڵی 1951ی هه‌مواركراو. دووه‌م: گرێبه‌سته‌كانی ئه‌و خانوبه‌ره‌ی كه بۆ غه‌یری مه‌به‌ستی نیشته‌نی به‌كرێ دراون و به‌ر له به‌ركاربوونی ئه‌م یاسایه مۆركراون، بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ له رۆژی كۆتایی هاتنی ماوه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌وه درێژ ده‌كرێنه‌وه و، پاش كۆتایی ئه‌و ماوه‌یه‌ش، كرێیه‌كه‌ی ده‌كه‌وێته ژێر كاری حوكمه‌كانی یاسای شارستانی ژماره (40)ی ساڵی 1951 ی هه‌مواركراو.
مادده‌ی هه‌شته‌م:
مادده‌ی هه‌شته‌م: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كانیش حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی نۆیه‌م:
مادده‌ی نۆیه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی ره سمیی ( وه‌قایعی كوردستان)ه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت.
مادده‌ی پێنجه‌م:
مادده‌ی پێنجه‌م: بڕیاری ژماره(32) له 6/2/2003 كه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی هه‌رێمی كوردستان ـ عیراقه‌وه ده‌رچووه، هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه.
مادده‌ی چواره‌م:
مادده‌ی چواره‌م: حوكمه‌كانی مادده‌ی ( چواره‌م)ی یاسای به‌كرێدانی خانوبه‌ره، له‌هه‌رێمی كوردستان ـ عیراقدا له‌كار ده‌خرێن و، ئه‌مانه‌ی خواره‌وه جێیان ده‌گرنه‌وه: یه‌كه‌م: نابێ ساڵانه‌ی ئه‌و خانوبه‌رانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌یانگرێته‌وه، له‌و گرێبه‌ستانه‌ی كه‌دوای به‌ركاربوونی ئه‌م یاسایه مۆرده‌كرێن، له‌م رێژانه‌ی خواره‌وه زێتربن: 1/ (4%) چوار له‌سه‌دی به‌های گشتی ئه‌و خانوبه‌ره یان ئه‌و شوققانه‌ی بۆ نیشته‌نی ئاماده‌كراون و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش به‌كرێ ده‌درێن. 2/ (6%) شه‌ش له‌سه‌دی به‌های گشتی ئه‌و خانوبه‌ره یان ئه‌و شوققانه‌ی كه ژوور،ژوور، بۆنیشته‌نی به‌كرێ ده‌درێن. 3/ (8%) هه‌شت له‌سه‌دی به‌های گشتی ئه‌و خانوبه‌ره یان ئه‌و شوققانه‌ی كه بۆ مه‌به‌ستی غه‌یری نیشته‌نی به‌كرێ ده‌درێن. دووه‌م: كرێی ساڵانه‌ی ئه‌و خانوبه‌رانه‌ی كه‌حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌یانگرێته‌وه، له‌و گرێبه‌ستانه‌ی پێش به‌ركاربوونی ئه‌م یاسایه مۆركراون، به‌پێی ڕێژه‌كانی بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی سه‌ره‌وه هه‌موار ده‌كرێت. سێیه‌م: مه‌به‌ست له‌به‌های گشتی خانوبه‌ره له‌م یاسایه‌دا كۆی به‌های زه‌ویه‌كه‌و بینایه‌كه‌یه له‌وكاته‌دا كه ده‌سه‌ڵاتی دارایی بۆ جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌یخه‌ملێنێ.
مادده‌ی نۆزده:
مادده‌ی نۆزده: ئه‌م ئوسوڵ و ره‌فتارانه‌ی خواره‌وه به سه‌رپێچی كردنی ئه‌م یاسایه داده‌نرێت: 1/ئیلتزام نه‌كردن به یاسا و پێڕۆ و رێنمایی و به‌یاناتی داراییه‌وه. 2/پشتگوێ خستن یا كه‌مته‌رخه‌می كه ده‌بێته هۆی به فێڕۆدانی دارایی گشتی یان زیادبوونی ئه‌رك و مه‌سره‌ف (كلفه) یان زیادبوونی خه‌رج یان بزربوون یا فه‌وتان. 3/وه‌ڵام نه‌دانه‌وه‌ی نامه‌كانی دیوان، یان به گوێ نه‌كردنی تێبینیيه‌كانی، یان دواخستنی وه‌ڵامه‌كان پتر له‌و ماوه‌یه‌ی كه بۆی دانراوه به بێ ئه‌وه‌ی هیچ مه‌عزه‌ره‌تێك هه‌بێ. 4/شاردنه‌وه‌ی كاری سه‌رپێچی، یان دواخستنی ئاگاداركردنه‌وه‌ی دیوان له ره‌فتاری سه‌رپێچی. 5/به‌كار نه‌خستنی ده‌سه‌ڵاتی یاسایی و ئیداری بۆ وه‌ستاندنی پێ لێ راكێشانی ره‌فتاری سه‌رپێچی و به‌ربڕكردنی سه‌رپێچیكاران. 6/جێ به‌جێ نه‌كردنی ئه‌و بڕیار و رێنماییانه‌ی له ده‌سه‌ڵاتی ریقابه‌ی داراییه‌وه به پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌رده‌چن.
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مادده‌ی یه‌كه‌م: یه‌كه‌م: نابێ هیچ كه‌سێك گلبدرێته‌وه یان بگیرێ به‌پێی یاسا نه‌بێ و له‌سه‌ر بڕیارێك نه‌بێت كه لایه‌نێكی دادوه‌ریی تایبه‌ت ده‌ری چواندبێت و، هه‌ر كه‌سێكیش مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه دادگایی كردنێكی دادپه‌روه‌رانه و خێرا بكرێ له به‌رده‌م دادگای تایبه‌تمه‌ند دا. دووه‌م: به‌پێی یاسا، له جێگا تایبه‌تیه‌كانی گیراواندا نه‌بێت، ناشێ كه‌س بگیردرێت به مه‌رجێكیش چاودێری ته‌ندروستی و كۆمه‌ڵایه‌تی بیگرێته‌وه و بكه‌وێته ژێر ڕكێفی ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌ته‌وه، پێویستیشه رێز له باوه‌ڕی ئایینی و پرنسیپه‌كانی ڕه‌وشتی كه‌سی گیراو بگیرێت. سێیه‌م: هیچ لایه‌نێكی غه‌یره حكومی یان حكومی نا تایبه‌تمه‌ند بۆی نییه شوێنی گلدانه‌وه‌ی كه‌سه‌كانی هه‌بێ یان به‌هه‌ر بیانوویه‌ك كه‌سێك گلبداته‌وه.
مادده‌ی دووه‌م:
مادده‌ی دووه‌م: هه‌ر كه‌سێك به‌ناڕه‌وا گلدرایه‌وه یان گیرا یان ماوه‌ی گیرانه‌كه‌ی له راده‌ی یاسایی ڕه‌ت بووبێ یان به سزایه‌كی وا حوكم درابێ كه ئازادییه‌كه‌ی لێ سه‌ندبێته‌وه له لایه‌ن لایه‌نه دادوه‌رییه تایبه‌تیه‌كانه‌وه به‌بێ به‌ڵگه‌ی یاسایی، له دواییدا بڕیارێك به ڕه‌ت كردنه‌وه‌ی سكاڵاكه‌ی یان ئازاد كردنه‌كه‌ی ده‌رچوو بێ و داواكارییه‌كه‌ی داخرا یاخود به‌بێ تاوان حوكم درا و بڕیاره‌كه‌ش ڕاده‌ی بنبڕی به‌پێ یاسا جێبه‌جێ كراوه‌كان وه‌رگرتبێت، ئه‌وا ئه‌و كه‌سه بۆی هه‌یه داوای قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ی ماددی ومه‌عنه‌وی له باره‌ی ئه‌و زه‌ره‌روزیانه‌ی بكات كه له ئه‌نجامی گرتن وحوكمدانی لێی كه‌وتووه.
مادده‌ی چواره‌م:
مادده‌ی چواره‌م: وه‌زاره‌ت بۆی هه‌یه كاروكرداری پێویست له بابه‌تی پارێزگاری (حمایه) یا به‌رامبه‌رێتی (المقابله بالمپل) بكا ئه‌گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێم به‌هۆی كاره‌ساتێكه‌وه كه له یه‌كێ له وڵاته بیانی یه‌كاندا ڕووده‌دا بكه‌وێته به‌ر مه‌ترسی: أ/ بۆ مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی ره‌سم وباجی قورس له‌سه‌ر كه‌لوپه‌له‌كانی هه‌رێم یا قه‌ده‌غه‌كردن یا سنووردانان بۆ هه‌ندێ كه‌لوپه‌لی هێنرا و پانێردراو. ب/بۆ مه‌به‌ستی نزم بوونه‌وه‌ی نرخی پاره‌ی ئه‌و ووڵاته به‌شێوه‌یه‌ك كه ببێته هۆی له‌نگی له پێشبڕكێی بازرگانی ئاسایی‌دا تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی بازرگانی هه‌رێم بخاته مه‌ترسی یه‌وه، بۆیه ده‌شێ په‌یڕه‌وی ئه‌وتۆ ده‌ربكرێت كه كه‌لوپه‌له‌كانی هه‌ریه‌كێ له‌و ووڵاتانه بخاته ژێر ڕكێفی زیادكردنی باجه گومرگی یه‌كانه‌وه به‌مه‌رجێ ئه‌و زیادكردنه له‌دوو هه‌نده‌ی ئه‌و باجه پتر نه‌بێ كه له لیسته پاشكۆكانی ئه‌م یاسایه‌دا دیاری كراون.
مادده‌ی دووه‌م:
مادده‌ی دووه‌م: وه‌زاره‌ت كۆشش ده‌كا بۆ پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری ناوخۆیی و شاره‌وانی و خزمه‌تگوزاری ئاووئاوه‌ڕۆ وفراوانكردنی بزوتنه‌وه‌ی گه‌شتوگوزار وپه‌ره‌پێدانی له كوردستاندا له چوارچێوه‌ی ئه‌و نه‌خشانه‌دا كه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته داده‌نرێت.
مادده‌ی بیست و نۆیه‌م
مادده‌ی بیست و نۆیه‌م: یه‌كه‌م: دادگای كار له مه‌ڵبه‌ندی هه‌ر پارێزگایه‌كدا پێكده‌هێنرێ. دووه‌م: دادگای كار به یه‌ك دادوه‌ر كۆ ده‌بێته‌وه. سێ یه‌م: دادگای كار ئه‌و داوا و كار‌و بارانه ببینێ كه به پێی حوكمه یاسا له چوارچێوه‌ی تایبه‌تكاری ئه‌وان.
مادده‌ی یه‌كه‌م
مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م ده‌سته‌واژانه‌ی خواره‌وه، ماناكانی به‌رامبه‌ریانه: 1. هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی - عیراق. 2. وه‌زاره‌ت: وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی. 3. وه‌زیر: وه‌زیری كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی. 4. بریكاری وه‌زاره‌ت: بریكاری وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی. 5. ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی.