مادده‌ی نۆزده:
ئه‌م ئوسوڵ و ره‌فتارانه‌ی خواره‌وه به سه‌رپێچی كردنی ئه‌م یاسایه داده‌نرێت:
1/ئیلتزام نه‌كردن به یاسا و پێڕۆ و رێنمایی و به‌یاناتی داراییه‌وه.
2/پشتگوێ خستن یا كه‌مته‌رخه‌می كه ده‌بێته هۆی به فێڕۆدانی دارایی گشتی یان زیادبوونی ئه‌رك و مه‌سره‌ف (كلفه) یان زیادبوونی خه‌رج یان بزربوون یا فه‌وتان.
3/وه‌ڵام نه‌دانه‌وه‌ی نامه‌كانی دیوان، یان به گوێ نه‌كردنی تێبینیيه‌كانی، یان دواخستنی وه‌ڵامه‌كان پتر له‌و ماوه‌یه‌ی كه بۆی دانراوه به بێ ئه‌وه‌ی هیچ مه‌عزه‌ره‌تێك هه‌بێ.
4/شاردنه‌وه‌ی كاری سه‌رپێچی، یان دواخستنی ئاگاداركردنه‌وه‌ی دیوان له ره‌فتاری سه‌رپێچی.
5/به‌كار نه‌خستنی ده‌سه‌ڵاتی یاسایی و ئیداری بۆ وه‌ستاندنی پێ لێ راكێشانی ره‌فتاری سه‌رپێچی و به‌ربڕكردنی سه‌رپێچیكاران.
6/جێ به‌جێ نه‌كردنی ئه‌و بڕیار و رێنماییانه‌ی له ده‌سه‌ڵاتی ریقابه‌ی داراییه‌وه به پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌رده‌چن.