أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده بیست و سێیه‌م:
مادده بیست و سێیه‌م: ژمێریاریی ده‌سته وردبینی دیوانی چاودێریی دارایی ده‌یگرێته‌وه.
مادده بیست و چواره‌م:
مادده بیست و چواره‌م: سه‌رۆكی ده‌سته بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ ئاسان جێبه‌جێ كرنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربكات.
مادده‌ی بیست و پێنجه‌م:
مادده‌ی بیست و پێنجه‌م: سه‌رۆكی ده‌سته بۆ هه‌یه به گوێره‌ی خواستی كار، به‌ش وهۆبه‌كانی ده‌سته له نوێ بكاته‌وه یان تێكه‌ڵ بكات یان هه‌ڵیان بوه‌شێنێته‌وه.
مادده‌ی بیست و شه‌شه‌م:
مادده‌ی بیست و شه‌شه‌م: كار به ده‌قی هیچ یاسا یان بریارێك ناكرێت كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكۆك بێت.
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م وشانه‌ی دادێن، واتاكانی به‌رامبه‌ریانه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه: یه‌كه‌م: هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق. دووه‌م: په‌رله‌مان: په‌رله‌مانی هه‌رێم. سێیه‌م: حكومه‌ت: حكومه‌تی هه‌رێم. چواره‌م: ده‌سته: ده‌سته‌ی گشتیی ده‌سپاكی له هه‌رێمدا. پێنجه‌م: سه‌رۆك: سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گشتیی ده‌سپاكی له هه‌رێمدا. شه‌شه‌م: ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری: ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری له هه‌رێمدا.
مادده‌ی دووه‌م:
مادده‌ی دووه‌م: به پێی ئه‌م یاسایه ده‌سته‌یه‌ك به ناوی (ده‌سته‌ی گشتیی ده‌سپاكیی هه‌رێمی كوردستان-عێراق) داده‌مه‌زرێت، خاوه‌ن كه‌سایه‌تییه‌كی مه‌عنه‌ویی سه‌ربه‌خۆ ده‌بێت و له ژێر چاودێریی په‌رله‌ماندا ده‌بێت و له نێو بودجه‌ی گشتیی هه‌رێمدا ته‌رخانكراوی (تخصیصات) ده‌بێت.
مادده‌ی بیست و حه‌وته‌م:
مادده‌ی بیست و حه‌وته‌م: پێویسته لایه‌نانی په‌یوه‌ندیدار حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی بیست و هه‌شته‌م:
مادده‌ی بیست و هه‌شته‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قایعی كوردستان)دا جێبه‌جێ ده‌كرێت.