مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م وشانه‌ی دادێن، واتاكانی به‌رامبه‌ریانه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه: یه‌كه‌م: هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق. دووه‌م: په‌رله‌مان: په‌رله‌مانی هه‌رێم. سێیه‌م: حكومه‌ت: حكومه‌تی هه‌رێم. چواره‌م: ده‌سته: ده‌سته‌ی گشتیی ده‌سپاكی له هه‌رێمدا. پێنجه‌م: سه‌رۆك: سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گشتیی ده‌سپاكی له هه‌رێمدا. شه‌شه‌م: ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری: ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری له هه‌رێمدا.