أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی چل وحه‌وته‌م
مادده‌ی چل وحه‌وته‌م: دادوه‌ر بۆی هه‌یه هه‌ر كاتێك ویستی ده‌ست له‌كار بكێشێته‌وه‌و له‌و باره‌شدا مافی وه‌رگرتنی مووچه‌ی خانه‌نشین بوون ورێزلێنانی به‌پێی یاسای خزمه‌ت و خانه‌نشینی مه‌ده‌نی هه‌یه‌و مافی ئه‌و مۆڵه‌تانه‌شه له ده‌ست نادات هه‌یه كه هه‌قیه‌تی.
مادده‌ی چل وهه‌شته‌م
مادده‌ی چل وهه‌شته‌م: داوا له‌و مافانه به‌رزده‌كرێته‌وه كه له‌م یاسایه‌دا ده‌ركه‌وتووه بۆ لیژنه‌ی كاروباری دادوه‌ری و بڕیاره‌كانیشی له‌م داوایانه‌دا قابیلی تانه لێدانن له‌به‌رده‌م ده‌سته‌ی فراوان له دادگای پێداچوونه‌وه له‌لایه‌ن سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه وله‌لایه‌ن ئه‌و دادوه‌ره‌ی كه بڕیاره‌كه‌ی له دژی ده‌ركردووه له‌ماوه‌ی(30) سی رۆژ له مێژووی پێڕاگه‌یاندنی و بڕیاره‌كه‌شی له‌و باره‌یه‌وه بنبڕه.
مادده‌ی چل ونۆیه‌م
مادده‌ی چل ونۆیه‌م: حوكمه‌كانی یاسای خزمه‌تی مه‌ده‌نی و یاسای خانه‌نشینی مه‌ده‌نی له‌و كاروبارانه‌ی كه ده‌قی یاسایی له‌م یاسایه‌دا پێ نه‌هاتووه له‌سه‌ری پیاده ده‌كرێ به جۆرێك نابێ له‌گه‌لأ حوكمه‌كانی ناكۆك بێت.
مادده‌ی په‌نجایه‌م
مادده‌ی په‌نجایه‌م: یه‌كه‌م: 1-نابێ دادوه‌ر بۆ فرمانێكی نادادوه‌ری بگوێزرێته‌وه ته‌نیا مه‌گه‌ر به ره‌زامه‌ندیی وبه نووسینی خۆی بێت. 2-ده‌شێ دادوه‌ران له پۆلی یه‌كه‌م و دووه‌م به دادوه‌رانی دادگای پێداچوونه‌شه‌وه‌و به ره‌زامه‌ندیی نووسراوی خۆیان و به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ئینتیداب بكرێن بۆ فرمانی راوێژكاری یاسایی له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم یاخود ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران یان سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێك له ده‌زگاكانی وه‌زاره‌تی داد یان بۆ مه‌به‌ستی ده‌رس گوتنه‌وه له زانكۆكان یان ده‌سته نێوده‌وڵه‌تیه‌كان به مه‌رجێك سیفه‌ته دادوه‌رییه‌كه‌ی تێدا بمینێت. دووه‌م: ماوه‌ی ئینتیداب كردن كه له به‌ندی (یه‌كه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه‌دا هاتووه نابێ له سێ سالأ پتر بێت و قابیلی درێژكردنه‌وه‌یه بۆ ساڵێكی دی. سێیه‌م: له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتی وبه فه‌رمانی سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه ده‌شێ دادوه‌ر ئینتیداب بكرێ بۆ كاركردن له دادگایه‌كی تر ئه‌و ئینتیدابه‌ش له ناوچه‌یه‌كی تێهه‌ڵچوونه‌وه بۆ ناوچه‌یه‌كی تر به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ده‌بێت به مه‌رجێك ماوه‌ی ئینتیدابه‌كه له ساڵێك پتر نه‌بێ.
مادده‌ی په‌نجاو یه‌كه‌م
مادده‌ی په‌نجاو یه‌كه‌م: گواستنه‌وه‌ی دادوه‌ران له‌ماوه‌ی مانگی ته‌مووز له هه‌موو ساڵێك ده‌بێت و ده‌شێ له كاتی پێویستی به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی ئه‌و گواستنه‌وه‌یه له‌و مانگه‌دا نه‌بێت وگواستنه‌وه‌كه‌ش به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری وله‌سه‌ر پێشنیازی سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه ده‌بێت.
مادده‌ی په‌نجاو شه‌شه‌م
مادده‌ی په‌نجاو شه‌شه‌م: یه‌كه‌م: سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی بۆی هه‌یه دادوه‌ر له‌و هه‌ڵه یاسایی و كارگێڕییانه‌ی ئاگادار بكاته‌وه كه له ئه‌نجامی پشكنینی كاره‌كه‌ی ده‌رده‌كه‌ون. هه‌روه‌ها هه‌ر شتێك كه رووده‌دات، پێچه‌وانه‌ی ئه‌رك و پێداویستی فرمانه‌كه‌ی بێت. دووه‌م: بۆ سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه‌و سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه هه‌یه دادوه‌ر له‌و هه‌ڵه یاساییانه‌ی ئاگادار بكه‌نه‌وه كه له‌كاتی وردبینی كردنی پێداچوونه‌وه‌كاندا ده‌رده‌كه‌ون. سێیه‌م: سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه بۆی هه‌یه دادوه‌ر له ناوچه‌كه‌ی له‌و سه‌رپێچیانه‌ی ئاگادار بكاته‌وه كه له ئه‌ركه‌كانی فرمانه‌كه‌ی روو ده‌ده‌ن. چواره‌م: ئاگادار كردنه‌وه به نووسراوێك ده‌بێ كه ئاراسته‌ی دادوه‌ر ده‌كرێ ودانه‌یه‌كیش له‌و نووسراوه به ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی راده‌گه‌یه‌نرێ و دانه‌یه‌كی دیكه‌یشی له دۆسیه‌ی كه‌سیه‌تی ده‌پارێزرێ.
مادده‌ی په‌نجاو حه‌وته‌م
مادده‌ی په‌نجاو حه‌وته‌م: یه‌كه‌م: لیژنه‌یه‌ك له سێ ئه‌ندام به‌ناوی لیژنه‌ی كاروباری دادوه‌ران پێك دێ كه ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری له‌ناو ئه‌ندامانی خۆی له سه‌ره‌تای هه‌موو ساڵێكدا بۆ سه‌یركردنی كاروباری به‌رزه‌فتی هه‌ڵیان ده‌بژێرێ. دووه‌م: لیژنه‌ی كاروباری دادوه‌ران له داوای به‌رزه‌فتی كه له‌سه‌ر دادوه‌ر تۆمار ده‌كرێ یه‌كێك له‌م سزا به‌رزه‌فتییانه‌ی خواره‌وه به‌سه‌ر دادوه‌ردا ده‌سه‌پێنێ. 1-هۆشداریی (ئینزار)، ئه‌مه‌ش دواكه‌وتنی سه‌ر مووچه‌و به‌رزكردنه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگی لێده‌كه‌وێته‌وه. 2-دواخستنی به‌رزكردنه‌وه یان سه‌رمووچه‌كه‌ی یان هه‌ردووكیان بۆ ماوه‌یه‌ك له ساڵێك كه‌متر نه‌بێ و له سێ ساڵیش زیاتر نه‌بێ له رۆژی ده‌رچوونی برٍیاره‌كه‌وه، ئه‌گه‌ر ماوه‌ی یاسایی به‌رزكردنه‌وه‌كه‌ی ته‌واو بوو، ده‌نا له مێژووی ته‌واوكردنیه‌وه ده‌بێ. 3-كۆتایی هێنان به خزمه‌ت و ئه‌م سزایه‌ش به‌سه‌ر دادوه‌ردا ده‌سه‌پێنرێ ئه‌گه‌ر حوكمێكی بنه‌بڕی به سزایه‌ك له دادگایه‌كی تایبه‌ت له باره‌یه‌وه ده‌رچووبوو له‌سه‌ر كرده‌وه‌یه‌ك كه له‌گەڵ شه‌ره‌فی فرمانه دادوه‌رییه‌كه‌یدا نه‌گونجێ یاخود ئه‌گه‌ر ده‌ركه‌وت له دادگاییكردنێكدا كه لیژنه ئه‌نجامی ده‌دات دادوه‌ره‌كه شیاوی به‌رده‌وام بوونی له خزمه‌تی دادوه‌ریدا نیه .
مادده‌ی په‌نجاو هه‌شته‌م
مادده‌ی په‌نجاو هه‌شته‌م: یه‌كه‌م: كۆتایی هێنان به راژه‌ی دادوه‌ر به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ده‌بێ . دووه‌م: به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه هه‌ر كه‌سێك كۆتایی به راژه‌كه‌ی هات بۆ دادوه‌ری ناگه‌ڕێته‌وه.
مادده‌ی په‌نجاو نۆیه‌م
مادده‌ی په‌نجاو نۆیه‌م: یه‌كه‌م: داوای به‌رزه‌فتی له‌سه‌ر دادوه‌ر به‌پێی بڕیاری سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه تۆمار ده‌كرێ و بۆ لیژنه‌ی كاروباری دادوه‌ران ده‌نێردرێت وه ده‌بێ بڕیاره‌كه ئه‌و رووداوه‌ی تێدا به‌یان بكرێ كه دراوه‌ته پاڵی له‌گه‌لأ ئه‌و به‌ڵگانه‌ی كه ده‌یسه‌لمێنن و بڕیاره‌كه‌ش به دادوه‌رو داواكاری گشتی راده‌گه‌یه‌ندرێ. دووه‌م: 1-لیژنه‌ی كاروباری دادوه‌ران واده‌یه‌ك دیاری ده‌كات بۆ ته‌ماشاكردنی ئه‌و داوایه‌و ده‌بێ ئه‌وكاته به سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌و سه‌رۆكی داواكاری گشتی و دادوه‌ره‌كه راده‌گه‌یه‌ندرێت. 2-دادگایی كردن نهێنی یه و بڕیاره‌كه‌شی به ئاشكرا تێده‌گه‌یه‌ندرێ. 3-دادگایی كردنه‌كه به ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌و سه‌رۆكی داواكاری گشتی یان هه‌ر داواكارێكی گشتی كه ته‌نسیبی ده‌كا و پێویسته دادوه‌ر خۆی ئاماده‌بێ وبۆشی هه‌یه پارێزه‌رێك له‌گه‌لأ خۆیدا ئاماده بكات. 4- لیژنه بۆی هه‌یه چه‌ندی به‌باشی ده‌زانێ لێكۆڵینه‌وه بكات. 5-لیژنه دوای ته‌واوكردنی لێكۆڵینه‌وه‌و گوێ گرتن له وته‌كانی نوێنه‌ری سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌و داواكاری گشتی و به‌رگریی دادوه‌ر داواكه یه‌كلاده‌كاته‌وه‌و بڕیاره‌كه‌ی به سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌و سه‌رۆكی داواكاری گشتی و دادوه‌ر راده‌گه‌نێ. 6-لیژنه له رێكاره‌كانیدا ئه‌و بنه‌مایانه په‌یڕه‌و ده‌كات كه له یاسای بنچینه‌كانی دادگایی كردنه‌كانی سزاداندا هاتوون.
مادده‌ی شه‌سته‌م
مادده‌ی شه‌سته‌م: یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر لیژنه‌ی كاروباری دادوه‌ریی له‌كاتی سه‌یركردنی داوایه‌كه‌دا بۆی ده‌ركه‌وت ئه‌و كاره‌ی خراوه‌ته پالأ دادوه‌ره‌كه تاوانه یان كه‌تنه، بڕیاری ناردنی بۆ دادگای تایبه‌تمه‌ند ده‌دات وهه‌موو ئه‌وراقه‌كانی بۆ ره‌وانه ده‌كات دوای ئه‌وه‌ی كه سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی ده‌ستی دادوه‌ره‌كه له كاره‌كه‌ی ده‌كێشێته‌وه، هه‌روه‌كو له یاسای به‌رزه‌فتكاریی فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌تدا یا هه‌ر یاسایه‌كی تر كه جێگای ده‌گرێته‌وه بڕیاری له‌سه‌ر دراوه. دووه‌م: ئه‌گه‌ر دادگای تایبه‌تمه‌ند بڕیاری به‌بێ تاوانی دادوه‌ره‌كه، یان به به‌ردانی دا یان هه‌ر بڕیارێكی دی كۆتایی به داوا سزاییه‌كه هێنا، پێویسته لیژنه به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه له ته‌ماشاكردنی داوا به‌رزفتكارییه‌كه به‌رده‌وام بێت. سێیه‌م: ئه‌گه‌ر دادگا بڕیاری تاوانباركردنی دادوه‌ره‌كه‌ی ده‌ركرد، پێویسته لیژنه سزایه‌كی به‌رزه‌فتیی گونجاو له‌گه‌لأ ئه‌و كاره‌ی دراوه‌ته پاڵی بسه‌پێنێ ئه‌مه‌ش به‌پێی حوكمه‌كانی مادده‌ی (57)ی ئه‌م یاسایه ده‌بێ.
مادده‌ی شه‌ست و یه‌كه‌م
مادده‌ی شه‌ست و یه‌كه‌م: سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌و سه‌رۆكی داواكاری گشتی و دادوه‌ره‌كه به‌پێی حوكمی ئه‌م یاسایه مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه له‌به‌رده‌م ده‌ستی گشتی دادگای پێداچوونه‌وه تانه له بڕیاری لیژنه‌ی دادوه‌ران له كاروباره به‌رزه‌فتكارییه‌كان بده‌ن، له ماوه‌ی سی رۆژ له رۆژی پێڕاگه‌یاندنه‌كه‌وه‌و ده‌سته‌ی گشتیش بۆی هه‌یه ئه‌گه‌ر پێویستی كرد نوێنه‌ری سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌و نوێنه‌ری سه‌رۆكی داواكاری گشتی و دادوه‌ره‌كه بانگ بكات تا گوێ له وته‌كانیان بگرێت وپاشان بڕیاره‌كه‌ی به په‌سند كردنی بڕیاری لیژنه یاخود هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یا هه‌مواركردنی ده‌رده‌كات و، بڕیاره‌كه‌شی له‌مباریه‌وه بنبڕه.
مادده‌ی شه‌ست و دووه‌م
مادده‌ی شه‌ست و دووه‌م: بودجه‌ی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری له مانه دابین ده‌كرێ: یه‌كه‌م: ره‌سم و غه‌رامه‌ی دادوه‌ری كه له‌لایه‌ن دادگاكانه‌وه وه‌رده‌گیرێن. دووه‌م: ئه‌و پاره‌یه‌ی كه حكومه‌تی هه‌رێم ساڵانه بۆ بودجه‌ی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ته‌رخانی ده‌كات.
مادده‌ی یازده‌م:
مادده‌ی یازده‌م: یه‌كه‌م: ده‌سته‌كانی دادگای پێداچوونه‌وه به‌م جۆره ده‌بن: 1- ده‌سته‌ی گشتی: به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه یان یه‌كێك له جێگره‌كانی یا خود كۆنترین دادوه‌ر ئه‌گه‌ر ئه‌وانه ئاماده نه‌بوون یاخود. به‌ربه‌ستێكی یاساییان هاته پێش بۆبه‌شدار بوونیان ده‌به‌سترێ به ئه‌ندامیه‌تی جێگره‌كانی و هه‌موو دادوه‌ره كاراكان تێیدا و تایبه‌تمه‌ند ده‌بێ به‌بینینی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه: أ ـ ئه‌و داوایانه‌ی حوكمی له سێداره‌دانیان پێده‌رچووه. ب ـ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئه‌و كێشه‌یه‌ی له ئه‌نجامی ناكۆكی نێوان حوكمه‌كان و بڕیاره‌كانی دادگای پێداچوونه‌وه رووده‌ده‌ن. ج ـ ئه‌وه‌ی له یه‌كێك له ده‌سته‌كانی دیكه‌وه بۆی ده‌نێردریت، ئه‌گه‌ر پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی له پڕه‌نسیپێك دا بینی كه له حوكمه‌كانی پێشوو بڕیاری له‌سه‌ر درابوو. د ـ ئه‌وانه‌ی یاساكانی تر ده‌یان گرێته‌وه. 2 ـ ده‌سته‌ی فراوان: به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه یاخود كۆنترین جێگری یاخود كۆنترین دادوه‌ر تێیدا له كاتی ئاماده نه‌بوونیان یان بوونی به‌ربه‌ستێكی یاسایی له‌و به‌شدارنه‌بوونیه‌ی تێیداو، به ئه‌ندامیه‌تی به‌لانی كه‌م شه‌ش له دادوه‌رانی ده‌به‌سترێ و تایبه‌تمه‌ند ده‌بێ به بینینی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه: أ ـ بوونی ناكۆكی له‌سه‌ر جێبه‌جێ كردنی دوو حوكم كه پله‌ی بنبڕیان وه‌رگرتبێ و دژ به‌یه‌ك بن و سه‌باره‌ت یه‌ك بابه‌ت ده‌ركرابن ئه‌گه‌ر له نێوان ناكۆكه‌كان خۆیاندا بێت یان یه‌كێكیان لایه‌ن بێت له دوو حوكمه‌كه‌دا و په‌سه‌ند كردنی یه‌ك له و حوكمانه و بڕیاردان له‌سه‌ر جێبه‌جێ كردنی بێ له حوكمه‌كه‌ی تر، له‌و باره‌دا سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه بۆی هه‌یه جێبه‌جێ كردنی ئه‌و دوو حوكمه دژ به‌یه‌كه رابگرێ، تاكو بڕیاری پێداچوونه‌وه ده‌رده‌چێ. ب ـ ئه‌و ناكۆكیه‌ی ده‌كه‌وێته نێوان دوو دادگا له‌باره‌ی ده‌سنیشان كردنی تایبه‌تمه‌ندی له‌سه‌یری كردنی داواكه. ج ـ ئه‌و حوكم و بڕیارانه‌ی سه‌رۆك بۆی ده‌نێرێ تاكو له چوارچێوه‌ی تایبه‌تمه‌ندی دادگا بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یان له باره‌یه‌وه بدات به پێی ئه‌و یاسایه‌ی كه ئه‌و حوكم و بڕیارانه‌ی پێ ده‌رچووه. 3ـ ده‌سته‌ی مه‌ده‌نی: تایبه‌تمه‌نده به بینینی ئه‌و حوكم و بڕیارانه‌ی كه له داوا مه‌ده‌نییه‌كان و داوا جۆراوجۆره‌كانی تر كه له دادگاكان و لیژنه‌كانه‌وه به پێی یاسا ده‌رچوون. 4 ـ ده‌سته‌ی باری كه‌سایه‌تی: تایبه‌تمه‌نده به بینینی ئه‌و حوكم و بڕیارانه‌ی كه له دادگاكانی باری كه‌سایه‌تی و مادده‌كانی كه‌سایه‌تییه‌وه به پێی یاسا ده‌رچوون. 5 ـ ده‌سته‌ی سزایی: تایبه‌تمه‌نده به بینینی ئه‌و حوكم و بڕیارانه‌ی كه له داوا سزاییه‌كانه‌وه به پێی حوكمه‌كانی یاسا ده‌رچوون. 6 ـ ده‌سته‌ی كشتوكاڵی: تایبه‌تمه‌نده به بینینی ئه‌و حوكم و بڕیارانه‌ی كه له لیژنه‌كانی زه‌وی و زار‌و ده‌ست به‌سه‌رداگرتن دا ده‌رچوون. دووه‌م: ده‌سته‌ی مه‌ده‌نی و ده‌سته‌ی باری كه‌سایه‌تی و ده‌سته‌ی سزایی و ده‌سته‌ی كشتوكاڵ به سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێك له جێگره‌كانی سه‌رۆك یا ئه‌و كه‌سه‌ی كه ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌ڵیده‌بژیرێ و به ئه‌ندامیه‌تی به‌لانی كه‌م دوو له دادوه‌ره‌كانی دادگا ده‌به‌سترێ. سێیه‌م: ده‌سته‌ی مه‌ده‌نی به سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێك له جێگره‌كانی سه‌رۆك و ئه‌ندامێتی به‌لانی كه‌م چوار له دادوه‌رانی دادگا ده‌به‌سترێ له و كاته‌ی كه سه‌یری ئه‌و حوكمانه كه له دادگاكانی تێهه‌ڵچوونه‌وه به سیفه‌تی بنه‌ڕه‌تی ده‌رچوون، هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به ده‌سته‌ی سزاییش كاتێك كه سه‌یری حوكم و بڕیاره‌كانی دادگاكانی تاوان ده‌كات. چواره‌م: 1ـ ده‌شێ ده‌سته‌ی دیكه به بڕیاری ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی پێك بهێنرێت. 2ـ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی له سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه و هه‌ردوو جێگره‌كه‌ی پێكدێ و له كاتی ئاماده نه‌بوونی یه‌ك له‌وانه، كۆنترین دادوه‌ر له دادگادا جێی ده‌گرێته‌وه.
مادده‌ی دوازده‌م:
مادده‌ی دوازده‌م: پێكهاتنی ده‌سته‌كانی دادگا به ده‌سته‌ی فراوانیشه‌وه و به‌ناو نانی سه‌رۆكه‌كانی و ئه‌ندامانیشیه‌وه له سه‌ره‌تای هه‌موو ساڵێك دا به بڕیارێكی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ده‌بێ و له‌كاتی ئاماده نه‌بوونی یه‌كێك له ســـــه‌رۆكه‌كانیشی كۆنترین دادوه‌ر جێی ده‌گرێته‌وه و ئه‌ندامه‌كانیش ناگۆڕدرێن مه‌گه‌ر پێویســــتی وا بخوازێ و به‌هه‌مان شێوه.
مادده‌ی سێزده‌م:
مادده‌ی سێزده‌م: یه‌كه‌م: ده‌سته‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌بێ: 1-به‌ڕێوه‌بردنی دادگا. 2- سه‌رۆكایه‌تی كردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی. 3-سه‌رۆكایه‌تی كردنی ده‌سته‌ی گشتی و ده‌سته‌ی فراوان یا هه‌ر ده‌سته‌یه‌ك له ده‌سته‌كانی دادگای پێداچوونه‌وه. 4- پشكنینی كاره‌كانی دادگای پێداچوونه‌وه. 5 ـ ره‌وانه كردنی ئه‌و تانووتانه‌ی پێشكه‌ش به دادگا ده‌كرێن بۆ وه‌رگرتنی پاره‌ی ره‌سم و ئه‌مانات و تۆمار كردنیان. 6 ـ مۆڵه‌تدان به دادوه‌رانی دادگا و كارمه‌ندانی. 7 ـ به‌رز كردنه‌وه‌ی راپۆرتی ساڵانه له باره‌ی كارمه‌ندانی بۆ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی. 8 ـ واژۆ كردنی نووسراوه فه‌رمییه‌كان. دووه‌م: ده‌سته‌ڵاته‌كانی كۆنترین جێگری سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه ئه‌مانه‌ن:ـ 1 ـ ئه‌نجامدانی كاره‌كانی سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه له‌كاتی ئاماده نه‌بوونی. 2 ـ سه‌رۆكایه‌تی كردنی ده‌سته‌یه‌ك یا زیاتر له ده‌سته‌كانی دادگای پێداچوونه‌وه. 3 ـ واژۆ كردنی نووسراو و ناردنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی داوا یه‌كلاكراوه‌كان به هاوپێچی بڕیاره‌كانی دادگای پێداچوونه‌وه‌وه. 4 ـ ئه‌و ده‌سته‌ڵاتانه‌ی دی كه سه‌رۆك پێی ده‌دات.
مادده‌ی چوارده‌م:
مادده‌ی چوارده‌م: یه‌كه‌م: دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه ده‌سته‌ی باڵای دادوه‌ری دادگاكانی پارێزگایه‌ك یان زیاتره‌و، له سه‌رۆك و چه‌ند جێگرێكی سه‌رۆك و دادوه‌ران پێك دێت و تایبه‌تمه‌ندیی دیاری كرا‌و به پێی یاسا پیاده ده‌كا: دووه‌م: دادگاكانی تێهه‌ڵچوونه‌وه به‌م شێوه‌یه پێكدێن:ـ 1ـ دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی هه‌ولێر، دادگاكانی پارێزگای هه‌ولێر ده‌گرێته‌وه‌و ناوه‌نده‌كه‌ی له شاری هه‌ولێر ده‌بێ. 2ـ دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی دهۆك، دادگاكانی پارێزگای دهۆك ده‌گرێته‌وه‌و ناوه‌نده‌كه‌ی له شاری دهۆك ده‌بێ. 3ـ دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی كه‌ركووك، دادگاكانی پارێزگای كه‌ركووك ده‌گرێته‌وه‌و ناوه‌نده‌كه‌ی به شێوه‌یه‌كی كاتی له شاری سلێمانی ده‌بێ. 4 ـ دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی سلێمانی، دادگاكانی پارێزگای سلێمانی ده‌گرێته‌وه‌و ناوه‌نده‌كه‌ی له شاری سلێمانی ده‌بێ. سێیه‌م: ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری بۆی هه‌یه دادگای دیكه‌ی تێهه‌ڵچوونه‌وه له كاتی پێویست دابمه‌زرێنێ. چواره‌م: ده‌شێ دادگایه‌ك یا زیاتر له دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه دابمه‌زرێنرێ یاخود دابڕینی دادگایه‌ك یا زیاتر له دادگای تێهه‌ڵچوونه و لكاندنی به دادگایه‌كی دیكه‌ی تێهه‌ڵچوونه‌وه به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ئه‌نجام بدرێ.
مادده‌ی پازده‌م:
مادده‌ی پازده‌م: یه‌كه‌م:دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه و ده‌سته‌كانی به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆك یان یه‌كێك له جێگره‌كانی و به ئه‌ندامیه‌تی دوو له جێگره‌كانی یان یه‌كێكیان و دادوه‌رێكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه یاخود به ئه‌ندامیه‌تی دوو دادوه‌ر له دادوه‌رانی ده‌به‌سترێ. دووه‌م: ناو نانی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ده‌بێ.
مادده‌ی شازده‌م:
مادده‌ی شازده‌م: سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه له ناوچه‌كه‌ی خۆیدا سه‌رپه‌رشتی دادگاكان و كاره‌كانیان ده‌كات و كار له نێوان دادوه‌ره‌كانیدا دابه‌ش ده‌كات و، بۆی هه‌یه بڕێك له ده‌سه‌ڵاته‌كانی به یه‌كێك له جێگره‌كانی بدات.
مادده‌ی حه‌ڤده‌م:
مادده‌ی حه‌ڤده‌م: یه‌كه‌م: له هه‌ر ناوچه‌یه‌كی تێهه‌ڵچوونه‌وه ئه‌نجومه‌نێك به ناوی(ئه‌نجومه‌نی ناوچه‌ی تێهه‌ڵچوونه‌وه) له سه‌رۆكی دادگا و ئه‌ندامیه‌تی جێگره‌كانی و دادوه‌ره‌كانی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه پێكدێ. دووه‌م: ئه‌نجومه‌نه‌كه كۆبوونه‌وه‌ی ده‌وری ئه‌نجام ده‌دات و سه‌رۆكه‌كه‌ی بۆی هه‌یه له كاتی پێویستدا بۆ كۆبوونه‌وه بانگهێشتی بكات و به‌بێ ئاماده بوونی به‌لانی كه‌م سێ له‌سـه‌ر چواری ئه‌ندامانی گرێ نادرێت. سێیه‌م: ئه‌نجومه‌ن ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی خواره‌وه ئه‌نجام ده‌دات: 1 ـ له پێداویستی دادگاكان و میلاكیان له‌به‌ر رۆشنایی پێویستی ساڵانه ده‌دوێ و راپۆرتی ساڵانه له‌باره‌یانه‌وه بۆ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری به‌رزده‌كاته‌وه. 2 ـ له‌و گرفت و كێشـــانه ده‌كۆڵێته‌وه كه رووبه‌ڕووی دادگاكان ده‌بنه‌وه‌و چاره‌ســـــه‌ری گونجاویان بۆ ده‌دۆزێته‌وه. 3-پێشكه‌ش كردنی پێشنیاز سه‌باره‌ت به دانانی دادگا جۆربه‌جۆره‌كان. 4-چاكردنی شێوازه‌كانی كاركردن و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی كاركردن له دادگاكان‌دا.
مادده‌ی هه‌ژده‌م:
مادده‌ی هه‌ژده‌م: یه‌كه‌م: ده‌سته‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌بن. 1ـ سه‌رپه‌رشتی كردنی كاروباری به‌ڕێوه‌بردن و دابه‌ش كردنی كار له نێو ناوچه‌كه‌یدا. 2ـ سه‌رۆكایه‌تی كردنی ئه‌نجومه‌نی ناوچه‌ی تێهه‌ڵچوونه‌وه. 3ـ سه‌رۆكایه‌تی كردنی دادگای تێهه‌ڵچونه‌وه به‌سیفه‌تی پێداچوونه‌وه‌یی و بۆی هه‌یه سه‌رۆكایه‌تی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ش به‌سیفه‌تی ئه‌سڵی یاخود دادگای تاوانه‌كان بكات. 4ـ ره‌وانه كردنی ئه‌و تانووتانه‌ی كه پێشكه‌ش به دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه به سیفه‌تی تێهه‌ڵچوونه‌وه یاخود پێداچوونه‌وه ده‌كرێن بۆ وه‌رگرتنی ره‌سمه‌كانیان. 5ـ به‌رزكردنه‌وه‌ی راپۆرتی ساڵانه له باره‌ی دادوه‌رو كارمه‌ندان بۆ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی. 6ـ واژۆ كردنی نووسراوی فه‌رمی. 7ـ مۆڵه‌تدان به داوه‌رانی دادگا‌و كارمه‌ندانی. دووه‌م: ده‌سته‌ڵاته‌كانی جێگری سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه به‌م جۆره‌ن:ـ 1ـ له ئه‌ستۆگرتنی كاری سه‌رۆكی دادگای تێهه‌لچوونه‌وه له كاتی ئاماده نه‌بوونی. 2ـ سه‌رۆكایه‌تی كردنی یه‌كێك له ده‌سته‌كانی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه یاخود دادگای تاوانه‌كان. 3-واژۆ كردنی نووسراوی ناردنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی ئه‌و داوایانه‌ی یه‌كلاكراونه‌ته‌وه به هاوپێچی بڕیاره‌كانی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه بۆ دادگای تایبه‌تمه‌ندی خۆی. 4ـ چاودێری ده‌وام كردنی دادوه‌رو كارمه‌ندان. 5ـ ئه‌و ده‌سته‌ڵاتانه‌ی دیكه كه سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه پێی ده‌دات.