مادده‌ی یازدهم: یه‌كه‌م: ده‌سته‌كانی دادگای پێداچوونه‌وه به‌م جۆره ده‌بن: 1- ده‌سته‌ی گشتی: به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه یان یه‌كێك له جێگره‌كانی یا خود كۆنترین دادوه‌ر ئه‌گه‌ر ئه‌وانه ئاماده نه‌بوون یاخود. به‌ربه‌ستێكی یاساییان هاته پێش بۆبه‌شدار بوونیان ده‌به‌سترێ به ئه‌ندامیه‌تی جێگره‌كانی و هه‌موو دادوه‌ره كاراكان تێیدا و تایبه‌تمه‌ند ده‌بێ به‌بینینی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه: أ ـ ئه‌و داوایانه‌ی حوكمی له سێداره‌دانیان پێده‌رچووه. ب ـ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئه‌و كێشه‌یه‌ی له ئه‌نجامی ناكۆكی نێوان حوكمه‌كان و بڕیاره‌كانی دادگای پێداچوونه‌وه رووده‌ده‌ن. ج ـ ئه‌وه‌ی له یه‌كێك له ده‌سته‌كانی دیكه‌وه بۆی ده‌نێردریت، ئه‌گه‌ر پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی له پڕه‌نسیپێك دا بینی كه له حوكمه‌كانی پێشوو بڕیاری له‌سه‌ر درابوو. د ـ ئه‌وانه‌ی یاساكانی تر ده‌یان گرێته‌وه. 2 ـ ده‌سته‌ی فراوان: به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه یاخود كۆنترین جێگری یاخود كۆنترین دادوه‌ر تێیدا له كاتی ئاماده نه‌بوونیان یان بوونی به‌ربه‌ستێكی یاسایی له‌و به‌شدارنه‌بوونیه‌ی تێیداو، به ئه‌ندامیه‌تی به‌لانی كه‌م شه‌ش له دادوه‌رانی ده‌به‌سترێ و تایبه‌تمه‌ند ده‌بێ به بینینی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه: أ ـ بوونی ناكۆكی له‌سه‌ر جێبه‌جێ كردنی دوو حوكم كه پله‌ی بنبڕیان وه‌رگرتبێ و دژ به‌یه‌ك بن و سه‌باره‌ت یه‌ك بابه‌ت ده‌ركرابن ئه‌گه‌ر له نێوان ناكۆكه‌كان خۆیاندا بێت یان یه‌كێكیان لایه‌ن بێت له دوو حوكمه‌كه‌دا و په‌سه‌ند كردنی یه‌ك له و حوكمانه و بڕیاردان له‌سه‌ر جێبه‌جێ كردنی بێ له حوكمه‌كه‌ی تر، له‌و باره‌دا سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه بۆی هه‌یه جێبه‌جێ كردنی ئه‌و دوو حوكمه دژ به‌یه‌كه رابگرێ، تاكو بڕیاری پێداچوونه‌وه ده‌رده‌چێ. ب ـ ئه‌و ناكۆكیه‌ی ده‌كه‌وێته نێوان دوو دادگا له‌باره‌ی ده‌سنیشان كردنی تایبه‌تمه‌ندی له‌سه‌یری كردنی داواكه. ج ـ ئه‌و حوكم و بڕیارانه‌ی سه‌رۆك بۆی ده‌نێرێ تاكو له چوارچێوه‌ی تایبه‌تمه‌ندی دادگا بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یان له باره‌یه‌وه بدات به پێی ئه‌و یاسایه‌ی كه ئه‌و حوكم و بڕیارانه‌ی پێ ده‌رچووه. 3ـ ده‌سته‌ی مه‌ده‌نی: تایبه‌تمه‌نده به بینینی ئه‌و حوكم و بڕیارانه‌ی كه له داوا مه‌ده‌نییه‌كان و داوا جۆراوجۆره‌كانی تر كه له دادگاكان و لیژنه‌كانه‌وه به پێی یاسا ده‌رچوون. 4 ـ ده‌سته‌ی باری كه‌سایه‌تی: تایبه‌تمه‌نده به بینینی ئه‌و حوكم و بڕیارانه‌ی كه له دادگاكانی باری كه‌سایه‌تی و مادده‌كانی كه‌سایه‌تییه‌وه به پێی یاسا ده‌رچوون. 5 ـ ده‌سته‌ی سزایی: تایبه‌تمه‌نده به بینینی ئه‌و حوكم و بڕیارانه‌ی كه له داوا سزاییه‌كانه‌وه به پێی حوكمه‌كانی یاسا ده‌رچوون. 6 ـ ده‌سته‌ی كشتوكاڵی: تایبه‌تمه‌نده به بینینی ئه‌و حوكم و بڕیارانه‌ی كه له لیژنه‌كانی زه‌وی و زار‌و ده‌ست به‌سه‌رداگرتن دا ده‌رچوون. دووه‌م: ده‌سته‌ی مه‌ده‌نی و ده‌سته‌ی باری كه‌سایه‌تی و ده‌سته‌ی سزایی و ده‌سته‌ی كشتوكاڵ به سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێك له جێگره‌كانی سه‌رۆك یا ئه‌و كه‌سه‌ی كه ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌ڵیده‌بژیرێ و به ئه‌ندامیه‌تی به‌لانی كه‌م دوو له دادوه‌ره‌كانی دادگا ده‌به‌سترێ. سێیه‌م: ده‌سته‌ی مه‌ده‌نی به سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێك له جێگره‌كانی سه‌رۆك و ئه‌ندامێتی به‌لانی كه‌م چوار له دادوه‌رانی دادگا ده‌به‌سترێ له و كاته‌ی كه سه‌یری ئه‌و حوكمانه كه له دادگاكانی تێهه‌ڵچوونه‌وه به سیفه‌تی بنه‌ڕه‌تی ده‌رچوون، هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به ده‌سته‌ی سزاییش كاتێك كه سه‌یری حوكم و بڕیاره‌كانی دادگاكانی تاوان ده‌كات. چواره‌م: 1ـ ده‌شێ ده‌سته‌ی دیكه به بڕیاری ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی پێك بهێنرێت. 2ـ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی له سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه و هه‌ردوو جێگره‌كه‌ی پێكدێ و له كاتی ئاماده نه‌بوونی یه‌ك له‌وانه، كۆنترین دادوه‌ر له دادگادا جێی ده‌گرێته‌وه.