أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی دووه‌م:
مادده‌ی دووه‌م: یه‌كه‌م: حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه پیاده‌ده‌كرێ به‌سه‌ر: 1- پڕۆسه‌كانی نه‌وتی كه جێ به‌جێ ده‌كرێت له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانی گشتی یان تایبه‌تی عێراقی بێ یان بیانی. 2- هه‌موو چالاكیه‌كانی په‌یوه‌ستن به پڕۆسه‌كانی نه‌وت. دووه‌م: به پێی حوكمه‌كانی مادده‌ی (115) و هه‌ردوو بڕگه‌ی یه‌كه‌م و دووه‌می (121)ی ده‌ستووری فیدراڵی، هیچ یاسایه‌كی فیدرالی یان ڕێككه‌وتن یان گرێبه‌ست یان یاداشتی له‌یه‌ك گه‌یشتن و هه‌ر به‌ڵگه‌یه‌كی دیكه‌ی فیدراڵی تایبه‌ت به پڕۆسه‌كانی نه‌وت جێبه‌جێ ناكرێت تاوه‌كو ده‌سه‌ڵاتی تایبه‌تمه‌ندی خۆی له هه‌رێم دا ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر جێبه‌جێكردن نه‌دات.
مادده‌ی سێیه‌م:
مادده‌ی سێیه‌م: یه‌كه‌م: موڵكداریه‌تی نه‌وت له هه‌رێم دا، به‌پێی ئه‌وه‌دایه كه له‌مادده‌ی (111)ی ده‌ستووری فیدراڵ دا هاتووه، حكومه‌تی هه‌رێم به‌شی هه‌یه له داهاته‌كانی ئه‌و نه‌وته‌ی له كێڵگه‌كانی به‌رهه‌مهێن به‌ده‌ست ده‌هێنرێ پێش 15/8/2005 له‌گه‌ل به‌شی گه‌لی عێراق به‌گشتی و ئه‌م یاسایه و مادده‌ی (112)ی ده‌ستووری فیدراڵی ده‌سازێ . دووه‌م: حكومه‌تی هه‌رێم به‌شی هه‌یه له داهاته‌كانی نه‌وتی كێڵگه‌كانی به‌رهه‌مهێن دوای 15/8/2005 به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه. سێیه‌م: حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵی دا به‌شداری ده‌كات له به‌ڕێوه‌بردنی پڕۆسه‌كانی نه‌وتی تایبه‌ت به كێڵگه‌كانی به‌رهه‌مهێن پێش 15/8/2005 له هه‌رێم دا به‌پێی حوكمی بڕگه‌ی یه‌كه‌م له‌مادده‌ی (112)ی ده‌ستووری فیدراڵ دا. چواره‌م: حكومه‌تی هه‌رێم سه‌رپه‌رشتی كردن و ڕێكخستنی هه‌موو پڕۆسه‌كانی نه‌وت ده‌گرێته ئه‌ستۆ، به پێی مادده‌ی (115) وه به خو گونجاندن له‌گه‌ڵ مادده‌ی (112) له ده‌ستووری فیدراڵ‌دا، وه‌زیریش بۆی هه‌یه له دوای وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی هه‌رێمی ڕێگا به‌لایه‌نی سێیه‌م بدا كه پڕۆسه‌كانی نه‌وت جێبه‌جێ بكات له پێناو زیادكردنی داهاته‌كان له سامانی نه‌وتی هه‌رێم دا. پێنجه‌م: حكومه‌تی هه‌رێم سه‌رپه‌رشتی كردن و ڕێكخستنی به بازار كردنی به‌شی هه‌رێم كه له نه‌وتی ده‌رهێنراو له پڕۆسه‌كانی نه‌وت له خاڵی دابین كردن دا ده‌گرێته ئه‌ستۆ، و مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه مۆڵه‌تی به بازار كردنی ئه‌و به‌شه‌ی به لایه‌نی سێیه‌م بدات. شه‌شه‌م: حكومه‌تی هه‌رێم به‌شه‌كه‌ی خۆی وه‌رده‌گرێت له هه‌موو داهاته‌كانی كه له پڕۆسه‌كانی نه‌وتی به ده‌ست ده‌كه‌وێت بۆ سوودی گه‌لی هه‌رێم به پێی مادده‌ی پانزدهم له‌م یاسایه‌دا و مادده‌ی (112) له ده‌ستووری فیدراڵ دا. حه‌وته‌م: بۆ هه‌ر كه‌سێك هه‌یه له خاڵی دابین كردنی مافی موڵكداریه‌تی نه‌وت به‌ده‌ست بێنێت به‌شێوه‌یه‌كی قه‌تیسماوی.
مادده‌ی چواره‌م:
مادده‌ی چواره‌م: ئه‌نجومه‌نی هه‌رێمی به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه پێك ده هێنرێت:- 1 - سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران - ســــــــــــــــــــــــــــــــــه‌رۆك. 2- جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران – جێــــــــــــــگر. 3 - وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان - ئـــــــــــــــــــــــــــــــه‌ندام. 4 - وه‌زیری دارایــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــی وئابووری- ئــــــــــــــــــــه‌ندام. 5ـ - وه‌زیری پلان دانـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــان- ئــــــــــــــــــه‌ندام.
مادده‌ی پێنجه‌م :
مادده‌ی پێنجه‌م : ئه‌نجومه‌نی هه‌رێمی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه ده‌گرێته ئه‌ستۆ: دانانی پرینسیپه‌كانی گشتی بۆ سیاسه‌ته‌كانی نه‌وت و پلانی به‌دواگه‌ران و په ره پێدانی گێلگهكان له هه‌رێم دا له‌گه‌ل ههمواركردنیان. پێدانی ره‌زامه‌ندی بۆ ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ی تایبه‌ت به پڕۆسه‌كانی نه‌وتی. دیار كردنی ئاستی به‌رهه‌مهێنان هه‌رێم دا به‌شیوه‌یه‌ك له‌گه‌ل بڕگه‌ی دووه‌می مادده‌ی (112)ی ده‌ستووری فیدرالی بگونجێت.
مادده‌ی شه‌شه‌م:
مادده‌ی شه‌شه‌م:وه‌زاره‌ت یان ڕێپێدراوه‌كه‌ی ئه‌مانه ده‌گرێته ئه‌ستۆ: یه‌كه‌م: ڕێكخستن و سه‌رپه‌رشتیكردنی پڕۆسه‌كانی نه‌وت، به‌رپرسیاریه‌تی وه‌زاره‌ت ئه‌مانه ده‌گرێته‌وه، داڕشتن وڕێكخستنی وچاودێری كردنی سیاسه‌تی پڕۆسه‌كانی نه‌وت، سه‌رباری ڕێكخستن و پلان دانان و پیاده‌كردن و سه‌رپه‌رشتی كردن و پشكنین و ووردبینی بۆ جێبه‌جێكردنی هه‌موو پڕۆسه‌كانی نه‌وت كه له‌لایه‌ن هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت، هه‌روه‌ها هه‌موو چاڵاكیه‌كانی په‌یوه‌ست پێیه‌وه له‌وانه‌ش به‌بازاركردنی نه‌وت. دووه‌م: گفتوگۆكردن وئه‌نجامدانی ڕێككه‌وتننامه‌كان وجێبه‌جێكردنی هه‌موو مۆڵه‌ته‌كان له‌وانه‌ش ئه‌و گرێبه‌سته نه‌وتیانه‌ی كه حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌نجامی دابێت.
مادده‌ی دوازدهم:
مادده‌ی دوازدهم: یه‌كه‌م: كۆمپانیای كوردستان بۆ به بازاركردنی نه‌وت داده‌مه‌زرێ، وه‌كو كۆمپانیایه‌كی گشتی خاوه‌ن كه‌سایه‌تی مه‌عنه‌وییه وه سه‌ربه‌خۆیه له بواری دارایی و كارگێڕیه‌وه. دووه‌م: سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی كارگێڕی له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه داده‌مه‌زرێن و دوای په‌سند كردنی له‌لایه‌ن زۆرینه‌ی ڕه‌های ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، به مه‌رجێك ده‌بێ له وه‌زاره‌ت سه‌ربه‌خۆ بن، پسپۆڕبن له بواری نه‌وت یان تایبه‌تمه‌ندی دیكه‌ی هونه‌ری و كارگێڕیان هه‌بێ. سێیه‌م: ماوه‌ی دامه‌زراندنی هه‌موو ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی كارگێڕی به (5) پێنج ساڵ دیاری ده‌كرێن، به په‌سندكردنی ڕه‌های ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌توانرێ نوێ بكرێته‌وه. چواره‌م: كۆمپانیاههلدهستێت به بازاركردن یان ڕێكخستنی به بازاركردنی نه‌وتی كه له پڕۆسه‌كانی نه‌وتی به‌دیهاتووه، وه بۆی هه‌یه هه‌ڵبستێت به بازاركردنی به‌شی به‌ڵێنده‌ر له‌م نه‌وته به‌پێی ڕێككه‌وتن له‌گه‌لیان به‌گویره‌ی گرێبه‌ستی به‌شداری كردنی به‌رهه‌م .
مادده‌ی سێزده‌م:
مادده‌ی سێزده‌م: یه‌كه‌م: كۆمپانیای كوردستان بۆ پڕۆسه‌كانی پاڵاوتن و پاشكۆكانی داده‌مه‌زرێ، وه‌كو كۆمپانیایه‌كی گشتی خاوه‌ن كه‌سایه‌تی مه‌عنه‌وییه وه سه‌ربه‌خۆیه له بواری دارایی و كارگێڕیه‌وه. دووه‌م: سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی كارگێڕی له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دوای په‌سند كردنی به زۆرینه‌ی ڕه‌های ئه‌ندامانی په‌رله‌مان داده‌مه‌زرێ، وسه‌ربه‌خۆ ده‌بن له وه‌زاره‌ت، ده‌بێ پسپۆڕی نه‌وت بن یان تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی دیكه‌ی هونه‌ری و كارگێڕی گونجاویان هه‌بی. سێیه‌م: ماوه‌ی دامه‌زراندنی هه‌موو ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی كارگێڕی به (5) پێنج ساڵ دیاری ده‌كرێت، به‌په‌سند كردنی زۆرینه‌ی ڕه‌های ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌كرێ نوێ بكرێته‌وه. چواره‌م: كۆمپانیای (KODO) ئه‌مانه ئه‌نجام ده‌دات: 1-به‌ڕێوه‌بردنی هه‌موو ده‌زگاكانی میری تایبه‌ت به پڕۆسه‌كانی نه‌وت به‌پێی بڕگه‌ی یه‌كه‌م له مادده‌ی هه‌شته‌می ئه‌م یاسایه وه كارده‌كات بۆ دابین كردنی ئه‌م جۆره ده‌زگایانه له‌وانه‌ش تۆڕه سه‌ره‌كییه‌كانی هێڵی بۆڕییه‌كان بۆ هه‌ر دامهزراویك په‌یوه‌ندی هه‌بێت به كه‌رتی گشتی و تایبه‌تیه‌وه كه له هه‌رێمدا كارده‌كه‌ن. 2- ڕكابه‌ریكردن له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی دیكه‌وه بۆ به‌ده‌ست هێنانی مۆڵه‌ته‌كان دوای ڕه‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی هه‌رێمی، وه مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه ههلبستێت به كاره‌كانی به‌گه‌ڕخستنی تایبه‌ت به پڕۆسه‌كانی نه‌وتی وه رێككه‌وتنه‌كانی هاوبه‌شی كردن یان گرێبه‌ستنی هاوشێوه‌ی ئه‌نجام بدات، چ له هه‌رێم بێت و یان له هه‌رێمه‌كان و پارێزگاكانی تردا. 3- به هاوبه‌شی كردن له‌گه‌ڵ كۆمپانیا نه‌وتیه‌كانی جیهان یان له‌گه‌ڵ كه‌رتی تایبه‌ت له پڕۆسه‌كانی نه‌وتی تازه‌و به ڕه‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی هه‌رێمی. 4- بهڕێگهدان به‌لایه‌نی سێیه‌م بۆ به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ریه‌كێك له ده‌زگاكانی و به ڕه‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی هه‌رێمی.
مادده‌ی چوارده‌م:
مادده‌ی چوارده‌م: یه‌كه‌م: وه‌زاره‌ت ڕێكخستنی ئه‌م ده‌زگایانه‌ی خواره‌وه له ئه‌ستۆ ده‌گرێ: 1- كۆمپانیای كوردستان بۆ دۆزینه‌وه و بهرههمـــــــــــــــــــــــــــــــــێنان (KEPCO). 2- كۆمپانیای كوردستانی نیشتمانی نــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــهوت (KNOC). 3- كۆمپانیای كوردستان بۆ هه‌ناردنی نــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــهوت (KOMO). 4- كۆمپانیای كوردســـــــتان بۆ پڕۆسه‌كانی پاڵاوتن و پاشكۆكانی (KODO). دووه‌م: بۆ ئه‌نجومه‌نی كارگێڕی هه‌ر كۆمپانیایه‌كی ئاماژه بۆكراو له بڕگه‌ی/ یه‌كه‌می ئه‌م مادده‌یه، په‌یڕه‌وێكی تایبه‌ت به‌خۆی ده‌ربكات، كه هه‌یكه‌ل و ڕێكخستن و ده‌سه‌ڵاته‌كانی چۆنیه‌تی جێبه‌جێ كردنی ئه‌ركه‌كانی له خۆی بگرێ. سێیه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه پێشنیاری دامه‌زراندنی كۆمپانیای دیكه بكات بۆ دۆزینه‌وه و په‌ره‌پێدان و به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت وپاڵاوتن، هه‌روه‌ها خزمه‌تگوزاریه‌كانی كڕین و دابین كردن بۆ ئاسانكردنی به‌ڕێوه‌بردنی پڕۆسه‌كانی نه‌وت به شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر.
مادده‌ی پازده‌م:
مادده‌ی پازده‌م: یه‌كه‌م: سندوقی كوردستان بۆ داهاته نه‌وتیه‌كان داده‌نرێ، وكه‌سایه‌تی مه‌عنه‌وی هه‌یه وه سه‌ربه‌خۆیه له بواری دارایی وكارگێڕی . دووه‌م: سه‌رۆك وئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی كارگێڕی له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه دوای په‌سندكردنی له‌لایه‌ن زۆرینه‌ی ڕه‌های ئه‌ندامانی په‌رله‌مان داده‌مه‌زرێن، به مه‌رجێك ده‌سه‌ڵات و به‌رپرسیاریه‌تیان به یاسا دیاری بكرێت. سێیه‌م: پێویسته وه‌زاره‌ت هه‌موو زانیاریه داراییه پێویسته‌كانی په‌یوه‌ست به مۆڵه‌ته‌كان و گرێبه‌سته‌كان به سندوقی كوردستان بۆ داهاته نه‌وتیه‌كان (KOTO) بدات. چواره‌م: به‌پێی حوكمه‌كانی هه‌ر دوو مادده‌ی (112)، (115) ی ده‌ستووری فیدراڵی و به‌پێی حوكمه‌كانی كه له‌م یاسایه دا هاتووه، سندوق داهاته به ده‌ست هاتووه‌كانی له پڕۆسه‌كانی نه‌وتی تایبه‌ت به كێڵگه‌كانی ئێستا‌و ئاینده له‌جیاتی گه‌لی هه‌رێم وه‌رده‌گرێت. پێنجه‌م: تاوه‌كو مه‌رجه‌كانی ئاماژه‌یان بۆ كراوه كه له مادده‌ی نۆزده‌می ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ ده‌كرێن، سندوقه‌كه دوو حیسابی به ده‌سته‌وه ده‌گرێ: یه‌كه‌میان داهاته به‌ده‌ست هاتووه‌كان له پڕۆسه‌كانی نه‌وتی تایبه‌تن به كێڵگه‌كانی ئیستا (حیسابی كێڵگه‌كانی ئێستا)، هی دیكه داهاته‌كانی به‌ده‌ست هاتوو له پڕۆسه‌كانی نه‌وتی تایبه‌تن به كێڵگه‌كانی ئاینده (حیسابی كێڵگه‌كانی ئاینده)، هه‌ردوو حیساب به‌شێك له داهاتی گشتی هه‌رێم پێكدێنن و ده‌كه‌وێته ژێر چاودێری په‌رله‌مان. شه‌شه‌م: حیسابی كێڵگه‌كانی ئێستا‌و حیسابی كێڵگه‌كانی ئاینده بۆ وردبینی سه‌ربه‌خۆ ملكه‌چ ده‌بن، وه سه‌یركردنی بۆ هاوولاتیان ڕه‌وایه. سندوقه‌كه به‌رپرسیاریه‌تی خۆی به‌پێی پره‌نسیپ و پێوانه‌ی تایبه‌تی به‌ده‌ستپێشخه‌ری شه‌فافیه‌ت له پیشه‌سازیه‌كانی ده‌رهاتوو ئه‌نجام ده‌دات كه له سه‌رچاوه‌ی Extractive Industries Transparency Initiative (EITI) ئاداری 2005 داهاتووه.
مادده‌ی شازده‌م:
مادده‌ی شازده‌م: ئه‌ركی سندوقی كوردستان بۆ داهاته نه‌وتیه‌كان به‌پێی یاسا ڕێكده‌خرێ، به‌مه‌به‌ستی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و داهاتانه و دابه‌شكردنیان به‌پێی نوێترین پێوانه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی تایبه‌ت به شه‌فافیه‌ت و به‌رپرسیاریه‌تی.
مادده‌ی حه‌ڤده‌م:
مادده‌ی حه‌ڤده‌م: كاره‌كانی سندوقی كوردستان بۆ داهاته نه‌وتیه‌كان له ژێر چاودێری په‌رله‌مان ده‌بێت.
مادده‌ی هه‌ژده‌م:
مادده‌ی هه‌ژده‌م: به‌پێی مه‌رجه‌كانی له مادده‌ی نۆزده‌م ئه‌م یاسایه دا هاتووه حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌مانه‌ی خواره‌وه ده‌گرێته ئه‌ستۆ: یه‌كه‌م: رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی نه‌وت و گازی ده‌رهێنراو له‌كێڵگه‌كانی ئێستای هه‌رێم دا وه به شێوه‌یه‌كی هاوبه‌شدا. دووه‌م: هاوكاری كردن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵی بۆ دانانی سیاسه‌تی ستراتیژی له پێناو په‌ره‌پێدانی سامانی نه‌وت و گاز له هه‌رێم دا وهاوسه‌نگ بێت له‌گه‌ڵ چاڵاكیه‌كانی نه‌وتی دیكه‌وه له وڵات‌دا به جۆرێك به‌رزترین سوودی بۆ گه‌لی عێراق بێته دی، به پشت به‌ستن به‌تازه‌ترین ته‌كنه‌لۆژیاو پڕهنسیپهكانی بازاڕ‌و هاندانی وه‌به‌رهێنان به‌پێی مادده‌ی (112)ی ده‌ستووری فیدراڵی. سێیه‌م: هاوكاری كردن له‌گه‌ڵ (ئه‌نجومه‌نی فیدراڵی نه‌وت و گاز) كه به‌پێی ڕككهوتنێك له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمدا داده‌مه‌زرێ بۆ ئه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كان ئه‌نجام بدرێن وه پێوانه‌كان ونموونهكانی گرێبه‌سته‌كان و مه‌رجه‌كانی بازرگانی دابڕێژڕێت بۆ گفتوكو كردن له‌گه‌ل ئه‌و به‌لێنده‌رانه‌ی كه له عێراقدا كارده‌كه‌ن. چواره‌م: ڕه‌زامه‌ندی نواندن له‌سه‌ر دانانی هه‌موو داهاته‌كانی له پڕۆسه‌كانی نه‌وت له هه‌رێم دا به ده‌ست ده‌هێندرێن له سندوقی گشتی داهاته نه‌وتیه‌كانی تایبه‌ت به عێراقدا.
مادده‌ی نۆزده‌م:
مادده‌ی نۆزده‌م: بنه‌مای هاوكاری وڕێككه‌وتن كه له‌مادده‌ی هه‌ژده‌می ئه‌م یاسایه ئاماژه‌ی بۆ كراوه به پێی ئه‌م مه‌رجانه‌ی خواره‌وه ده‌بێ:- یه‌كه‌م: دانانی هه‌موو داهاته نه‌وتیه‌كان له هه‌موو عێراقدا به ده‌ست ده‌هێندرێ به سندوقی گشتی داهاته نه‌وتیه‌كان، به‌مه‌رجێك له‌لایه‌ن ده‌سته‌یه‌كی هاوبه‌ش و به‌پێی مادده‌كانی (106،112، 121) له ده‌ستووری فیدراڵی دا به‌ڕێوه ببری و حیسابی ئه‌و سندوقه له بانكێكی جیهانی به‌ناوبانگ هه‌ڵگیرێ و حیسابێكی تایبه‌تی به‌ناوی سندوقی كوردستان بۆ داهاته نه‌وتیه‌كان بكرێته‌وه، مانگانه به‌شی هه‌رێمی كه له‌سه‌ری ڕێككه‌وتوون لێی دابنرێت، بۆ ئه‌وه‌ی بكه‌وێته ژیر ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌های حكومه‌تی هه‌رێم به‌جۆرێك به یاسایكی فیدراڵی به ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم ڕێكبخرێ. دووه‌م: پێویسته سه‌رله‌نوێ هه‌یكه‌لی پیشه‌سازی نه‌وت له عێراقدا دابڕێژرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ڕۆڵێكی گونجاوی كۆمپانیای نه‌وتی نیشتمانی عێراقی مسۆگه‌ر بكرێت و هاندانی وه‌به‌رهێنانی تایبه‌ت بكرێت به جۆرێك له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی بڕگه‌ی دووه‌م له مادده‌ی (112)ی ده‌ستووری فیدراڵی بگونجێت، به‌جۆریك به‌رزترین سوودی بۆ گه‌لی عێراق به زووترین كات، ئه‌نجام بدات. سێیه‌م: كێڵگه‌كانی ئێستا له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی فیدراڵیه‌وه به‌یه‌كه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێ، به جۆرێك حكومه‌تی هه‌رێم نوێنه‌رایه‌تیه‌كی گونجاویان له ئه‌نجومه‌نی فیدراڵی نه‌وت و گازدا هه‌بێ و ده‌بێ هاوبه‌ش بێ له‌به‌ڕێوه‌بردنی كۆمپانیای نه‌وتی نیشتمانی عێراقی به جۆرێك له‌گه‌ڵ مادده‌ی (105)ی ده‌ستووری فیدراڵی دا بگونجێت. چواره‌م: پێویسته حكومه‌تی فیدراڵی، هیچ پڕۆسه‌یه‌كی نه‌وتی تازه له‌و ناوچانه‌ی كه ناكۆكی له‌سه‌ر هه‌یه ئه‌نجام نه‌دات به‌پێی ڕه‌زامه‌ندی حكومه‌تی هه‌رێم، تاوه‌كو ڕیفراندۆمی گشتی به‌پێی مادده‌ی (140)ی ده‌ستووری فیدراڵی ساز ده‌كرێ . پێنجه‌م: هه‌ر چاڵاكیه‌ك به پێچه‌وانه‌ی بڕگه‌ی چواره‌می ئه‌م مادده‌یه تایبه‌ت به‌پڕۆسه‌كانی نه‌وت له‌ناوچه‌كانی ناكۆكی له‌سه‌ر هه‌یه ئه‌وه‌ی بڕیاری گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بۆ سه‌ر هه‌رێم پێدراوه به‌پێی مادده‌ی 140 له‌ده‌ستووری فیدڕالی دا، مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و چاڵاكیانه‌دا له‌به‌ر ڕۆشنایی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌ء مادده‌ی (112) یه‌كه‌مءدووه‌م له‌ده‌ستووری فیدڕالی دا ده‌كرێ.
مادده‌ی بیسته‌م:
مادده‌ی بیسته‌م: تاوه‌كو مه‌رجه‌كانی له مادده‌ی نۆزده‌می ئه‌م یاسایه دا به‌ته‌واوه‌تی جێبه‌جێده‌كرێ، حكومه‌تی هه‌رێم مافه‌كانی به‌پێی مادده‌كانی 112، 115و بڕگه‌ی سێیه‌م له مادده‌ی (121)ی ده‌ستووری فیدڕالی دا به‌ڕێوه‌ده‌بات، داهاته‌كان له‌لایه‌ن سندوقی كوردستان بۆ داهاته نه‌وتیه‌كان به‌پێی مادده‌ی پازده ئه‌م یاسایه وه‌رده‌گیرێ.
مادده‌ی بیست ویه‌ك:
مادده‌ی بیست ویه‌ك: بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه هه‌رێم دابه‌ش ده‌كرێت یان هه‌ندێ له‌به‌شه‌كانی بۆ چه‌ند پارچه‌یه‌ك له‌زه‌وی، وههرپارچهیهك به سیسته‌می ئه‌حداسیاتی چوارجای جیهانی (UTM)Universal Transverse Mercator وسیسته‌می ئه‌حداسیاتی گۆیی (جوگرافی) دیاریده‌كرێت.
مادده‌ی بیست و دوو:
مادده‌ی بیست و دوو: یه‌كه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه له دوای ره‌زامه‌ندی ئه‌نجوومه‌نی هه‌رێمی مۆڵه‌تی به‌دواگه‌ران بۆ ناوچه‌یه‌كی دیاریكراو وه بۆ ماوه‌یكی دیاریكراو بۆ كه‌سێك یان كۆمه‌ڵێ كه‌س بدات. دووه‌م: 1- هه‌ڵگری مۆڵه‌تی به‌دواگه‌ران مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه ڕووپیوكردنی جیۆڵۆجی و جیۆفیزیایی و جیۆكیمیاویی ئه‌نجام بدات و هه‌روه‌ها ڕووپیوكردنی جیوتهكتیكی له چوارچێوه‌ی ناوچه یكی دیاریكراو وه بۆ ماوه‌یكی دیاریكراو . 2- پێویسته كه‌سی رێپێدراوی خاوه‌ن مۆڵه‌ت، كه ڕاپۆرته‌كانی ده‌رباره‌ی ئه‌و پێشكه‌وتنه‌ی له به‌دواگه‌ران به‌ده‌ستی هێناوه و ئه‌نجامه‌كانی پێشكه‌ش بكات، له‌گه‌ڵ پاراستنی نهێنی ئه‌و زانیاریانه. مۆڵه‌تی به‌دواگه‌ران مافی هه‌ڵكه‌ندن و هه‌ر تایبهتكاریهكی زێده‌ی دیكه به هه‌ڵگره‌كه‌ی نادات بۆ ئه‌وه‌ی ببێتته گرێبه‌ستێكی نه‌وتی. سێیه‌م: 1- هه‌ڵگری مۆڵه‌تی به‌دواگه‌ران بۆی هه‌یه كوتایی به مۆڵه‌ته‌كه‌ی بهێنێ، به مه‌رجێك به نووسراو ئاگاداریه‌ك پێشكه‌ش به وه‌زیر بكات دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سه ڕێپێدراوه هه‌موو پابه‌ندیه‌كانی له چوارچێوه‌ی مۆڵه‌ته‌كه جێبه‌جێ كردبێت. 2- وه‌زیر بۆی هه‌یه له دوای ره‌زامه‌ندی ئه‌نجوومه‌نی هه‌رێمی مۆڵه‌ته‌كه هه‌ڵبووه‌شێنێته‌وه دوای ئه‌وه‌ی به نوسراوئاگاداریهك ئاراسته هه‌ڵگره‌كه‌ی بكات، ئه‌گه‌ر به مه‌رجه‌كانی مۆڵه‌تی به‌دواگه‌ران پابه‌ند نه‌بوو بێت.
مادده‌ی بیست وسێ:
مادده‌ی بیست وسێ: نابێ مۆڵه‌ت بدرێت به ناوچه‌یه‌ك كه له‌ژێر گرێ به‌ستی نه‌وتی یان مۆڵه‌تی به‌دواگه‌ران دابێ، ئه‌گه‌ر ئه‌و مۆڵه‌ته له‌گه‌ڵ مافه‌كانی كه‌سی رێپێدراو ناكوك بێت.
مادده‌ی بیست وچوار:
مادده‌ی بیست وچوار: یه‌كه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه له دوای ره‌زامه‌ندی ئه‌نجوومه‌نی هه‌رێمی گرێبه‌ستێكی نه‌وت بۆ دۆزینه‌وه‌و په‌ره‌پێدانی ناوچه‌یه‌كی دیاری كرا‌و ئه‌نجام بدات له‌گه‌ڵ كه‌سێك یان چه‌ند كه‌سێك به‌مه‌رجێك ئه‌و كه‌سانه ڕێككه‌وتننامه‌ی به‌گه‌ڕخستنی هاوبه‌ش ئه‌نجام بدات به‌پێی مادده‌ی سی یه‌م له‌م یاسایه دا، وه له‌لایه‌ن وه‌زیره‌وه په‌سه‌ند كرابێت، و ده‌كرێ كه‌سێك یان كه‌سه‌كان، كۆمپانیای تایبه‌تی له هه‌رێم دا یان له ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراقدا یان كۆمپانیای بیانی بچێته پاڵیانه‌وه. دووه‌م: گرێبه‌ستنی نه‌وت پشت به گرێبه‌ستنی به‌شدار كردنی به‌رهه‌مهێنانه‌وه ببه‌ستێ یان گرێبه‌ستی دیكه كه وه‌زیر وایداده‌نێ داهاتی پتر بۆ گه‌لی هه‌رێم به‌ده‌ست دێنن و له ماوه‌ی گونجاو‌دا به‌پێی ئه‌وه‌ی له به‌شی ده‌یه‌می ئه‌م یاسایه دا هاتووه. سێیه‌م: بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سه‌كه لێهاتوو بێ بۆ ئه‌نجامدانی گرێبه‌ستی نه‌وت پێویسته: 1- توانای دارایی و زانیاری و توانایی و ته‌كنۆلۆژیایی هه‌بێ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی پڕۆسه‌كانی نه‌وت له ناوچه‌ی گرێبه‌سته‌كه ئه‌نجام بدات، شاره‌زایی باشی به‌ده‌ست هێنابێت له‌میانه‌ی جێبه‌جێ كردنی پڕۆسه‌كانی نه‌وتی هاوشێوه وه به‌ڵگه‌ی پشت پێ به‌ستووی بۆ سه‌لماندنی ئه‌وه‌ش پێشكه‌ش بكات. 2- پابه‌ند بوون به هاوڵاتیه‌تی و هاوبه‌رپرسیاریه‌تی باش و پابه‌ندبوون به (10) ده له پره‌نسیپیه‌كانی به‌ڵگه‌نامه‌ی جیهانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له 26/7/2000 ده‌ركراوه (The ten principles of the global com pact launched by the united nations on 26 JULY2000) چواره‌م: 1- گرێبه‌ستنی نه‌وت مافێكی تایبه‌تی بۆ به‌ڵێنده‌ر فه‌راهه‌م ده‌كات بۆ به‌ڕێوه‌بردنی پڕۆسه‌كانی نه‌وت له ناوچه‌ی گرێ به‌سته‌كه دا له‌گه‌ڵ سه‌رپێچی نه‌كردن له مادده‌ی بیست وپێنجی ئه‌م یاسایه. 2- گرێ به‌ستنی نه‌وت، نه‌وتی خاو و گازی سروشتی و نه‌وته خاوه‌كانی دیكه ده‌گرێته‌وه. پێنجه‌م: پێویسته به‌لێنده‌ر : 1-له‌میانه‌ی (48)چل و هه‌شت كاتژمێردا له حاڵه‌تی دۆزینه‌وه‌ی نه‌وت له ناوچه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌دا، ئاگاداریه‌كی نووسراو ئاراسته‌ی وه‌زیر بكات. 2- زانیاریه‌كانی تایبه‌ت به دۆزینه‌وه‌ی نه‌وت به‌و شێوازه‌ی كه‌له پیشه‌سازیه‌كانی نه‌وتدا په‌یره‌وده‌كرێت پێشكه‌شی وه‌زیری بكات. شه‌شه‌م: گرێبه‌ستی نه‌وت به‌ڵێنده‌ر پابه‌ند ده‌كات به ته‌واوكردنی پڕۆسه‌كانی نه‌وت به‌پێی پڕۆگرامه‌كانی كار‌و پلان و بودجه‌ی په‌سندكراو له‌لایه‌ن وه‌زیره‌وه یان وه‌كو له گرێبه‌سته‌كه‌دا هاتووه.
مادده‌ی بیست وپێنج:
مادده‌ی بیست وپێنج: یه‌كه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه له دوای ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی هه‌رێمی مۆڵه‌تی ڕێبپێدان به كه‌سێك یان كۆمه‌ڵه كه‌سێك بدات كه تایبه‌ته به ناوچه‌یه‌كی دیاریكراو له‌پێناو : 1-دامه‌زراندن و دانان و به‌كارخستنی ده‌زگاكان و مه‌كینه‌و كه‌رسته‌كان. 2- جێبه‌جێ كاره‌كانی دیكه. دووه‌م: 1- هه‌ڵگری مۆڵه‌ت بۆی هه‌یه كوتایی به مۆڵه‌ته‌كه‌ی بهێنێ به‌مه‌رجێك به‌نوسراو ئاگاداریكی پێشكه‌ش به وه‌زاره‌ت بكات تێیدا روونی بكاته‌وه كه ئه‌و هه‌موو پابه‌ندییه‌كانی جێبه‌جێ كردووه، وه بروانامه‌ی له‌سه‌ر جێ به‌جێ كردنی كاری وه‌رگرتبێت . 2- ئه‌گهer هه‌ڵگری مۆڵه‌ت به مه‌رجه‌كانی پابه‌ند نه‌بێ، وه‌زیر بۆی هه‌یه دوای ئه‌وه‌ی به نوسراو ئاگادار كردنه‌وه‌یه‌كی ئاراسته ده‌كات مۆڵه‌ته‌كه‌ی هه‌ڵبووه‌شێنته‌وه. 3- وه‌زیر به نوسراوئاگاداریهكی تایبه‌ت به پابه‌ند نه‌بوون یان كوتایی هێنانی مۆڵه‌ت ئاراسته‌ی هه‌ر كه‌سێكی ڕێپێدراو ده‌كات كه ده‌توانێ پڕۆسه‌كانی نه‌وت له نێو رووبه‌ری پێیدراو به پێی مۆڵه‌ته‌كه‌ی جێبه‌جێ بكات. سێیه‌م: وه‌زیر ئاگاداریه‌ك ئاراسته‌ی هه‌ڵگری مۆڵه‌ته‌كان یان ئه‌و كه‌سانه‌ی ڕێپێدراوی دیكه‌ن كه‌له نێو ئه‌و رووبه‌ره‌ی پێیان دراوه ده‌كات، ده‌رباره‌ی هه‌ماهه‌نگی پرۆسه‌كانی نه‌وتی تایبه‌ت به‌خۆیان. چواره‌م: گرێبه‌ستی نه‌وت یان مۆڵه‌تی ڕێپێدان بۆ خه‌ڵكانی دیكه، دابین كردنی پێداویسته‌كانیان له ناوچه‌ی گرێبه‌سته مسوگه‌ر ده‌كات به‌مه‌رج وتایبه‌تمه‌ندی شیاودا.
مادده‌ی بیست و شه‌ش:
مادده‌ی بیست و شه‌ش: یه‌كه‌م: 1- وه‌زیر بهڕاگهیاندنێكی گشتییه‌وه بانگێشه ده‌كات بۆ پێشكه‌شكردنی داواكاریه‌كانی مۆڵه‌ت. 2- وه‌زیر شێوازی گفتوگۆی ڕاسته‌وخۆ بۆ پێدانی مۆڵه‌ته‌كان هه‌ڵده‌بژێرێ ئه‌گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتی ئه‌وه بخوازێ. دووه‌م: 1- له داوایه‌كه‌دا ناوچه‌ی گرێبه‌ستء، كاره پێشنیاركراوهكانء پێوانه‌كانی كه پشتی یپدهبهسترێت له پێشكه‌شكردنی داواكارییه‌كان دیاریده‌كرێت، هه‌روه‌ها ڕه‌سمه‌كانی كه له‌گه‌ڵ داواییه‌كه ده‌درێ دیاریدهكرێتء ڕێگاء ڕێكه‌وتی پێشكه‌شكردنی داوایه‌كه روون ده‌كرێته‌وه. 2- وه‌زاره‌ت پابه‌ندنییه به پێدانی مۆله‌ت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه داواكاریان پێشكه‌شكردووه، ئه‌گه‌ر ده‌قی داواییه‌كه پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه نه‌بێ. سێیه‌م: ده‌بێ داواكردنی مۆڵه‌ت به‌م مه‌رجانه‌ی خواره‌وه پابه‌ند بێ:ـ 1- دابینكردنی ساغ و سه‌لامه‌تی وته‌ندروستی گشتیءروخساركردنی بارودۆخێكی گونجاء بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی له پڕۆسه‌كانی نه‌وت كارده‌كه‌ن وه‌هه‌روه‌ها بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندییان پێیه‌وه هه‌یه. 2- پاراستنی ژینگء خۆپاراستن له پیسبوونء كه‌مكردنه‌وه‌و چارهسهركردنیء خۆپاراستن له‌هه‌ر زیانێكی ژینگه كه له ئه‌نجامی پڕۆسه‌كانی نه‌وته وه دێته ئاراوه. 3- هاوڵاتیانی هه‌رێم وناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق به‌رتربن بۆ ڕاهێنانء دامه‌زراندن له پڕۆسه‌كانی نه‌وتی دا. 4- هاوڵاتیانی هه‌رێمء ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق به‌رتربن بۆ فه‌راهه‌مكردنی كاڵا‌و خزمه‌تگوزاریه‌كان. چواره‌م: وه‌زاره‌ت هیچ مۆڵه‌تێكی تایبه‌تی به‌ناوچه‌یه‌ك نادات، ته‌نیا دوای له‌به‌رچاوگرتنی هه‌موو داواكارییه‌كانی پێشكهشكراونء كه به‌ده‌نگه‌وه هاتوون وبهداوایهكهوه پابه‌ندبوون.