مادده‌ی نۆزده‌م: بنه‌مای هاوكاری وڕێككه‌وتن كه له‌مادده‌ی هه‌ژده‌می ئه‌م یاسایه ئاماژه‌ی بۆ كراوه به پێی ئه‌م مه‌رجانه‌ی خواره‌وه ده‌بێ:- یه‌كه‌م: دانانی هه‌موو داهاته نه‌وتیه‌كان له هه‌موو عێراقدا به ده‌ست ده‌هێندرێ به سندوقی گشتی داهاته نه‌وتیه‌كان، به‌مه‌رجێك له‌لایه‌ن ده‌سته‌یه‌كی هاوبه‌ش و به‌پێی مادده‌كانی (106،112، 121) له ده‌ستووری فیدراڵی دا به‌ڕێوه ببری و حیسابی ئه‌و سندوقه له بانكێكی جیهانی به‌ناوبانگ هه‌ڵگیرێ و حیسابێكی تایبه‌تی به‌ناوی سندوقی كوردستان بۆ داهاته نه‌وتیه‌كان بكرێته‌وه، مانگانه به‌شی هه‌رێمی كه له‌سه‌ری ڕێككه‌وتوون لێی دابنرێت، بۆ ئه‌وه‌ی بكه‌وێته ژیر ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌های حكومه‌تی هه‌رێم به‌جۆرێك به یاسایكی فیدراڵی به ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم ڕێكبخرێ. دووه‌م: پێویسته سه‌رله‌نوێ هه‌یكه‌لی پیشه‌سازی نه‌وت له عێراقدا دابڕێژرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ڕۆڵێكی گونجاوی كۆمپانیای نه‌وتی نیشتمانی عێراقی مسۆگه‌ر بكرێت و هاندانی وه‌به‌رهێنانی تایبه‌ت بكرێت به جۆرێك له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی بڕگه‌ی دووه‌م له مادده‌ی (112)ی ده‌ستووری فیدراڵی بگونجێت، به‌جۆریك به‌رزترین سوودی بۆ گه‌لی عێراق به زووترین كات، ئه‌نجام بدات. سێیه‌م: كێڵگه‌كانی ئێستا له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی فیدراڵیه‌وه به‌یه‌كه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێ، به جۆرێك حكومه‌تی هه‌رێم نوێنه‌رایه‌تیه‌كی گونجاویان له ئه‌نجومه‌نی فیدراڵی نه‌وت و گازدا هه‌بێ و ده‌بێ هاوبه‌ش بێ له‌به‌ڕێوه‌بردنی كۆمپانیای نه‌وتی نیشتمانی عێراقی به جۆرێك له‌گه‌ڵ مادده‌ی (105)ی ده‌ستووری فیدراڵی دا بگونجێت. چواره‌م: پێویسته حكومه‌تی فیدراڵی، هیچ پڕۆسه‌یه‌كی نه‌وتی تازه له‌و ناوچانه‌ی كه ناكۆكی له‌سه‌ر هه‌یه ئه‌نجام نه‌دات به‌پێی ڕه‌زامه‌ندی حكومه‌تی هه‌رێم، تاوه‌كو ڕیفراندۆمی گشتی به‌پێی مادده‌ی (140)ی ده‌ستووری فیدراڵی ساز ده‌كرێ . پێنجه‌م: هه‌ر چاڵاكیه‌ك به پێچه‌وانه‌ی بڕگه‌ی چواره‌می ئه‌م مادده‌یه تایبه‌ت به‌پڕۆسه‌كانی نه‌وت له‌ناوچه‌كانی ناكۆكی له‌سه‌ر هه‌یه ئه‌وه‌ی بڕیاری گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بۆ سه‌ر هه‌رێم پێدراوه به‌پێی مادده‌ی 140 له‌ده‌ستووری فیدڕالی دا، مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و چاڵاكیانه‌دا له‌به‌ر ڕۆشنایی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌ء مادده‌ی (112) یه‌كه‌مءدووه‌م له‌ده‌ستووری فیدڕالی دا ده‌كرێ.