أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی سی و سێیه‌م:
مادده‌ی سی و سێیه‌م: یه‌كه‌م: له حاڵه‌تی بێ سه‌رو شوێن بوون و ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی پێشمه‌رگه، مووچه‌كه‌ی به ته‌واوی بۆ میراتگرانی شه‌رعی خه‌رج ده‌كرێ تا گه‌ڕانه‌وه‌ی یان ساغبوونه‌وه‌ی مردنی. دووه‌م: مافه‌كانی خانه‌نشینی ده‌درێته پاشینه‌ی پێشمه‌رگه‌ی بێ سه‌رو شوێن یا ده‌ستبه‌سه‌ركراو له‌م حاڵه‌تانه‌ی خواره‌وه: أ-له رۆژی ساغبوونه‌وه‌ی مردنی. ب-دوای تێپه‌ڕبوونی (2)دوو ساڵ به‌سه‌ر بێ سه‌رو شوێن بوونی یا ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ئه‌گه‌ر مردنه‌كه‌ی ساغ بووه‌وه. ج-ئه‌وانه‌ی بڕگه‌كانی (أ، ب)ی ئه‌م مادده‌یه ده‌یانگرێته‌وه به شه‌هید داده‌نرێن و ده‌خرێنه سه‌ر وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان. سێیه‌م: ئه‌گه‌ر سه‌لمێنرا بێ سه‌رو شوێن بوون و ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی پێشمه‌رگه به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌می خۆی یا پابه‌ند نه‌بوونی به پره‌نسیپه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه بووبێ، ئه‌وا خانه‌نشین ده‌كرێ و رێكاری یاسایی ده‌رهه‌ق وه‌رده‌گیرێ. چواره‌م: ماوه‌ی بێ سه‌روشوێنه‌كه‌ی یا ده‌ستبه‌سه‌ره‌كه‌ی به خزمه‌ت بۆی ده‌ژمێردرێ، به ده‌ر له‌وه‌ی له بڕگه(سێیه‌می)ئه‌م مادده‌یه‌دا هاتووه.
مادده‌ی سی و چواره‌م:
مادده‌ی سی و چواره‌م: پێشمه‌رگه(زێڕه‌ڤانی هه‌رێم) مافی خانه‌نشینی له‌م حاڵه‌تانه خواره‌وه پێده‌درێ: یه‌كه‌م: مردنی له كاتی خزمه‌ت یاخود له ئه‌نجامیدا ئه‌گه‌ر خزمه‌ته‌كه‌ی وه‌ك پێشمه‌رگه له (15)پازده سالأ كه‌متر بێ دوای ئه‌وه‌ی كه خزمه‌ته‌كه‌ی ده‌گه‌یه‌نرێته (15)سالأ. دووه‌م: شه‌هید له‌به‌ره‌ی شه‌ڕو ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی ماف و ئیمتیازاتی به‌پێی یاساكانی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان. پێده‌درێ. سێیه‌م: بڕگه‌ی(یه‌كه‌م)ی سه‌ره‌وه ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه ده‌گرێته‌وه كه به‌رده‌وام بووبێ له خزمه‌ت به‌ر له راپه‌ڕێنه‌كه‌ی 5/3/1991تاكو رۆژی مردنی. چواره‌م: ئه‌وانه‌ی كه حوكمه‌كانی ئه‌م مادده‌یه ده‌یانگرێته‌وه دۆسیه‌كانیان بۆ وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان وه‌ك لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار ده‌گوازرێته‌وه .
مادده‌ی سی و پێنجه‌م:
مادده‌ی سی و پێنجه‌م: یه‌كه‌م: ته‌واوی هه‌موو مووچه و ده‌رماڵه و مافه‌كان بۆ ئه‌و كه‌سانه خه‌رج ده‌كرێ كه دیله‌كه له ماوه‌ی دیلیه‌كه‌ی به‌خێوی ده‌كردن. دووه‌م: ماوه‌ی دیلیه‌كه بۆ هه‌موو مه‌به‌ستێك وه‌ك خزمه‌تی كرده‌یی حیساب ده‌كرێ.
مادده‌ی سی و شه‌شه‌م:
مادده‌ی سی و شه‌شه‌م: خانه‌نشین كرا‌و یان میراتگرانی له مافه‌كانی خانه‌نشینی بێ به‌ش ده‌كرێن ئه‌گه‌ر ده‌ركه‌وت خیانه‌تی كردووه یاخود هاریكاریی له‌گه‌ڵ لایه‌نه دوژمنه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردستان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردووه.
مادده‌ی سی و حه‌وته‌م:
مادده‌ی سی و حه‌وته‌م: ئه‌گه‌ر خانه‌نشین كرا‌و به فه‌رمانی فه‌رمانده‌یی گشتی هێزه‌كانی زیره‌ڤانی كوردستان گه‌رێنرایه‌وه بۆ خزمه‌ت، ئه‌وا پاداشتی خانه‌نشینی بۆ جاری دووه‌م پێ نادرێ.
مادده‌ی سی و هه‌شته‌م:
مادده‌ی سی و هه‌شته‌م: ئه‌وه‌ی كه خانه‌نشین ده‌كرێ و مافه‌كانی خانه‌نشینی بۆ خه‌رج ده‌كرێ به پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه نابێ مووچه‌یه‌كی فه‌رمی دیكه وه‌رگرێ.
مادده‌ی سی و نۆیه‌م:
مادده‌ی سی و نۆیه‌م: هه‌ر كه‌سێك له پێش راپه‌رین چووبێته پاڵ ریزه‌كانی شۆڕش تاكو 5/3/1991 و خزمه‌ته‌كه‌ی له (3) ساڵ كه‌متر نه‌بێ، خانه‌نشین ده‌كرێ و خزمه‌ته‌كه‌ی ده‌گه‌یه‌نرێته (15) پازده ساڵ به‌م مه‌رجانه‌ی خواره‌وه: یه‌كه‌م: هیچ مووچه‌یه‌كی فه‌رمی نه‌بێت. دووه‌م: رۆژێك له رۆژان له دژی شۆڕش نه‌وه‌ستا بێت. سێیه‌م: ئه‌و ماوه‌یه‌ی پێش راپه‌رین خزمه‌تی كردبێ به‌بێ پچڕان. چواره‌م: له كاتی بوونی به پێشمه‌رگه (16) ساڵی له ته‌مه‌نی ته‌واو كرد بێت.
مادده‌ی چله‌م:
مادده‌ی چله‌م: له كاتی هه‌موار كردن و گۆڕانی سیسته‌می مووچه، مووچه‌ی خانه‌نشینكراو له‌گه‌ڵ مووچه‌ی پێشمه‌رگه‌ی به‌رده‌وام له خزمه‌ت به هه‌مان رێژه و پله و پایه یه‌كسان ده‌كرێ.
مادده‌ی چل و یه‌كه‌م:
مادده‌ی چل و یه‌كه‌م: هه‌موو ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی له هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستاندا كار ده‌كه‌ن به پێشمه‌رگه داده‌نرێن به پله و پایه و ناونیشانی ئێستایان و هه‌موو مافێكی خانه‌نشین پێشمه‌رگه‌یان ده‌كه‌وێ.
مادده‌ی چل و دووه‌م:
مادده‌ی چل و دووه‌م: ماوه‌ی خوێندن له كۆلێج و په‌یمانگاكان كه پێشمه‌رگه له ئه‌نجامیدا بروانامه‌ی وه‌رگرتووه به‌نیسبه‌ت ئه‌فسه‌ران به خزمه‌ت بۆ مه‌به‌ستی ته‌نیا خانه‌نشینی حسێب ده‌كرێ.