مادده‌ی سی و سێیه‌م: یه‌كه‌م: له حاڵه‌تی بێ سه‌رو شوێن بوون و ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی پێشمه‌رگه، مووچه‌كه‌ی به ته‌واوی بۆ میراتگرانی شه‌رعی خه‌رج ده‌كرێ تا گه‌ڕانه‌وه‌ی یان ساغبوونه‌وه‌ی مردنی. دووه‌م: مافه‌كانی خانه‌نشینی ده‌درێته پاشینه‌ی پێشمه‌رگه‌ی بێ سه‌رو شوێن یا ده‌ستبه‌سه‌ركراو له‌م حاڵه‌تانه‌ی خواره‌وه: أ-له رۆژی ساغبوونه‌وه‌ی مردنی. ب-دوای تێپه‌ڕبوونی (2)دوو ساڵ به‌سه‌ر بێ سه‌رو شوێن بوونی یا ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ئه‌گه‌ر مردنه‌كه‌ی ساغ بووه‌وه. ج-ئه‌وانه‌ی بڕگه‌كانی (أ، ب)ی ئه‌م مادده‌یه ده‌یانگرێته‌وه به شه‌هید داده‌نرێن و ده‌خرێنه سه‌ر وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان. سێیه‌م: ئه‌گه‌ر سه‌لمێنرا بێ سه‌رو شوێن بوون و ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی پێشمه‌رگه به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌می خۆی یا پابه‌ند نه‌بوونی به پره‌نسیپه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه بووبێ، ئه‌وا خانه‌نشین ده‌كرێ و رێكاری یاسایی ده‌رهه‌ق وه‌رده‌گیرێ. چواره‌م: ماوه‌ی بێ سه‌روشوێنه‌كه‌ی یا دهستبهسهرهكهی به خزمه‌ت بۆی ده‌ژمێردرێ، به ده‌ر له‌وه‌ی له بڕگه(سێیه‌می)ئه‌م مادده‌یه‌دا هاتووه.