أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی شه‌شه‌م:
مادده‌ی شه‌شه‌م: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌سه‌ریانه حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی حه‌وته‌م:
مادده‌ی حه‌وته‌م: كار به هیچ ده‌قێك ناكرێ كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك بێ.
مادده‌ی هه‌شته‌م:
مادده‌ی هه‌شته‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رچوواندنیه‌وه كاری پێده‌كرێ و له رۆژنامه‌ی ره‌سمی (وه‌قائعی كوردستان) بڵاو ده‌كرێته‌وه.
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م زاراوانه‌ی خواره‌وه، ماناكانی به‌رامبه‌ریانه له‌م یاسایه‌دا: یه‌كه‌م: هه‌رێم : هه‌رێمی كوردستان- عێراق . دووه‌م:وه‌زاره‌ت : وه‌زاره‌تی كاروباری ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم. سێیه‌م: وه‌زیر : وه‌زیری كاروباری ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم. چواره‌م: بریكاری وه‌زاره‌ت : بریكاری وه‌زاره‌تیكاروباری ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم . پێنجه‌م: ناوچه دابڕاوه‌كان له كوردستان: هه‌موو ئه‌و ناوچانه ده‌گرێته‌وه كه تووشی تواندنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و سیاسه‌تی به‌عه‌ره‌ب كردن و ڕاگوێزانی به‌زۆره ملێ وگۆڕینی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی بوون و به‌وهۆیانه‌وه له كوردستان دابڕێنراون.
مادده‌ی دووه‌م:
مادده‌ی دووه‌م: وه‌زاره‌ت ئه‌م ئه‌رك و فرمانانه ده‌گرێته ئه‌ستۆ: یه‌كه‌م: كاركردن له پێناوی دووباره به‌ستنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی له‌كوردستان دابڕێنراون به هه‌رێم له‌ڕێگه‌ی هاریكاری كردن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراقی فیدراڵ بۆ پیاده‌كردنی حوكمه‌كانی مادده(140)ی ده‌ستووری فیدراڵ. دووه‌م: هاوئاهه‌نگی كردن له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ڵاتی فیدراڵی له‌هه‌موو كارێكی په‌یوه‌ست به دابین كردنی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان بۆ نه‌خشه كێشانه‌وه‌ی سنووری كارگێڕی هه‌رێم. سێیه‌م: هاوئاهه‌نگی وهاریكاری كردن له‌گه‌ڵ هه‌رێمه‌كان و ئه‌و پارێزگایانه‌ی نه‌چوونه‌ته نێو هه‌رێمه‌كانی تری عێراقی فیدراڵ له‌و بوارانه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌ستنیشانیان ده‌كات. چواره‌م: هاندان وپه‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه رۆشنبیریی و كۆمه‌ڵایه‌تیه گه‌شه پێدراوه‌كان له نێوان هه‌رێم و هه‌رێمه‌كانی تر‌و ئه‌و پارێزگایانه‌ی نه‌چوونه‌ته پاڵ هه‌رێمه‌كان. پێنجه‌م: رێكخستن وبه‌دواداچوونی كاروباری كۆچپێكراو وڕاگوێزراوه‌كان. شه‌شه‌م: كاركردن و هاوكاری كردن له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندیدار بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه وپه‌ره‌پێدانی ناوچه دابڕێنراوه‌كان له‌هه‌رێم و به‌دواداچوونی جێبه‌جێكردنی پرۆژه خزمه‌تگوزاریه‌كان له‌و ناوچانه‌دا.
مادده‌ی سێیه‌م:
مادده‌ی سێیه‌م: یه‌كه‌م: وه‌زیر: سه‌رۆكی باڵای وه‌زاره‌ته‌و به‌رپرسه له به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌كانیدا و سه‌رپه‌رشتی و چاودێری كردنی چالاكییه‌كانی و له‌وه‌وه ئه‌و بڕیار‌و فه‌رمان و رێنماییانه ده‌رده‌چن كه په‌یوه‌ندییان به ئه‌ركه‌كانی وه‌زاره‌ت و پێكهاته‌كانی و ده‌سته‌ڵات و هه‌موو كاروباره هونه‌ری و كارگێڕیی و ڕێكوپێكی به‌پێی حوكمه‌كانی یاسا هه‌یه‌و له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌رپرسه به‌و ناوه‌ی كه ئه‌ندامێكی هاوكاره له‌و ئه‌نجومه‌نه‌دا. دووه‌م:بریكاری وه‌زاره‌ت:یارمه‌تی وه‌زیر ده‌دات له ئاراسته‌كردنی كاروباری وه‌زاره‌ت وسه‌رپه‌رشتی كردنی كاره‌كانی له چوارچێوه‌ی ئه‌و ده‌سته‌ڵاته‌ی له‌لایه‌ن وه‌زیره‌وه پێی ده‌درێ. سێیه‌م: نووسینگه‌ی وه‌زیر: فه‌رمانبه‌رێك سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر كه خاوه‌نی بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆ بێت و ژماره‌یه‌ك له فه‌رمانبه‌ران یاریده‌ی ده‌ده‌ن. چواره‌م: نووسینگه‌ی بریكاری وه‌زاره‌ت: فه‌رمانبه‌رێك سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر كه خاوه‌نی بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆ بێت و ژماره‌یه‌ك له فه‌رمانبه‌ران یاریده‌ی ده‌ده‌ن. پێنجه‌م: راوێژكاران: ژماره‌یان له چوار راوێژكار زیاتر نابێ و ده‌بێ خاوه‌ن برٍوانامه‌ی به‌رایی زانكۆبن و شاره‌زایی و كارامه‌ییان هه‌بێ.
مادده‌ی چواره‌م:
مادده‌ی چواره‌م: وه‌زاره‌ت له‌م به‌رٍێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییانه پێكدێت: یه‌كه‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كاروباری كارگێری و دارایی. دووه‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كاروباری ده‌ركراو و راگوێزراوان. سێیه‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی په‌یوه‌ندییه‌كان و هاوئاهه‌نگی. چواره‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی بۆ ناوچه دابڕێنراوه‌كان له هه‌رێم.
مادده‌ی پێنجه‌م:
مادده‌ی پێنجه‌م: یه‌كه‌م: ئه‌رك و تایبه‌تمه‌ندیی پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌ت به پێڕه‌وێكی تایبه‌تی ده‌ستنیشان ده‌كرێن. دووه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه به پێی پێویستی كاری وه‌زاره‌ت هه‌ر یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كان یان به‌شه‌كان یان هۆبه‌كان دابمه‌زرێنێ یان لێكیان بدات یا هه‌ڵیان وه‌شێنێته‌وه. سێیه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربچوێنێ.
مادده‌ی یه‌كه‌م
مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م زاراوانه‌ی خواره‌وه، ماناكانی به‌رامبه‌ریانه له‌م یاسایه‌دا: یه‌كه‌م: هه‌رێم : هه‌رێمی كوردستان- عێراق . دووه‌م:وه‌زاره‌ت : وه‌زاره‌تی كاروباری ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم. سێیه‌م: وه‌زیر : وه‌زیری كاروباری ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم. چواره‌م: بریكاری وه‌زاره‌ت : بریكاری وه‌زاره‌تیكاروباری ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم . پێنجه‌م: ناوچه دابڕاوه‌كان له كوردستان: هه‌موو ئه‌و ناوچانه ده‌گرێته‌وه كه تووشی تواندنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و سیاسه‌تی به‌عه‌ره‌ب كردن و ڕاگوێزانی به‌زۆره ملێ وگۆڕینی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی بوون و به‌وهۆیانه‌وه له كوردستان دابڕێنراون.
مادده‌ی دووه‌م
مادده‌ی دووه‌م: وه‌زاره‌ت ئه‌م ئه‌رك و فرمانانه ده‌گرێته ئه‌ستۆ: یه‌كه‌م: كاركردن له پێناوی دووباره به‌ستنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی له‌كوردستان دابڕێنراون به هه‌رێم له‌ڕێگه‌ی هاریكاری كردن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراقی فیدراڵ بۆ پیاده‌كردنی حوكمه‌كانی مادده(140)ی ده‌ستووری فیدراڵ. دووه‌م: هاوئاهه‌نگی كردن له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ڵاتی فیدراڵی له‌هه‌موو كارێكی په‌یوه‌ست به دابین كردنی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان بۆ نه‌خشه كێشانه‌وه‌ی سنووری كارگێڕی هه‌رێم. سێیه‌م: هاوئاهه‌نگی وهاریكاری كردن له‌گه‌ڵ هه‌رێمه‌كان و ئه‌و پارێزگایانه‌ی نه‌چوونه‌ته نێو هه‌رێمه‌كانی تری عێراقی فیدراڵ له‌و بوارانه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌ستنیشانیان ده‌كات. چواره‌م: هاندان وپه‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه رۆشنبیریی و كۆمه‌ڵایه‌تیه گه‌شه پێدراوه‌كان له نێوان هه‌رێم و هه‌رێمه‌كانی تر‌و ئه‌و پارێزگایانه‌ی نه‌چوونه‌ته پاڵ هه‌رێمه‌كان. پێنجه‌م: رێكخستن وبه‌دواداچوونی كاروباری كۆچپێكراو وڕاگوێزراوه‌كان. شه‌شه‌م: كاركردن و هاوكاری كردن له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندیدار بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه وپه‌ره‌پێدانی ناوچه دابڕێنراوه‌كان له‌هه‌رێم و به‌دواداچوونی جێبه‌جێكردنی پرۆژه خزمه‌تگوزاریه‌كان له‌و ناوچانه‌دا.
مادده‌ی سێیه‌م
مادده‌ی سێیه‌م: یه‌كه‌م: وه‌زیر: سه‌رۆكی باڵای وه‌زاره‌ته‌و به‌رپرسه له به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌كانیدا و سه‌رپه‌رشتی و چاودێری كردنی چالاكییه‌كانی و له‌وه‌وه ئه‌و بڕیار‌و فه‌رمان و رێنماییانه ده‌رده‌چن كه په‌یوه‌ندییان به ئه‌ركه‌كانی وه‌زاره‌ت و پێكهاته‌كانی و ده‌سته‌ڵات و هه‌موو كاروباره هونه‌ری و كارگێڕیی و ڕێكوپێكی به‌پێی حوكمه‌كانی یاسا هه‌یه‌و له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌رپرسه به‌و ناوه‌ی كه ئه‌ندامێكی هاوكاره له‌و ئه‌نجومه‌نه‌دا. دووه‌م:بریكاری وه‌زاره‌ت:یارمه‌تی وه‌زیر ده‌دات له ئاراسته‌كردنی كاروباری وه‌زاره‌ت وسه‌رپه‌رشتی كردنی كاره‌كانی له چوارچێوه‌ی ئه‌و ده‌سته‌ڵاته‌ی له‌لایه‌ن وه‌زیره‌وه پێی ده‌درێ. سێیه‌م: نووسینگه‌ی وه‌زیر: فه‌رمانبه‌رێك سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر كه خاوه‌نی بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆ بێت و ژماره‌یه‌ك له فه‌رمانبه‌ران یاریده‌ی ده‌ده‌ن. چواره‌م: نووسینگه‌ی بریكاری وه‌زاره‌ت: فه‌رمانبه‌رێك سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر كه خاوه‌نی بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆ بێت و ژماره‌یه‌ك له فه‌رمانبه‌ران یاریده‌ی ده‌ده‌ن. پێنجه‌م: راوێژكاران: ژماره‌یان له چوار راوێژكار زیاتر نابێ و ده‌بێ خاوه‌ن برٍوانامه‌ی به‌رایی زانكۆبن و شاره‌زایی و كارامه‌ییان هه‌بێ.
مادده‌ی چواره‌م
مادده‌ی چواره‌م: وه‌زاره‌ت له‌م به‌رٍێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییانه پێكدێت: یه‌كه‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كاروباری كارگێری و دارایی. دووه‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كاروباری ده‌ركراو و راگوێزراوان. سێیه‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی په‌یوه‌ندییه‌كان و هاوئاهه‌نگی. چواره‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی بۆ ناوچه دابڕێنراوه‌كان له هه‌رێم.
مادده‌ی پێنجه‌م
مادده‌ی پێنجه‌م: یه‌كه‌م: ئه‌رك و تایبه‌تمه‌ندیی پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌ت به پێڕه‌وێكی تایبه‌تی ده‌ستنیشان ده‌كرێن. دووه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه به پێی پێویستی كاری وه‌زاره‌ت هه‌ر یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كان یان به‌شه‌كان یان هۆبه‌كان دابمه‌زرێنێ یان لێكیان بدات یا هه‌ڵیان وه‌شێنێته‌وه. سێیه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربچوێنێ.
مادده‌ی شه‌شه‌م
مادده‌ی شه‌شه‌م: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌سه‌ریانه حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی حه‌وته‌م
مادده‌ی حه‌وته‌م: كار به هیچ ده‌قێك ناكرێ كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك بێ.
مادده‌ی هه‌شته‌م