مادده‌ی دووه‌م: وه‌زاره‌ت ئه‌م ئه‌رك و فرمانانه ده‌گرێته ئه‌ستۆ: یه‌كه‌م: كاركردن له پێناوی دووباره به‌ستنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی له‌كوردستان دابڕێنراون به هه‌رێم له‌ڕێگه‌ی هاریكاری كردن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراقی فیدراڵ بۆ پیاده‌كردنی حوكمه‌كانی مادده(140)ی ده‌ستووری فیدراڵ. دووه‌م: هاوئاهه‌نگی كردن له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ڵاتی فیدراڵی له‌هه‌موو كارێكی په‌یوه‌ست به دابین كردنی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان بۆ نه‌خشه كێشانه‌وه‌ی سنووری كارگێڕی هه‌رێم. سێیه‌م: هاوئاهه‌نگی وهاریكاری كردن له‌گه‌ڵ هه‌رێمه‌كان و ئه‌و پارێزگایانه‌ی نه‌چوونه‌ته نێو هه‌رێمه‌كانی تری عێراقی فیدراڵ له‌و بوارانه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌ستنیشانیان ده‌كات. چواره‌م: هاندان وپه‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه رۆشنبیریی و كۆمه‌ڵایه‌تیه گه‌شه پێدراوه‌كان له نێوان هه‌رێم و هه‌رێمه‌كانی تر‌و ئه‌و پارێزگایانه‌ی نه‌چوونه‌ته پاڵ هه‌رێمه‌كان. پێنجه‌م: رێكخستن وبه‌دواداچوونی كاروباری كۆچپێكراو وڕاگوێزراوه‌كان. شه‌شه‌م: كاركردن و هاوكاری كردن له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندیدار بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه وپه‌ره‌پێدانی ناوچه دابڕێنراوه‌كان له‌هه‌رێم و به‌دواداچوونی جێبه‌جێكردنی پرۆژه خزمه‌تگوزاریه‌كان له‌و ناوچانه‌دا.