أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی ده‌یه‌م
مادده‌ی ده‌یه‌م: یه‌كه‌م: وه‌زیری تایبه‌تمه‌ند ده‌سه‌ڵاتی خه‌رج كردنی هه‌یه به بڕێ كه له (350) سێ سه‌د و په‌نجا ملیۆن دینار بۆ هه‌ر حاڵه‌تێك تێپه‌ڕ نه‌كات، بۆشی هه‌یه كه ده‌سه‌ڵات به سه‌رۆك فه‌رمانگه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌ته‌كه‌ی بدات، كه بڕی تا (250) دوو سه‌د و په‌نجا ملیۆن دینار خه‌رج بكه‌ن. دووه‌م: ئه‌و سه‌رۆك ده‌ستانه‌ی سه‌ر به وه‌زاره‌تێك نین، ده‌سه‌ڵاتی خه‌رج كردنی تا (300) سێ سه‌د ملیۆن دینار زیاتریان نییه بۆ هه‌ر حاڵه‌تێك هه‌یه. سێیه‌م: له یه‌كه‌م و دووه‌مدا، ئه‌مانه‌ی دادێن ره‌چاو ده‌كرێن: 1- خه‌رج كردن به گوێره‌ی پشته‌وانه‌ی په‌سند كرا‌و له بودجه‌ی گشتی ساڵانه ده‌بێت و بۆ ئه‌و مه‌به‌ستانه‌ی بۆیان دیاری كراوه. 2- پابه‌ند بوون به‌و پشته‌وانه‌ی له بودجه‌ی گشتیدا ته‌رخان كراوه، ناشكرێ خۆ وا پابه‌ند به خه‌رج كردن بكرێت، به زیاتر له‌وه‌ی له بودجه‌دا ته‌رخان كراوه. چواره‌م: وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو ده‌سه‌ڵاتی خه‌رج كردنی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی هه‌یه كه بۆ باربووی(اعانات) كشتوكاڵی ته‌رخان كراوه تا له كاتی گونجاوداو به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زیری دارایی وئابووری وه هانای پێداویستییه‌كانه‌وه بچێت.
مادده‌ی بیست و پێنجه‌م
مادده‌ی بیست و پێنجه‌م: یه‌كه‌م: هه‌موو ئه‌و كه‌لوپه‌ل و كاڵایانه‌ی له لایه‌ن فه‌رمانگه‌كانی هه‌رێم و كه‌رتی گشتییه‌وه به ناوی خۆیان و بۆ به‌كارهێنانی خۆیان هاورده ده‌كرێن، ره‌سمیان لێ وه‌رناگیرێت. دووه‌م: ئه‌و ره‌سم وه‌رنه‌گرتنه‌ی سه‌ره‌وه ئه‌و كه‌لوپه‌ل و كاڵایانه‌ش ده‌گرێته‌وه، كه بۆ فه‌رمانگه‌كانی هه‌رێم و كه‌رتی گشتی، له حكومه‌ت یان دامه‌زراوی به‌خشه‌ره‌وه هاورده كراون.
مادده‌ی بیست و شه‌شه‌م
مادده‌ی بیست و شه‌شه‌م: رێژه‌ی (10%) له مووچه‌ی هه‌ر یه‌ك له سه‌رۆكی هه‌رێم و جێگره‌كه‌ی و سه‌رۆكی په‌رله‌مان و جێگره‌كه‌ی و سكرتێر و ئه‌ندامانی په‌رله‌مان و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و جێگره‌كه‌ی و وه‌زیره‌كان و ئه‌وانه‌ی له پله‌ی ئه‌واندان و ئه‌وانه‌ی مووچه‌ی وه‌زیر و بریكاری وه‌زاره‌ت وه‌رده‌گرن و ئه‌وانه‌ی له پله‌ی ئه‌واندان و ئه‌وه‌ی مووچه‌ی بریكاری وه‌زاره‌ت وه‌رده‌گرێت و راوێژكاران و خاوه‌ن پله تایبه‌ته‌كان و دادوه‌ران و ئه‌ندامانی داواكاری گشتی.
مادده‌ی نۆیه‌م
مادده‌ی نۆیه‌م: یه‌كه‌م: وه‌زیری دارایی و ئابووری ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی هه‌یه، گوێزانه‌وه له نێوان پشته‌وانه‌كانی یه‌ك ده‌روازه‌دا بكات، به‌ده‌ر له به‌شی مووچه كه ده‌كرێ بۆی بگوێزرێته‌وه و ناكرێ لێی بگوێزرێته‌وه. دووه‌م: وه‌زیری دارایی و ئابووری بۆی هه‌یه گوێزانه‌وه له نێوان پشتوانه‌ی ده‌روازه‌كانی بودجه‌دا بكات، به مه‌به‌ستی دابین كردنی توانای خه‌رج كردن بۆ ئه‌و فه‌رمانگانه‌ی بڕیار ده‌درێت له وه‌زاره‌تێك جیا بكرێنه‌وه و بدرێنه پاڵ وه‌زاره‌تێكی دیكه‌وه‌و، وه‌زیری تایبه‌تمه‌ندیش بۆی هه‌یه له نێو یه‌ك به‌ش و یه‌ك یه‌كه‌ی خه‌رج كردن‌دا، گوێزانه‌وه بكات. سێیه‌م: نابێ گوێزانه‌وه له نێوانی پارێزگاكاندا بكرێت، له‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی به ته‌رخان كراوه‌كانی ئاوه‌دان كردنه‌وه و په‌ره‌پێدانی پرۆژه‌ی هه‌رێمه‌كان و پارێزگاكانه‌وه هه‌یه.
مادده‌ی سی و حه‌وت
مادده‌ی سی و حه‌وت: ده‌بێت وه‌زیری دارایی و ئابووری رێنمایی پێویست بۆ ئاسان جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربكات و هه‌روه‌ها بۆدیاری كردنی ده‌سه‌ڵاتی خه‌رج كردنی به ئیداراتی حكومی به ماوه‌یه‌ك كه له (15) پازده رۆژ له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م یاسایه له رۆژنامه‌ی فه‌رمی تێپه‌ڕ نه‌كات.
مادده‌ی یه‌كه‌م
مادده‌ی یه‌كه‌م: داهاته‌كانی بودجه‌ی ساڵی دارایی (2011)ی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق به بڕی (12.386.000 ملیۆن) دوازده تریلیۆن و سێ سه‌د و هه‌شتا و شه‌ش ملیار دینار ده‌خه‌مڵێندرێت، به گوێره‌ی ئه‌وه‌ی كه له‌م خشته‌ی دادێت روون كراوه‌ته‌وه: 1. به‌شی هه‌رێم به گوێره‌ی یاسای بودجه‌ی گشتی فیدراڵی كۆماری عیراق بۆ ساڵی دارایی (2011) (11.180.000 ملیۆن) یازده تریلیۆن و سه‌د و هه‌شتا ملیار دینار. 2. داهاتی به كرده‌نی به‌ده‌ست هاتوو له ده‌روازه‌كانی سنووری هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی 2010 كه دووباره له چوارچێوه‌ی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان ته‌رخان كراوه‌ته‌وه، ئه‌ویش به گوێره‌ی بڕگه‌ی سێیه‌م له مادده‌ی (25) له یاسای بودجه‌ی گشتی فیدراڵی كۆماری عیراق بۆ ساڵی دارایی 2011. (305 ملیار) سێ سه‌د و پێنج ملیار دینار. 3. داهاتی خه‌مڵێنراوی فرۆشتنی وزه‌ی كاره‌با له هه‌رێمدا. (151 ملیار) سه‌د و په‌نجا و یه‌ك ملیار دینار. 4. داهاتی گشتی خه‌مڵێنرا و به داهاتی ده‌روازه سنووریه‌كانی ساڵی 2011. (400 ملیار) چوار سه‌د ملیار دینار. 5. بڕه پاره‌ی پترۆ دۆلار به‌گوێره‌ی بڕگه‌ی چواره‌م له مادده‌ی (25) له یاسای بودجه‌ی گشتی فیدراڵی كۆماری عیراق بۆ ساڵی دارایی (2011). (350 ملیار) سێ سه‌د و په‌نجا ملیار دینار.
مادده‌ی سی و چوار
مادده‌ی سی و چوار: حكومه‌تی هه‌رێم پابه‌ند ده‌بێت به جێبه‌جێ كردنی پڕۆژه‌كان به‌گوێره‌ی ئه‌و پلانه‌ی كه له بودجه‌ی وه‌به‌رهێنان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌كانه‌وه و به‌گوێره‌ی پسپۆڕایه‌تی راگه‌یه‌ندراوه و، نابێ هیچ وه‌زاره‌تێك له ده‌ره‌وه‌ی پسپۆڕایه‌تی خۆیدا پڕۆژه جێبه‌جێ بكات.
مادده‌ی هه‌ژده‌م
مادده‌ی هه‌ژده‌م: له حاڵه‌تێكدا گۆڕان به سه‌ر به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستاندا هات، ده‌سه‌ڵات به وه‌زیری دارایی و ئابووری ده‌درێت بۆ: یه‌كه‌م: كه‌م كردنه‌وه‌ی تێكڕای بڕی بودجه به هه‌مان رێژه بۆ پڕ كردنی وه كورت هێنان. دووه‌م: له حاڵه‌تی هه‌بوونی زێده له بودجه‌دا، به پێی پێشنیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ره‌زامه‌ندیی په‌رله‌مان، سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی خه‌رج كردنی، وه‌رده‌گیرێت.
مادده‌ی چوارده‌م
مادده‌ی چوارده‌م: یه‌كه‌م: به‌رده‌وام بوون له جێبه‌جێ كردنی پرۆژه‌ی بووژاندنه‌وه و په‌ره‌پێدانی توانا مرۆییه‌كانی كوردستان، له پێناو پێگه‌یاندنی كادیرانی پسپۆر له بواری جیاجیادا كه هه‌رێم پێویستی پێییانه، له رێی زه‌ماله و نێرده و توێژینه‌وه و خولی مه‌شقه‌وه به سه‌رپه‌رشتیی ده‌سته‌ی باڵا كه به سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و جێگره‌كه‌ی و وه‌زیرانی (په‌روه‌رده، خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی و، پلاندانان) كه به گوێره‌ی په‌یڕه‌وی په‌سندكراو (راستێندراو) له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه پێك هاتووه. دووه‌م: خه‌رج كردنی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی بۆ سندووقی پرۆژه‌كه ته‌رخان كراوه، به‌رده‌وام ده‌بێت و وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری بۆ پشتیوانی كردن له سندووقه‌كه له كاتی پێویستدا، زێده بڕه پاره‌ی پێویست دابین ده‌كات.
مادده‌ی بیست و هه‌ژده‌م
مادده‌ی بیست و هه‌ژده‌م: له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان یه‌كسانی له‌نێوان مووچه و ده‌رماڵه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و ئاسایش و پۆلیس و زێڕه‌ڤانی و به‌رگری و فریاكه‌وتن له هه‌رێم له‌گه‌ڵ مووچه و ده‌رماڵه‌ی هاوتاكانیان له تاكه‌كانی هێزی چه‌كدار و هێزی ئاسایشی ناوخۆی حكومه‌تی فیدراڵ‌دا به‌دی بهێنێت.
مادده‌ی چواره‌م
مادده‌ی چواره‌م: وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق، ئه‌ركی دابین كردنی پاره‌ی وه‌زاره‌ت و ئیداره‌كان به گوێره‌ی داهاتی دارایی به‌ر ده‌ست، ده‌گرێته ئه‌ستۆ.
مادده‌ی شه‌شه‌م
مادده‌ی شه‌شه‌م: ئه‌و بڕه كۆمه‌كانه‌ی پێشكه‌ش ده‌كرێن به وه‌زاره‌ته‌كان و ئه‌و فه‌رمانگانه‌ی گرێدراوی وه‌زاره‌ت نین، له پاش قبووڵ كردنیان له لایه‌ن وه‌زیری دارایی و ئابوورییه‌وه، وه‌ك داهاتی كۆتایی بۆ گه‌نجینه تۆمار ده‌كرێن، به مه‌رجێك وه‌زیری دارایی و ئابووری له چوارچێوه‌ی بودجه‌ی وه‌زاره‌ت یان لایه‌نانی گرێ نه‌دراو به وه‌زاره‌ت ته‌رخانی بكاته‌وه، به مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی له‌و خواسته‌دا خه‌رج بكرێت كه له پێناویدا به‌خشراوه.
مادده‌ی سێزده‌م
مادده‌ی سێزده‌م: یه‌كه‌م: له كاتی ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕین له‌سه‌رگواستنه‌وه‌ی راژه‌ی فه‌رمانبه‌ر له فه‌رمانگه‌یه‌ك له فه‌رمانگه‌كانی هه‌رێمه‌وه بۆ كه‌رتی تایبه‌ت: 1. وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری نیوه‌ی ئه‌و مووچه‌ی كه له فه‌رمانگه لێی گواستراوه‌كه وه‌ری ده‌گرێت، تا ماوه‌ی (3) سێ ساڵ له مێژووی گواستنه‌وه‌كه له ئه‌ستۆ ده‌گرێت به مه‌رجێك به یه‌كجاره‌كی په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه‌كه‌یدا بپچڕێت. 2. ئه‌و فه‌رمانگه‌یه‌ی كه فه‌رمانبه‌ره‌كه‌ی لێ گوازراوه‌ته‌وه، ئه‌وه مووچه‌یه‌ی بۆ لایه‌نی كه‌ری تایبه‌ت كه فه‌رمانبه‌ره‌كه‌ی بۆ گوازراوه‌ته‌وه به گوێره‌ی ئه‌وه‌ی كه له (یه‌كه‌م/1)ی سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م مادده‌یه‌دا هاتووه خه‌رج ده‌كات. 3. له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریه رێنمایی پێویست بۆ ئاسان جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م بڕگه‌یه ده‌ربكات و مه‌رجه‌كانی دیاری بكات. دووه‌م: له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوورییه پاڵپشتی داهاته‌كانی سه‌ندووقی ده‌زگای خانه‌نشینی و ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی بكات به ته‌رخان كردنی بڕێك كه له (30%)ی ئابوونه‌ی دراوی ده‌زگاكه زیاتر نه‌بێت، له ماوه‌ی ساڵی دارایی پێشوو له‌چوارچێوه‌ی ته‌رخان كراوی وه‌زاره‌تی كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تیدا.
مادده‌ی حاڤده‌م
مادده‌ی حاڤده‌م: له سندووقی كوردستان بۆ داهاته‌كانی نه‌وت كه له مادده‌ی پازده‌یه‌می یاسای نه‌وت و غازی هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق ژماره (22)ی ساڵی 2007 ده‌قنووس كراوه، داهاتی وه‌ده‌ست هاتوو له پڕۆسه‌كانی نه‌وت و غازی تایبه‌ت به كێڵگه نه‌وتییه‌كان به‌گوێره‌ی حوكمه‌كانی ده‌ستووری عێراق و یاسای نه‌وت و غازی هه‌رێم داده‌نرێت.
مادده‌ی نۆزده‌م
مادده‌ی نۆزده‌م: ناكرێ گرێبه‌ست بۆ كار كردن له فه‌رمانگه‌كانی هه‌رێمدا بكرێت، ته‌نیا به ره‌زامه‌ندی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری نه‌بێت.
ماده‌ی بیست و نۆیه‌م
ماده‌ی بیست و نۆیه‌م: له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه یه‌كسانی له‌نێوان مووچه‌ی خانه‌نشین كراوانی هه‌رێم و مووچه‌ی خانه‌نشین كراوانی حكومه‌تی فیدراڵیدا وه‌دی بهێنێت، به‌مه‌رجێ ئه‌مه نه‌بێته هۆی كه‌م كردنه‌وه‌ی مووچه‌كانیان.
مادده‌ی سی و یه‌ك
مادده‌ی سی و یه‌ك: دانه‌مه‌زراندنی هیچ وه‌زیفه‌یه‌كی سه‌ركردایه‌تی (له به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به سه‌ره‌وه) ئه‌گه‌ر له یاسای وه‌زاره‌ت یان لایه‌نی نه‌به‌ستراو به وه‌زاره‌ت یان په‌یكه‌ری رێكخستنیدا پله نه‌بێت.
مادده‌ی سی و دوو
مادده‌ی سی و دوو: حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پابه‌ند ده‌بێت به ئه‌نجام نه‌دانی گواستنه‌وه له بودجه‌ی وه‌به‌رهێنان بۆ سه‌ر بودجه‌ی وه‌گه‌ڕخستن.
مادده‌ی بیست و چواره‌م
مادده‌ی بیست و چواره‌م: یه‌ك خستنی بودجه‌ی تێكڕای ئه‌و ده‌زگایانه‌ی كه تا مانگی تشرینی دووه‌می ساڵی دارایی 2011 یه‌كیان نه‌گرتۆته‌وه، له حاڵه‌تی پابه‌ند نه‌بوونیش به واده‌ی دیاری كرا‌و خه‌رج كردنی بودجه‌ی ئه‌و ده‌زگایانه راده‌گیرێت جگه له مووچه‌كان.
مادده‌ی بیست و دووه‌م
مادده‌ی بیست و دووه‌م: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پێش قه‌رزكردنی هه‌ر بڕێك ره‌زامه‌ندی په‌رله‌مان وه‌ربگرێت له‌گه‌ڵ ئاشكراكردنی (بیان) ئه‌و پڕۆژانه‌ی كه بۆیان ته‌رخانكراوه.