أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی شه‌شه‌م:
مادده‌ی شه‌شه‌م: یه‌كه‌م: ئه‌ركوفرمان وئیشه‌تایبه‌ته‌كانی پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌ت به پێڕۆ دیار ده‌كرێن . دووه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه،رێنمایی پێویست،بۆ ئاسانكاری جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ر بكات. سێیه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه، هه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌ك یان به‌شێك یان هۆبه‌یه‌ك له‌ناو پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌تدا، به‌پێی پێداویستی ئیشه‌كانیان، بكاته‌وه یان یه‌كیانبخات، یان ئیلغایان بكات.
مادده‌ی شه‌شه‌م:
مادده‌ی شه‌شه‌م: مادده‌ی یازده له یاساكه ئیلغاده‌كرێ و، ئه‌مه‌ی خواره‌وه دێته‌جێی: مادده‌ی یازده: ده‌رمانساز، ئه‌م شه‌رتوشروتانه‌ی هه‌بێ، ئیجازه‌ی كردنه‌وه‌ی ده‌رمانخانه‌ی پێ ده‌درێ: 1. ناوی (عنوانی) ده‌رمانخانه‌كه‌ی. 2. گرێبه‌ستیی كرێگرته‌یی، له‌لایه‌ن دایه‌ره‌ی باجی عیقاره‌وه ته‌ئیید كرابێ. 3. ناوه بازرگانیه‌كه‌ی، له‌لایه‌ن ژووری بازرگانیه‌وه ته‌ئیید كرابێ. 4. به مه‌رجێ روبه‌ره‌كه‌ی له (20) مه‌تری چوارگۆشه كه‌متر نه‌بێ و، روو كاره‌كه‌شی له (2،5) دوومه‌ترو نیو كه‌متر نه‌بێ. 5. ده‌بێ له هه‌موو لایه‌كه‌وه، نزیكترین ده‌رمانخانه له سی مه‌تر كه‌متر لێیه‌وه دوور نه‌بێ. 6. ئه‌گه‌ر ده‌رمانسازه‌كه فه‌رمانبه‌ربوو، ده‌بێ دایه‌ره‌كه‌ی موافه‌قه‌ت بكات. 7. كاتی رووخان، یان سووتان، ده‌شێ ده‌رمانخانه‌كه، به هه‌مان ئیجازه‌كه‌ی خۆیه‌وه بگوازرێته‌وه بۆ جێگایه‌كی دی له هه‌مان ناوچه‌دا به هه‌مان شه‌رتوشروت، ته‌نها مه‌رجی دووری ڵا ده‌رده‌چێ، تا ده‌گه‌رێته‌وه بۆ جێگا ئه‌سڵیه‌كه‌ی خۆی یان به‌پێی شه‌رت و شروت ده‌رمانخانه‌یه‌كی دی ده‌كاته‌وه.
مادده‌ی حه‌وته‌م:
مادده‌ی حه‌وته‌م: برگه‌ی، أ-2 له مادده‌ی بیستی یاساكه هه‌موار ده‌كرێ و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه: (2- پێشكه‌شكردنی پێشنیاز بۆ هه‌مواركردنی یاسای سه‌ندیكاكه).
مادده‌ی هه‌شته‌م:
مادده‌ی هه‌شته‌م: مادده‌ی بیست ودوو له یاساكه ئیلغاده‌كرێ و، ئه‌مه‌ی خواره‌وه دێته‌جێی: مادده‌ی بیست ودوو: 1. لیژنه‌ی زه‌بتی له سه‌رۆكێك و دوو ئه‌ندام و ئه‌ندامێكی یه‌ده‌گ پێك دێت، به‌مه‌رجێ خزمه‌تی هه‌ر یه‌كه‌یان له پیشه‌كه‌ی خۆیدا، له (7) حه‌وت سالأ كه‌متر نه‌یێ. 2. ئه‌م لیژنه‌یه تایبه‌ته به‌سه‌یركردنی هه‌موو ئه‌و سه‌رپێچییانه‌ی، ده‌قه‌كانیان له‌م یاسایه‌دا هاتووه‌و، له‌و ده‌عواو شكاتانه‌ش ده‌پێچێته‌وه كه ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌واڵه ده‌كا. 3. لیژنه‌ی زه‌بتی هه‌مان ئه‌و رێسایانه ده‌گرێته‌به‌ر كه له یاسای زه‌بتی فرمانبه‌رانی ده‌وڵه‌تدا هاتووه‌و، دوای ئاڕاسته‌كردنی وریاكردنه‌وه (التنبیه)ش بۆی هه‌یه سه‌ڵاحییه‌ی سه‌پاندنی خواره‌وه‌ش بخاته‌كار. أ. ئیلفات نه‌زه‌ر ب. ئینزار ج- داخستنی ده‌رمانخانه‌كه یان كۆگاكه بۆ ماوه‌یه‌ك له (3) سێ رۆژ كه‌متر نه‌بێ و له (7)حه‌وت رۆژیش نه‌ترازێ. ئه‌گه‌ر هاتیش و سه‌رپێچییه‌كه‌ی دووباره كرده‌وه، ئه‌وه، له‌وباره‌دا، ده‌رمانخانه‌كه یان كۆگاكه بۆ ماوه‌ی (15) پازده رۆژ داده‌خرێ و به‌شی مانگێكیشی له داوده‌رمانی ده‌رمانخانه‌كه لێ ده‌به‌سترێ.
مادده‌ی نۆیه‌م:
مادده‌ی نۆیه‌م: مادده‌ی بیست و هه‌شتی یاساكه‌دا هه‌موارده‌كرێ و، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه: (ده‌شێ، ده‌رمانساز، دوای وه‌رگرتنی ئیجازه له وه‌زاره‌ت و موافه‌قه‌تی سه‌ندیكا، تاقیگه‌یه‌كی شیكاری نه‌خۆشییه‌كان بكاته‌وه، له‌جیاتی ده‌رمانخانه یان كۆگا).
مادده‌ی ده‌یه‌م:
مادده‌ی ده‌یه‌م: ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا بۆ هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ به‌ركارخستنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربهێنێ.
مادده‌ی یازده:
مادده‌ی یازده: حوكمه‌كانی بڕگه(5)ی مادده‌ی شه‌شه‌م، ئه‌و ده‌رمانخانه‌ی ناگرێته‌وه كه پێشتر تا رۆژی به‌ركارخستنی ئه‌م یاسایه، وجودیان هه‌بوو.
مادده‌ی دوازده:
مادده‌ی دوازده: هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت، ناخرێته به‌ركار.
مادده‌ی سیازده:
مادده‌ی سیازده: پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه به‌ركار.
مادده‌ی چوارده:
مادده‌ی چوارده: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاو كردنه‌وه‌ی له (وه‌قایعی كوردستان) دا ده‌خرێته به‌ر كار.
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م وشه‌و رستانه‌ی خواره‌وه ، ماناكانی به‌رامبه‌ریانه: 1- هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی – عێراق. 2- سه‌رۆك: سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی عێراق. 3- هه‌یئه: هه‌یئه‌ی گشتیی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستانی عێراق. 4- سه‌رۆكی هه‌یئه: سه‌رۆكی هه‌یئه‌ی گشتیی هه‌رێمی كوردستانی عێراق.
مادده‌ی دووه‌م:
مادده‌ی دووه‌م: هه‌یئه‌تێ بۆ ئاسایشی هه‌رێم به‌ناوی (هه‌یئه‌ی گشتیی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستانی – عێراق)ە‌وه داده‌مه‌زرێ، شه‌خسییه‌تی مه‌عنه‌وی و سه‌ربه‌خۆیی دارایی و ئیداریی خۆی ده‌بێ.
مادده‌ی سێیه‌م:
مادده‌ی سێیه‌م: ئه‌م هه‌یئه‌ته بوجه‌ی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه.
مادده‌ی چواره‌م:
مادده‌ی چواره‌م: فرمانبه‌رێ، به پله‌ی وه‌زیر سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌م هه‌یئه‌ته ده‌كا، سه‌رۆك دایده‌مه‌زرێنێ و، یه‌كسه‌ر پابه‌ندی سه‌رۆك ده‌بێ. كاتێكیش دیار نه‌بێ ، یان پله‌ی وه‌زیفه‌كه‌ی چۆڵ بێ، ئه‌وه له‌و باره‌دا سه‌ره‌ك وه‌زیرانی هه‌رێم جێگای ده‌گرێته‌وه.
مادده‌ی پێنجه‌م:
مادده‌ی پێنجه‌م: سه‌رۆكی هه‌یئه نوێنه‌رێكی هه‌یه، به پله‌یه‌كی تایبه‌ت داده‌مه‌زرێ.
مادده‌ی حه‌وته‌م:
مادده‌ی حه‌وته‌م: هه‌ر ده‌قێ له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا نه‌گونجێ، كاری پێ ناكرێ.
مادده‌ی دووه‌م:
مادده‌ی دووه‌م: یه‌كه‌م : ئامانجی وه‌زاره‌ت به‌دیهێنانی دادپه‌روه‌رییه له هه‌رێم و پاراستنی مافی هاووڵاتیانه له ڕێگه‌ی جێبه‌جێ كردن و ئاماده‌كردنی یاساكان و ڕێزگرتن له ناوه‌ڕۆكه‌كانیان به جۆرێكی وا به‌رگری له مافی مرۆڤ بكات و له‌گه‌لأ جاڕنامه‌ی گه‌ردوونی مافی مرۆڤ و عه‌هد و په‌یمانه نێوده‌وڵه‌تییه په‌یوه‌ندیداره‌كان پێیه‌وه بگونجێ. دووه‌م : وه‌زاره‌ت بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی ئه‌م ئه‌ركانه ده‌گرێته ئه‌ستۆ: 1- به یاسا كردن و سه‌یركردنی ناكۆكییه كارگێڕی و دادوه‌ریه‌كان و ده‌سته‌به‌ر كردنی یه‌كێتی یاساكاریی و ده‌ربڕینی بیروڕا له‌باره‌ی كاروباری یاسایی بۆ كوردستانی عێراق و ده‌زگاكانی. 2- تۆماركردنی ته‌سه‌روفی خانووبه‌ره و حوكمه‌كانی دادوه‌ریی له‌باره‌ی مافی عه‌قاری و ڕیكخستن و به‌هێز كردنی ته‌سه‌روفی یاسایی و چه‌سپاندنی ئه‌و مافانه‌ی لێیه‌وه دروست ده‌بن و سیفه‌تی فه‌رمیان بخرێته سه‌ر. 3- چاودێری كردنی كاروباری ناكامان له ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تی و ڕۆشنبیری و په‌روه‌رده‌یی و مرۆڤایه‌تیه‌وه به هه‌ماهه‌نگی كردن له‌گه‌لأ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كاندا. 4- پاراستنی ده‌سكه‌وته‌كانی مافه‌كانی هه‌رێم و مافی هاووڵاتیان و ئاسانكاریی كردنی رێكاری جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كان و بڕیاره‌كان. 5- ئاماده‌كردنی پلانی تایبه‌ت به وه‌زاره‌ت و به‌دوداچوونی جێبه‌جێ كردنه‌كه‌ی. 6- ده‌ركردن و بڵاوكردنه‌وه و دابه‌شكردنی رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قائعی كوردستان) به هه‌ردوو زمانی كوردی و عه‌ره‌بی بۆ دابین كردنی ئاگاداری فه‌رمانگه و ده‌زگاكانی هه‌رێم و هاووڵاتیان له یاساكارییه ده‌رچووه‌كاندا. 7- ئاماده‌كردن و شیاندنی دادوه‌ر و ئه‌ندامانی داواكاری گشتی و كادیری یاسایی بۆ كارمه‌ندانی وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه و ده‌زگاكانی دیكه‌ی هه‌رێم. 8- پێداچوونه‌وه و وردبینی كردن و پشكنینی تۆماره‌كانی وه‌زاره‌ت و هه‌موو فه‌رمانگه‌كانی، بۆ دابین كردنی دادوه‌ریی و ده‌ستپاكی و شیاویی له جێبه‌جێ كردنی كار‌و چاڵاكیه‌كانی دا. 9- به‌ستنی كۆبوونه‌وه له گه‌ڵ دادوه‌ره‌كان به دادوه‌ره‌كانی دادگای ته‌مییز و كارمه‌ندانی فه‌رمانگه‌كانی دیكه‌ی داده‌وه، بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی وه‌زاره‌ت. 10- هه‌ماهه‌نگی كردن له گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به مه‌به‌ستی پیاده‌كردنی یاساكان و به‌دیهێنانی دادپه‌روه‌ریی و ئامانجه‌كانی وه‌زاره‌ت. 11- به‌شداریكردن له نرخاندنی یاسا كارپێكراوه‌كان بۆ زانینی ڕاده‌ی گونجانی له‌گه‌ڵ واقعی په‌ره‌سه‌ندوو و په‌یوه‌ندیی به مافی گشتی و به‌رژه‌وه‌ندی كۆمه‌ڵگای كوردستانییه‌وه. 12- لێكۆڵینه‌وه له دیارده كۆمه‌ڵایه‌تیه جیاوازه‌كان و به‌شداریكردن له چاودێری كردنی دیارده‌ی تاوانكردن و ناكۆكیه‌كان و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنیان به هاوكاریكردن له گه‌ڵ فه‌رمانگه‌كانی دیكه‌ی په‌یوه‌ندیدار له هه‌رێمدا. 13- هاوكاری كردن له‌گه‌لأ لایه‌نه دادیه‌كانی ده‌وڵه‌تی فیدرالی بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی تاوانكاران وجێبه‌جێكردنی حوكم وبڕیاره‌كانی دادوه‌ری.
مادده‌ی سێیه‌م:
مادده‌ی سێیه‌م: وه‌زاره‌ت له‌م پێكهاتانه‌ی خواره‌وه پێكدێ:- یه‌كه‌م: وه‌زیر: سه‌رۆكی باڵای وه‌زاره‌ته و به‌رپرسه له كاره‌كانی و ئاراسته‌كردنی سیاسه‌ته‌كانی و سه‌رپه‌رشتی و چاودێری كردنیان و به سه‌رپه‌رشتی ئه‌ویش هه‌موو بڕیار و فه‌رمان و رێنماییه‌كی به هه‌رچی په‌یوه‌ندی به ئه‌ركی وه‌زاره‌ت و پێكهاته‌كانی و ده‌سه‌ڵات و هه‌موو كاروباره یاسایی و هونه‌ریی و دارایی و كارگێری و رێكخستنه‌وه هه‌یه جێبه‌جێ ده‌كرێن به پێی حوكمه‌كانی یاسا و به‌رپرسیشه به‌رامبه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌و ناوه‌ی كه ئه‌ندامێكی هاوكاره له‌و ئه‌نجومه‌نه‌دا و بۆی هه‌یه هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی بداته بریكاری وه‌زاره‌ت یان به‌رێوه‌به‌ر گشتیه‌كان یاخود ئه‌وه‌ی به گونجاوی ده‌زانێ له وه‌زاره‌تدا. دووه‌م: بریكاری وه‌زاره‌ت: یارمه‌تی وه‌زیر ده‌دات له ئاراسته‌كردنی وه‌زاره‌ت و سه‌رپه‌رشتی كردنی كاروباری یاسایی و هونه‌ریی و دارایی و كارگێریی و رێكخستن له چوارچێوه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه له لایه‌ن وه‌زیره‌وه پێی ده‌درێ به مه‌رجێك بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی له یاسادا هه‌بێت و خاوه‌ن شاره‌زایی و كارامه‌یی بێت كه له پانزده ساڵ كه‌متر نه‌بێت. سێیه‌م: نووسینگه‌ی وه‌زیر: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر به‌رێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی له یاسا هه‌بێت و چه‌ند فه‌رمانبه‌رێكیش یاریده‌ی ده‌ده‌ن. چواره‌م: نووسینگه‌ی بریكاری وه‌زاره‌ت: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر به‌رێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانه‌مه‌ی به‌رایی زانكۆی له یاسا هه‌بێت و چه‌ند فه‌رمانبه‌رێكیش یاریده‌ی ده‌ده‌ن. پێنجه‌م: به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی گشتی داد: به‌رێوه‌به‌رێكی گشتی به‌رێوه‌ی ده‌بات كه ده‌بێ دادوه‌ر بێت و به‌لایه‌نی كه‌م ده‌بێ له سنفی دووه‌م بێت. شه‌شه‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌یمانگه‌ی دادوه‌ری: به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی به‌رێوه‌ی ده‌بات كه ده‌بێ دادوه‌ر بێ له سنفی یه‌كه‌م.
مادده‌ی چواره‌م:
مادده‌ی چواره‌م: یه‌كه‌م: ده‌زگاكانی داد له مانه پێكدێ: 1- ئه‌نجومه‌نی راوێژكاری. 2- ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتی دادیی. 3- داواكاری گشتی. 4- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی تۆماركردنی خانووبه‌ره. 5- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی فه‌رمانگه‌كانی داد: به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی كه بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی هه‌بێت له یاسا و خاوه‌ن شاره‌زایی و كارامه‌یی بێت به‌رێوه‌ی ده‌بات و ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ی پێوه‌ی ده‌لكێن: أ- به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی جێبه‌جێ كردن (تنفیژ). ب- فه‌رمانگه دادنووسیه‌كان. ج- به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی چاودێری ناكامه‌كان. د- به‌رێوه‌به‌رایه‌تی رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قائعی كوردستان). دووه‌م: ده‌زگاكانی داد ئه‌رك و تایه‌بتمه‌ندیه‌كانی خۆیان به‌پێی یاسا تایبه‌تیه‌كانیان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن به‌جۆرێكی وا كه له گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك نه‌بن.
مادده‌ی پێنجه‌م:
مادده‌ی پێنجه‌م: یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌نێك له وازاره‌ت پێكدێ پێی ده‌گوترێ (ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌تی داد) و له مانه پێكدێ:- 1- وه‌زیر : سه‌رۆك. 2- بریكاری وه‌زاره‌ت : ئه‌ندامه و له كاتی ئاماده‌نه‌بوونی وه‌زیر سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن ده‌كات. 3- سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی راوێژكاری : ئه‌ندامه. 4- سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتی دادی : ئه‌ندامه. 5- سه‌رۆكی داواكاری گشتی : ئه‌ندامه. 6- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی داد: ئه‌ندامه. 7- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌كانی داد: ئه‌ندامه. 8- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌یمانگه‌ی دادوه‌ری: ئه‌ندامه. 9- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی تۆماركردنی خانوو به‌ره: ئه‌ندامه. دووه‌م: ئه‌نجومه‌ن له مانگێكدا جارێك كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئاسایی ده‌به‌ستێ و سه‌رۆك بۆی هه‌یه به شێوه‌یه‌كی نائاسایی داوای به‌ستنی بكات هه‌ر كاتێك پێویستی به‌وه هه‌بوو. سێیه‌م: ئه‌نجومه‌ن به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆك یان جێگره‌كه‌ی له كاتی ئاماده‌نه‌بوونی و به ئاماده‌بوونی دوو له‌سه‌ر سێی ئه‌ندامان كۆده‌بێته‌وه و بریاره‌كانی به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامه ئاماده‌بووه‌كان ده‌رده‌چێ و له كاتی یه‌كسانی بوونی ده‌نگه‌كان ئه‌و لایه‌نه په‌سه‌ند ده‌كرێ كه سه‌رۆكی له گه‌ڵدایه. چواره‌م: ئه‌نجومه‌ن سكرتێرێكی ده‌بێ كه بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی له یاسادا هه‌بێ، كاروباری ئه‌نجومه‌ن رێك ده‌خات و خشته‌ی كاره‌كانی ئاماده ده‌كات و به ئه‌ندامه‌كانی راده‌گه‌یه‌نێ و ئه‌و قه‌زییانه پوخت ده‌كاته‌وه كه خراونه‌ته به‌رده‌می له گه‌ڵ گه‌یاندنی بڕیاره‌كانی دا‌و چه‌ند فه‌رمانبه‌رێك یاریده‌ی ده‌ده‌ن.