أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی هه‌شته‌م:
مادده‌ی هه‌شته‌م: كار به‌هیچ ده‌قێكی یاسایی یا بڕیارێك ناكرێت گه‌ر له‌گه‌لأ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك بێت.
مادده‌ی نۆیه‌م:
مادده‌ی نۆیه‌م: ده‌بێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ولایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی یازده
مادده‌ی یازده: رۆژنامه‌وانی ئه‌گه‌ر دووچاری نه‌خۆشییه‌ك هات و به بڕیارێكی لیژنه‌یه‌كی پزیشكیی پسپۆڕ و ره‌سمی ده‌ركه‌وت كه له كار‌و پیشه‌ی به‌رده‌وامی رۆژنامه‌وانی كه‌وتووه، ئه‌وه خانه‌نشین ده‌كرێ و، به‌پێی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه مافی خانه‌نشینی پێ ده‌درێ: 1. ماوه‌ی خزمه‌تی رۆژنامه‌وانی یه‌كه‌ی چه‌ند مانگ بووبێ، هه‌ر مانگه‌و موسته‌هه‌قی (2,500) دوو دینار‌و نیوە، مانگی نا ته‌واویشی به مانگی ته‌واو بۆ حساب ده‌كرێ بۆ مه‌به‌ستی خانه‌نشینی، به مه‌رجێ له دوو سه‌د و په‌نجا دینار كه‌متر نه‌بێ. 2. ئه‌گه‌ر رۆژنامه‌وانی خانه‌نشین ئه‌مری خوا بكات، ئه‌وه له‌و باره‌دا، مافی خانه‌نشینی یه‌كه‌ی، له رۆژی مه‌رگی یه‌وه ده‌چێ بۆ خاووخێزانی و له‌م حاڵه‌ته‌دا ده‌قی حوكمه‌كانی یاسای كارپێكراوی خانه‌نشینی مه‌ده‌نیی به‌سه‌ردا ده‌خرێته كار.
مادده‌ی ده‌یه‌م
مادده‌ی ده‌یه‌م: رۆژنامه‌وان شایسته‌ی ته‌واوی مافه‌كانی خانه‌نشینه: یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر رۆژنامه‌وانێ له كاتی كار‌و پیشه رۆژنامه‌وانی یه‌كه‌یداو به‌و هۆیه‌وه ئه‌مری خوا بكا یان شه‌هید ببێ، ئه‌وه له‌و باره‌دا خاووخێزانی موسته‌هه‌قی مافی خانه‌نشینی ده‌بن. دووه‌م: ئه‌گه‌ر له كاتی كار‌و پیشه رۆژنامه‌وانی یه‌كه‌یداو به‌و هۆیه‌وه دوچاری په‌ككه‌وته‌یی بوو و، به ته‌واوی و به‌رده‌وام له كار‌و پیشه رۆژنامه‌وانی یه‌كه‌ی خست، به مه‌رجێ بڕیاری لیژنه‌یه‌كی پزیشكیی پسپۆڕ‌و ره‌سمیی بۆ ده‌رچووبێ.
مادده‌ی ده‌یه‌م:
مادده‌ی ده‌یه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رچوونیه‌وه كاری پێده‌كرێ و له رۆژنامه‌ی فه‌رمی ( وه‌قائیعی كوردستان)یشدا بڵاوده‌كرێته‌وه.
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مادده‌ی یه‌كه‌م: مادده‌ی شه‌شه‌می یاساكه هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه: مادده‌ی شه‌شه‌م: كۆكردنه‌وه له نێوان ئه‌ندامێتی سه‌ندیكاو فه‌رمانبه‌رییه گشتییه‌كاندا ناكرێت.
مادده‌ی بیست و سێیه‌م
مادده‌ی بیست و سێیه‌م: رێكخراوه‌كانی ده‌ست به‌كار له هه‌رێمدا له‌سه‌ریانه ره‌وشی خۆیان له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا له ماوه‌ی یه‌ك ساڵ له رۆژی بڵاوبوونه‌وه‌ی بگونجێنن.
مادده‌ی بیست و پێنجه‌م
مادده‌ی بیست و پێنجه‌م: یاسای رێكخراوه كوردستانیه ناحكومیه‌كانی ژماره (15)ی ساڵی 2001 و بڕیاری ژماره (297)ی ساڵی 1999 هه‌ڵده‌وه‌شێندرێته‌وه.
مادده‌ی بیست و حه‌وته‌م
مادده‌ی بیست و حه‌وته‌م: ئه‌رك و پسپۆڕایه‌تی پێكهاته‌كانی فه‌رمانگه به په‌یڕه‌وێك دیاری ده‌كرێت.
مادده‌ی بیست و نۆیه‌م
مادده‌ی بیست و نۆیه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمیی (وه‌قایعی كوردستان)ــه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت.
مادده‌ی چواره‌م
مادده‌ی چواره‌م: شه‌رتوشروتی ئه‌ندامێتی، ئه‌مانه‌ن: 1/ده‌بێ هاووڵاتی هه‌رێم، یان جێواری هه‌رێم بێت. 2/نابێ به جینایه‌تێكی نا سیاسی، یا به جونحه‌یه‌كی شه‌ره‌فنه‌نگێن حوكم درابێ. 3/ده‌بێ يه‌كێ له‌م بڕوانامانه‌ی خواره‌وه‌ی هه‌بێ: أ/ بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس له ژمێركاری یان له ئیداره‌ی ئیش و كاردا. ب/ دبلۆم له ژمێركاری یان له ئیداره‌ی ئیش و كاردا. ج/بڕوانامه‌ی ئاماده‌یی بازرگانی هه‌بێ و ماوه‌یه‌كیش له پیشه‌ی ژمێرکاری یان ته‌دقیقكردندا ئیشی كردبێ له پێنج ساڵ كه‌متر نه‌بێ.
مادده‌ی سێیه‌م:
مادده‌ی سێیه‌م: یه‌كه‌م: بڕگه‌ی (1) له ( یه‌كه‌م) ی مادده‌ی شازده‌هه‌م هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه: بریكار كردنی خه‌ڵك له‌و داوا مه‌ده‌نیی و ناكۆكییه دادوه‌رییانه‌ی كه به‌هایان له (150000) سه‌دو په‌نجا هه‌زار دینار تێ ناپه‌ڕێت. دووه‌م: بڕگه‌ی(3) له دوومی مادده‌ی شازده‌هه‌م هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه. گرێبه‌ستی به سیفه‌تی ڕاوێژكاری یاسایی له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی كه‌رتی تایبه‌ت یان هه‌ر پرۆژه‌یه‌كی پیشه‌سازی یان كشتوكاڵی یان نووسینگه‌كانی قۆنته‌رات و به‌ڵێنده‌رایه‌تی زانستی و هونه‌ری و بازرگانی ده‌به‌ستێ كه سه‌رمایه‌كه‌ی له (75000000) حه‌فتاو پێنج ملیۆن دینار تێپه‌ڕ نه‌بێت.
مادده‌ی شه‌شه‌م
مادده‌ی شه‌شه‌م: 1/ئابوونه‌ی خۆنووسین له سه‌ندیكاكه‌دا (30) سی دیناره. 2/ئابوونه‌ی به‌شداربوونی ساڵانه بیست دیناره، ده‌بێ له ماوه‌یه‌كیشدا بدرێ، كه هه‌موو ساڵی له مانگی كانونی دووه‌م نه‌ترازێ، خۆ ئه‌گه‌ر هات و ئه‌ندامێ له‌سه‌ر وه‌ختی (موعد) ئابوونه‌دانه‌كه دواكه‌وت، ئه‌وا، له‌سه‌دا په‌نجای ئابوونه‌ی به‌شداربوونه‌كه غه‌رامه ده‌كرێ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر دوو ساڵ دوا به دوای یه‌ك، به‌بێ مه‌عزه‌ره‌تێكی به‌جێ، دوای خست، ئه‌وه، له‌و باره‌دا ناوی له تۆماری ئه‌ندامان ره‌ش ده‌كرێته‌وه.
مادده‌ی دوازده‌هه‌م
مادده‌ی دوازده‌هه‌م: ده‌سته‌ی گشتی، ساڵانه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئاسایی به‌م مه‌به‌ستانه‌ی خواره‌وه سازده‌دا: 1/ته‌سدیقكردنی بوجه. 2/گفتوگۆكردن لەسەر ڕاپۆرتی ساڵانە وكاروباروحساباتی سەنديكا. 3/بۆ سه‌یركردنی پێشنیاره‌كانی ئه‌نجومه‌ن کە ده‌رباره‌ی هه‌مواركردنی یاسا و پێرۆی ناوخۆی سه‌ندیكا پێشكه‌شی ده‌كا. 4/له‌كاتی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سه‌ندیكادا، پاكتاو كردنی موڵك و ماڵ و داراییه‌كانی سه‌ندیكا ئیقرار ده‌كا. 5/ده‌شێ له‌سه‌ر داواكاریی نه‌قیب و بڕیاری ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا، یا له‌سه‌ر داواكاریی نووسراوی سێیه‌كی ئه‌ندامانی سه‌ندیكا، هه‌یئه‌ی گشتی بانگهێشت بكرێ بۆ سازدانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نا ئاسایی به مه‌رجێ هۆیه زه‌روورە‌كانی له بانگهێشته‌كه‌دا روون بكرێـنه‌وه. 6/له كۆبوونه‌وه نا ئاساییه‌كانی هه‌یئه‌ی گشتێدا، له‌وه زیاتر كه باسی كاروباری ناو به‌رنامه‌ی كار، یان باسی هۆ و مه‌به‌ستی كۆبوونه‌وه‌كه بكرێ، ناشێ باسی هیچ شتێكی دی بكرێ.
مادده‌ی بیست و چواره‌م
مادده‌ی بیست و چواره‌م: بڕیاره‌كانی لیژنه‌ی زه‌پتی له‌به‌رده‌م دادگای ته‌مییزی هه‌رێمدا له ماوه‌ی (30) سی رۆژدا كه له رۆژی ته‌بلیغه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا ده‌كرێ تانه‌ی لێ بدرێ و بڕیاری ئه‌م دادگایه‌ش بنبڕه.
مادده‌ی بیست و حه‌وته‌م
مادده‌ی بیست و حه‌وته‌م: 1/ كاروباری لقی سه‌ندیكا له پارێزگه‌دا له‌لایه‌ن لیژنه‌ی لقه‌وه، كه نوێنه‌ری سه‌ندیكایه له‌وێ، ده‌گێڕدرێ. 2/لیژنه‌ی لق له سه‌رۆك وچوار ئه‌ندام و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گ پێك دێ، ئه‌ندامانی لقی پارێزگه‌كه هه‌ر سێ ساڵ جارێ به ده‌نگدانی نهێنی هه‌ڵیانده‌بژێرن، به مه‌رجێ له‌وانه بن كه به‌و پیشه‌یه‌وه خه‌ریك بن. لیژنه‌كه‌ش، یه‌كێ له چوار ئه‌ندامه‌كه‌ی خۆی به نوێنه‌ری سه‌رۆك هه‌ڵده‌بژێرێ به‌مه‌رجێ ماوه‌یه‌ك پیشه‌كه‌ی كردبێ له پێنج ساڵ كه‌متر نه‌بێ. 3/ لە كۆبوونەوەكانی ليژنەی لقدا هەمان ئەو ئيجرائاتە پەيڕەو دەكرێ كە تايبەتن بە كۆبونەوەكانی ئەنجومەن.
مادده‌ی حه‌وته‌م:
مادده‌ی حه‌وته‌م: یه‌كه‌م: سندوق به‌ڕێوه‌به‌رێكی جێبه‌جێكاری ده‌بێت كه له لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنه‌وه داده‌مه‌زرێت، و له لایه‌ن ژماره‌یه‌ك فه‌رمانبه‌ر، كه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ته‌نسیبیان ده‌كات، یاریده‌ده‌ری ده‌كرێت وباره‌گاكه‌شی له هه‌ولێر پایته‌ختی هه‌رێم ده‌بێت. دووه‌م: لادان یان ده‌ركردنی به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكار به بڕیاری زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی سندوقه‌وه ده‌بێت.
مادده‌ی هه‌شته‌م
مادده‌ی هه‌شته‌م: ئه‌نجوومه‌ن تایبه‌ته به‌و كار و ئه‌ركانه‌ی خواره‌وه: 1. پیاده كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه و یاسا و بڕیار‌و پێره‌وه تایبه‌تی یه‌كانی به خانه‌نشینی شه‌هیدانی بزوتنه‌وه‌و، ئه‌وانه‌ی له ئه‌نجامی به‌شداری كردن تێی دا توشی كه‌م ئه‌ندام بوون، هه‌روه‌ها ئه‌و یاسا و بڕیارانه‌ش كه په‌یوه‌ندییان به كاروباریانه‌وه هه‌یه. 2. پێشنیاز كردنی هه‌موار كردنی یاساكان بۆ په‌ره‌پێدانی یاسای ده‌زگا، یاسا‌و بڕیاره‌كانی كه په‌یوه‌ندیدارن به كار‌و باره‌كانی و به‌رز كردنه‌وه‌یان بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران. 3. دانانی سیاسه‌تی گشتی بۆ گه‌شه پێدانی ده‌ستكه‌وته‌كانی ده‌زگا و وه‌به‌رهێنانی له ناو چوارچێوه‌ی ئامانجه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووریه‌كان و سه‌رپه‌رشتی كردنی جێبه‌جێ كردنیان له لایه‌ن فه‌رمانگه‌كانی ده‌زگاكه‌وه. 4. سه‌لماندنی بوودجه‌ی گشتی ده‌زگا و ژمێركاری كۆتایی و ئه‌نجامدانی گوێزانه‌وه و هه‌موار كردنی به پێی یاسا كار پێكراوه‌كان. 5. دانانی میلاكی ده‌زگاو هه‌موار كردنه‌كانی. 6. ئه‌نجام دانی كه‌م كردنه‌وه و مه‌زات كردنه‌كان و بڕیاردان له‌سه‌ر به‌ڵێننامه وقۆنته‌رات و خۆ به‌ستنه‌وه‌ی دارایی له نێو بازنه‌ی بودجه‌ی سه‌لمێندراویدا. 7. دانانی به‌خشینی ده‌رماڵه به فه‌رمانبه‌ره كارامه‌كان له فه‌رمانگه‌كاندا یا ئه‌وانه‌ی به شێوه‌یه‌كی كاتی پێی سپێردراون، له‌گه‌ڵ شاره‌زا نێردراوه‌كان دا به مه‌رجێك له رێژه‌ی 201% مووچه‌كانیان پتر نه‌بێ، به‌خشینی ده‌رماڵه كه له رێژه‌ی 70% ی مووچه‌كانیان پتر نه‌بێ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه بۆ ئه‌نجامدانی كاری زێده له دوای ده‌وامی ره‌سمی روویان لێ ده‌نرێ. 8. پێكه‌وه‌نانی چه‌ند لیژنه‌یه‌ك بۆ لێكۆڵینه‌وه له كاروباری هه‌مه‌جۆری ده‌زگاكه‌و بۆیشی هه‌یه پشت به شاره‌زایان له ده‌ره‌وه‌ی ده‌زگا ببه‌ستێ به‌رامبه‌ر به كرێ یه‌كی وا كه ئه‌نجومه‌ن بڕیاری له‌سه‌ر ده‌دات. 9. چاودێری كردنی شیاندنی منداڵانی شه‌هیدان، له وانه‌ی كه مه‌ترسی له‌سه‌ر موعاناتیان هه‌یه، كه له ئه‌نجامی باری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی خێزانی و له ئاكامی نه‌مانی دایك و باوك یاخود یه‌كێكیان له‌لایان خولقاوه. 10. چاودێری كردن و شیاندنی كه‌م ئه‌ندامانی بزووتنه‌وه له ناو پێشمه‌رگه‌دا و، لێكۆڵینه‌وه له باره‌ی ژیانیان و ئاماده‌كردنی ئاماركردنێكی تایبه‌ت پێیان و دانانی نه‌خشه بۆ راهێنان و چاودێری كردن و شیاندنیان و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی ته‌ندروستی و كۆمه‌ڵایه‌تی و رۆشنبیری یان به دروستكردنی مه‌ڵبه‌ندی تایبه‌تی یان سوود وه‌رگرتن له مه‌ڵبه‌ند و په‌یمانگای تایبه‌ت به فه‌رمانگه‌كانی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی و رێكخراوه كۆمه‌ڵایه‌تی و رێكخراوه مرۆڤایه‌تی یه‌كان كه هه‌مان ئامانجیان هه‌یه و مافی پیشه‌یی یان له وه‌رگرتن به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه تایبه‌ته‌كان دا پێ بدرێ. 11. پێشنیاز كردنی دامه‌زراندنی فه‌رمانبه‌ر بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ئه‌نجومه‌نیش بۆی هه‌یه به‌رزیان بكاته‌وه و بیان گوازێته‌وه و واز هێنانیان لێ قبوول بكات و خانه‌نشینیان بكات و به شێوه‌یه‌كی كاتی بیان سپێرێ و سزایان بدات و له كاریان لابدات و به‌لێنكاری له‌گه‌ڵ پسپۆر و شاره‌زایان و ته‌كنیكاران ببه‌ستێ بۆ كاركردن له ده‌زگاكه‌دا. 12. دانانی راپۆرتێكی ساڵانه له باره‌ی كار و ئه‌ركه‌كانی ده‌زگا و به‌رز كردنه‌وه‌ی بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له باره‌ی پوخته‌ی چالاكییه‌كانی ده‌زگا و راپه‌راندنی كاره‌كانی و كێشه و راو پێشنیازه‌كانی. 13. ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه لقه فرمانگه بۆ ده‌زگاكه له یه‌كه‌كانی به‌رێوه‌بردن دا بكاته‌وه و به‌ش و هۆبه له نوێ دابنێ و لێكیان بدات و هه‌ڵیان وه‌شێنێته‌وه به پێی پێویست له‌گه‌ڵ دانانی سنوورێك بۆ كار و ئه‌ركه‌كانی و پسپۆرییه‌كانی به پێی رێنماییه‌كانی خۆی. 14. ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی بدا به سه‌رۆكی ده‌زگا و به‌رێوه‌به‌ره گشتی یه‌كانی.
مادده‌ی دوازده‌یه‌م
مادده‌ی دوازده‌یه‌م: راده‌ی یاسایی به ئاماده بوونی سه‌رۆكی دانیشتنه‌كه و نیوه‌ی ژماره‌ی ئه‌ندامان ته‌واو ده‌بێ و هه‌موو بڕیار و راسپارده و پێشنیارێكیش به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئاماده‌بووان ده‌رده‌چێ و له كاتی به‌رامبه‌ر بوونی ده‌نگه‌كان رای ئه‌و لایه‌نه په‌سه‌ند ده‌كرێ كه سه‌رۆك ده‌نگی له‌گه‌ڵ داوه.
مادده‌ی پێنجه‌م:
مادده‌ی پێنجه‌م: كۆر ئامانجه‌كانی خۆی به‌م رێگایانه‌ی خواره‌وه به‌ده‌ست دێنێ: 1. دانانی فه‌رهه‌نگ و مه‌وسوعاتی زانستی و زمانه‌وانی. 2. ده‌ركردنی گۆڤار و چاپكراوه‌كان و گرینگی دان به كاروباری بڵاوكردنه‌وه. 3. بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێب و به‌ڵگه‌نامه و لێتوێژینه‌وه‌ی ده‌قه كۆنه‌كان. 4. سازدانی كۆنگره‌ی زانستی و زمانه‌وانی و به‌ستنی كۆر و سیمیناری رۆشنبیری و به‌شداری كردن له كۆنگره‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا. 5. رێزلێنان له زانا و ئه‌دیب و توێژه‌ره‌وه و هونه‌رمه‌ندان. 6. دامه‌زراندنی كتێبخانه‌یه‌ك و دروستكردنی چاپخانه‌یه‌ك. 7. دروستكردنی بنكه‌یه‌ك بۆ به‌ده‌ست هێنان و پاراستنی ده‌ستنووسه‌كان.