أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
ماده‌ی حه‌ڤده‌م
ماده‌ی حه‌ڤده‌م: كار به‌م یاسایه ده‌كرێت بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمییه‌وه.
ماده‌ی هه‌ژده‌م
ماده‌ی هه‌ژده‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمیه‌وه (وه‌قائیعی كوردستان) جێبه‌جێ ده‌كرێت.
ماده‌ی دوازده‌م
ماده‌ی دوازده‌م: تاوانی تیرۆر له تاوانه ئابڕووبه‌ره‌كاندا ده‌ژمێردرێت وده‌بێ دادگا ئه‌م فه‌رمانه له ده‌قی بریاره‌كه‌یدا بنووسێت.
مادده‌ی سیازده
مادده‌ی سیازده: ئه‌مانه‌ی خواره‌وه ده‌كه‌ونه ژێر ركێف و ده‌سه‌ڵاتی ریقابه‌ی داراییه‌وه: 1/هه‌ر دایره‌یه‌ك له دایره‌كانی هه‌رێم یان هه‌ر لایه‌نێكی دیكه، دارایی گشتی له رێگه‌ی جیبایه، یا خه‌رجكردن، یا پلاندانان، یا سه‌یره‌فه، یا بازرگانی، یا ره‌نێوهانینی شمه‌ك یا پێشكه‌ش كردنی خزمه‌تگوزارییه‌وه هه‌ڵسووڕێنێ. 2/سه‌ندیكا و یه‌كێتی و كۆمه‌ڵه و هه‌یئه و رێكخراوه جه‌ماوه‌رییه‌كان و هه‌ر لایه‌نێكی دیكه‌ش كه مه‌نفه‌عه‌تێكی گشتی له خۆی گرتبێ. 3/ ڕابه‌ری bزاڤی رزگاریخوازی گه‌ل بۆی هه‌یه هه‌ر لایه‌نێكی دیكه‌ش كه له‌م مادده‌یه‌دا ناوی هاتبێ بیخاته ژێر ركێفی ریقابه‌ی دیوانه‌وه.
ماده‌ی یازده‌م
ماده‌ی یازده‌م: ده‌ست به‌سه‌ر سامانی گوێزراوه ونه‌گوێزراوه‌ی ئه‌و رێكخراو، پارت، ده‌سته، كۆمه‌ڵ، یان ئه‌و كه‌سانه‌دا داده‌گیرێت كه به‌بریارێكی دادگا به تاوانكاری تیرۆر ده‌رده‌چن .
ماده‌ی ده‌یه‌م
ماده‌ی ده‌یه‌م: هه‌ركه‌سێك هاوكاری بكات وه‌ك بكه‌ر، به‌شدار، یان هانده‌ر بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و تاوانه تیرۆركاریانه‌ی له‌م یاسایه‌دا هاتوون، به هه‌مان سزا، كه بۆ تاوانه‌كه دیاركراوه، سزاده‌درێت.
ماده‌ی بیست و یه‌كه‌م:
ماده‌ی بیست و یه‌كه‌م: یه‌كه‌م: هه‌ر رۆژنامه نووسێك وازی له ئه‌ركێك له ئه‌ركه‌كانی پیشه‌كه‌ی هێنا یان كارێكی وای كرد كه له نرخی ئه‌و پیشه‌یه‌ی دابه‌زاند یان به كارێك هه‌ڵسا كه‌رامه‌تی ئه‌نگاوت یا به‌ڵگه نامه‌یه‌ك (مستند)ێكی نادروستی پێشكه‌شی به سه‌ندیكا كرد یا سه‌رپێچی یه‌كێك له حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌ی كرد سزای (تأدیب)ی ده‌درێ له لایه‌ن لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی (انضباط)ی به پێی ئه‌و بنه‌مایانه‌ی كه ده‌قی گرتووه له یاسای به‌رزه‌فتی كردنی كارمه‌ندانی ده‌وڵه‌تی كارپێكراو، ئه‌م سزایانه‌ی خواره وه ده‌درێ 1. وریا كردنه‌وه (التنبیه): به نووسراوێك ده‌بێ و ئاراسته‌ی رۆژنامه‌نووس ده‌كرێ و سه‌رنجی راده‌كێشرێ بۆ ئه‌وه‌ی كه لێی رووداوه و داوای لێ ده‌كرێ كه له داهاتوودا روو نه‌كاته‌وه. 2. ئینزار(الانزار): له كاتی دووباره كردنه‌وی سه‌رپێچی دیاری كرا‌و له بڕگه‌ی (1) له لایه‌ن رۆژنامه‌نووسه‌وه ئینزاری پێ ده‌درێ كه جارێكی تر دووباره‌ی نه‌كاته‌وه. 3. به‌رهه‌ڵستی كردن له ئه‌نجامدانی پیشه‌كه‌ی ماوه‌یه‌ك كه له یه‌ك ساڵ تێنه‌په‌رێ. 4. ده‌ركردنی كاتی : ناوی له تۆماری گشتی ده‌سرێته‌وه، نابێ دووباره ناوی تۆمار بكرێته‌وه دوای تێپه‌ر بوونی دوو ساڵ نه‌بێ. دووه‌م: سزاكانی سه‌ره‌وه جێبه‌جێ ناكرێ ده‌رهه‌ق به رۆژنامه‌نووس دوای راستاندنی (مصادقه)ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا نه‌بێ. سێیه‌م: بۆ رۆژنامه‌نووسی سزا دراو هه‌یه كه تانه له بریاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكای تایبه‌ت به به‌رهه‌ڵستی كردنی (المنع) یان ده‌ركردن بدا له لای دادگای پێداچوونه‌وه له ماوه پانزده رۆژ له مێژووی ئاگادار كردنیه‌وه به بڕیاره‌كه، سزاكه جێبه‌جێ ناكرێ تا پله‌ی بنبڕی (درجه البتات) وه‌رنه‌گرێ. چواره‌م: ناوی ئه‌ندام له سه‌ندیكادا ده‌سرێته‌وه ئه‌گه‌ر حوكمی دوماهی به سزای (به‌ندكردنی ئازادی) له كووكه (جنحه) یان تاوانێكی ناسیاسی له‌سه‌ر ده‌رچوو. پێنجه‌م: له كاتی حوكم به‌سه‌ر دادانیدا له كووكه (جنحه) یان تاوانێكی شه‌ره‌ف به‌ردا، ناوی له تۆماری گشتی لا ده‌درێ و نابێ جارێكی تر تۆمار بكرێته‌وه.
ماده‌ی نۆیه‌م
ماده‌ی نۆیه‌م: لایه‌نی په‌یوه‌ندار بۆی هه‌یه پاداشتێكی چاك جاڕبدات بۆ ئه‌وكه‌سه‌ی زانیاری راست ودروست پێشكه‌ش به لایه‌نی تایبه‌تمه‌ند ده‌كات وئاشكراكردنی تاوانی تیرۆركاری وئه‌وانه‌ی ده‌ستیان تێدابووه لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
ماده‌ی حه‌فته‌م
ماده‌ی حه‌فته‌م: فه‌رمانه‌كانی ماده‌ی (47) ی یاسای بنه‌ماكانی دادگاییكردنی سزایی ژماره (23) ی ساڵی 1971 ی هه‌مواركراوی كارا، به‌سه‌ر ئه‌وكه‌سه پیاده‌ده‌كرێت كه هه‌واڵی ئه‌و تاوانانه‌ی له‌م یاسایه‌دا هاتووه ده‌دات سه‌باره‌ت به ئاشكرانه‌كردنی ناسنامه‌كه‌ی، كاتێ هه‌واڵی روودانی ئه‌وتاوانانه ده‌گه‌یه‌نێت وناكرێته شایه‌د.
مادده‌ی پێنجه‌م
مادده‌ی پێنجه‌م: پێكهاته‌ی سه‌ندیكا له مانه پێك دێت: یه‌كه‌م: ده‌سته‌ی گشتی/ به‌رز ترین ده‌سه‌ڵاته له سه‌ندیكادا و هه‌موو ئه‌ندامانی له خۆ ده‌گرێت. دووه‌م: ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا/ له نه‌قیب و شه‌شه ئه‌ندامی ئه‌سڵی و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گ پێك دێت، ئه‌نجومه‌ن له یه‌كه م كۆبوونه‌وه‌یدا جێگری نه‌قیب و ئه‌میندارێكی سندوق هه‌ڵده‌بژێرێ. سێیه‌م: لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی كردن (لجنه الانضباط)/ له سێ ئه‌ندامی ئه‌سڵی و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گ پێك دێ و ئه‌و كه‌سه‌ی له هه‌ڵبژاردندا زۆرترین ده‌نگ به ده‌ست بێنێت سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات. چواره‌م: لقی سه‌ندیكا له پارێزگادا/ له سێ ئه‌ندامی ئه‌سڵی و ئه‌ندامێكی یه‌ده‌گ پێك دێت، ئه‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردندا زۆرترین ده‌نگ به ده‌ست بێنێت سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات.
مادده‌ی بیست و دووه‌م:
مادده‌ی بیست و دووه‌م: داهاته‌كانی سه‌ندیكا له‌مانه پێك دێت یه‌كه‌م: ره‌سمه‌كان كه ئه‌مانه‌ن: 1. ره‌سمی چوونه پاڵ سه‌ندیكا و نوێ كردنه‌وه‌ی ساڵانه (25) دینار. 2. ره‌سمی مۆڵه‌ت دانی سه‌رپه‌رشتی دروستی ئاژه‌ڵ و كردنه‌وه‌ی عیاده یان تاقیگه‌ی دروستی ئاژه‌ڵ و نوێ كردنه‌وه‌ی ساڵانه‌ی (50) دینار. 3. ره‌سمی مۆڵه‌تدانی كردنه‌وه‌ی خه‌سته‌خانه‌ی ئه‌هلی دروستی ئاژه‌ڵی و نوێ كردنه‌وه‌ی ساڵانه‌ی (100) دینار. 4. ره‌سمی مۆڵه‌ت دانی كردنه‌وه‌ی كۆگای ئه‌هلی ده‌رمانی دروستی ئاژه‌ڵی و نوێكردنه‌وه‌ی ساڵانه‌ی (500) دینار. 5. ره‌سمی پشكنینی هه‌ر ده‌زگایه‌كی دروستی ئاژه‌ڵی (20) دینار. 6. ره‌سمی تۆمار كردنی پسپۆرایه‌تی (الاختصاص) (100) دینار. 7. ره‌سمی پێدانی نووسراوی پشتگیری (10) دینار. دووه‌م: پێبه‌خشینه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم. سێیه‌م: ئه‌و قازانجانه‌ی كه له ئاهه‌نگ و چاپه‌مه‌نی و پێبه‌خشین و ئه‌و پرۆژانه‌ی كه سه‌ندیكا پێیان هه‌ڵده‌ستێت یان كه سه‌ندیكا ده‌یان كات ده‌ست ده‌كه‌وێت. چواره‌م: به‌خشین و له‌قه‌به‌ركردن و هه‌ر ده‌ستكه‌وتێكی تر.
مادده‌ی سێیه‌م
مادده‌ی سێیه‌م: ئه‌گه‌ر جورمێك ته‌نها به غه‌رامه حوكم درا بێ و حوكمدراوه‌كه غه‌رامه‌كه نه‌دات، ئه‌وه، له‌و باره‌دا دادگا له‌جیاتی هه‌ر بیست دیناره‌وه یه‌ك رۆژ حوكمی حه‌پسی ده‌دات، به مه‌رجی ماوه‌ی حه‌پسه‌كه، له هه‌موو حاڵه‌تێكدا، له دوو ساڵ نه‌ترازێ.
مادده‌ی سی و دووه‌م:
مادده‌ی سی و دووه‌م: 1-كارگه‌رانی یه‌كێتی ژووره‌كان حوكمه‌كانی یاسای كاری ژماره (71)ی ساڵی 1987و یاسای خانه‌نشینی و زامن كردنی كۆمه‌ڵایه‌تی و ژماره (39)ی ساڵی 1971یا هه‌ر یاسایه‌كی تریان به‌سه‌ر ده‌سه‌پێنرێ كه جێگه‌یان بگرێته‌وه. 2-ده‌بێ ئه‌نجومه‌نی یه‌كێتی بنه‌مای خزمه‌ت و رێك پێكی تایبه‌تی بۆ رێكخستنی خزمه‌تی كارگه‌رانی له یه‌كێتی ژووره‌كاندا ده‌ربكا.
نۆیەم
نۆیەم: رێکخستن وبەبەڵگەکردنی پرۆسەکانی گەڕان بۆ گۆڕە بە کۆمەڵەکان و کارکردن بۆ گواستنەوەی هێسک و پروسکی قوربانیەکان بۆ ناوچەکانیان و شاردنەوەیان لە گۆڕستانی تایبەتی بۆ ئەوەی ببێتە نیشانەی مێژوویی دیار لەسەر رادەی بایەخدانی ئەم گەلە بەرێزگرتن و بەرز راگرتنی شەهیدەکانی: لە کاتێکدا ئەنجومەن جەخت لەسەر ئەوە دەکات کە ئەو تاوانانەی سەرەوە بەفاکتەری کات بەسەر ناچێ و ناسڕێتەوە، چونکە لە تاوانەکانی کۆمەڵکوژین، کە بەپێی یاسای نێودەوڵەتی تاوانی ترسناکن و جیهانی شارستانی مەحکومی دەکەن، بۆیە ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردستان - عێراق شی لە بڕیاری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەکات کە لەدانیشتنی ئاسایی ژمارە 9 لە (14/4/2008) وەری گرتووە کە لەدەقەکەیدا هاتووە: ( لەژێر رۆشنایی ئەوەی دەستووری عێراق لە پێشەکییەکەیدا ئاماژەی بۆ کردووە، کە ئەو ئازارەکانی گەلی عێراقە لەوانەش ئازارەکانی سەرکوتکردنی نەتەوەیی لە قەسابخانەکانی هەڵەبجە و بارزان و ئەنفالکردنی کوردە فەیلیەکان لە هەمان کاتدا دووپاتکردنەوەی بڕیاری دادگای تاوانی بالای عێراقی تایبەت دەربارەی گونجاندنی ئەو رووداوانەی کە شان بەشانی کردەوەکانی ئەنفالە بەدناوەکان بەرێوەبوو کە تاوانی کۆمەڵکوژین، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڕیار دەدات ئەوەی گەلی کورد لەکوردستانی عێراق دووچاری بوو سیاسەتی سەرکوت کردن وچەوسانەوەوەو تاوانە، ئەم بڕیارە وێنەو رووداوەکانی خستەڕوو کە تاوانی کومەڵکوژین بە هەموو پێوەرەکان تاوانی دژ بە مرۆڤایەتین .)
مادده‌ی پێنجه‌م
مادده‌ی پێنجه‌م: بڕیاری ژماره(32) له 6/2/2003 كه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی هه‌رێمی كوردستان ـ عیراقه‌وه ده‌رچووه، هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه.
مادده‌ی شه‌شه‌م
مادده‌ی شه‌شه‌م: وه‌زیری دارایی و ئابووریی هه‌رێم، بۆی هه‌یه، رێنمایی پێویست بۆ ئاسانكردنی جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربكات.
مادده‌ی حه‌وته‌م
مادده‌ی حه‌وته‌م: هه‌ر ده‌قێكی یاسایی یان بڕیارێك كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكۆك بێت كاری پێ ناكرێـت.
مادده‌ی هه‌شته‌م
مادده‌ی هه‌شته‌م: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كانیش حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی چواره‌م:
مادده‌ی چواره‌م: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مادده‌ی یه‌كه‌م: یاسای پاراستنی به‌كاربه‌ری فیدراڵی ژماره (1)ی ساڵی 2010 له هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق جێبه‌جێ ده‌كرێ و تا یاسایه‌كی تایبه‌ت به پاراستنی به‌كاربه‌ر له هه‌رێم ده‌رده‌چێ كار به حوكمه‌كانی ده‌كرێت.