أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی پێنجه‌م
مادده‌ی پێنجه‌م: ده‌زگا به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه ده‌به‌سترێته‌وه و سه‌رۆك وه‌زیران بۆی هه‌یه جێگره‌كه‌ی یا یه‌كێك له وه‌زیره‌كان له جیاتی خۆی دابنێ بۆ سه‌رپه‌رشتی كردنی و ئه‌و یاسایه سنوور و جۆری ئه‌و سه‌رپه‌رشتی كردنه ده‌ست نیشان ده‌كات.
مادده‌ی هه‌شته‌م:
مادده‌ی هه‌شته‌م: كار به هیچ ده‌قێكی یاسایی یان بڕیارێك ناكرێت كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكۆكه.
مادده‌ی پێنجه‌م:
مادده‌ی پێنجه‌م: هه‌ر یه‌كێ له به‌رێوه‌به‌ریه‌تییه گشتییه‌كان مووچه خۆرێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا كه باوه‌ر نامه‌یه‌كی زانكۆی هه‌بێ و له كارمه‌ندان و پسپۆرانیش بێ.
مادده‌ی سێزده‌یه‌م
مادده‌ی سێزده‌یه‌م: بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌ن بۆ ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌نێردرێ كه سه‌رپه‌رشتی ده‌زگا ده‌كات و ئه‌گه‌ر لاری نه‌بوو لێیان له ماوه‌ی پازده رۆژ له مێژووی پێ راگه‌یاندنی به سه‌لمێنراو داده‌نرێن و بۆیان هه‌یه جێ به جێ بكرێن، به‌ڵام له كاتێكدا كه لاری بوو لێیان له‌و ماوه یاسایی یه‌دا، ئه‌وه بڕیاره‌كه‌ی ئه‌و بنبڕ و دوا بڕیار ده‌بێ.
مادده‌ی یازده‌یه‌م
مادده‌ی یازده‌یه‌م: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی هه‌ر مانگه به لایه‌نی كه‌مه‌وه جارێك كۆ ببێته‌وه و ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كه سه‌رپه‌رشتی ده‌زگاكه ده‌كات یاخود به‌لانی كه‌مه‌وه سێ یه‌كی ژماره ئه‌ندامان له كاتی پێویستدا بۆیان هه‌یه داوای به‌ستنی كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی بكه‌ن.
مادده‌ی ده‌یه‌م
مادده‌ی ده‌یه‌م: ئه‌وه‌ی رووی لێنراوه له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران سه‌رپه‌رشتی ده‌زگاكه بكات، سه‌رۆكایه‌تی دانیشتنه‌كانی ئه‌نجومه‌ن dه‌كات له كاتی ئاماده بوونی له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا.
مادده‌ی چواره‌م
مادده‌ی چواره‌م: ده‌زگا مووچه‌ی خانه‌نشینی و پاداشت بۆ شه‌هیدان و كه‌م ئه‌ندامان، ئه‌و خێزانانه‌ی كه ئه‌و مووچانانه‌یان ده‌كه‌وێ ته‌رخان ده‌كات و به پێی یاساكاری تایبه‌ت به وانه‌وه بۆیان سه‌رف ده‌كات و چاودێری خێزانه‌كانیشیان ده‌كات و فێركردن و شیاوی كۆمه‌ڵایه‌تی و پیشه‌ییان بۆ دابین ده‌كات و بۆ رێزلێنان له خۆبه‌خت كردنیان ژیانێكی سه‌ربه‌رزانه‌ی شیاو به پله و پایه‌یان بۆ ده‌سته‌به‌ر ده‌كات.
مادده‌ی سییه‌م:
مادده‌ی سییه‌م: په‌یمانگا له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی په‌یمانگا به رێوه ده‌برێ ده‌بێته ده‌سه‌ڵاتی باڵای و به‌عه‌میدی په‌یمانگا و سه‌رۆكی به‌ش و لقه‌كان پێك دێ كه هه‌مان تایبه‌تكاری و ده‌سه‌ڵاته‌كانی كۆلێجی زانكۆكانی ده‌بێ به شێوه‌یه‌ك كه له‌گه‌ل بارودۆخی په‌یمانگادا بگونجێ و بۆی هه‌یه هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی به عه‌مید بسپێرێ و تایبه‌تكارییه‌كانی و چۆنێتی بڕیاردانی به‌و شێوه‌یه ده‌بێ كه له مادده‌ی (16)ی ئه‌م یاسایه دایه.
مادده‌ی سی و چواره‌م:
مادده‌ی سی و چواره‌م: دادگاكان نابی َئه‌م جۆره داوایانه (دعوی) ببینن كه دژ به زانكۆ و ده‌زگای په‌یمانگا هونه‌رییه‌كان یا كۆلێج و په‌یمانگاكانیان ده‌كرێن و په‌یوه‌ندییان به به وه‌رگرتن و گوازتنه‌وه و تاقیكردنه‌وه یا ئه‌و سزایانه‌وه هه‌یه كه له‌سه‌ر ده‌رنه‌چوون و شتی تر ده‌رحه‌ق قوتابیان ده‌درێن ته‌نیا زانكۆ و ده‌زگای په‌یمانگا هونه‌رییه‌كان مافی یه‌كالاكلادنه‌وه‌ی ئه‌و شكاتانه‌یان هه‌یه كه له‌م كار‌و بارانه ده‌وه‌شێنه‌وه و به لرێنماییه‌ك دیاری ده‌كرێن كه ئه‌نجومه‌نی خوێندنی باڵا و لێكۆلینه‌وه‌ی زانستی ده‌ریده‌كا. 2-دادگاكان نابێ داواكانی هه‌ڵسه‌نگاندنی باوه‌رنامه‌ی پله‌ی زانستی عێراقی و بیانی دوای خوێندنی یاسایی و داواكاری به‌خشینی له‌قه‌ب و باوه‌رنامه‌ی زانستی شانازی ببینن
مادده‌ی نۆزده‌م
مادده‌ی نۆزده‌م: هه‌ر ده‌قێكی یاسا، یان بڕیار، له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا نه‌گونجێ، كاری پێ ناكرێ.
مادده‌ی هه‌ژده‌م
مادده‌ی هه‌ژده‌م: ئه‌نجومه‌ن، بۆی هه‌یه، رێنمایی پێویست ده‌ربچوێنێ بۆ به‌ئاسانی جێیه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه.
مادده‌ی بیست ویه‌كه‌م
مادده‌ی بیست ویه‌كه‌م: ئه‌م یاساسه، له‌رۆژی ده‌رچواندنیه‌وه جێبه‌جێ ده‌كری َو، له رۆژنامه‌ی فه‌رمیی (وه‌قائعی كوردستان)دا بڵاوده‌كرێته‌وه.
مادده‌ی شازده‌م
مادده‌ی شازده‌م: ده‌سته‌ی گشتیی یه‌كێتی، بۆی هه‌یه، خۆحه‌زانه، دوای ره‌زامه‌ندیی دووله سێی ئه‌ندامانی، یه‌كێتییه‌كه هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه، ئه‌وساكه، موڵك وماڵی یه‌كێتییه‌كه، ده‌درێت به كۆمه‌ڵه‌یه‌كی هاو شێوه‌ی خۆی.
مادده‌ی دوازده‌یه‌م:
مادده‌ی دوازده‌یه‌م: ئه‌نجوومه‌نی زانكۆ ئه‌م تایبه‌تكاریانه به‌جێ دێنێ: 1-تایبه‌تكارییه زانستییه‌كان: أ-بڕیار له‌سه‌ردانی نه‌خشه‌ی وه‌رگرتن بۆ خوێندنی سه‌ره‌تایی له كۆلێجه‌كاندا. ب- بڕیار له‌سه‌ردانی نه‌خشه‌ی لێكۆلینه‌وه‌ی زانستی كۆلێجه‌كان و ئه‌و مه‌ڵبه‌نده زانستیانه‌ی پێ یانه‌وه به‌ندن. ج- بڕیار له‌سه‌ردانی نه‌خشه‌ی دابینكردنی پێویستییه‌كانی خوێندن. د- بڕیار له‌سه‌ردانی نه‌خشه‌ی كردنه‌وه‌ی به‌ش و لق و مه‌ڵبه‌نده زانستییه‌كان. ه- بڕیار له‌سه‌ردانی باسه‌كانی خوێندن دابه‌شكردنیان به‌سه‌ر ساڵه‌كانی خوێندن له كۆلێجه‌كاندا. و- بڕیار له‌سه‌ردانی نه‌خشه‌ی دابینكردنی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ده‌رس وتنه‌وه. ز-به‌خشینی پله‌ی زانستی به ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ده‌رس وتنه‌وه. ح- بڕیار له‌سه‌ر دانی جێبه‌جێ كردنی نه‌خشه و وه‌رگرتن بۆ خوێندنی باڵا. گ-به‌دوا داچوونی هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌ندامی ده‌سته‌ی ده‌رس وتنه‌وه. ی- بڕیار له‌سه‌ر دانی به‌رنامه‌كانی خوێندن و ده‌سكاریكردنیان به مه‌به‌ستی چه‌سپاندنی باری زانستی. 2-تایبه‌تكارییه ئیدارییه‌كان أ-بڕیار له‌سه‌ر دانی نه‌خشه‌ی په‌یوه‌ندی یه دوو قۆلیه‌كانی رۆشنبیری له‌گه‌ڵ زانكۆ و ده‌زگا زانستییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا و جێبه‌جێ كردنیان. ب-به‌لێنی به‌ستن له گه‌ل ئه‌ندامه بیانیه‌كانی ده‌سته‌ی ده‌رس وتنه‌وه و هونه‌ر كاراندا. ج-دامه‌زراندنی ئه‌وانه‌ی ده‌رس ده‌لێنه‌وه له خاوه‌نانی باوه‌رنامه‌ی دكتۆرا و ماجستێر و هاوتاكان. د-په‌سه‌ند كردنی (ئیفاد و ئیعاره)و مۆڵه‌تی خوێندن له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا. ه-بریاردان جێبه‌جێ كردنی نه‌خشه‌ی راعێنان و مه‌شق پێ كردنی كارگێلاانی زانستی و به‌رێوه‌بردن. و-برشیار له‌سه‌ر دانی جێبه‌جێ كردنی نه‌خشه (میلاك)زانستی به‌رێوبه‌رێتی كۆلێج و مه‌ڵبه‌ندی زانستییه‌كان. 3-تایبه‌تكارییه داراییه‌كان: أ-بریار له‌سه‌ر دانی جێبه‌جێ كردنی نه‌خشه‌ی بووجه‌ی ساڵانه و به‌رنامه‌ی (استمرار)و نه‌خشه (استپمار)راسته‌وخۆ به رێكخستن له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان له هه‌رێمدا. ب-سه‌لماندنی بریاره‌كانی لیژنه تایبه‌تییه‌كانی سه‌باره‌ت به كوژاندنه‌وه (شگب)و نرخاندن و به‌كرێدان و فرۆشتنی مال و موڵكی گوازراوه و نه‌گوازراوه‌ی زانكۆ. ج-بڕیار له‌سه‌ردانی دوا حیساب (الحساب الختامی). 4-ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی به سه‌رۆكی زانكۆ بسپێرێ.
مادده‌ی شه‌شه‌م
مادده‌ی شه‌شه‌م: ئه‌ندام، به‌مانه‌ی خواره‌وه پابه‌ندده‌یێ: یه‌كه‌م: ئابوونه‌ی هاتنه‌ڕیزو هاوبه‌شی بدات. دووه‌م: پاراستنی هه‌یبه‌ت و پێگه‌وجێگه‌ی دادوه‌ریو، خۆبه‌دوورگرتن له هه‌ر ره‌فتارێ گومان له سه‌ر ڕاستییه‌كه‌ی بورووژێنێ. سێیه‌م: له چالاكییه‌كانی یه‌كێتییه‌كه‌دا به‌شداربێ و له كۆبوونه‌وه‌كانیدا ئاماده‌بێو، پابه‌ندی بڕیاره‌كانی بێت و، بۆ وه‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی كۆشش بكات.
مادده‌ی دوازده‌م
مادده‌ی دوازده‌م: سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن ئه‌مانه‌ی خواره‌وه ده‌گرێته ده‌ست: یه‌كه‌م: نۆینه رایه‌تی كردنی یه‌كێتی له‌به‌رده‌م دادگاكان و دایه‌ره فه‌رمییه‌كان و لایه‌نه‌كانی دیكه‌دا. دووه‌م: خه‌رجكردنی پاره‌ی پێویست بۆ كاروباری یه‌كێتی، دوای ره‌زامه‌ندیی ئه‌نجومه‌ن. سێیه‌م: سپاردنی هه‌ندێ له سه‌ڵاحییاتی خۆی به‌جێگره‌كه‌ی.
مادده‌ی حه‌وته‌م
مادده‌ی حه‌وته‌م: له‌م حاڵه‌تانه‌ی خواره‌وه‌دا، دادوه‌ر ئه‌ندامێتیی له‌ده‌ست ده‌دات: یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر مه‌رجێ، له‌مه‌رجه‌كانی ئه‌ندامێتیی له‌ده‌ست بدات. دووه‌م: كاتێ پابه‌ندنه‌بێ به ئه‌ركه‌كانی ئه‌ندمێتییه‌كه‌ی. سێیه‌م: كاتێ ده‌ست ده‌كێشێته‌وه.
مادده‌ی دووه‌م
مادده‌ی دووه‌م: وه‌زارهت كۆشش ده‌كا بۆ پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری ناوخۆیی و شاره‌وانی و خزمه‌تگوزاری ئاووئاوه‌ڕۆ وفراوانكردنی بزوتنه‌وه‌ی گه‌شتوگوزار وپه‌ره‌پێدانی له كوردستاندا له چوارچێوه‌ی ئه‌و نه‌خشانه‌دا كه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته داده‌نرێت.
مادده‌ی حه‌وته‌م
مادده‌ی حه‌وته‌م: ئه‌ركه‌كانی ئه‌نجومه‌نی ده‌زگا:- یه‌كه‌م: سه‌رپه‌رشتی كردنی به‌ڕێوه چوونی كار‌و، ده‌ركردنی بڕیاری پێویست له‌م باره‌یه‌وه. دووه‌م: دانانی په‌یڕه‌وی ناوخۆ بۆ ده‌زگا، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌لأ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم. سێیه‌م: بڕیاری پێكهێنان یان هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه یان لێكدانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌گشتییه‌كان و به‌ش و هۆبه‌كانی گرێ دراو به ده‌زگاوه له كاتی پێویستدا. چواره‌م: ئاماده كردنی بودجه‌ی ده‌زگا
مادده‌ی هه‌شته‌م
مادده‌ی هه‌شته‌م: كاروباری ده‌زگا:- یه‌كه‌م: دامه‌زراندنی به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتی له ده‌زگا له لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه به گوێڕه‌ی یاساكانی كار پێ كرا‌و ده‌بێت، به مه‌رجێك شاره‌زایی وپسپۆری و ساڵانی راژه‌و ده‌ست پاكی ره‌چاو بكرێن و پله‌شیان له پله‌ی عه‌مید كه‌متر نه‌بێت. دووه‌م: به‌ڕێوه‌به‌ران له ده‌زگادا له لایه‌ن سه‌رۆكه‌كه‌یه‌وه به راسپارده‌ی ئه‌نجومه‌نی ده‌زگا داده‌زمه‌زرێن، به مه‌رجێك له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا شاره‌زایی وپسپۆری و ساڵانی راژه‌و ده‌ست پاكی ره‌چاو بكرێن و پله‌شیان له پله‌ی موقه‌ده‌م كه‌متر نه‌بێت. سێیه‌م: ژمێریاریی ده‌زگا له ژێر وردبینی و چاودێریی لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تدا ده‌بێت، كه له لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پێك ده‌هێندرێت. چواره‌م: هه‌موو ئه‌و یاسایانه‌ی به‌سه‌ر هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆدا په‌یڕه‌و ده‌كرێن، به‌سه‌ر ئه‌فسه‌رو كارمه‌ندانی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستانیشدا پیاده ده‌كرێن.