أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی پێنجه‌م:
مادده‌ی پێنجه‌م: ئه‌م یاســـــــایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قائیعی كوردســـتان) ـه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێته‌وه.
مادده‌ی یه‌كه‌م
مادده‌ی یه‌كه‌م: ده‌قی برگه(2) له مادده‌ی چل وپێنج له یاسای خزمه‌تی مه‌ده‌نی ژماره (24)ی ساڵی 1960ی هه‌مواركراو له هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق هه‌موار ده‌كرێت وبه‌م شێویه ده‌خوێندرێته‌وه:ـ ( هه‌ركه‌سێ پشووی قوتابخانه‌ی هه‌بێ و خزمه‌ته‌كه‌ی له رێگای ته‌نسیقی میلاكه‌وه كۆتایێ هاتبـێ یان خانه‌نشین كرابێ، جگه له حاڵه‌ته‌كانی لادان (عزل) و ده‌ركردن (فصل) له نیوه‌ی یه‌كه‌م یا دووه‌می ساڵی خوێندندان، مووچه و ده‌رماڵه‌كانی پشووی هاوێنه‌ی پێ ده‌ده‌رێ، به مه‌رجێ له (180) رۆژ زیاتر نه‌بێ).
مادده‌ی دووه‌م
مادده‌ی دووه‌م: ده‌قی بڕگه (1) له بڕیاری ژماره (464)ی رۆژی 14/4/1981 له هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق هه‌موار ده‌كرێ و به‌م شێوه‌یه ده‌خوێندرێته‌وه:ـ (ئه‌ندامی ده‌سته‌ی وانه‌بێژی (تدریسی) یان فێركاری (تعلیمی) كه خانه‌نشین ده‌كرێن و حوكمه‌كانی بڕگه(2)ی مادده‌ی چل و پێنج له یاسای خزمه‌تی مه‌ده‌نی ژماره /24ی ساڵی 1960ی هه‌مواركراو ده‌یانگرێته‌وه، مووچه‌كه‌یان و ده‌رماڵه‌یان پێ ده‌درێت، هه‌روه‌ها مووچه‌و ده‌رماڵه‌ی شه‌ش مانگیش به پێوه‌ری وه‌رگرتنی دوا مووچه، له رۆژی خانه‌نشین كردنیه‌وه، چ جای حاڵه‌ته‌كه له نیوه‌ی یه‌كه‌م یا دووه‌می ساڵی خویندن بێت).
مادده‌ی ده‌یه‌م
مادده‌ی ده‌یه‌م: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ولایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی نۆیه‌م
مادده‌ی نۆیه‌م: كار به هیچ ده‌قێكی یاسایی یان بڕیارێك ناكرێ گه‌ر له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه و یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ژماره (1)ی ساڵی 2005 و هه‌مواركراوه‌كانی ناكۆك بێت.
مادده‌ی حه‌وته‌م
مادده‌ی حه‌وته‌م: 1. نوێ كردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی ده‌ستدانه پیشه له ماوه‌ی مانگی كانوونی دووه‌می هه‌موو ساڵێكدا ئه‌نجام ده‌درێ وئه‌گه‌ر هه‌ر ئه‌ندامێك له‌و ماوه‌یەدا دواكه‌وت به‌بێ عوزری ڕه‌وای وا كه ئه‌نجوومه‌ن قه‌ناعه‌تی پێ بێ، له ده‌ست دانه پیشه‌كه‌ی قه‌ده‌غه ده‌كرێ ومۆڵه‌تی كاركردنی پێ نادرێـته‌وه تاكو دوو قات ئابۆنه‌ی نوێ كردنه‌وه‌ی نه‌دات. 2. ئه‌گه‌ر ئه‌ندام له نوێ كردنه‌وه‌ی مۆڵه‌ته‌كه‌ی بۆ دوو ساڵی یه‌ك له دوا یه‌ك دواكه‌وت وهیچ عوزرێكی ڕه‌وای نه‌بوو، ئه‌وا ناوی له تۆماری سه‌ندیكا ده‌گوژێندرێته‌وه وماوه نادرێ ده‌ست بداته پیشه‌كه‌ی و، ئه‌گه‌ر ویستی دووباره ناوی تۆمار بكرێته‌وه ده‌بێ ئابوونه‌ی چوونه ناو سه‌ندیكا وئابوونه‌ی نوێ كردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی ده‌ست دانه پیشه‌كه‌ی دووقات بدات. 3. ئه‌گه‌ر ئه‌ندامێ، مه‌رجێ له‌مه‌رجه‌كانی چوونه ناو سه‌ندیكای له‌ده‌ست دا ئه‌وه مافی ئه‌ندامییه‌كه‌ی له ده‌ست ده‌دا وبه بڕیارێكی ئه‌نجوومه‌ن پیشه‌كه‌ی لێ قه‌ده‌غه ده‌كرێ، به‌ڵام بۆی هه‌یه له‌به‌رده‌م دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمدا له ماوه‌ی (30) رۆژدا كه له رۆژی ئاگاداركردنییه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا تانه له بڕیاره‌كه بدات، بڕیاری دادگاش چی بێ هه‌ر ئه‌وده‌یه و ده‌بڕدرێته‌وه.
مادده‌ی سێزده‌م:
مادده‌ی سێزده‌م: له‌گه‌ڵ لانه‌دان له به‌رپرسێتی كه‌سایه‌تیی یاسایی به‌رامبه‌ر گشت كارمه‌ندانی دامه‌زراوه‌كانی فێركردنی ئه‌هلی و تایبه‌تدا، ئه‌وا ئه‌و لایه‌ن و كه‌سانه‌ی مۆڵه‌تی كاركردنی ئه‌م دامه‌زراوانه‌یان به‌ناوی خۆیان وه‌رگرتووه، راسته‌وخۆو به‌ته‌واوی له‌به‌رده‌م وه‌زاره‌ت و له‌به‌رده‌م لایه‌نه یاساییه‌كانی تردا له‌م دامه‌زراوانه به‌رپرسن.
مادده‌ی سی و یه‌كه‌م
مادده‌ی سی و یه‌كه‌م: یه‌كه‌م: دادگایه‌كی لێكۆڵینه‌وه یا زیاتر له هه‌ر شوێنێك داده‌مه‌زرێ كه دادگای به‌رایی لێ بێت و، دادوه‌ری دادگای به‌رایی ده‌بێته دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه ئه‌گه‌ر دادوه‌ری تایبه‌تی بۆ دانه‌نرا بێ. دووه‌م: سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری بۆی هه‌یه له سه‌ر پێشنیازی سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه، دادگایه‌كی تایبه‌تی لێكۆڵینه‌وه بۆ جۆرێك یا خود جۆره دیاریكراوه‌كانی تاوان ته‌رخان بكات. سێیه‌م:سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری له‌سه‌ر پێشنیازی سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه بۆی هه‌یه ده‌سته‌یه‌ك به سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێك له دادوه‌ره‌كانی لێكۆڵینه‌وه پێك بێنێ بۆ لێكۆڵینه‌وه له تاوانێك یاخود تاوانه دیاری كراوه‌كان و ده‌سته‌ڵاتی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌بێت.
مادده‌ی سی و دووه‌م
مادده‌ی سی و دووه‌م: یه‌كه‌م: له مه‌ڵبه‌ندی هه‌ر پارێزگایه‌ك دادگایه‌ك بۆ مادده‌كانی كه‌سایه‌تی بۆ مه‌سیحیه‌كان و ئێزدییه‌كان و ئاینیه‌كانی تر پێكده‌هێنرێ و به یه‌ك دادوه‌ر ده‌به‌سترێ و تایبه‌تمه‌ند ده‌بێ به سه‌یر كردنی مادده‌كانی كه‌سایه‌تی و ده‌شێ له مه‌ڵبه‌ندی قه‌زا و ناحیه‌كانیش به به‌یاننامه‌یه‌كی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری له كاتی پێویستدا دابمه‌زرێ. دووه‌م: دادوه‌ری دادگای به‌رایی به‌دادوه‌ری له دادگای مادده‌كانی كه‌ســایه‌تی داده‌نرێ ئه‌گه‌ر دادوه‌ری تایبه‌تی نه‌بێ.
مادده‌ی سی و سێیه‌م
مادده‌ی سی و سێیه‌م: یه‌كه‌م: 1ـ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی به‌رزترین ده‌سته‌ڵاتی دادوه‌رییه له هه‌رێم و به‌سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كورستان-عیراق و ئه‌ندامیه‌تی جێگره‌كانی سه‌رۆك و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتی دادوه‌ریی و سه‌رۆكی داواكاری گشتی وسه‌رۆكی دادگاكانی تێهه‌ڵچوونه‌وه له هه‌رێم یا ئه‌وه‌ی جێیان ده‌گرێته‌وه داده‌مه‌زرێ. 2ـ ئه‌گه‌ر سه‌رۆك ئاماده نه‌بوو، كۆنترین جێگری جێی ده‌گرێته‌وه‌و ئه‌گه‌ر هه‌ر دووكیشیان ئاماده نه‌بوون، ئه‌وا كۆنترین ئه‌ندام له دادوه‌ره‌كانی پێداچوونه‌وه سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نه‌كه ده‌كات. دووه‌م: ئه‌نجومه‌ن به‌لانی كه‌م مانگی جارێك كۆده‌بێته‌وه و سه‌رۆكیش بۆی هه‌یه له كاتی پێویستدا بۆ كۆبوونه‌وه داوای بكات و ئه‌گه‌ر سه‌رۆك یا ئه‌وه‌ی كه نوێنه‌رایه‌تی ده‌كات و به‌لانی كه‌م سێ له‌سه‌ر چواری ئه‌ندامانی ئاماده نه‌بوو،نابه‌سترێ و، بڕیاره‌كانیش به زۆرینه‌ی ژماره‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نه‌كه وه‌رده‌گیرێ. سێیه‌م: ئه‌نجومه‌ن نووسینگه‌یه‌كی ده‌بێ، فه‌رمانبه‌رێك به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات كه بروانامه‌ی به‌كالۆریۆسی له یاسا هه‌بێت و به‌لایه‌نی كه‌م پازده ساڵ خزمه‌تی هه‌بێت و له‌سه‌ر پاڵاوتنی له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی دادوه‌رییه‌وه داده‌مه‌زرێ و ژماره‌یه‌ك فه‌رمانبه‌ر یاریده‌ی ده‌ده‌ن و رێكخستنی كاری ئه‌نجومه‌ن و ئاماده كردنی به‌رنامه‌و پوخته كردنی مه‌سه‌له به‌رچاوخراوه‌كان و پێڕاگه‌یاندنی بریاره‌كانی و كاره كارگیرییه‌كانی تر ده‌گرێته ئه‌ستۆ.
مادده‌ی سی و چواره‌م
مادده‌ی سی و چواره‌م: ئه‌نجومه‌ن ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی خواره‌وه ده‌گرێته ئه‌ستۆ. یه‌كه‌م: ئاماده كردنی پلان و نه‌خشه بۆ ده‌زگای دادوه‌ری و تووێژ له سه‌ركردنی و ده‌ربڕینی تێبینیه‌كانی له باره‌یه‌وه. دووه‌م: سه‌یر كردنی كاروباری دامه‌زراندن و به‌رزكردنه‌وه و پایه پێدان و گواستنه‌وه‌و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی دادوه‌ره‌كان و لێكۆڵینه‌وه له ره‌وشت و توانایان و سه‌رپه‌رشتی كردنی سه‌ربه‌خۆیی دادوه‌ری. سێیه‌م: ئاماده كردنی بودجه‌ی ئه‌نجومه‌ن و به‌رزكردنه‌وه‌ی بۆ ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان ـ عیراق بۆ په‌سند كردنی. چواره‌م: لایه‌نی رێكخستنی كارگێڕیی و رێكخستنه‌كانی دادگاكان به كاروباری خزمه‌تی كارمه‌ندانی و به‌رزه‌فتكردنیانه‌وه ته‌نیا له تایبه‌تمه‌ندیی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ده‌بێ. پێنجه‌م: دیاریكردنی میلاكاتی دادگاكان و دامه‌زراندنی فه‌رمانبه‌رانی كه ئه‌و میلاكانه پڕ ده‌كه‌نه‌وه‌و ئه‌وانی دیكه له چوارچێوه‌ی ته‌رخانكراوه‌كانی بودجه‌ی ئه‌نجومه‌ن ده‌بن. شه‌شه‌م: دانانی پێڕه‌وی ناوخۆ بۆ ئه‌نجومه‌ن.
مادده‌ی سی و پێنجه‌م
مادده‌ی سی و پێنجه‌م: یه‌كه‌م: دادوه‌ر به‌پێی ئه‌م مه‌رجانه‌ی خواره‌وه داده‌مه‌زرێ: ـ 1ـ ده‌بێ بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی له یاسا یاخود هاوتاكه‌ی هه‌بێ. 2ـ ده‌بێ له دوای ده‌رچوونی له كۆلێجی یاسا به‌لانی كه‌م بۆ ماوه‌ی 10 ساڵ له فرمانی لێكۆڵه‌ره‌وه‌ی دادی یان یاریده‌ری دادوه‌ری یاخود دادنووس یان جێبه‌جێ كاری داد یان به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێری ناكامان یاخود له فه‌رمانگه‌ی تۆماركردنی خانووبه‌ره یاخود هه‌مان ماوه‌ی ناوبراو ده‌ستی دابێته پیشه‌ی پارێزه‌ری یان فه‌رمانبه‌ری دادی كاركرده له به‌شی یاسادا له فه‌رمانگه‌و ده‌زگا فه‌رمیه‌كان كه به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه ساڵانه پێنج داوای دادگاكان‌دا ده‌یبێت له ماوه‌ی ده‌سته دانه‌كاریش له‌و فه‌رمانه ناوبراوانه پێنج ساڵه ئه‌گه‌ر بڕوانامه‌ی ماجستێری له یاسا به‌ده‌ست هێنابێ و سێ ساڵه ئه‌گه‌ر بڕوانامه‌ی دكتۆرای له یاسا به ده‌ست هێنابێ چ جا ئه‌وه‌ی ده‌سته‌دانه كاره‌كه‌ی پێش وه‌ده‌ست هێنانی ئه‌و دوو بڕوانامه‌یه‌بێ یاخود له دوایاندا بێت. 3ـ ته‌مه‌نی له 30 ساڵ كه‌متر نه‌بێ. 4ـ ده‌بێ عیراقی بێت. 5ـ زمانی كوردی و عه‌ره‌بی به‌خوێندنه‌وه‌و نووسینه‌وه به‌باشی بزانێ. 6ـ له تاقیكردنه‌وه‌ی به زاره‌كی و به‌نووسین له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی ده‌ربچێت. 7ـ پێویسته هیچ ناته‌واوییه‌كی جه‌سته‌یی نه‌بێت، كه رێگه له جێبه‌جێ كردنی ئه‌ركه‌كانی بگرێ. 8ـ ده‌بێ ناوبانگ و ره‌وشتی باش بێت. 9ـ ده‌بێ به‌ڵێن بدات دوای دامه‌زراندنی كاری حزبی نه‌كات. 10-نابێ به تاوانێكی ده‌سته ئه‌نقه‌ستی نا سیاسی یا كه‌تنێكی ئابڕووبه‌ر حوكمدرابێ. دووه‌م: ماوه‌ی كاركردن له پارێزگاری و ئه‌و فرمانانه‌ی كه له بڕگه(یه‌كه‌م/2)دا ناویان هاتووه بۆ مه‌به‌ستی به‌رز كردنه‌وه‌و سه‌رموچه‌و پایه‌پێدان حیسێب ده‌كرێ.
مادده‌ی سی و شه‌شه‌م
مادده‌ی سی و شه‌شه‌م: یه‌كه‌م: دوای ده‌رچوونی مه‌رسوومی هه‌رێمی به دامه‌زراندنی، ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ئه‌و دادگایه دیاری ده‌كات كه دادوه‌ر تێیدا ده‌ست به‌كار ده‌بێت. دووه‌م: دادوه‌ر ده‌ست ناداته كاره‌كه‌ی تاكو له‌به‌رده‌م سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی ئه‌م سوێنده‌ی خواره‌وه نه‌خوات: (سوێند ده‌خۆم به خودا كه دادپه‌روه‌رانه له‌نێوان خه‌ڵكدا دادوه‌ری بكه‌م و یاساكان به ئه‌مانه‌ت و ده‌ست پاكی و بێ لایه‌نی پیاده بكه‌م)و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریش هه‌مان سوێند له‌به‌رده‌م سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌خوات. سێیه‌م: سه‌رۆك و ئه‌ندامانی دادگاكانی پێداچوونه‌وه سوێند له‌به‌رده‌م سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌خۆن.
مادده‌ی چل وچواره‌م
مادده‌ی چل وچواره‌م: یه‌كه‌م: دادوه‌ر مافی مۆڵه‌تی ئاسایی به مووچه‌ی ته‌واو هه‌یه له‌ماوه‌ی خزمه‌تكردنی له‌هه‌ر هه‌شت رۆژدا مافی رۆژێكی هه‌یه. دووه‌م: پێویسته دادوه‌ر ساڵانه له سی رۆژ كه‌متر له مۆڵه‌تی موسته‌حه‌قی خۆی وه‌رنه‌گرێت وله‌كاتێك كه وه‌ری نه‌گرت، بۆی كۆناكرێته‌وه ته‌نیا ئه‌و به‌شه نه‌بێت كه له سی رۆژ زیاتره. سێیه‌م: ده‌شێ ئه‌و مۆڵه‌ته ئاساییانه‌ی كه به‌پێی به‌ندی دووه‌م له‌م مادده‌یه‌دا بۆی ماوه‌ته‌وه بۆی كۆبكرێته‌وه به مه‌رجێك له ساڵێك پتر نه‌بێت. چواره‌م: مۆڵه‌ته ئاساییه‌كانی كه له خزمه‌ته‌كانی پێشووی ده‌یكه‌وت بۆ دادوه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه.
مادده‌ی چل وپێنجه‌م
مادده‌ی چل وپێنجه‌م: یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری بۆی هه‌یه مۆڵه‌تی خوێندن له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم یا له‌ناوه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی دوو سالأ به مووچه‌ی ته‌واو به‌دادوه‌ر بدات بۆ وه‌رگرتنی پسپۆڕیی له بابه‌تێك كه پێوه‌ندیی به پسپۆرییه‌كانی دادوه‌ریی و داده‌وه هه‌بێت و بۆ وه‌رگرتنی بڕوانامه‌ی ماجستێر یاخو دوكتۆرا وبۆی هه‌یه ئه‌م مۆڵه‌ته بۆ ماوه‌ی ساڵێكی دی درێژبكاته‌وه. دووه‌م: ده‌شێ بۆماوه‌ی دوو سالأ مۆڵه‌تی خوێندنی دووه‌م بدرێت به‌وه‌ی مۆڵه‌تی یه‌كه‌می خوێندنه‌كه‌ی ته‌واوكردووه‌و بڕوانامه‌ی ماجستێری وه‌رگرتووه بۆ مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی بڕوانامه‌ی دوكتۆرا له هه‌مان بابه‌تی ناوبراو كه له به‌ندی (یه‌كه‌م)له‌م مادده‌یه‌دا ناوی هاتووه. ئه‌مه‌ش دوای به‌سه‌ر چوونی ساڵێك له ده‌ست به‌كاربوونی له فرمانه‌كه‌ی ده‌بێ و ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریش بۆی هه‌یه ئه‌م مۆڵه‌ته بۆ ساڵێكی تر درێژبكاته‌وه. سێیه‌م: مۆڵه‌تی خوێندن به خزمه‌تی دادوه‌ریی داده‌نرێ و قیده‌می بۆ ماوه‌ی دوو سالأ بۆ مه‌به‌ستی به‌رزكردنه‌وه‌و ته‌رقیه‌كردن وسه‌رمووچه به‌و كه‌سه ده‌درێ كه بڕوانامه‌ی دوكتۆرا وه‌رده‌گرێ و ساڵێكیش بۆ ئه‌وانه‌ی بڕوانامه‌ی ماجستێر به ده‌ست دێنن.
مادده‌ی چل وشه‌شه‌م
مادده‌ی چل وشه‌شه‌م: یه‌كه‌م: دادوه‌ر دوای ته‌واوكردنی ته‌مه‌نی شه‌ست و پێنج ساڵی خانه‌نشین ده‌كرێ و ئه‌وه‌ی خانه‌نشین ده‌كرێ مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه، هه‌موو ئه‌و مووچه‌و ده‌رماڵانه وه‌ربگرێ كه به‌ر له خانه‌نشین بوونی وه‌ریده‌گرتن. دووه‌م: له كاتی كۆچی دوایی دادوه‌ر له‌كاتی خزمه‌تدا، مووچه‌ی خانه‌نشینی به‌قه‌د ئه‌و مووچه‌و ده‌رماڵانه‌ی ده‌بێ كه وه‌ری ده‌گرت. سێیه‌م: ده‌شێ دادوه‌ر به‌ر له‌ته‌واوكردنی ئه‌و ته‌مه‌نه‌ی كه له به‌ندی یه‌كه‌م له‌م مادده‌یه‌دا ده‌ستنیشان كراوه یان له‌سه‌ر داوای خۆی به‌پێی حوكمه‌كانی یاسای مه‌ده‌نی یاخود له‌به‌ر هۆی ته‌ندروستی خانه‌نشین بكرێ، و حوكمه‌كانی به‌ندی (دووه‌م)ی سه‌ره‌وه‌ی له‌سه‌ر پیاده ده‌كرێ. چواره‌م: دادوه‌ری خانه‌نشین كرا‌و مووچه‌ی مۆڵه‌ته ئاساییه‌كان به ته‌واوی وه‌رده‌گرێ له‌سه‌ر بنه‌مای كۆی ئه‌وه‌ی مانگانه‌یه‌ی وه‌ری ده‌گرت به‌ر له خانه‌نشین كردنی، به مه‌رجێك له ساڵێك پتر نه‌بێت.
مادده‌ی چل وحه‌وته‌م
مادده‌ی چل وحه‌وته‌م: دادوه‌ر بۆی هه‌یه هه‌ر كاتێك ویستی ده‌ست له‌كار بكێشێته‌وه‌و له‌و باره‌شدا مافی وه‌رگرتنی مووچه‌ی خانه‌نشین بوون ورێزلێنانی به‌پێی یاسای خزمه‌ت و خانه‌نشینی مه‌ده‌نی هه‌یه‌و مافی ئه‌و مۆڵه‌تانه‌شه له ده‌ست نادات هه‌یه كه هه‌قیه‌تی.
مادده‌ی چل وهه‌شته‌م
مادده‌ی چل وهه‌شته‌م: داوا له‌و مافانه به‌رزده‌كرێته‌وه كه له‌م یاسایه‌دا ده‌ركه‌وتووه بۆ لیژنه‌ی كاروباری دادوه‌ری و بڕیاره‌كانیشی له‌م داوایانه‌دا قابیلی تانه لێدانن له‌به‌رده‌م ده‌سته‌ی فراوان له دادگای پێداچوونه‌وه له‌لایه‌ن سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه وله‌لایه‌ن ئه‌و دادوه‌ره‌ی كه بڕیاره‌كه‌ی له دژی ده‌ركردووه له‌ماوه‌ی(30) سی رۆژ له مێژووی پێڕاگه‌یاندنی و بڕیاره‌كه‌شی له‌و باره‌یه‌وه بنبڕه.
مادده‌ی چل ونۆیه‌م
مادده‌ی چل ونۆیه‌م: حوكمه‌كانی یاسای خزمه‌تی مه‌ده‌نی و یاسای خانه‌نشینی مه‌ده‌نی له‌و كاروبارانه‌ی كه ده‌قی یاسایی له‌م یاسایه‌دا پێ نه‌هاتووه له‌سه‌ری پیاده ده‌كرێ به جۆرێك نابێ له‌گه‌لأ حوكمه‌كانی ناكۆك بێت.
مادده‌ی په‌نجایه‌م
مادده‌ی په‌نجایه‌م: یه‌كه‌م: 1-نابێ دادوه‌ر بۆ فرمانێكی نادادوه‌ری بگوێزرێته‌وه ته‌نیا مه‌گه‌ر به ره‌زامه‌ندیی وبه نووسینی خۆی بێت. 2-ده‌شێ دادوه‌ران له پۆلی یه‌كه‌م و دووه‌م به دادوه‌رانی دادگای پێداچوونه‌شه‌وه‌و به ره‌زامه‌ندیی نووسراوی خۆیان و به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ئینتیداب بكرێن بۆ فرمانی راوێژكاری یاسایی له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم یاخود ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران یان سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێك له ده‌زگاكانی وه‌زاره‌تی داد یان بۆ مه‌به‌ستی ده‌رس گوتنه‌وه له زانكۆكان یان ده‌سته نێوده‌وڵه‌تیه‌كان به مه‌رجێك سیفه‌ته دادوه‌رییه‌كه‌ی تێدا بمینێت. دووه‌م: ماوه‌ی ئینتیداب كردن كه له به‌ندی (یه‌كه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه‌دا هاتووه نابێ له سێ سالأ پتر بێت و قابیلی درێژكردنه‌وه‌یه بۆ ساڵێكی دی. سێیه‌م: له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتی وبه فه‌رمانی سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه ده‌شێ دادوه‌ر ئینتیداب بكرێ بۆ كاركردن له دادگایه‌كی تر ئه‌و ئینتیدابه‌ش له ناوچه‌یه‌كی تێهه‌ڵچوونه‌وه بۆ ناوچه‌یه‌كی تر به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ده‌بێت به مه‌رجێك ماوه‌ی ئینتیدابه‌كه له ساڵێك پتر نه‌بێ.