أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م زاراوانه‌ی خواره‌وه، له‌م یاسایه‌دا، ماناكانی به‌رامبه‌ریانه: یه‌كه‌م: هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق. دووه‌م: وه‌زاره‌ت: وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی هه‌رێم. سێیه‌م: وه‌زیر: وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی هه‌رێم.
مادده‌ی بیست و پێنج
مادده‌ی بیست و پێنج: 1/كاروباری سه‌ندیكا، له پارێزگه‌كاندا، لیژنه‌ی لقی پارێزگه‌كه به‌ڕێوه‌ی ده‌بات. 2/لێژنه‌ی لق له سه‌رۆك و دوو ئه‌ندامی ئه‌سڵی و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گ پێك دێ كه هه‌ر سێ ساڵ، جارێ، به ده‌نگدانی نهێنی هه‌ڵبژێردرێن، به‌مه‌رجێ پیشه‌كه‌یان بۆ ماوه‌یه‌ك هه‌ڵسوڕاندبێ له (3) ساڵ كه‌متر نه‌بێ.
مادده‌ی هه‌شته‌م:
مادده‌ی هه‌شته‌م: كار به‌هیچ ده‌قێكی یاسایی یان بڕیارێك ناكرێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت.
ماددەی حەوتەم
ماددەی حەوتەم: یەكەم: بە پەیڕەوێك ئەرك و پسپۆرایەتیی پێكهاتەكانی وەزارەت دیاری دەكرێن. دووەم: وەزیر بۆی هەیە لە كاتی پێویستدا بەڕێوەبەرایەتی یان بەش یان هۆبە لە نوێ بكاتەوە یان تێكەڵ بكات یان ئیلغا بكات. سێیەم: وەزیر بۆی هەیە رێنمایی پێویست بۆ ئاسان جێبەجێ كردنی حوكمەكانی ئەم یاسایە دەربكات.
ماددەی نۆیەم
ماددەی نۆیەم: وەزارەتی شارەوانی و گەشت وگوزار بەردەوام دەبێت لە بەڕێوەبردنی هەرچی كە پەیوەندیی بە شوێنەوار و شوێنانی شوێنەوار و بینای كەلەپوور و دەستنووس و دراوەوە هەیە، تا كاتی دەرچوونی یاسایەكی تایبەت بەوان لە هەرێمدا.
مادده‌ی بیست و چوار
مادده‌ی بیست و چوار: بڕیاره‌كانی لێژنه‌ی زه‌پتی، ئه‌وه‌یان له باردا هه‌یه، له ماوه‌ی (30) رۆژدا كه له رۆژی ته‌بلیغه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا، له‌به‌رده‌م دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمدا تانه‌ی لێ بدرێ، ئیدی بڕیاری ئه‌م دادگایه به یه‌كجاری ده‌یبڕێنێته‌وه.
مادده‌ی یه‌كه‌م
مادده‌ی یه‌كه‌م: بڕگه‌ی چواره‌می مادده‌ی یه‌كه‌م، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه هه‌موارده‌كرێ : 4- وه‌زاره‌ته‌كه دوو بریكاری ده‌بێت: 1. بریكاری وه‌زاره‌ت بۆ كاروباری بازرگانی. 2. بریكاری وه‌زاره‌ت بۆ كاروباری دارایی.
مادده‌ی نۆیه‌م:
مادده‌ی نۆیه‌م: یه‌كه‌م: ده‌سته‌ی گشتی كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ساڵانه‌ی خۆی له سێ یه‌كی كۆتایی مانگی كانونی دووه‌م له‌سه رداوای ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا ده‌به‌ستێ، راده‌ی یاسایی (النصاب) ئه‌گه‌ر به مه‌به‌ستی هه‌ڵبژاردن نه‌بێ به ئاماده‌بوونی (دوو سێ یه‌كی) ژماره‌ی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی گشتی دروست ده‌بێت. دووه‌م: ئه‌گه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ساڵانه به هه‌ر هۆیه‌ك بێت نه‌به‌سترا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تر له نیوه‌ی مانگی شوباتی هه‌مان ساڵدا ده‌به‌سترێ و راده‌ی یاسایی (النصاب) به ئاماده‌بوونی سێیه‌كی ژماره‌ی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی گشتی پێك دێت.
مادده‌ی دوانزده‌یه‌م:
مادده‌ی دوانزده‌یه‌م: ئه‌ندام له كۆبوونه‌وه‌كانی ده‌سته‌ی گشتی ئاماده نابێت: یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر مۆڵه‌تی كار و ئه‌نجامدانی ساڵانه‌ی پیشه‌ی نوێ نه‌كردبێته‌وه. دووه‌م: ئه‌گه‌ر به كارلێ قه‌ده‌غه‌كردن سزادرابێت و، كۆبوونه‌وه‌كه له ماوه‌ی ئه‌و قه‌ده‌غه‌یه‌دا بێت.
مادده‌ی یانزده‌یه‌م:
مادده‌ی یانزده‌یه‌م: سه‌رجه‌م بڕیاره‌كانی ده‌سته‌ی گشتی به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئاماده‌بوان ده‌رده‌چێت.
مادده‌ی دووه‌م
مادده‌ی دووه‌م: هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت، ناخرێته به‌ركار.
مادده‌ی سێیه‌م
مادده‌ی سێیه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رهێنانیه‌وه ده‌خرێته به‌ركارو له (وه‌قایعی كوردستان)دا بڵاو ده‌كرێته‌وه .
مادده‌ی حه‌وته‌م:
مادده‌ی حه‌وته‌م: ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی گشتی، نه‌قیب و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا و لێژنه‌ی به‌رزه‌فتی كردن (انضباط) ی ئه‌سڵ و یه‌ده‌گ له یه‌ك كات و شوێندا به رێگای هه‌ڵبژاردنی نهێنی و به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئاماده‌بووان هه‌ڵده‌بژێردرێن.
مادده‌ی چواره‌م
مادده‌ی چواره‌م: یه‌كه‌م: بڕگه‌ی (2)ی مادده‌ی چواره‌م له یاساكه هه‌موارده‌كرێ و وه‌ك ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه: 2- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی پیشه‌سازی:فرمانبه‌رێ سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی، كه بڕوانامه‌ی زانكۆیی سه‌ره‌تایی هه‌بێ و، به ئه‌زموون و پسپۆڕ بێت. ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییانه‌ی خواره‌وه‌شی په‌یوه‌ست ده‌بن: 1. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی لێكۆلینه‌وه‌و پلاندنان. 2. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كارگه حكومیه‌كان. 3. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كارگه ئه‌هلیه‌كان. 4. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی زه‌بتی چۆنایه‌تی (السيطرة النوعیه). دووه‌م: بڕگه‌ی (2) له مادده‌ی چواره‌مى له یاساكه هه‌موارده‌كرێ و وه‌ك ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه: 3- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی حساباتی پلاندانان و بةدواداضون: فرمانبه‌رێ سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی، كه بڕوانامه‌ی زانكۆیی سه‌ره‌تایی هه‌بێ و، به ئه‌زموون و پسپۆڕ بێ. ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیانه‌شى په‌یوه‌ست ده‌بن: 1. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پلاندانان و به‌دواداچوون . 2. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پرۆژه‌و وه‌به‌رهه‌مهێنانه‌كان . 3. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی حسابات و پلان و ئه‌رك و مه‌سره‌ف (الكلفه). 4. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هێزی كار‌و ئامار . سێیه‌م: بڕگه‌ی (5)ی مادده‌ی چواره‌م له یاساكه هه‌موارده‌كرێ و وه‌ك ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه: 5- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ره‌نێوهانینی (انتاج) وزه‌ی كاره‌با: فرمانبه‌رێ سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی، كه بڕونامه‌ی زانكۆیی سه‌ره‌تایی هه‌بێ و، به ئه‌زموون و پسپۆڕ بێ. ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیانه‌شى په‌یوه‌ست ده‌بێ: 1. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی وێستگه گه‌رمییه‌كان (المحطات الحراریه). 2. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی وێستگه كارۆئاوییه‌كان. چواره‌م: ئه‌م دوو بڕگه‌یه‌ی خواره‌وه بۆ مادده‌ی چواره‌می یاساكه زیادده‌كرێ و زنجیره‌یان ده‌بێته (6، 7) به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه: 6. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی گواستنه‌وه‌ی وه‌زی كاره‌با: فرمانبه‌ری سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كه بڕونامه‌ی زانكۆیی سه‌ره‌تایی هه‌بێ و به ئه‌زموون و پسپۆڕ بێ 7. بەڕێوەربەرایەتی گشتی دابەشكردنى ووزەى كارەبا : فرمانبةری سەرۆكايەتى دةكات بە پلە بەرێوەبەری گشتی كە بڕوانامەى زانكۆيى سەرەتایى هەبێ و بە ئەزموون و پسپۆڕ بێ ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی دابه‌شكردنی وه‌زی كاره‌بای پارێزگاكانی هه‌رێمی په‌یوه‌ست ده‌بن .
مادده‌ی سی و حه‌وته‌م
مادده‌ی سی و حه‌وته‌م: 1/هه‌ر كه‌سێكی ده‌ستی دایه پیشه‌ی پزیشكی به‌بێ ئه‌وه‌ی پێشتر خۆی ناونووس كردبێ یان مۆڵه‌تی به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه وه‌رگرتبێ، به‌غه‌رامه‌یه‌ك سزا ده‌درێ له (2000) دینار كه‌متر نه‌بێ و له (3000) دینار پتر نه‌بێ. 2/هه‌ر كه‌سێ سیفه‌تێ یا نازناوێ یان نیشانه‌یه‌كی ساخته‌ی له‌خۆ نابێ كه گوایا مۆڵه‌ت دراوه وپیشه‌ی پزیشكی بكات، ئه‌وه به‌پێی یاسا كارپێكراوه‌كان سزاده‌درێ.
مادده‌ی سی و نۆیه‌م
مادده‌ی سی و نۆیه‌م: ئه‌نجوومه‌نی ره‌فته‌نی (كاتی)ی سه‌ندیكای پزیشكانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق كه به پێی بڕیاری ژماره (30)ی رۆژی 21/10/1997 دامه‌زراوه، له به‌ڕێوه‌بەرايەتی كاروباری سه‌ندیكادا به‌رده‌وام ده‌بێ به‌مه‌رجێ هه‌ڵبژاردن له ماوه‌یه‌كدا له شه‌ش مانگ پتر نه‌بێ كه له رۆژی ده‌رچوونی ئه‌م یاسایه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا، ئه‌نجام بدرێ.
مادده‌ی هه‌شته‌م:
مادده‌ی هه‌شته‌م: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كانیش حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی شه‌ست وچواره‌م:
مادده‌ی شه‌ست وچواره‌م: نابێ راوه دووی داده‌ر بنبڕی یان له‌سه‌ر تاوانێك ده‌ستگیر بكرێ پێش وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی، ته‌نیا له حاڵه‌تی ئه‌نجامدانی تاوانێكی ده‌ست ئه‌نقه‌ست نه‌بێت.
مادده‌ی شازده‌یه‌م:
مادده‌ی شازده‌یه‌م: لقه‌كانی سه‌ندیكا: 1. له ناوه‌ندی هه‌ر پارێزگایه‌كدا لیژنه‌یه‌كی لق له پێنج ئه‌ندام پێك دێ، ئه‌ندامانی لق له رۆژنامه‌نووسه به ئه‌زموونداره‌كان هه‌ڵیان ده‌بژێرن كه پیشه‌ی رۆژنامه‌نووسی له پارێزگادا ئه‌نجام ده‌ده‌ن. 2. كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی لقه‌كان و هه‌ڵبژاردنه‌كانیان، هه‌مان شێوه‌ی تایبه‌ت به كۆبوونه‌وه‌كانی ده‌سته‌ی گشتی ده‌بێ.
مادده‌ی پێنجه‌م:
مادده‌ی پێنجه‌م: بڕیاری ژماره(32) له 6/2/2003 كه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی هه‌رێمی كوردستان ـ عیراقه‌وه ده‌رچووه، هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه.