أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی بیست و یه‌ك:
مادده‌ی بیست و یه‌ك: ته‌نیا ئه‌م ده‌زگایه بۆی هه‌یه به‌ده‌ر له حوكمه‌كانی یاسا ژماره (25)ی ساڵی 1959ی ناوه بازرگانیه‌كان، ناو له ئوتێل و مونشه‌ئه گه‌شتیاریه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق بێت و، پێویسته له‌سه‌ر لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كانیش له پێدان و تازه‌كردنه‌وه‌و ئیلغاكردنی ئیجازه‌گه‌لی فرۆشتنی خواردنه‌وه‌ی سه‌رمه‌ستیدا موافه‌قه‌تی ئه‌م ده‌زگایه وه‌ربگرن.
مادده‌ی بیست:
مادده‌ی بیست: ئه‌نجومه‌نی ده‌زگا بۆی هه‌یه، به‌بێ ئه‌وه‌ی پابه‌ندبێت به حوكمه‌كانی یاسا ژماره (32)ی ساڵی 1986 (یاسای فرۆشتن و به‌كرێدانی موڵك و ماڵی ده‌وڵه‌ت)ه‌وه، هه‌موو جۆره زه‌وی و زار‌و عیقارێ به‌پێی رێنماییگه‌لێ كه سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌ریده‌هێنێ به‌كرێ بدات و به‌كرێ بگرێ و بیكڕێ و بیفرۆشێ.
مادده‌ی چوارده
مادده‌ی چوارده: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاو كردنه‌وه‌ی له (وه‌قایعی كوردستان) دا ده‌خرێته به‌ركار.
ماده‌ی یه‌كه‌م:
ماده‌ی یه‌كه‌م: سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم دیوانێكی ده‌بێت به‌ناوی (دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان) كه خاوه‌ن كه‌سایه‌تی مه‌عنه‌ویه‌و ئه‌م ئه‌ركانه‌ی خواره‌وه‌ی هه‌یه: یه‌كه‌م: سه‌رپه‌رشتی كردنی فه‌رمانگه‌كانی دیوان. دووه‌م: رێكخستنی په‌یوه‌ندی له‌نێوان سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم وسه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان- عیراق وسه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان- عیراق. سێیه‌م: رێكخستنی په‌یوه‌ندی له‌نێوان سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و ده‌سه‌ڵاته‌كانی عیراقی فیدراڵ. چواره‌م: رێكخستنی چالاكی و په‌یوه‌ندییه‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم له ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان.
مادده‌ی چواره‌م
مادده‌ی چواره‌م: پارێزگار دوای وه‌رگرتنی رای به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كشتوكاڵ له پارێزگادا لیژنه‌ی تایبه‌ت بۆ چاودێری وبه‌دواداچوونی جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه پێك ده‌هێنێ، ئه‌مه‌ش به‌پێی چه‌ند رێنماییه‌ك كه وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ له هه‌رێمدا ده‌ری ده‌كات.
مادده‌ی پێنجه‌م
مادده‌ی پێنجه‌م: پێویسته له‌سه‌ر كارگه و سه‌نعه‌تگاكان. له‌وانه‌ی كه‌به‌روبوومی كشتوكاڵ، وه‌ك كه‌ره‌سته‌ی خاو له سه‌نعه‌تی كشتوكاڵیدا به‌كارده‌هێنن، كه‌ره‌سته‌ی خۆماڵی ئه‌گه‌ر فه‌راهه‌م ببێت به‌كاربهێنن.
مادده‌ی دووه‌م
مادده‌ی دووه‌م: له‌سه‌ر لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی هه‌رێمه: یه‌كه‌م: كار له پێناو بووژاندنه‌وه‌ی گوندا بكه‌ن و به‌پێی سیاسه‌تێكی ئیستراتیژی هاوكاری له‌گەڵ وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كاندا بكه‌ن و جوتیار هانی كۆچی پێچه‌وانه‌وه به‌ره‌و گوند بده‌ن. دووه‌م: جوتیاران هۆشیار بكرێنه‌وه‌و به‌ره‌و به‌كارهێنانی زه‌وی به باشترین شێوه رێنمایی بكرێن. سێیه‌م: بۆ دابین كردنی ئاوی ئاودان له حاڵه‌تی نه‌هاتی ووشكه ساڵیدا به‌ربه‌ستی خۆلین و ده‌ریاچه‌ی سروشتی دروست بكرێن. چواره‌م: كردنه‌وه‌و په‌ره‌پێدان و قیرتاوكردنی رێگا‌و بان بۆ ئه‌وه‌ی جوتیاران به ئاسانی به باخه‌كانیان بگه‌ن و بۆ بازاڕكاری به‌روبوومه‌كانیشیان یارمه‌تی بدرێن. پێنجه‌م: پیشه‌سازی گۆڕانكاری و ته‌واوكه‌ر(الصناعه التحویلیه أو التكمیلیه) هانبدرێت كه پشت به به‌روبوومی كشتوكاڵی خۆماڵی ده‌به‌ستێت. شه‌شه‌م: به‌شداری له دابین كردنی ئه‌و پێداویستییه پێویستیانه بكرێ كه كه‌فائه‌تی به‌رزیان له به‌رهه‌مهێناندا هه‌یه‌و پشتگیری بكرێن. حه‌وته‌م: رێكخستنی كرده‌وه‌كانی بازاڕكاری ناوه‌خۆو ده‌ره‌كی به‌پێی نه‌خشه‌یه‌كی به‌رنامه بۆ داڕێژراو له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی كشتوكالأ، به هه‌هاهه‌نگی له‌گه‌لأ هه‌ردوو وه‌زاره‌تی بازرگانی و دارایی وئابووری له باری رێكخستن و كۆنتڕۆلأ كردنی هێنانی ئه‌و به‌روبوومانه‌ی كه هاوشێوه‌ی ئه‌وانه‌ی هه‌رێمن. هه‌شته‌م: دروست كردنی عه‌مباری ساردكه‌رو به‌فرگر(المبرده والمجمده) له هه‌رێمدا هانبدرێن. نۆیه‌م:كار له پێناو قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی خاوه‌ن شینایی و پڕۆژه كشتوكاڵییه‌كان بكرێت، له حاڵه‌تی له ناوچوون یا زیان پێ گه‌یاندنیان له ئه‌نجامی كاره‌ساتی سروشتی یاخود هێزێكی له راده‌به‌ده‌ر. ده‌یه‌م: به‌شداری كردن له زیادكردنی رووبه‌ری زه‌وی به‌راو ودابین كردنی ئه‌و ئامێرانه‌ش كه له به‌كارهێنانی پاشكه‌وت كردنی ئاودا به‌كاردێن. یانزده‌م: له رێگای قه‌رزدان و ئاسانكاری بانكییه‌وه به‌شداری له دروست كردنی سه‌رمایه‌ی پڕۆژه كشتوكاڵییه‌كانی وه‌به‌رهێنه‌ره نیشتمانییه‌كان بكرێ. دوازده‌م: پشتگیری به‌روبوومه ستراتیژییه‌كان بكرێ. سیانزده‌م: فه‌رمانبه‌ره كشتوكاڵییه‌كان وه‌ك سه‌رپه‌رشت به‌سه‌ر پڕۆژه كشتوكاڵییه‌كانه‌وه دابمه‌زرێن، له‌وانه‌ی كه بڕوانامه‌ی زانستی كشتوكاڵییان به‌ده‌ست هێناوه، به خاوه‌ن بڕوانامه‌ی دواناوه‌ندیی كشتوكاڵییه‌وه تا به‌رزترین ئاستی زانستی كشتوكاڵی.
مادده‌ی چواره‌م
مادده‌ی چواره‌م: سه‌رۆكی دیوان له‌سه‌ر پێشنیاری سه‌ره‌ك وه‌زیران و ره‌زامه‌نديی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق، به فه‌رمانبه‌رێكی ڕابه‌ری رزگاریخوازانه‌ی كورد داده‌مه‌زرێ، سه‌رۆكی دیوان پله‌ی وه‌زیریی هه‌یه وله ڕووی مووچه و ده‌رماڵه و خانه‌نشینی و خزمه‌ت و ته‌شریفاته‌وه مافی وه‌زیريی هه‌یه.
مادده‌ی ده‌یه‌م:
مادده‌ی ده‌یه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمیی (وه‌قایعی كوردستان)دا جێبه‌جێ ده‌كرێت.
مادده‌ی حه‌وته‌م:
مادده‌ی حه‌وته‌م: سه‌ندیكا پێك دێت له: 1. ده‌سته‌ی گشتی. 2. ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا. 3. لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی (لجنه الانضباط). 4. لقه‌كانی سه‌ندیكا له پارێزگا و قه‌زاكان.
مادده‌ی دووه‌م:
مادده‌ی دووه‌م: له هه‌رێمدا سه‌ندیكایه‌ك بۆ جیۆلۆجییه‌كان داده‌مه‌زرێ كه ناوه‌نده‌كه‌ی هه‌ولێر ده‌بێ، خاوه‌نی كه‌سایه‌تی تایبه‌تی خۆی ده‌بێت و مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه له پارێزگاكانی هه‌رێمدا لق بكاته‌وه.
مادده‌ی چواره‌م:
مادده‌ی چواره‌م: مه‌رجه‌كانی ئه‌ندامیه‌تی: 1. خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانی عێراق بێت و ئاكنجی بێت. 2. به تاوانێكی ناسیاسی یان به كه‌تنێكی ئابرۆ به‌ر حوكم نه‌درا بێ. 3. له شه‌هاده‌ی به‌كالۆریۆس یان هاوتای ئه‌وه‌ی له زانسته‌كانی جیۆلۆجیدا كه‌متر نه‌بێت.
مادده‌ی حه‌ڤده
مادده‌ی حه‌ڤده: یه‌كه‌م: (نصاب) له ئه‌نجومه‌ندا، به ئاماده‌بوونی زۆرینه‌ی ئه‌ندامه‌كانی دێته‌جێ. بڕیاره‌كانیش به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئاماده‌بووان ده‌رده‌چن و، ئه‌گه‌ر ده‌نگه‌كانیش یه‌كسان بوون، ئه‌وه، له‌و باره‌دا، ده‌نگی نه‌قیب بۆكام لایان بێ، بۆ ئه‌وه. دووه‌م: به‌هه‌ر هۆیه‌ك ده‌بێ، ببێ، جێگای نه‌قیب چۆل بوو، نوێنه‌ركه‌ی جێگای ده‌گرێته‌وه. سیێه‌م: به هه‌ر هۆیه‌ك ده‌بێ، ببێ، مه‌ركه‌زێ له ئه‌نجومه‌ندا چۆل بوو، ئه‌وه له‌و باره‌دا كام ئه‌ندامی یه‌ده‌گ، ده‌نگی له ده‌نگی یه‌ده‌گه‌كانی تر زۆرتر بوو، ئه‌وه‌یان جێگای ده‌گرێته‌وه. چواره‌م: ئه‌گه‌ر زۆرینه‌ی مه‌ركه‌زه‌كانی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن چۆل بوو، ئه‌وه، له‌و باره‌دا، پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌ن له ماوه‌ی دوو مانگدا بانگهێشتی هه‌یئه‌ی گشتی بكات بۆ كۆبوونه‌وه تا به‌هه‌مان شێوازی كه له‌م یاسایه‌دا نیشان دراوه به هه‌ڵبژاردنی كه‌سانی، بۆ باقیمه‌نی ماوه‌كه‌ی، جێگایان پڕبكاته‌وه.
مادده‌ی پازده
مادده‌ی پازده: ئیداره‌ی كاروباری سه‌ندیكا ئه‌نجومه‌نێ ده‌یگرێته ئه‌ستۆ، له مانه‌ی خواره‌وه پێك دێت: یه‌كه‌م: نه‌قیب كه مه‌رجه بۆ ماوه‌یه‌ك پیشه‌كه‌ی به‌سه‌ر بردبێ له (10) ده ساڵ كه‌متر نه‌بێ. دووه‌م: (6)شه‌ش ئه‌ندامی ئه‌سڵی و دوانی یه‌ده‌گ، به مه‌رجێ (7) له‌وانه ماوه‌یه‌ك پیشه‌كه‌یان به‌سه‌ر بردبێ له (5) پێنج ساڵ كه‌متر نه‌بێ ، هةرضى هةشتةميانة، دةشىَ خزمةنةكةى لة _5) ساڵ كەمتر نةبێت.
مادده‌ی دووه‌م:
مادده‌ی دووه‌م: وه‌زاره‌ته په‌یوه‌نداره‌كان پێویسته حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه‌گەڕ.
مادده‌ی سێیه‌م:
مادده‌ی سێیه‌م: ئه‌م یاسایه له‌رۆژی بڕیار له‌سه‌ردانییه‌وه ده‌خرێته كار‌و له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا بڵاوده‌كرێته‌وه.
مادده‌ی سێیه‌م
مادده‌ی سێیه‌م: ئه‌م یاسایه له‌رۆژی بڕیار له‌سه‌ردانییه‌وه ده‌خرێته كار‌و له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا بڵاوده‌كرێته‌وه.
مادده‌ی دووه‌م
مادده‌ی دووه‌م: حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه له‌سه‌ر ئه‌و پرۆژانه پیاده ده‌كرێن كه ده‌سته له یه‌كێك له‌و كه‌رتانه‌ی خواره‌وه دا ره‌زامه‌ندیان له‌سه‌ر ده‌دات: یه‌كه‌م. پیشه‌سازییه گۆڕاوه‌كان(التحویلیه) وكاره‌با وئه‌و خزمه‌تگوزاریانه‌ی پێیانه‌وه به‌ندن. دووه‌م. كشتوكاڵ به‌هه‌ر دوو لایه‌نیه‌وه، رووه‌كی وئاژه‌ڵی، ودارستان وئه‌وخزمه‌تگوزاریانه‌ی پێیانه‌وه به‌ندن. سێیه‌م. هوتێل وپرۆژه‌كانی گه‌شتیاری وكات به‌سه‌ربردن وشاره‌كانی یاری. چواره‌م. ته‌ندروستی وژینگه پێنجه‌م. توێژینه‌وه‌كانی زانستی وته‌كنۆلۆژی وته‌كنۆلۆژیای زانیاریه‌كان. شه‌شه‌م. گواستنه‌وه وگه‌یاندنی سه‌رده‌م. حه‌فته‌م. بانكه‌كان وكۆمپانیاكانی دڵنیاكاری (تأمین) وده‌زگا داراییه‌كانی دیكه. هه‌شته‌م. پرۆژه‌كانی ژێرخانی ئابووری، وه‌ك بنیاتنان وئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن ورێگاوبان وهێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر وفرۆكه‌خانه وئاودێری وبه‌نداوه‌كان. نۆیه‌م. ناوچه ئازاده‌كان وبازاره بازرگانیه سه‌رده‌می یه‌كان وئه‌و خزمه‌تگوزاریه راوێژكاریانه‌ی پێیانه‌وه به‌ندن. ده‌یه‌م. فێركردن له‌هه‌موو قۆناغه‌كان دا، له چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی فێركاری له هه‌رێمدا. یازده‌م. هه‌ر پرۆژه‌یه‌ك له هه‌ر كه‌رتێكی دیكه‌ی كه ئه‌نجومه‌ن ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر خستنه‌به‌ر حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌ی بدات.
مادده‌ی یه‌كه‌م
مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م ده‌سته‌واژانه‌ی خواره‌وه ماناكانی به‌رامبه‌ریانه: 1/هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی عێراق 2/دیوان: دیوانی ریقابه‌ی دارایی هه‌رێم. 3/ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی ریقابه‌ی دارایی هه‌رێم. 4/سه‌رۆك: سه‌رۆكی دیوانی ریقابه‌ی دارایی هه‌رێم. 5/ده‌سه‌ڵاتی ریقابه: ئه‌نجومه‌ن و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نه، یان هه‌ر فەرمانبه‌رێكی دیوانه كه یه‌كێ له‌و دوانه (اختصاص) ێكی دارایی پێ دابێ.
مادده‌ی شه‌شه‌م
مادده‌ی شه‌شه‌م: پێویسته وه‌زیره په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه كار.