أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی چوارده‌م:
مادده‌ی چوارده‌م: ده‌بێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ولایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی سی و هه‌شته‌م:
مادده‌ی سی و هه‌شته‌م: سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه به پله‌ی وه‌زیر ده‌بێ و مووچه‌و ده‌رماڵه‌ی وه‌زیر وه‌رده‌گرێ.
مادده‌ی پازده‌یه‌م
مادده‌ی پازده‌یه‌م: وه‌زیری ناوخۆ بۆی هه‌یه به‌خشینی مۆڵه‌تی ژێر ده‌ستگرتن و هه‌ڵگرتنی چه‌كی ئاگرین له گشت ناوچه‌كانی هه‌رێمدا یا له به‌شێكیدا بۆ ئه‌و ماوه‌یه‌ی له بڕیاره‌كه‌دا دیاری ده‌كا رابگیرێ، ئه‌گه‌ر شتێك رووی دا وا پێویست بكا.
مادده‌ی نۆیه‌م
مادده‌ی نۆیه‌م: ده‌بێ خاوه‌نی مۆڵه‌ت له ماوه‌ی (90) رۆژدا له رۆژی ته‌واو بوونی ماوه‌كه‌یه‌وه داخوازییه‌ك بۆ نوێ كردنه‌وه‌ی مۆڵه‌ته‌كه‌ی بدا به ده‌سه‌ڵاتی مۆڵه‌ت دان.
مادده‌ی نۆیه‌م:
مادده‌ی نۆیه‌م: ئه‌و به‌ندكراوو گیراوانه‌ی كه سوودیان له‌بڕیاره‌كانی كه‌م كردنه‌وه‌ی سزا له مێژووێكی به‌ر له مێژووی ده‌رچوونی ئه‌م یاسایه وه‌رگرتووه، سوود له حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه وه‌رناگرن.
مادده‌ی هه‌شته‌م:
مادده‌ی هه‌شته‌م: ئاشتبوونه له نێوان لایه‌كانی داوا كاتێك دێته‌دی ئه‌گه‌ر: یه‌كه‌م : ئه‌گه‌ر شكایه‌تكار یان داواكاری مافی كه سێتی ئاشتبوونه‌وه‌و ده‌ستیان له مافی كه‌سێتی هه‌ڵگرت له‌و داوایه‌ی كه حوكمی پێده‌رچووه. دووه‌م: یاخود ده‌ستی له‌مافی كه‌سێتی خۆی له پاش ده‌رچوونی حوكم له‌به‌رده‌م دادگا هه‌ڵگرت یان له ماوه‌ی شه‌ست رۆژ له‌ده‌رچوونی ئه‌م یاسایه‌و دادگا بڕیاری دا ئه‌وحوكمدراوه لێبوردن ده‌یگرێته‌وه به‌ره‌ڵڵا ده‌كرێ.
مادده‌ی پێنجه‌م:
مادده‌ی پێنجه‌م: له‌سه‌ر سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه رێنمایی پێویست ده‌ربهێنێ بۆ ئاسانكاری جێبه‌جێكردنی حوكمی ئه‌و یاسایه.
مادده‌ی هه‌شتا و دوو
المادة 82 – لا يوجد نص لهذه المادة في القانون المزود.
مادده‌ی یه‌كه‌م
مادده‌ی یه‌كه‌م: هه‌ردوو بڕگه‌ی (5 و 6)ی مادده‌ی یه‌كه‌می یاساكه هه‌موار ده‌كرێن و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێنه‌وه: (پێنجه‌م: شه‌هید: هه‌ر كه‌سێك گیانی خۆی به‌ختكردبێت له كاتی به‌رخوودانی چه‌كداریی وه‌ك پێشمه‌رگه‌یه‌ك یان خه‌باتی سیاسی وه‌ك به‌رگری كردنێك له مافی پێكهاته‌كانی گه‌لی كوردستان دژ به رژێمه داپلۆسێنه‌ره یه‌ك له دوای یه‌كه‌كان له كوردستان و ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه پۆلین ده‌كرێت:) (أ- شه‌هیدی سه‌نگه‌ر: هه‌ر كه‌سێك له كاتی به‌رخوودانی چه‌كداریی وه‌ك پێشمه‌رگه‌یه‌ك یان خه‌باتی سیاسی یان له ده‌رئه‌نجامی هه‌ردووكیان دژ به رژێمه داپلۆسێنه‌ره یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كان وه‌ك به‌رگری كردنێك له خاك و گه‌لی كوردستان، شه‌هید بووبێت. (ب- شه‌هیدی جینۆساید: هه‌ر كه‌سێك شه‌هید بوو بێت له ئه‌نجامی تاوانه‌كانی جینۆساید له كاتی تاوانه‌كانی ئه‌نفال یان به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیاوی یان جینۆسایدی بارزانیه‌كان یان كورده فه‌یلیه‌كان یان هه‌ر تاوانێكی تری ئه‌نجامدراو دژ به پێكهاته‌كانی گه‌لی كوردستان له كورد‌و توركمان و كلدان سریان ئاشوریه‌كان و ئه‌رمه‌نه‌كان و ئه‌وانی تر. جـ- شه‌هیدی هاوڵاتی: هه‌ر كه‌سێك شه‌هید بوو بێت له ئه‌نجامی كاره جه‌نگیه‌كان یان كاره تیرۆرستیه‌كان یان كۆچپێكردنی به‌زۆره‌ملێ یان له كاتی كۆچڕه‌وه ملیۆنیه‌كه‌ی گه‌لی كوردستان یان كۆچپێكردنه‌كانی تر. شه‌شه‌م: خانه‌واده‌ی شه‌هیدو ئه‌نفالكراو: هاوسه‌ر یان هاوسه‌ره‌كان یان كوڕ‌و كچ و دایك و باوك و براو خوشكی له‌یه‌ك دایك و باوك (أشقاء) و براو خوشكی له یه‌ك دایك و باوك نا ( غیر أشقاء) و هه‌ر كه‌سێكی تر كه به بڕیارێكی دادگه‌ریی بسه‌لمێنێت كه‌وا كه‌سی شه‌هید یان ئه‌نفالكراو به‌خێوی ده‌كرد یان ئه‌و به‌خێوكه‌ری شه‌هید یان ئه‌نفالكراوه‌كه بوو بێت).
مادده‌ی سێزده‌م:
مادده‌ی سێزده‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رچوونیه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێ و له رۆژنامه‌ی فه‌رمی ( وه‌قائیعی كوردستان) بڵاوده‌كرێته‌وه.
مادده‌ی دووه‌م:
مادده‌ی دووه‌م: كار به حوكمی یاساكانی باجه به‌رقه‌راره‌كان ده‌كرێ كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا هاودژ بێت.
مادده‌ی سێیه‌م:
مادده‌ی سێیه‌م: وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست ده‌ربهێنێ بۆ ئاسانكردنی جێبه‌جێ كردنی ئه‌م یاسایه.
مادده‌ی چواره‌م:
مادده‌ی چواره‌م: له‌سه‌ر وه‌زیره په‌یوه‌ندیداره‌كانه كه حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی پێنجه‌م:
مادده‌ی پێنجه‌م: ئه‌م یاسایه له 1/1/2000ه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێ و له رۆژنامه‌ی ره‌سمیشدا بڵاو ده‌كرێته‌وه.
مادده‌ی حه‌وته‌م:
مادده‌ی حه‌وته‌م: هه‌ر ده‌قێكی یاسایی یان بڕیارێك كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكۆك بێت كاری پێ ناكرێـت.
مادده‌ی شه‌شه‌م:
مادده‌ی شه‌شه‌م: وه‌زیری دارایی و ئابووریی هه‌رێم، بۆی هه‌یه، رێنمایی پێویست بۆ ئاسانكردنی جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربكات.
مادده‌ی نۆیه‌م:
مادده‌ی نۆیه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی ره سمیی ( وه‌قایعی كوردستان)ه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت.
مادده‌ی پێنجه‌م:
مادده‌ی پێنجه‌م: بڕیاری ژماره(32) له 6/2/2003 كه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی هه‌رێمی كوردستان ـ عیراقه‌وه ده‌رچووه، هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه.
مادده‌ی هه‌شته‌م:
مادده‌ی هه‌شته‌م: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كانیش حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی ده‌یه‌م:
مادده‌ی ده‌یه‌م: پێویسته له سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.