أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی بیست ویه‌كه‌م:
مادده‌ی بیست ویه‌كه‌م: ئه‌م یاساسه، له‌رۆژی ده‌رچواندنیه‌وه جێبه‌جێ ده‌كری َو، له رۆژنامه‌ی فه‌رمیی (وه‌قائعی كوردستان)دا بڵاوده‌كرێته‌وه.
ماده‌ی یه‌كه‌م
ماده‌ی یه‌كه‌م: حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ئه‌مانه ده‌گرێته‌وه: یه‌كه‌م: وه‌زیره‌كان و ئه‌وانه‌ی له پله‌ی وه‌زیردان. دووه‌م: تێكرای كارمه‌ندانی ده‌ستگا و فه‌رمانگه‌كانی هه‌رێم.
مادده‌ی یانزده‌یه‌م
مادده‌ی یانزده‌یه‌م: به وه‌فد چوو ده‌رماڵه‌ی ده‌كه‌وێ ئه‌گه‌ر له ماوه‌ی به وه‌فدچوونیدا تووشی پێشهاتێك بوو سوچ له‌و نه‌بوو، به مه‌رجێگ له لایه‌نێكی ره‌سمی تایبه‌تمه‌نده‌وه ئه‌مه بسه‌لمێنێ، ته‌واوی ئه‌وه‌ی كه ده‌یكه‌وێ (الاستحقاق) سه‌رف ده‌كرێ تا ئه‌و كاته‌ی ده‌گه‌رێته‌وه باره‌گای وه‌زیفه‌كه‌ی.
مادده‌ی هه‌ژده‌م:
مادده‌ی هه‌ژده‌م: ئه‌نجومه‌ن، بۆی هه‌یه، رێنمایی پێویست ده‌ربچوێنێ بۆ به‌ئاسانی جێیه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه.
مادده‌ی نۆزده‌م:
مادده‌ی نۆزده‌م: هه‌ر ده‌قێكی یاسا، یان بڕیار، له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا نه‌گونجێ، كاری پێ ناكرێ.
مادده‌ی بیسته‌م:
مادده‌ی بیسته‌م: پێویسته له سه‌ر وه‌زیره پێوه‌ندیداره‌كان، فه‌رمانه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی چواره‌م
مادده‌ی چواره‌م: لیژنه دوای وه‌رگرتنی بریاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران مافی خواستن (استعاره)ی فه‌رمانبه‌رانی بۆ ماوه‌یه‌ك كه له دوو ساڵ كه‌متر نه‌بێ و ده‌شێ بۆ یه‌ك جار نوێ بكرێته‌وه.
مادده‌ی پێنجه‌م
مادده‌ی پێنجه‌م: ئه‌م یاسایه له 1/1/2000ه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێ و له رۆژنامه‌ی ره‌سمیشدا بڵاو ده‌كرێته‌وه.
مادده‌ی سێیه‌م
مادده‌ی سێیه‌م: مادده‌ی چواره‌م هه‌موار ده‌كرێ و ئه‌م بڕگه‌یه‌ی خواره‌وه‌ی ده‌خرێته سه‌ر و ده‌بێ به بڕگه‌ی (2) و، ئه‌م بڕگه (2)وه‌ی ئێستاشی ده‌بێته بڕگه‌ی (3)ی مادده‌كه. 2) نووسینگه‌ی بریكاری وه‌زاره‌ت: به‌رێوه‌به‌رێك هه‌ڵی ده‌سورێنێ كه بڕوانامه‌ی زانكۆی له یاسادا هه‌بێ.
مادده‌ی پێنجه‌م
مادده‌ی پێنجه‌م: لیژنه به لایه‌نی كه‌مه‌وه مانگی جارێك كۆ ده‌بێته‌وه بۆ دركردنی بڕیاری پێویست له باره‌ی ئه‌وه كێشانه‌ی په‌یوه‌ندیان به یانه‌سیبه‌كه‌وه هه‌یه.
مادده‌ی یازده‌یه‌م
مادده‌ی یازده‌یه‌م: حیسابه ساڵانه‌ی لیژنه ده‌كه‌وێته ژێ ركێفی پشكنین و چاودێری داراییه‌وه به پێی یاسا.
مادده‌ی نۆیه‌م
مادده‌ی نۆیه‌م: لیژنه بووجه‌یه‌كی تایبه‌تی بۆ خۆی داده‌نێ كه داهات و مه‌سره‌فی بۆ ماوه‌ی سالێكی ته‌واو كه له 1/كانوونی دووه‌مه‌وه ده‌ست پێده‌كا و له 31/ كانوونی یه‌كه‌مدا كۆتایی دێ دیاری ده‌كا و له دوا سه‌لماندنییه‌وه له لایه‌ن وه‌زیری داراییه‌وه كاری پێده‌كرێ.
مادده‌ی دوازده‌یه‌م
مادده‌ی دوازده‌یه‌م: لیژنه ده‌بێ له ماوه‌ی سێ مانگ له رۆژی كۆتایی هاتنی هه‌ر سالێكی داراییه‌وه راپۆرتی ئه‌و چاودێره ژمێریاریه بدا به وه‌زراه‌تی دارایی كه به حیسابی ئه‌و ساڵه‌دا چۆته‌وه له‌گه‌ڵ راپۆرتی ساڵانه‌ی له باره‌ی كاره‌كانی لیژنه‌وه له‌و ساڵه داراییه‌دا.
مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م
مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م: سه‌رۆك فه‌رمانگه‌ی یه‌كه‌ی خه‌رج كردن، كه له پێشكه‌ش كردنی حیسابی كۆتایی ساڵی 2010ی فه‌رمانگه‌كه‌ی دوا ده‌كه‌وێت، پاش كار پێ كردنی ئه‌م یاسایه، به گوێره‌ی رێكاری یاسایی و رێنمایی كار پێ كرا‌و، ره‌وانه‌ی لێكۆڵینه‌وه ده‌كرێت.
مادده‌ی بیست و سێیه‌م
مادده‌ی بیست و سێیه‌م: هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كان و ئه‌و فه‌رمانگانه‌ی گرێدراوی وه‌زاره‌ت نین ئه‌ركی دابه‌ش كردنی خه‌رجی وه‌گه‌ڕخستن و وه‌به‌رهێنان به سه‌ر پارێزگاكانی هه‌رێمدا ده‌گرنه ئه‌ستۆ، به ره‌چاو كردنی چڕیی دانیشتووانی هه‌ر پارێزگایه‌ك و ئه‌و ناوچانه‌ی پتر زه‌ره‌رمه‌ندن، دوای لادانی خه‌رجییه‌كانی ناوه‌ندی وه‌زاره‌ت.
مادده‌ی بیست و دووه‌م
مادده‌ی بیست و دووه‌م: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پێش قه‌رزكردنی هه‌ر بڕێك ره‌زامه‌ندی په‌رله‌مان وه‌ربگرێت له‌گه‌ڵ ئاشكراكردنی (بیان) ئه‌و پڕۆژانه‌ی كه بۆیان ته‌رخانكراوه.
مادده‌ی بیست و چواره‌م
مادده‌ی بیست و چواره‌م: یه‌ك خستنی بودجه‌ی تێكڕای ئه‌و ده‌زگایانه‌ی كه تا مانگی تشرینی دووه‌می ساڵی دارایی 2011 یه‌كیان نه‌گرتۆته‌وه، له حاڵه‌تی پابه‌ند نه‌بوونیش به واده‌ی دیاری كرا‌و خه‌رج كردنی بودجه‌ی ئه‌و ده‌زگایانه راده‌گیرێت جگه له مووچه‌كان.
مادده‌ی سی و دوو
مادده‌ی سی و دوو: حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پابه‌ند ده‌بێت به ئه‌نجام نه‌دانی گواستنه‌وه له بودجه‌ی وه‌به‌رهێنان بۆ سه‌ر بودجه‌ی وه‌گه‌ڕخستن.
مادده‌ی حه‌وته‌م:
مادده‌ی حه‌وته‌م: ئه‌نجومه‌نی به‌رێوه‌بردنی ده‌سه‌ڵاتی باڵا له ده‌زگادا له مانه پێك دێ. 1. سه‌رۆكی ده‌زگا- سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن. 2. به‌رێوه‌به‌ری گشتی ده‌زگا- جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن. 3. سه‌رۆكی ئه‌ركان له وه‌زاره‌تی كاروباری (پێشمه‌رگه) – نوێنه‌ری وه‌زاره‌ت. 4. به‌رێوه‌به‌ری گشتی دارایی- نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی دارایی. 5. به‌رێوه‌به‌ری گشتی گه‌شه پێدان و ئاوه‌دانكاری- نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی گه‌شه پێدان و ئاوه‌دانكاری. 6. به‌رێوه‌به‌ری گشتی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی- نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی. 7. ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران سێ پسپۆر بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ داده‌مه‌زرێنێ و بۆی هه‌یه تازه‌ش بكرێته‌وه بۆ ئه‌وانه‌ی كه خاوه‌نی رابردوێكی شه‌ره‌ف مه‌ندانه‌ی تێكۆشانن و به به‌شداری به‌رچاویان له جوڵانه‌وه‌كه‌دا هه‌یه.
مادده‌ی سی و یه‌ك
مادده‌ی سی و یه‌ك: دانه‌مه‌زراندنی هیچ وه‌زیفه‌یه‌كی سه‌ركردایه‌تی (له به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به سه‌ره‌وه) ئه‌گه‌ر له یاسای وه‌زاره‌ت یان لایه‌نی نه‌به‌ستراو به وه‌زاره‌ت یان په‌یكه‌ری رێكخستنیدا پله نه‌بێت.