أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی سێیه‌م:
مادده‌ی سێیه‌م: هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت، ناخرێته به‌ركار.
مادده‌ی چواره‌م:
مادده‌ی چواره‌م: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه به‌ر كار.
مادده‌ی پێنجه‌م:
مادده‌ی پێنجه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاو كردنه‌وه‌ی له (وه‌قایعی كوردستان) داده‌خرێته به‌ركار.
مادده‌ی یه‌كه‌م
مادده‌ی یه‌كه‌م: یاسای ژماره (9)ی ساڵی 2004 كه تایبه‌ت به دابرَینی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی به‌رگریی شارستانی له وه‌زاره‌تی ناوخۆ‌و لكاندنیان به وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزاره‌وه – ئیلغا ده‌كرێت .
مادده‌ی دووه‌م
مادده‌ی دووه‌م: به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی به‌رگریی شارستانی دووباره به وه‌زاره‌تی ناوخۆوه ده‌به‌سترێنه‌وه‌و ده‌كه‌ونه‌وه ناو پێكهاته‌كانی ئه‌و وه‌زاره‌ته‌وه.
مادده‌ی سێیه‌م
مادده‌ی سێیه‌م: هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت، ناخرێته به‌ركار.
مادده‌ی ده‌یه‌م:
مادده‌ی ده‌یه‌م: یه‌كه‌م: خزمه‌تی پێشمه‌رگه له ریزه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازیی كوردستان یان له رێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌ر له ده‌رچوونی ئه‌م یاسایه به خزمه‌ت بۆ هه‌موو مه‌به‌سته‌كانی خانه‌نشینی و سه‌رمووچه‌ی و پله‌پێدان و به‌رزكردنه‌وه و مۆڵه‌ت بۆ ئه‌وانه‌ی به‌رده‌وامن له خزمه‌ت داده‌نرێ به مه‌رجێك خزمه‌ته‌كه‌یان له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌ی گشتی په‌سند ده‌كرێ و له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه حیساب ده‌كرێ. دووه‌م : ماوه‌ی ئه‌و خزمه‌ته‌ی كه پێشمه‌رگه پێشی 5/3/1991 یان ئه‌وه‌ی له مه‌یدانی جه‌نگدا یاخود له ناوچه‌ی جم وجۆلی سه‌ربازی به‌سه‌ری بردبێ كه هێزه‌كان و كه‌رته هاوبه‌شه‌كان به فه‌رمانی وه‌زیر ده‌ست نیشان ده‌كرێن به خزمه‌تێكی دوو چه‌ندانه بۆ مه‌به‌ستی خانه‌نشینی بۆ حیساب ده‌كرێ.
مادده‌ی یازده‌هه‌م:
مادده‌ی یازده‌هه‌م: ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه‌یه‌ك دامه‌زرا یا گۆیزرایه‌وه بۆ وه‌زیفه‌یه‌كی تر، مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه خزمه‌ته‌كه‌ی بخاته سه‌روه‌زیفه نوێیه‌كه‌ی بۆ هه‌موو مه‌به‌سته‌كان و پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌ش قه‌بوول ناكری ته‌نیا له حاڵه‌تی خانه‌نشین كردنی نه‌بێ و ئه‌مه‌ش به پێی یاسا ده‌بێت. یه‌كه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه به ره‌زامه‌ندیی فه‌رمانده‌ی گشتی یا ئه‌وه‌ی ده‌سته‌ڵاتی پێ ده‌دات، گرێبه‌ست له‌گه‌لأ ئاره‌زوومه‌ندانی خۆبه‌خش كردن‌دا بكات بۆ كاركردن وه‌ك ئه‌فسه‌ر له‌ناو هێزه‌كانی پێشمه‌رگه (زێره‌ڤانی هه‌رێم) له كاتی پێویستی و به‌پێی پێویستی و پسپۆڕی. دووه‌م: له‌سه‌ر پێشِنیاری وه‌زیر وبه‌ره‌زامه‌ندی فه‌رمانده‌ی گشتی پایه ده‌درێته ئه‌وانه‌ی حوكمی برگه‌ی (یه‌كه‌م)ی سه‌ره‌وه ده‌یان گرێته‌وه.
مادده‌ی سێزده‌م:
مادده‌ی سێزده‌م: یه‌كه‌م: ماوه‌ی گرێبه‌ستی بۆ ئه‌فسه‌ران (10) ده ساڵه وده‌شێ به ره‌زامه‌ندیی وه‌زیر (3) سێ سالأ بۆ هه‌رجارێك درێژ بكرێته‌وه. دووه‌م: ئه‌فسه‌ر له خزمه‌تی پێشمه‌رگه (زێره‌ڤانی هه‌رێم) دوای ته‌واوكردنی ماوه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی كار كه‌نار ده‌كرێ. سێیه‌م: وزیر بۆی هه‌یه ماوه‌ی گریبه‌ستی ئه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له‌م مادده‌یه‌دا ده‌یان گرێته‌وه له حاله‌تی جه‌نگ و باری نا كاوی و جاڕدانی شه‌ڕ درێژبكاته‌وه.
ماده‌ی چوارده‌م:
ماده‌ی چوارده‌م: فه‌رمانده‌ی گشتی له‌سه‌ر پێشنیاری وه‌زیر بۆی هه‌یه گرێبه‌ستی ئه‌فسه‌ر هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه ئه‌گه‌ر ده‌ركه‌وت پابه‌ند نیه به دابونه‌ریت ودیسپلینی خزمه‌تی پێشمه‌رگه (زێڕه‌ڤانی هه‌رێم)، ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر بڕیاری ئه‌نجومه‌نی لێكۆڵینه‌وه‌كه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌و پێك هاتبێت له‌سه‌ر راسپارده‌ی به‌رپرسه‌كانی به زنجیره‌ی به‌رپرسیه‌تی.
ماده‌ی پازده‌م:
ماده‌ی پازده‌م: یه‌كه‌م: ده‌كرێ ئه‌فسه‌ر ئینتیداب بكرێ به ره‌زامه‌ندی فه‌رمانده‌ی گشتی بۆ خزمه‌تكردن له ده‌ره‌وه‌ی (پێشمه‌رگایه‌تی ـزێڕه‌ڤانی هه‌رێم) بۆ ماوه‌یه‌ك له (3) سێ سالأ ڕه‌ت نه‌كات و قابیلی درێژكردنه‌وه‌یه بۆ یه‌ك جار. دووه‌م: ده‌شێ خۆبه‌خش به‌ره‌زامه‌ندی وه‌زیر ئینتیداب بكرێ بۆ ده‌ره‌وه‌ی ( پێشمه‌رگایه‌تیـ زێره‌ڤانی هه‌رێم) بۆ ماوه‌یه‌ك له (3)سێ سالأ ڕه‌ت نه‌كات و قابیلی درێژكردنه‌وه‌یه بۆ یه‌ك جار. سێیه‌م: (پێشمه‌رگه ـ زێره‌ڤانی هه‌رێم)ی ئینتیدابكراو ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ وه‌زیفه‌ی( پێشمه‌رگایه‌تی = زێره‌ڤانی هه‌رێم) دوای ته‌واوبوونی ماوه‌ی ئینتیدابه‌كه‌ی یاخود له كاتێك پێویستیان پێی بێت.
مادده‌ی شازده‌م:
مادده‌ی شازده‌م: یه‌كه‌م: ماوه‌ی خزمه‌تكردنی (پێشمه‌رگه ـ زێره‌ڤانی هه‌رێم)ی ئینتیدابكراو بۆ ده‌ره‌وه‌ی ریزه‌كانی (پێشمه‌رگه ـ زێره‌ڤانی هه‌رێم) به خزمه‌تی سه‌ربازی ده‌ژمێردری و له كاتی بوونی مه‌رجی به‌رزكردنه‌وه و شایانی ئه‌و به‌رزكردنه‌وه‌یه بێت، به‌رز ده‌كرێته‌وه. دووه‌م: مووچه وده‌رماڵه‌ی(پێشمه‌رگه ـ زێره‌ڤانی هه‌رێم)ی ئینتیدابكراو له‌و لایه‌نه ده‌درێ كه بۆی ئینتیدابكراوه وله كاتی ئه‌و ئینتیداب كردنه‌دا حوكمه گشتییه‌كانی ئینتدابی به سه‌ردا ده‌سه‌پێنرێ.
مادده‌ی حه‌ڤده‌م:
مادده‌ی حه‌ڤده‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه ئه‌فسه‌ر بخاته سه‌ر نیوه مووچه بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراو له‌سه‌ر یه‌كێك له‌م هۆیانه‌ی خواره‌وه: یه‌كه‌م: گه‌ر به‌د ڕه‌وشت بوو به‌پێی ئه‌و راپۆرتانه‌ی به‌رپرسه‌كانی به زنجیره له‌سه‌ریان نووسیوه. دووه‌م: گه‌ر نه‌یتوانی كاره‌كانی له به‌ر بێ شیاوی جێبه‌جێ بكات ئه‌مه‌ش به پێی ئه‌و ڕاپۆرتانه ده‌بێ كه به‌رپرسانی به زنجیره له‌سه‌ری به‌رزده‌كه‌نه‌وه. سێیه‌م: سه‌رنه‌كه‌وتنی له یه‌كێك له ده‌وره حه‌تمیه‌كان یان بنه‌ره‌تیه‌كان له سنفه‌كه‌ی خۆیدا.
مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م:
مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م: 1. كاروباری لقی سه‌ندیكا له لایه‌ن لیژنه‌ی لقی پارێزگاوه به‌رێوه ده‌چێت و نوێنه‌رایه‌تی سه‌ندیكا ده‌كات له‌وێدا. 2. لیژنه‌ی لق له سه‌رۆك و چوار ئه‌ندام پێك دێت كه ئه‌ندامانی لق هه‌ڵیان ده‌بژێرن، به مه‌رجێك له‌و هونه‌رمه‌ندانه بن كه له‌و پارێزگایه‌دا خه‌ریكی پیشه‌كه‌یانن و هه‌ڵبژاردنه‌كه‌شیان هه‌ر پێنج ساڵ جارێك به رێگه‌ی ده‌نگدانی نهێنییه‌وه ده‌بێت و لیژنه‌كه‌ش له نێوان ئه‌ندامه‌كانی، سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆك و سكرتێر و ئه‌مینداری سه‌ندوق هه‌ڵده‌بژێرێ. 3. بۆ كۆبوونه‌وه‌ی گشتی ده‌سته‌ی لقه‌كان هه‌مان كار و ئیجرائاتی تایبه‌ت به كۆبوونه‌وه‌كانی ده‌سته‌ی هۆبه‌كان په‌یره و ده‌كرێن و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی هه‌یه داواكاری وازهێنانی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی لق قه‌بووڵ بكات و هی دیكه‌یان له جێی هه‌ڵبژێرێ بۆ ئه‌و ماوه‌یه‌ی له ده‌وره‌كه ماوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها پركردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییانه‌ی كه له لیژنه‌كه‌دا روو ده‌ده‌ن.
مادده‌ی بیست و دووه‌م:
مادده‌ی بیست و دووه‌م: لیژنه‌ی لق ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیانه‌ی خواره‌وه هه‌یه: 1. جێبه‌جێ كردنی بڕیاره‌كانی ده‌سته‌ی گشتی و ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا. 2. دامه‌زراندنی كارمه‌ندانی لق و ده‌ستنیشان كردنی مووچه‌یان، دوای ئه‌وه‌ی كه ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا وه‌رده‌گرێ. 3. ده‌ست بژێر كردنی ئه‌و كه‌سه‌ی نوێنه‌رایه‌تی سه‌ندیكا ده‌كات له لیژنه‌ی ره‌سمی و ناره‌سمییه‌كانی له پارێزگادا. 4. پێشكه‌ش كردنی پێشنیاز و راسپارده‌ی تایبه‌ت به كاروباری لق به ئه‌نجومه‌ن، تاكو بڕیاریان له باره‌یه‌وه له‌سه‌ر بدات. 5. خه‌رج كردنی مه‌سره‌فی پێویست بۆ كار‌و باری لق له چوارچێوه‌ی بودجه‌دا. 6. پێكه‌وه‌نانی لیژنه‌یه‌ك بۆ به‌دیهێنانی مه‌به‌سته‌كانی سه‌ندیكا. 7. به‌كار هێنانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی كه ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا به پێی ئه‌م یاسایه پێی ده‌دا.
مادده‌ی بیست و سێیه‌م:
مادده‌ی بیست و سێیه‌م: نابێ ئه‌ندامێتی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا و ئه‌ندامێتی لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی (ئینزیبات) یاخود هه‌ر لیژنه‌یه‌كی دیكه به‌یه‌كه‌وه كۆ بكرێته‌وه.
مادده‌ی بیست و چواره‌م:
مادده‌ی بیست و چواره‌م: ئه‌گه‌ر ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌ن یان لیژنه هه‌ڵبژێردراوه‌كانی دیكه سێ جار له دوای یه‌ك له كۆبوونه‌وه‌كانی به‌بێ عوزری مه‌شروع ئاماده نه‌بوو، پێویسته ئه‌نجومه‌ن بریاری خۆی بدات و به وازهێنه‌ری دابنێت.
مادده‌ی بیست و پێنجه‌م:
مادده‌ی بیست و پێنجه‌م: ئه‌گه‌ر پایه‌ی نه‌قیب چۆڵ بوو، جا به‌هه‌ر هۆیه‌ك بێت ئه‌وا جێگره‌كه‌ی شوێنی ده‌گرێته‌وه بۆ ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه ماوه و ئه‌گه‌ر جێگری نه‌قیبیش شوێنی چۆڵ بوو، ئه‌وا له‌م باره‌دا سكرتێر جێی نه‌قیب ده‌گرێته‌وه.
مادده‌ی بیست و شه‌شه‌م:
مادده‌ی بیست و شه‌شه‌م: ئه‌گه‌ر یه‌كێك له شوێنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ك چۆڵ بوو، ئه‌وا ئه‌ندامێك له پێنج ئه‌ندامه ئه‌سلییه‌كان به رێگه‌ی ده‌نگدانی نهێنی جێی ده‌گرێته‌وه، ئینجا شوێنی ئه‌وه‌ی دواییان، ئه‌ندامێك له ئه‌ندامانی یه‌ده‌گ (ئیحتیا‌ت) كه زۆرترین ده‌نگی وه‌رگرتبێ ده‌چێته جێی.
مادده‌ی بیست و حه‌وته‌م:
مادده‌ی بیست و حه‌وته‌م: 1. هه‌رگیز نابێ كه‌س ده‌ست بداته ئه‌م پیشه‌یه، ته‌نیا ئه‌ندامانی سه‌ندیكا و به‌شدار بوانی نه‌بێت. 2. ئه‌ندامانی سه‌ندیكا و به‌شداربوانی نابێ ده‌ست بده‌نه ئه‌م پیشه‌یه ته‌نیا دوای ئه‌وه نه‌بێ كه هه‌موو ئه‌ركه بڕیار له‌سه‌ر دراوه‌كانی كه له‌م یاسایه‌دا هاتوون جێ به‌جێ ده‌كه‌ن. 3. هونه‌رمه‌ندی سه‌ر به فه‌رمانگه‌یه‌كی ره‌سمی یا نیمچه ره‌سمی بۆی هه‌یه له ده‌ره‌وه‌ی كاتی ده‌وامی ره‌سمی دا پیشه‌كه‌ی خۆی ده‌ست بداتێ، به مه‌رجێك هه‌موو ئه‌ركه‌كانی سه‌ر شانی به پێی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ كردبێت. 4. فه‌رمانگه ره‌سمی و نیمچه ره‌سمییه‌كانی ده‌وڵه‌ت و ده‌زگا هونه‌رییه‌كان بۆیان نییه هیچ هونه‌رمه‌ندێك له لای خۆیان دابمه‌زرێنن، ته‌نیا دوای هێنانی نوسراوی پشتگیری سه‌ندیكا nه‌بێت. 5. پێویسته له‌سه‌ر هه‌موو فه‌رمانگایه‌كی ره‌سمی یان ده‌زگایه‌ك كه هونه‌رمه‌ندێكی له لای خۆی دامه‌زراند، وێنه‌یه‌ك له فه‌رمانی دامه‌زراندنه‌كه‌ی بۆ سه‌ندیكا بنێرێت.