أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مادده‌ی یه‌كه‌م: مادده‌ی دووه‌می یاساكه هه‌موار ده‌كرێت و، به‌م شێوه‌یه‌ی دادێ ده‌خوێندرێته‌وه: ئه‌كادیمیای كوردی خاوه‌ن كه‌سایه‌تییه‌كی سه‌ربه‌خۆی مه‌عنه‌وییه و یه‌كێكه له چاوگه باڵاكان له‌هه‌موو شتێكی په‌یوه‌ندیی به زمانی كوردی و شێوه‌زاره‌كانی و پاراستن و ده‌وڵه‌مه‌ند كردنییه‌وه هه‌بێ، به مه‌به‌ستی گه‌یشتن به زمانێكی یه‌كگرتووی فه‌رمی.
مادده‌ی دووه‌م:
مادده‌ی دووه‌م: مادده‌ی چواره‌می یاساكه هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و ئه‌مه‌ی دادێ جێی ده‌گرێته‌وه: مادده‌ی چواره‌م: ئه‌كادیمیا كار بۆ به‌جێ گه‌یاندنی ئه‌م ئامانجانه‌ی دادێ ده‌كات: یه‌كه‌م: پاراستنی زمانی كوردی و كار كردن بۆ ئاماده كردنی توێژینه‌وه، كه ره‌نگه زه‌مینه‌ی گونجاو بۆ یه‌كخستنی زاراوه‌كانی به سوود وه‌رگرتن له شێوه‌زاره‌كانی بخولقێنێ. دووه‌م: به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی توێژینه‌وه‌ی كوردی بۆ هاوشان رۆیشتن له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنی زانستی و كولتووری. سێیه‌م: زیندوو كردنه‌وه‌ی كولتووری كورد له زانست و وێژه و هونه‌ر و پیشان دانی رۆڵی زانایانی كورد تێیدا. چواره‌م: بایه‌خ دان به لێكۆڵینه‌وه له مێژووی كورد و كوردستان و شارستانیه‌ته‌كه‌ی. پێنجه‌م: وردبوونه‌وه له ناونیشانی تابلۆی شه‌قامه گشتییه‌كانی شار و شارۆچكه‌كان و ناوی قوتابخانه‌كان و شوێنه‌كانی خوداپه‌رستی و نووسینگه و شوێنانی بازرگانی و نابازرگانی له رووی زمانه‌وه و راسپاردن به دووباره ناونانه‌وه‌یان به ناوی ناودارانی كوردستان و هێماكانی و ئاگادار كردنه‌وه‌ی لایه‌نانی په‌یوه‌ندیدار بۆ گرتنه‌به‌ری ئه‌وه‌ی پێویسته له‌باره‌یانه‌وه. شه‌شه‌م: گرێدانی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌كادیمیاكانی زانستی و زانكۆكان و ناوه‌نده‌كانی توێژینه‌وه‌ی زانستی و به‌تین كردن و به‌هێز كردنی له ناوه‌وه‌ی هه‌رێم و ده‌ره‌وه‌یدا. حه‌وته‌م: كار كردن بۆ ده‌وڵه‌مه‌ند كردنی ده‌سته‌واژه‌كان و یه‌كخستنیان له پرۆگرامه‌كانی په‌روه‌رده و فێركردن به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده.
مادده‌ی بیست و نۆیه‌م
مادده‌ی بیست و نۆیه‌م: ئه‌ندام ده‌بێ ئه‌م مه‌رجانه‌ی لێ بێته دی: 1. ده‌بێ هاولاتی هه‌رێم بێ و تێیدا نیشته‌جێ بێ. 2. به تاوانێكی ناسیاسی یان كه‌تنێكی ئابروبه‌ر حوكم نه‌درابێ. 3. ده‌بێ خودان بڕوانامه‌یه‌كی هونه‌ری بێ له كۆلێج یا په‌یمانگایه‌كی هونه‌ری كه به ره‌سمی دانی پێدانرابێت. یان به‌ڵگه نامه‌یه‌كی هونه‌ری له باره‌ی پسپۆریه‌كه‌ی له په‌یمانگایه‌كی هونه‌ری كه به ره‌سمی دانی پیدانرابێ پێشكه‌ش بكا به مه‌رجێك ماوه‌ی خوێندنی له‌م په‌یمانگایه له دوو ساڵی به‌رده‌وام كه‌متر نه‌بێ له‌گه‌ڵ كاركردنی هونه‌ری له یه‌كێك له رێكخراوه جه‌ماوه‌ریه‌كاندا له بواری پسپۆریه‌كه‌یدا بۆ ماوه‌یه‌ك كه له دوو ساڵ كه‌متر نه‌بوبێت لایه‌نێكی پسپۆر پشتگیری بكات. 4. یاخود ئه‌و كاره هونه‌ریییه‌ی به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام كردبێت كه ئه‌م یاسایه بڕیاری له‌سه‌ر داوه. بۆ ماوه‌یه‌ك له پێنج ساڵ كه‌متر نه‌بێت و لایه‌نێكی ره‌سمی یان ئه‌هلی تایبه‌تمه‌ند پشتگیری بكات.
مادده‌ی سی یه‌م
مادده‌ی سی یه‌م: ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا بۆی هه‌یه مۆڵه‌تی ئیش كردن به ئه‌ندام له بواری پیشه‌كه‌ی له حیسابی تایبه‌تی خۆی یان بۆ كۆمپانیاكان بدات، ئه‌وه‌ش به پیی هه‌ڵ و مه‌رجی وا ده‌بێت كه ئه‌نجومه‌ن دوای وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی وه‌زیر ده‌ری ده‌چوێنێ، به مه‌رجێك ئه‌مه له‌گه‌ڵ یاساكان و پێره‌وه ره‌چاو كراوه‌كاندا هاودژ نه‌بێت.
مادده‌ی سی و یه‌كه‌م
مادده‌ی سی و یه‌كه‌م: دارایی سه‌ندیكا له مانه‌ی خواره‌وه پێك دێت: 1. ره‌سمی چوونه پاڵ سه‌ندیكای ئه‌ندامه كاراكان شه‌ست دیناره، بۆ به‌شدار بووانیش، بیست دیناره. 2. ره‌سمی به‌شدار بوونی ساڵانه‌ی ئه‌ندامه كاراكان په‌نجا دیناره بۆ به‌شدار بووانیش پانزده دیناره. 3. ره‌سمی كردنه‌وه‌ی پێشانگای ئه‌هلی و پێشاندانی شانۆگه‌ری و ئاهه‌نگی هونه‌ری و ئه‌مه‌ش به رێنمایی تایبه‌تی راده‌یه‌كی بۆ داده‌نرێت، به مه‌رجێك له سه‌د دینار پترنه‌بێت. 4. ئه‌و یارمه‌تییانه‌ی كه لایه‌نی ره‌سمی و هی دیكه به‌شداریی تێدا ده‌كه‌ن. 5. ده‌سكه‌وتی ئاهه‌نگ و پیتاكی گشتی كه سه‌ندیكا ئه‌نجامی ده‌دا. 6. قازانجی ئه‌و پرۆژانه‌ی كه سه‌ندیكا بونیادیان ده‌نێ. 7. قازانجی چاپه‌مه‌نییه‌كانی سه‌ندیكا. 8. ئه‌و كرێیه‌ی كه ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا بڕیاری له‌سه‌ر ده‌دات له كاتی ناوبژی كردن دا (التحكیم). 9. كرێی پشتگیری كردنی شیاوی كارمه‌ندانی سه‌ندیكا و ئه‌و شایه‌تمانیانه‌ی كه ده‌ری ده‌كات. 10. پیتاك و به‌خششه‌كان.
مادده‌ی سی و دووه‌م
مادده‌ی سی و دووه‌م: پاره به ناوی سه‌ندیكا له بانكه‌كان داده‌نرێ و فه‌رمانی خه‌رج كردن و دانان له لایه‌ن نه‌قیب و ئه‌مینداری كاروباری دارایی كه‌فاله‌تكراو ئیمزا ده‌كرێت به پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه ئه‌نجومه‌ن پێیانی داوه.
مادده‌ی سی و سێ یه‌م
مادده‌ی سی و سێ یه‌م: ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا پشتگیری شیاوی ئه‌ندام ده‌كات له رووی داراییه‌وه له‌م دوو باره‌دا: 1. له‌و كاته‌ی كه ئه‌ندام كه‌فاله‌تی دارایی هاوسه‌ر و منداڵ و دایك و باوكی و براكانی بكات. 2. له‌و كاته‌ی كه‌فاله‌تی دارایی خه‌ڵكی دیكه بكات به مه‌رجێك له پێنج هه‌زار دینار پتر نه‌بێت.
مادده‌ی سی و چواره‌م
مادده‌ی سی و چواره‌م: هه‌ر كه‌سێك له وانه‌ی ئه‌ندام نه‌بن له سه‌ندیكا یا قه‌ده‌غه كرابن له ئیش كردن و ئه‌و پیشه یه ده‌ست بداتێ، ئه‌وا سزا ده‌درێت به غه‌رامه‌یه‌كی وا كه له پێنج سه‌د دینار پتر نه‌بێت، ئه‌وه‌ش ئه‌و كه‌سه ناگرێته‌وه كه پیشه‌كه‌ی له یه‌كێك له رێكخراوه جه‌ماوه‌رییه‌كان دا ده‌ست بداتێ.
مادده‌ی سی و پێنجه‌م
مادده‌ی سی و پێنجه‌م: ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌ی بڕیار بدات له‌سه‌ر یارمه‌تی دانی دارایی به هونه‌رمه‌ند به شێوه‌ی به‌خشین (منحه) یاخود قه‌رز، به پێی ئه‌و رێنماییانه‌ی كه ده‌ری ده‌چوێنێ له‌م بارانه‌ی خواره‌وه: 1. ئه‌گه‌ر خۆی یان یه‌كێك له دایك و باوكی (اصوله) یان منداڵه‌كانی (فروعه) یاخود هاوسه‌ری تووشی نه‌خۆشییه‌كی وا بوون پێویست به چاره‌یه‌كی تایبه‌تی بكات. ئه‌مه‌ش ده‌بێ به راپۆرتی لیژنه‌یه‌كی ره‌سمی پزیشكی پشتگیری بكرێت. 2. ئه‌گه‌ر تووشی رووداوێك بوو كه به شێوه‌یه‌كی كاتی له پیشه‌كه‌ی خۆی بخات. 3. ئه‌گه‌ر تووشی كاره‌ساتێك بوو و زیانی دارایی لێ كه‌وت كه له توانای خۆیدا نه‌بێت.
مادده‌ی سی و شه‌شه‌م
مادده‌ی سی و شه‌شه‌م: ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه ئه‌مانه بكات: 1. ده‌رهێنانی پێره‌و و رینمایی بۆ ئاسان كردنی جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه. 2. پێشنیاز و ئاماده كردنی پرۆژه یاسای خانه‌نشینی هونه‌رمه‌ندان.
مادده‌ی پێنجه‌م:
مادده‌ی پێنجه‌م: 1-هه‌ر هاوڵاتییه‌كی عیراقی نبشته‌جێی هه‌رێم كه بیه‌وێ چاپكراوێكی خووله‌كی ده‌ربكا ده‌بێ داخوازییه‌ك پێشكه‌ش به وه‌زیری رۆشه‌مبیری بكا تیایدا ناوی خۆی و ناوی سه‌رۆكی نووسین و ناوی چاپكروه‌كه و زمانه‌كه‌ی دیاری بكا. 2-وه‌زیر ده‌بێ له ماوه‌ی (30) رۆژدا له رۆژی تۆمار كردنی داخوازیه‌كه‌وه له لای وه‌زاره‌ت بڕیاری خۆی له باره‌یه‌وه بدا. 3-ئه‌گه‌ر وه‌زیر له ماوه‌یه‌ی برگه‌ی (2)دا بڕیاری خۆی نه‌دا چاپكراوه خوله‌كییه‌كه له رووی یاساییه‌وه به رێپێدراو داده‌نرێ. 4-له حاڵه‌تی ره‌ت كردنه‌وه‌ی داخوازیه‌كه‌دا خاوه‌نی داخوازییه ره‌تكراوه‌كه بۆی هه‌یه له ماوه‌ی ده رۆژدا له‌و رۆژه‌ی پێی راده‌گه‌ێنرێ له لای دادگای پێداچوونه‌وه (تمییز)ی هه‌رێم تانووت له بڕیاری وه‌زیردا بڕیاری دادگاش بن بڕ (قگعی) ده‌بێ.
مادده‌ی شه‌شه‌م:
مادده‌ی شه‌شه‌م: 1-چاپكراوی خوله‌كی له كاتی ده‌رچوونی یه‌كه‌م ژماره‌یه‌وه ده‌بێته خاوه‌نی بوون (وجود)ی لاسایی خۆی و ئه‌گه‌ر خاوه‌نه‌كه‌ی ویستی ئه‌و بوونه‌ی نه‌هێلێ، ده‌بێ به نووسین وه‌زاره‌تی لێ ئاگادار بكا و ئه‌و سا له رۆژی تۆمار كردنی ئاگادار كردنه‌وه له لای وه‌زاره‌ت بوونه یاساییه‌كه‌ی نامێنێ. 2-ده‌شێ خاوه‌نی (امتیاز) یا سه‌رۆكی نووسین یا هه‌ردووكیان بگۆردرێن به مه‌رجێ وه‌زاره‌تی لێ ئاگادار بكرێ.
مادده‌ی حه‌وته‌م:
مادده‌ی حه‌وته‌م: ده‌بێ خاوه‌نی (امتیاز)ی چاپكراوی خوله‌كی به پێی حاڵی چاپكراوه‌كه ده‌فته‌ری تۆماری یاسایی ئسوڵیی (السجلات القانونیه الاسولیه)ی سه‌لمێنراو له لایه‌ن داد نووسه‌وه رێك بخا.
مادده‌ی هه‌شته‌م:
مادده‌ی هه‌شته‌م: 1-ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێ چاپكراوی ناخوله‌كی چاپ كا ده‌بێ پێشه‌كی له لای كتێبخانه‌ی نیشتامنی هه‌رێم تۆماری بكا و دانه‌یه‌كی وه‌ك خۆی (گبق الاصل) به‌وی بسپێرێ. 2-ئه‌وه‌ی چاپكراوی ناخوله‌كی ده‌دا به چاپ كردن ده‌بێ دوای چاپكردنی چه‌ند دانه‌یه‌كی لێ بسپێرێ به كتێبخانه‌ی گشتی هه‌رێم. 3-ده‌بێ چاپكراوی خوله‌كی كه چاپ ده‌كرێ ناوای دانه‌ر یا دانه‌ر و وه‌رگێر و پێشكه‌ش كه‌ری بۆ چتپ و بڵاوكه‌ره‌وه‌ی (ناشر)و ساڵی چاپ كردنی و ئه‌و چاپخانه‌ی لێ چاپ كراوه و ژماره و رۆژ سپاردنی به كتێبخانه‌ی نیشتمانی و ژماره‌ی دانه‌كانی تێدا بێ.
مادده‌ی نۆیه‌م:
مادده‌ی نۆیه‌م: بڵاوكردنه‌وه (النشر) له‌و بابه‌تانه قه‌ده‌غه‌ن كه هانی كردنی تاوان و كاری تیرۆرستی (الارهاب) ده‌ده‌ن و رێ و شوێنی بۆ خۆش ده‌كه‌ن و تین و توانای بۆدابین ده‌كه‌ن یا جنێو و تانووت لێدان و ناو زراندنی كه‌سانیان تێدا بێ یا ده‌ستدرێژییان بۆ سه‌ر حورمه‌تی ئایین و مه‌زهه‌به‌كان و داب و نه‌ریت و سیسته‌می گشتی.
مادده‌ی ده‌یه‌م:
مادده‌ی ده‌یه‌م: خاوه‌نی (امتیاز) یا سه‌رۆكی نووسین و نووسه‌ری وتار له چاپ كراوی خوله‌كی دا‌و پێشكه‌شكه‌ری چاپكراوی نا خوله‌كی، له حاڵه‌تی سه‌رپێچی كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا، به پێی یاسا ره‌چاو كراوه‌كان ده‌كه‌ون و ه‌بر لێپرسینه‌وه‌ی یاساییه‌وه .
مادده‌ی یازده‌یه‌م:
مادده‌ی یازده‌یه‌م: 1-ئه‌و داوا (دعوی) گشتیانه‌ی له سه‌رپێچی كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌وه‌شێنه‌وه، له لایه‌ن داواكاری گشتی (الادعاء العام)و په‌سه‌ند كردن له‌لایه‌ن وه‌زیری داده‌وه ده‌كرێن، به‌ڵام ئه‌و داوا تایبه‌تیانه‌ی لێی ده‌وه‌شێنه‌وه له لایه‌ن زه‌ره‌مه‌نده‌وه ده‌كرێن. 2-ئه‌و داوایانه‌ی له بڕگه‌ی سه‌ره‌وه‌دا باس كراون نابێ دوای تێپه‌ربوونی سێ مانگ له رۆژی بلاشوكردنه‌وه وه بۆ چاپكراوی خوله‌كی و له كاتی ده‌ست كردنه‌وه به دابه‌ش كردن له چاپ كراوه نا خوله‌كیدا له لایه‌ن دادگاكانه‌وه ده‌بینرێن.
مادده‌ی دوازده‌یه‌م:
مادده‌ی دوازده‌یه‌م: 1-حوكمی دادوه‌ری به گوناهباركردنی خاوه‌نی (امتیاز)و سه‌رۆكی نووسین به پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه له چاپ كراوی خوله‌كی دا خوودی چاپكراوه‌كه ناگرێته‌وه و بوونی (وجود)ی به‌رده‌وام ده‌بێ مه‌گه‌ر خاوه‌نی (امتیاز) خۆی وه‌های حه‌ز لێنه‌بێ كه ئه‌وسا حوكمی مادده‌ی شه‌شه‌می ئه‌م یاسایه‌ی به‌سه‌ردا جێبه جێ ده‌كرێ. 2-حه‌كمی دادوه‌ری به گوناهباردنی پێشكه‌شكه‌ری چاپكراوی نا خوله‌كی بۆ چاپ خوودی چاپكراوه‌كه ده‌گرێته‌وه و تا كاتی لادانی هۆی گوناهباركردنه‌كه چاپ كراوه‌كه ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێ و بڵاوكردنه‌وه‌ی قه‌ده‌غه ده‌كرێ.
مادده‌ی دووه‌م:
مادده‌ی دووه‌م: یه‌كه‌م: رۆژنامه‌گه‌ری ئازاده‌و هیچ سانسۆرێكی له‌سه‌رنییه و ئازادیی ده‌ربڕین و بڵاوكردنه‌وه بۆ هه‌موو هاووڵاتیان ده‌سته به‌ره، له چوارچێوه‌ی رێزگرتنی ماف و ئازادییه تایبه‌تیه‌كانی تاكه‌كانء تایبه‌تمه‌ندیی ژیانیان به‌پێ ی یاساء پابه‌ند بوون به ئیتیكی رۆژنامه‌گه‌ری به‌پێی به‌لێننامه‌ی فیدراسیۆنی نێوده‌وڵه‌تیی رۆژنامه‌نووسان (ساڵی 1954 هه‌مواركراو) دووه‌م: رۆژنامه‌نووس بۆی هه‌یه له سه‌رچاوه جیاوازه‌كانه‌وه هه‌ر زانیارییه‌ك كه بایه‌خی بۆ هاوڵاتیان هه‌بێء په‌یوه‌ندییان به به‌رژه‌وه‌ندیی گشتیه‌وه بێ وه‌ده‌ست بێنێ به‌پێ ی یاسا. سێیه‌م: سه‌باره‌ت به‌و داواكارییانه‌ی ده‌خرێنه به‌رده‌م دادگا رۆژنامه‌نووس بۆی هه‌یه سه‌رچاوه‌ی زانیاری، یان ئه‌و هه‌واڵانه‌ی كه به‌ده‌ستیان دینێ نهێنیان بپارێزێ، مه‌گه‌ر دادگای تایبه‌تمه‌ند به پێچه‌وانه بڕیار بدا. چواره‌م : هه‌ر كه‌سێكی سروشتی یا مه‌عنه‌وی مافی خاوه‌ندارێتیی رۆژنامه‌ی هه‌یه و ده‌توانێ به پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ری بكا. پێنجه‌م: رۆژنامه قه‌ده‌غه ناكرێ و ده‌ستی به‌سه‌ردا ناگیرێ.
مادده‌ی سێیه‌م:
مادده‌ی سێیه‌م: ده‌ركردنی رۆژنامه پێویستی به‌م مه‌رجء رێكارانه‌ی خواره‌وه هه‌یه : یه‌كه‌م: خاوه‌ن ئیمتیاز یان دامه‌زرێنه‌ره‌كه‌ی راگه‌یاندنێك له دوو رۆژنامه‌ی رۆژانه‌ی هه‌رێم بڵاوبكاته‌وه، كه ناو و نازناو و ره‌گه‌زنامه و شوێنی نیشته‌جێبوونی خاوه‌ن ئیمتیاز یاخود، دامه‌زرێنه‌ر و ناوی رۆژنامه‌كه وئه‌و زمانه‌ی كه پێی بڵاوده‌كرێته‌وه، له‌گه‌لأ ناوی سه‌رنووسه‌ر وماوه‌ی ده‌رچوونی تێدا بنووسرێ. راگه‌یاندنه‌كه‌ش به به‌یانی ده‌ركردنی رۆژنامه داده‌نرێ. دووه‌م: ده‌شێ خاوه‌ن هه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌ك له ده‌ركردنی رۆژنامه‌كه ناڕازی بێ و بۆی هه‌یه له ماوه‌ی (30) رۆژ له مێژووی بڵاوبوونه‌وه‌ی راگه‌یاندنه‌كه‌وه له‌لای دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌كه له هه‌رێم به سیفه‌تی پێداچوونه‌وه ناڕه‌زایی تۆمار بكات و به پێچه‌وانه‌وه‌ش ده‌ركردنی رۆژنامه‌كه به په‌سندكراو داده‌نرێ. سێیه‌م: پێویسته خاوه‌ن ئیمتیاز یان دامه‌زرێنه‌ره‌كه‌ی، به‌یاننامه‌ی دامه‌زراندن پێشكه‌ش و له سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان تۆماری بكا، له‌گه‌لأ به‌ده‌رخستنی سه‌رچاوه‌ی ئه‌و لایه‌نه‌ی داراییه‌كه‌ی لێ دابین ده‌كا و سه‌ندیكاش وه‌زاره‌تی رۆشنبیریی لێ ئاگادار بكاته‌وه. چواره‌م: ئه‌و كه‌سه‌ی كه نیازی ده‌ركردنی رۆژنامه‌ی هه‌یه، ده‌بێ له ڕووی یاساییه‌وه شایسته‌یی ( ئه‌هلیه‌ت)ی ته‌واوی هه‌بێ. پێنجه‌م: نابێ له هه‌رێمدا دوو رۆژنامه به‌یه‌ك ناو ده‌ربچن. شه‌شه‌م: پێویسته خاوه‌ن ئیمتیاز یان دامه‌زرێنه‌ره‌كه له شوێنێكی دیاری رۆژنامه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی روون ناوی خۆی و سه‌رنووسه‌ر و شوێن و مێژووی ده‌رچوونی رۆژنامه‌كه و ناوی ئه‌و چابخانه‌یه‌ی كه لێی چاپ ده‌كرێ بڵاو بكاته‌وه‌و راگه‌یاندنێك له هه‌ر گۆڕانكارییه‌ك، یان هه‌مواركردنێك له‌سه‌ر ناوه‌رۆكی به‌یانی دامه‌زراندن رووبدات له ماوه‌ی (30) سی رۆژ له رێكه‌وتی گۆرانكارییه‌كه، یان هه‌مواركردنه‌كه‌دا بڵاوبكاته‌وه.