أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی دووه‌م
مادده‌ی دووه‌م: ئامانجی وه‌زاره‌ت ئاماده‌كردنی پێویستییه‌كانی له‌ش ساغی ته‌واوه له رووی جه‌سته‌ییی و ئه‌قلی و ده‌روونیه‌وه بۆ هاوڵاتییان و دابینكردنی به ته‌نگه‌وه هاتنی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ خۆیان له ژاندا و بۆ خێزانه‌كانیان دوای مردنیان و به‌دیهێنانی (چمان)ی كۆمه‌ڵایه‌تی و ساراپایی بۆ كرێكاران، ئه‌مانه‌ش به‌م رێ و شوێنانه‌وه ده‌كرێت: 1-دامه‌زراندن و به‌رێوه‌بردنی (وحده)ی ته‌ندروستی پارێزه‌ر (وقایه) و چاره‌سه‌ر كردن (علاج)و په‌ره‌پێدانی و بایه‌خدان به دام و ده‌زگاكانی به ته‌نگه‌وه هاتنی كۆمه‌ڵایه‌تی و كار و (چمان) و پوخته كردنی كۆمه‌ڵایه‌تی كه ببنه دام و ده‌زگایه‌كی پوخته كردن و راستكردنه‌وه و فێركاری و هه‌وڵدان به شێوه‌یه‌ك كه ژیانێكی سه‌ربه‌رزانه‌یان بۆ مسۆگه‌ر بكرێ و له‌سه‌ر كێشی (جنوح) به دووربن. 2-بایه‌خدان به خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی و سه‌ره‌تایی و له گه‌لیدا به ته‌نگه‌وه هاتنی دایكایه‌تی و منداڵ و ته‌ندروستی قوتابخانه‌و ته‌ندروستی خێزان و پیری. 3-نه‌هێشتنی نه‌خۆشی په‌تاو ده‌ست به‌سه‌ر داگرتن له گواستنه‌وه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم بۆ ناوه‌وه‌ی و به پێچه‌وانه‌وه یا له شوێنێكه‌وه بۆ شوێنێكی تر و به‌ر گرتن له بڵاوكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر زه‌وی و ناو ئاو له كه‌ش و هه‌وای هه‌رێمدا. 4-پاراستنی ژینگه و پوخته كردنی و په‌ره‌پێدانی و پاراستنی شێوازه‌كانی بوار نه‌دان به پیس بوونی. 5-بایه‌خدان به له‌ش ساغی و سه‌لامه‌تی كارگه‌ران له پرۆژه‌كانی كاردا‌و به‌رزكردنه‌وه‌ی راده‌ی ته‌ندروستیان و پاراستنیان له به‌رامبه‌رمه‌ترسی نه‌خۆشیه‌كانی پیشه‌و زامدار بوون به هۆی كاره وه دانانی پێوانه و مه‌رجی تایبه‌تی بۆیان و سه‌لامه‌تی شوێنی كار و چاودێری كردنی جێبه‌جێ كردنی ئه‌و پێوانه و مه‌رجانه. 6-بایه‌خدان به ته‌ندروستی ده‌روونی و هاوڵاتی و به‌شدار بوون له دابینكردنی پێویستییه‌كانی. 7-بڵاوكردنه‌وه‌ی په‌روه‌رده‌ی ته‌ندروستی و هۆشیاریی ته‌ندروستی و ژینگه‌یی به شێوه‌یه‌ك كه پاراستنی مرۆڤ و ئامێر مسۆگه‌ر بكا له رێگه‌ی به‌رگرتن له روودانی كاره‌ساتی كار و نه‌خۆشی پیشه. 8-مسۆگه‌ر ركدنی ده‌رمان و پێویستییه‌كانی و كه‌ل و په‌لی پزیشكی و جۆرا و جۆری پێویست بۆ پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری پزیشكی خۆپاراستن، چاره سه‌ركردن و بایه‌خدان به (عيادة)ی مللی و سه‌رپه‌رشتیكردنی و مسۆگه‌ر كردنی ئامێریتایبه‌تی كه‌م ئه‌ندامان. 9-به‌شدار بوون له پێگه‌یاندنی كادیرانی ته‌ندروستی یاریده‌ده‌ر و به‌رز كردنه‌وه‌ی راده‌ی زانستی كارگه‌ران له كه‌رتی ته‌ندروستیدا و په‌ره‌پێدانی لێكۆڵینه‌وه‌ی پزیشكی و ته‌ندروستی، هه‌روه‌ها پێگه‌یاندنی كادی پیشه‌یی به پێی پێویستی نه‌خشه‌ی گه‌شه‌پێدانی هه‌رێم به شێوه‌یه‌ك كه توانای به‌رهه‌م هێنان به‌رزبكاته‌وه و جۆری كارادن چاك بكا و لێكۆلینه‌وه‌ی زانستی له بواره‌كانی ته‌ندروستی كار و به‌ته‌نگه‌وه هاتنی كۆمه‌ڵایه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تیدا هان بدات. 10-رێكخستن و چاودێری كردنی ئه‌وانه‌ی پیشه‌ی پزیشكی و ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی پیشه‌یی ده‌كه‌ن به هاوكاری له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كاندا. 11-بایه‌خدان به به‌ته‌نگه‌وه هاتن و راهێنانی هه‌رزه‌كاران و كه‌م ئه‌ندامان و دوواكه‌وتوان له ئه‌قلدا و كه‌روڵاڵ و كوێره‌كان له رووی په‌روه‌رده‌یی و پیشه‌یی و ره‌فتاره‌وه به شێوه‌یه‌ك كه به‌شدار بوونیان له كاری گه‌شه پێداندا مسۆگه‌ر بكا و ئه‌و هۆیه ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تیانه له كایه‌دا نه‌هێڵێ كه رێگه‌ی ئه‌وه‌یان لێ ده‌گرێ. 12-بایه‌خدان به بزووته‌نه‌وه‌ی هه‌ره‌وه‌زی له هه‌رێمدا له رێگه‌ی كۆمه‌ڵانه‌ی هه‌ره‌وه‌زییه‌وه كه په‌یدا ده‌بن. 13-هه‌وڵدان بۆ مسۆگه‌ر كردنی دابینی ته‌ندروستی (التأمين الصحي)ب بۆ هاوڵاتی یان.
ماده‌ی پێنجه‌م:
ماده‌ی پێنجه‌م: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌بێ ئه‌حكامی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكات.
مادده‌ی هه‌شته‌م
مادده‌ی هه‌شته‌م: یه‌كه‌م: دادگاكان داوای حقووقی و باری كه‌سیه‌تی له ماوه‌ی پشووی دادگاكان نابینن ئه‌گه‌ر به په‌له نه‌بن و هه‌موو دادگایی كردنێك له رۆژی یه‌كه‌می مانگی ته‌مووزه‌وه تاكو یه‌كه‌م رۆژی مانگی ئه‌یلوولی هه‌موو ساڵێك راده‌وه‌ستن و داوای به په‌له‌ش ده‌سنیشان ده‌كرێن بۆ ئه‌م مه‌به‌سته به به‌یاننامه‌یه‌ك كه سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی ده‌ری ده‌كات. دووه‌م: سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی بۆی هه‌یه له كاتی پێویستدا ماوه‌ی پشووه‌كه بۆ ماوه‌یه‌ك كورت بكاته‌وه كه له (30) رۆژ زیاتر نه‌بێ.
مادده‌ی نۆیه‌م
مادده‌ی نۆیه‌م: دادگاكانی مه‌ده‌نی له‌مانه پێكدێن: یه‌كه‌م: دادگای پێداچوونه‌وه. دووه‌م: دادگاكانی تێهه‌ڵچوونه‌وه. سێیه‌م: دادگاكانی تاوان. چواره‌م: دادگاكانی به‌رایی. پێنجه‌م: دادگاكانی نه‌وجه‌وانان. ش ه‌شه‌م: دادگاكانی باری كه‌سایه‌تی. حه‌وته‌م: دادگاكانی كه‌تن. هه‌شته‌م: دادگاكانی كار. نۆیه‌م: دادگاكانی لێكۆڵینه‌وه. ده‌یه‌م: دادگاكانی مادده‌كانی كه‌سایه‌تی بۆ مه‌سیحیه‌كان و ئێزدیه‌كان و ئاینه‌كانی تر.
مادده‌ی یازده‌یه‌م
مادده‌ی یازده‌یه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌یه‌وه له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا كاری پێ ده‌كرێ.
مادده‌ی سی و هه‌شت:
مادده‌ی سی و هه‌شت: ئه‌م هه‌یئه‌یه بۆ ئاماده‌كردنی پزیشكی پسپۆر له هه‌موو لقه جۆربه‌جۆره‌كاندا تێده‌كۆشێ و هه‌ولَ ده‌دات پێداویستی زه‌روور بۆ ئه‌و كاره‌ی فه‌راهه‌م بكات به‌پێی تازه‌ترین شێواز‌و موبته‌كه‌ری زانستی.
مادده‌ی دوازده:
مادده‌ی دوازده: كاروباری سه‌ندیكا ئه‌نجومه‌نێك به‌ڕێوه‌ی ده‌با كه له‌م ئه‌ندامانه پێك دێن: یه‌كه‌م: نه‌قیب: ده‌بێ ماوه‌یه‌ك له‌م پیشه‌دا ده‌ست به‌كار بووبێ كه‌له (10) ده ساڵ كه‌متر نه‌بێ. دووه‌م: هه‌شت ئه‌ندام: به سكرتێر و نه‌قیبیشه‌وه ئه‌وانه‌ی كه ده‌ست به‌كار بوونیان له‌م پیشه‌یه‌دا له (7) حه‌وت ساڵ كه‌متر نه‌بێ
مادده‌ی بیست و چوار:
مادده‌ی بیست و چوار: كار به هیچ ده‌قێك ناكرێ كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه دا هاودژ بێت.
مادده‌ی یازده‌م
مادده‌ی یازده‌م: یه‌كه‌م: ده‌سته‌كانی دادگای پێداچوونه‌وه به‌م جۆره ده‌بن: 1- ده‌سته‌ی گشتی: به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه یان یه‌كێك له جێگره‌كانی یا خود كۆنترین دادوه‌ر ئه‌گه‌ر ئه‌وانه ئاماده نه‌بوون یاخود. به‌ربه‌ستێكی یاساییان هاته پێش بۆ به‌شدار بوونیان ده‌به‌سترێ به ئه‌ندامیه‌تی جێگره‌كانی و هه‌موو دادوه‌ره كاراكان تێیدا و تایبه‌تمه‌ند ده‌بێ به‌بینینی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه: أ ـ ئه‌و داوایانه‌ی حوكمی له سێداره‌دانیان پێده‌رچووه. ب ـ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئه‌و كێشه‌یه‌ی له ئه‌نجامی ناكۆكی نێوان حوكمه‌كان و بڕیاره‌كانی دادگای پێداچوونه‌وه رووده‌ده‌ن. ج ـ ئه‌وه‌ی له یه‌كێك له ده‌سته‌كانی دیكه‌وه بۆی ده‌نێردریت، ئه‌گه‌ر پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی له پڕه‌نسیپێك دا بینی كه له حوكمه‌كانی پێشوو بڕیاری له‌سه‌ر درابوو. د ـ ئه‌وانه‌ی یاساكانی تر ده‌یان گرێته‌وه. 2 ـ ده‌سته‌ی فراوان: به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه یاخود كۆنترین جێگری یاخود كۆنترین دادوه‌ر تێیدا له كاتی ئاماده نه‌بوونیان یان بوونی به‌ربه‌ستێكی یاسایی له‌و به‌شدارنه‌بوونه‌ی تێیداو، به ئه‌ندامیه‌تی به‌لانی كه‌م شه‌ش له دادوه‌رانی ده‌به‌سترێ و تایبه‌تمه‌ند ده‌بێ به بینینی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه: أ ـ بوونی ناكۆكی له‌سه‌ر جێبه‌جێ كردنی دوو حوكم كه پله‌ی بنبڕیان وه‌رگرتبێ و دژ به‌یه‌ك بن و سه‌باره‌ت یه‌ك بابه‌ت ده‌ركرابن ئه‌گه‌ر له نێوان ناكۆكه‌كان خۆیاندا بێت یان یه‌كێكیان لایه‌ن بێت له دوو حوكمه‌كه‌دا و په‌سه‌ند كردنی یه‌ك له و حوكمانه و بڕیاردان له‌سه‌ر جێبه‌جێ كردنی بێ له حوكمه‌كه‌ی تر، له‌و باره‌دا سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه بۆی هه‌یه جێبه‌جێ كردنی ئه‌و دوو حوكمه دژ به‌یه‌كه رابگرێ، تاكو بڕیاری پێداچوونه‌وه ده‌رده‌چێ. ب ـ ئه‌و ناكۆكیه‌ی ده‌كه‌وێته نێوان دوو دادگا له‌باره‌ی ده‌سنیشان كردنی تایبه‌تمه‌ندی له‌سه‌یر كردنی داواكه. ج ـ ئه‌و حوكم و بڕیارانه‌ی سه‌رۆك بۆی ده‌نێرێ تاكو له چوارچێوه‌ی تایبه‌تمه‌ندی دادگا بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یان له باره‌یه‌وه بدات به پێی ئه‌و یاسایه‌ی كه ئه‌و حوكم و بڕیارانه‌ی پێ ده‌رچووه. 3ـ ده‌سته‌ی مه‌ده‌نی: تایبه‌تمه‌نده به بینینی ئه‌و حوكم و بڕیارانه‌ی كه له داوا مه‌ده‌نییه‌كان و داوا جۆراوجۆره‌كانی تر كه له دادگاكان و لیژنه‌كانه‌وه به پێی یاسا ده‌رچوون. 4 ـ ده‌سته‌ی باری كه‌سایه‌تی: تایبه‌تمه‌نده به بینینی ئه‌و حوكم و بڕیارانه‌ی كه له دادگاكانی باری كه‌سایه‌تی و مادده‌كانی كه‌سایه‌تییه‌وه به پێی یاسا ده‌رچوون. 5 ـ ده‌سته‌ی سزایی: تایبه‌تمه‌نده به بینینی ئه‌و حوكم و بڕیارانه‌ی كه له داوا سزاییه‌كانه‌وه به پێی حوكمه‌كانی یاسا ده‌رچوون. 6 ـ ده‌سته‌ی كشتوكاڵی: تایبه‌تمه‌نده به بینینی ئه‌و حوكم و بڕیارانه‌ی كه له لیژنه‌كانی زه‌وی و زار‌و ده‌ست به‌سه‌رداگرتن دا ده‌رچوون. دووه‌م: ده‌سته‌ی مه‌ده‌نی و ده‌سته‌ی باری كه‌سایه‌تی و ده‌سته‌ی سزایی و ده‌سته‌ی كشتوكاڵ به سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێك له جێگره‌كانی سه‌رۆك یا ئه‌و كه‌سه‌ی كه ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌ڵیده‌بژیرێ و به ئه‌ندامیه‌تی به‌لانی كه‌م دوو له دادوه‌ره‌كانی دادگا ده‌به‌سترێ. سێیه‌م: ده‌سته‌ی مه‌ده‌نی به سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێك له جێگره‌كانی سه‌رۆك و ئه‌ندامێتی به‌لانی كه‌م چوار له دادوه‌رانی دادگا ده‌به‌سترێ له و كاته‌ی كه سه‌یری ئه‌و حوكمانه ده‌كات كه له دادگاكانی تێهه‌ڵچوونه‌وه به سیفه‌تی بنه‌ڕه‌تی ده‌رچوون، هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به ده‌سته‌ی سزاییش كاتێك كه سه‌یری حوكم و بڕیاره‌كانی دادگاكانی تاوان ده‌كات. چواره‌م: 1ـ ده‌شێ ده‌سته‌ی دیكه به بڕیاری ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی پێك بهێنرێت. 2ـ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی له سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه و هه‌ردوو جێگره‌كه‌ی پێكدێ و له كاتی ئاماده نه‌بوونی یه‌ك له‌وانه، كۆنترین دادوه‌ر له دادگادا جێی ده‌گرێته‌وه.
مادده‌ی پازده‌م
مادده‌ی پازده‌م: یه‌كه‌م:دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه و ده‌سته‌كانی به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆك یان یه‌كێك له جێگره‌كانی و به ئه‌ندامیه‌تی دوو له جێگره‌كانی یان یه‌كێكیان و دادوه‌رێكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه یاخود به ئه‌ندامیه‌تی دوو دادوه‌ر له دادوه‌رانی ده‌به‌سترێ. دووه‌م: ناو نانی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ده‌بێ.
مادده‌ی حه‌ڤده‌م
مادده‌ی حه‌ڤده‌م: یه‌كه‌م: له هه‌ر ناوچه‌یه‌كی تێهه‌ڵچوونه‌وه ئه‌نجومه‌نێك به ناوی(ئه‌نجومه‌نی ناوچه‌ی تێهه‌ڵچوونه‌وه) له سه‌رۆكی دادگا و ئه‌ندامیه‌تی جێگره‌كانی و دادوه‌ره‌كانی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه پێكدێ. دووه‌م: ئه‌نجومه‌نه‌كه كۆبوونه‌وه‌ی ده‌وری ئه‌نجام ده‌دات و سه‌رۆكه‌كه‌ی بۆی هه‌یه له كاتی پێویستدا بۆ كۆبوونه‌وه بانگهێشتی بكات و به‌بێ ئاماده بوونی به‌لانی كه‌م سێ له‌سـه‌ر چواری ئه‌ندامانی گرێ نادرێت. سێیه‌م: ئه‌نجومه‌ن ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی خواره‌وه ئه‌نجام ده‌دات: 1 ـ له پێداویستی دادگاكان و میلاكیان له‌به‌ر رۆشنایی پێویستی ساڵانه ده‌دوێ و راپۆرتی ساڵانه له‌باره‌یانه‌وه بۆ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری به‌رزده‌كاته‌وه. 2 ـ له‌و گرفت و كێشـــانه ده‌كۆڵێته‌وه كه رووبه‌ڕووی دادگاكان ده‌بنه‌وه‌و چاره‌ســـــه‌ری گونجاویان بۆ ده‌دۆزێته‌وه. 3-پێشكه‌ش كردنی پێشنیاز سه‌باره‌ت به دانانی دادگا جۆربه‌جۆره‌كان. 4-چاكردنی شێوازه‌كانی كاركردن و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی كاركردن له دادگاكان‌دا.
مادده‌ی سێیه‌م
مادده‌ی سێیه‌م: 1-وه‌زیر: سه‌رۆكی باڵای وه‌زاره‌ته و به‌رپرسیاره له رێنیشاندان له كاره‌كانیدا و سه‌رپه‌رشتی و چاودێریكردنی چالاكییه‌كانی و هه‌ر له وێشه‌وه ئه‌و بڕیار و فرمان و رێنماییانه له رووی یااسیی و به‌رێوه‌بردن و هونه‌ریه‌وه هه‌یه له چوار چێوه‌ی یاسا و پیره‌و و رێنماییه كارپێكراوه‌كانی تردا هه‌ر وه‌كو له به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا به‌و مانایه‌ی كه ئه‌ندامێكی هاوبه‌شێتی به‌رپرسیاره. 2-بریكاری وه‌زاره‌ت: ئه‌و ئه‌ركانه به‌جێ دێنی كه وه‌زیر پێیانی ده‌سپێرێ. 3-به‌رێوه‌به‌رێتی دام و ده‌زگاكانی مه‌ڵبه‌ندی وه‌زاره‌ت له‌مانه پێك دیێن: أ-نووسینگه‌ی وه‌زیر: فه‌رمانبه‌رێك له پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا و چه‌ند فه‌رمانبه‌رێك یاریده‌ی ده‌ده‌ن. ب-نووسینگه‌ی بریكار: فه‌رمانبه‌رێك به‌رێوه‌ی ده‌باو چه‌ند فه‌رمانبه‌رێك یاریده‌ی ده‌ده‌ن. ج-به‌رێوه‌به‌رێتی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندی: به نووسینگه‌ی وه‌زیر ده‌به‌سترێته‌وه. د- فه‌رمانگه‌ی یاسایی: به وه‌زیره‌وه ده‌به‌سترێته‌وه. 4-ئه‌نجومه‌ن: له به‌رێوه‌به‌ره گشتییه‌كانی دیوانی وه‌زاره‌ت ئه‌و فه‌رمانگانه‌ی پێوه‌ی به‌ندن و ژماره‌یه‌ك له پزیشكه تایبه‌تكاره‌كان و هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك كه وه‌زیر دایده‌نێ پێكدێ.
ماددەی هەشتەم
ماددەی هەشتەم: یەكەم: یاسای وەزارەتی شارەوانی ژمارە(2)ی ساڵی2007 و، یاسای وەزارەتی گەشت وگوزار ژمارە(20)ی ساڵی 2006 كە لە پەرلەمانی هەرێمی كوردستان ـ عیراقەوە دەرچوون، ئیلغا دەبن. دووەم: هەموو ماف و پەیوەستی و هەبوو و میلاكی وەزارەتی گەشت وگوزار دێتە ئەستۆی وەزارەتەوە.
مادده‌ی چل ودووه‌م
مادده‌ی چل ودووه‌م: یه‌كه‌م: سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه له دادوه‌ره‌كانی پۆلی یه‌كه‌م له نێوان جێگره‌كانی سه‌رۆكی دادگاكانی تێهه‌ڵچوونه‌وه به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی داده‌مه‌زرێت. دووه‌م: جێگری سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌و دادوه‌رانی له‌نێو دادوه‌رانی پۆلی یه‌كه‌م یا دووه‌م به‌پێی پاڵاوتنیان له‌لایه‌ن سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه به بڕیارێك له ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌ڵده‌بژێردرێن.
مادده‌ی سی و چواره‌م
مادده‌ی سی و چواره‌م: ئه‌نجومه‌ن ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی خواره‌وه ده‌گرێته ئه‌ستۆ. یه‌كه‌م: ئاماده كردنی پلان و نه‌خشه بۆ ده‌زگای دادوه‌ری و تووێژ له سه‌ركردنی و ده‌ربڕینی تێبینیه‌كانی له باره‌یه‌وه. دووه‌م: سه‌یر كردنی كاروباری دامه‌زراندن و به‌رزكردنه‌وه و پایه پێدان و گواستنه‌وه‌و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی دادوه‌ره‌كان و لێكۆڵینه‌وه له ره‌وشت و توانایان و سه‌رپه‌رشتی كردنی سه‌ربه‌خۆیی دادوه‌ری. سێیه‌م: ئاماده كردنی بودجه‌ی ئه‌نجومه‌ن و به‌رزكردنه‌وه‌ی بۆ ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان ـ عیراق بۆ په‌سند كردنی. چواره‌م: لایه‌نی رێكخستنی كارگێڕیی و رێكخستنه‌كانی دادگاكان به كاروباری خزمه‌تی كارمه‌ندانی و به‌رزه‌فتكردنیانه‌وه ته‌نیا له تایبه‌تمه‌ندیی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ده‌بێ. پێنجه‌م: دیاریكردنی میلاكاتی دادگاكان و دامه‌زراندنی فه‌رمانبه‌رانی كه ئه‌و میلاكانه پڕ ده‌كه‌نه‌وه‌و ئه‌وانی دیكه له چوارچێوه‌ی ته‌رخانكراوه‌كانی بودجه‌ی ئه‌نجومه‌ن ده‌بن. شه‌شه‌م: دانانی پێڕه‌وی ناوخۆ بۆ ئه‌نجومه‌ن.
مادده‌ی ده‌یه‌م
مادده‌ی ده‌یه‌م: ده‌بێ وه‌زیره په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌و یااسیه جێ به‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی بیست و پێنج:
مادده‌ی بیست و پێنج: له‌سه‌ر وه‌زیره تایبه‌تمه‌نده‌كانه حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی بیست و شه‌ش:
مادده‌ی بیست و شه‌ش: ئه‌م یاسایه له مێژووی ده‌رچوونیه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێ و له رۆژنامه‌ی ره‌سمیشدا بڵاو ده‌كرێته‌وه.
مادده‌ی بیست و سێیه‌م
مادده‌ی بیست و سێیه‌م: ئه‌و خه‌رجییه ته‌رخان كراوانه ده‌بڕدرێن كه بۆ دروست كردن و نۆژه‌ن كردنه‌وه‌ی بینایه‌ی تایبه‌ت به حزبه‌كان و پڕۆژه دووباره بووه‌كان ته‌رخان كراون و بۆ حیسابی پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان له پارێزگاكان ده‌گوازرێنه‌وه و له دابه‌ش كردنه‌كه‌شیدا ده‌بێ دادپه‌روه‌ری ره‌چاو بكرێ.
مادده‌ی سێیه‌م
مادده‌ی سێیه‌م: ئه‌م یاسایه له ڕۆژی ده‌رچوواندنییه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێ وله‌ڕۆژنامه‌ی فه‌ڕمی (وه‌قائعی كوردستان) دا بڵاوده‌كرێته‌وه.