أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی سێیه‌م
مادده‌ی سێیه‌م: مادده‌ی سیازده له یاساكه هه‌موارده‌كرێ و، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه: مادده‌ی سیازده: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا، له مانگی كانونی دووه‌می هه‌موو ساڵێكدا، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ساڵانه سازبدات، نه‌قیب و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن و سه‌رۆكانی لقه‌كانی سه‌ندیكاكه له پارێزگاكاندا ئاماده‌ی ببن، بۆ: 1. ته‌سدیقكردنی بوجه‌ی ساڵانه. 2. گفتوگۆ له‌سه‌ر راپۆرتی ساڵانه‌ی ئه‌نجومه‌ن و ئیقراركردنی.
مادده‌ی بیست و دوو
مادده‌ی بیست و دوو: لیژنه‌ی زه‌پتی (الانضباط) له سێ ئه‌ندامی ئه‌سڵی و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گ پێكده‌هێندرێ كه ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا هه‌ڵیانده‌بژێرێ.
مادده‌ی بیست ودووه‌م
مادده‌ی بیست ودووه‌م : فرێدان و ڕۆكردنی ههرماددهیهكی زیان به‌خش یان شله‌مه‌نی یان گازی یان تیشكاوه‌ری یان گه‌رمی، بۆ ناو هه‌موو سه‌رچاوه ئاوییه‌كان یان ئاوهرۆكانیان قه‌ده‌غه‌یه، ئه‌گه‌ر به‌پێی پێوه‌ره‌كانی كارپێكراو چاره‌سه‌ر نه‌كرابێ.
مادده‌ی چواره‌م:
مادده‌ی چواره‌م: یه‌كه‌م: مه‌رجی ئه‌ندامێتی له‌م یه‌كێتییه‌دا ئه‌وه‌یه‌كه: 1ـ هاووڵاتیی هه‌رێمی كوردستان بێت، یا نوێنه‌رایه‌تی هه‌رێم بكات له‌و په‌رله‌مانانه‌ی كه ئه‌م یاسایه ده‌یگرێته‌وه. 2ـ ئه‌ندامێك كاری كردبێ یان كاربكات له خولێ له خوله‌كانی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان ـ عیراقدا دوای راپه‌رینه‌كه‌ی ساڵی (1991) . 3ـ ئه‌ندامێك كاری كردبێ له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقدا، یان له كۆمه‌ڵه‌ی نیشتمانیی عێراقدا ئه‌ندام بوو بێ، دووای ڕووخانی ڕژێمی له‌ناوچوو ساڵی 2003 ئه‌وانه‌ی نوێنه‌رایه‌تی گه‌لی كوردستان ده‌كه‌ن. دووه‌م: ئه‌ندامی یه‌كێتی، ئه‌ندامییه‌تی خۆی له‌م بارانه‌ی خواره‌وه‌دا له ده‌ست ده‌دات: 1ـ ئه‌گه‌ر ده‌ست له ئه‌ندامێتیی خۆی هه‌ڵبگرێ و، ده‌سته‌ی ئیداری لێی قبووڵ كرد بێ. 2ـ به تاوانێكی (جه‌ریمه‌یه‌كی) شه‌ره‌فنه‌نگێن حوكم بدرێ. 3ـ ئه‌گه‌ر له كارێكی پێچه‌وانه‌ی ئامانجه‌كانی یه‌كێتییه‌كه‌وه گلابێ و، له سه‌رئه‌وه، به بڕیاری ده‌سته‌ی گشتی، له ئه‌ندامێتیی یه‌كێتییه‌كه ده‌ركرا بێ. 4- مردن.
مادده‌ی سێیه‌م
مادده‌ی سێیه‌م:ـ ئه‌م یاسایه له رۆژی جێبه‌جێ كردنی یاسای ژماره(9)ی ساڵی 2007 یاسای ماف و ئیمتیااتی كه‌س و كاری شه‌هید و ئه‌نفالكراوه‌كان له هه‌رێمی كوردستان ـ عیراقدا كاری پێ ده‌كرێ و له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قایعی كوردستان)دا بڵاو ده‌كرێته‌وه.
مادده‌ی سێیه‌م
مادده‌ی سێیه‌م: یه‌كه‌م: وه‌زیر به‌رپرسی باڵای وه‌زاره‌ته‌كه‌یه‌و، به‌رپرسه له كاره‌كانی و ئاراسته‌كردنی سیاسه‌ته‌كه‌ی و سه‌رپه‌رشتی و چاودێری كردنی و، له‌وه‌وه و به سه‌رپه‌رشتی ئه‌و هه‌موو بڕیار و فه‌رمان و رێنماییه‌ك كه په‌یوه‌ندی به ئه‌ركی وه‌زاره‌ت و پێكهاته‌و ده‌سه‌ڵاته‌كانی و كاروباره هونه‌ری و دارایی و كارگێری و رێكخستنه‌وه هه‌بێ، به‌پێی حوكمه‌كانی یاسا ده‌رده‌چێت و، به‌رامبه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌رپرسه، چونكه خۆیشی ئه‌ندامێكی هاوكاره تیایدا‌و بۆی هه‌یه هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی به‌هه‌ردوو بریكاری وه‌زاره‌ت یا به‌رێوه‌به‌ره گشتییه‌كان یان كێ له وه‌زاره‌ت به گونجاو ده‌زانێ بدات. دووه‌م: هه‌ردوو بریكاری وه‌زاره‌ت أ ـ بریكاری وه‌زاره‌ت بۆ كاروباری كشتوكاڵی: هاوكاری وه‌زاره‌ت بۆ كاروباری كشتوكاڵ سه‌رپه‌رشتی ئه‌و كاروبارانه ده‌كات كه به‌كشتوكاڵه‌وه تایبه‌تن و، ئه‌و ئه‌ركانه‌ش ئه‌نجام ده‌دات كه وه‌زیر له به‌رێوه بردنی كاروباری وه‌زاره‌تدا پێی ده‌سپێری، به مه‌رجێ بڕوانامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆی هه‌بێ و به ئه‌زموون و پسپۆر بێ. ب ـ بریكاری وه‌زاره‌ت بۆ كاروباری سه‌رچاوه‌كانی ئاو: هاوكاری وه‌زیر ده‌كات له ئاراسته‌كردنی وه‌زاره‌ت و سه‌رپه‌رشتی ئه‌و كاروبارانه ده‌كات كه به‌كاروباری سه‌رچاوه‌كانی ئاوه‌وه تایبه‌تن و، ئه‌و ئه‌ركانه‌ش ئه‌نجام ده‌دات كه وه‌زیر له به‌رێوه‌بردنی كاروباری وه‌زاره‌تدا پێی ده‌سپێرێ، به مه‌رجێ بڕوانامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆیی هه‌بێ و، به ئه‌زموون و پسپۆر بێ. سێیه‌م: نووسینگه‌ی وه‌زیر: فه‌رمانبه‌رێك به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات و به‌رێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆی به ده‌ست هێنا بێت و به ئه‌زموون و پسپۆر بێ و ژماره‌یه‌كیش فه‌رمانبه‌ر هاوكاری ده‌كه‌ن. چواره‌م: نووسینگه‌ی بریكارانی وه‌زارت:هه‌ر نووسینگه‌یه‌ك فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر به‌رێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆی به‌ده‌ست هێنانی و ژماره‌كیش فه‌رمانبه‌ر هاوكاری ده‌كه‌ن. پێنجه‌م: راوێژكاران: ژماره‌یان له چوار تێپه‌ڕناكات و ده‌بێ هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆ بن و، هه‌ریه‌كه‌شیان له یه‌كێك له پسپۆرایه‌تی و كاروباره سه‌ره‌كییه‌كانی وه‌زراه‌تدا شاره‌زایی و كاركردنی هه‌بێ. شه‌شه‌م: به‌ڕێوه‌رایه‌تییه گشتییه‌كان: وه‌زاره‌ت له‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییانه‌ی خواره‌وه پێك دێت و هه‌ریه‌كه‌یان به‌رێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات كه بڕوانامه سه‌ره‌تایی زانكۆی به‌ده‌ست هێنابێ و به ئه‌زموون و پسپۆر بێت: 1- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی دیوان: تایبه‌ت ده‌بێ به كاروباری كارگێری و دارایی له دیوانی وه‌زارت و سه‌رپه‌رشتی پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌ت ده‌كات و له چوارچێوه‌ی پسپۆرایه‌تییه‌كه‌یدا به‌دواداچوونی ئیش وكاره‌كانی ده‌كات. 3- به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی به‌نداوو كۆگاكانی ئاو: تابیه‌ت ده‌بێ به ئاماده كردنی پێداویستی به‌نداوه گه‌وره و بچووكه‌كان و جێبه‌جێ و سه‌رپه‌رشتیان ده‌كات و وه‌گه‌ڕیان ده‌خات و دامه‌زراوه‌كانی ده‌پارێزێ و رێكی ده‌خات و ئاوكۆده‌كاته‌وه‌و به‌ری ده‌دات. 3- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی زه‌وی وزاری كشتوكاڵی: تایبه‌ته به جێبه‌جێ كردنی یاسا به‌ركاره‌كانی زه‌وی وزار له هه‌رێمداو، رێكخستن و فه‌راهه‌مكردنی زه‌وی وزار بۆ وه‌به‌رهێنان و بۆ پرۆژه كشتوكاڵییه‌كان. 4- به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كانی كشتوكاڵ له پارێزگاكانی هه‌رێم و ئیداره‌ی گه‌رمیان تایبه‌تدا: سه‌رپه‌رشتی جێبه‌جێ كردنی پرۆژه كشتوكاڵییه‌كانی پارێزگاكه ده‌كات و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی و لقه‌كانی كشتوكاڵی پێوه ده‌لكێ. هه‌ریه‌كه‌و له سنووری خۆیدا. 5- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پلاندانانی و به‌دواداچوون: تایبه‌ت ده‌بێ به‌دانانی پلانی ئاسایی و ستراتیژی وه‌به‌رهێنان و، نه‌خشه‌ش بۆ پرۆژه ئه‌ندازه‌ییه‌كان ئاماده ده‌كات و به دواداچوونی جێبه‌جێ كردنی پلانه‌كان ده‌كات و كار بۆ كۆنترۆلكردنی ئامار و هێزی كاروسیسته‌مه‌كانی زانیاری ده‌كات و سه‌رپه‌رشتی و به‌دواداچوونی ئه‌ركی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی خزمه‌ته كشتوكاڵییه‌كانی وه‌زاره‌ت و پارێزگاكاندا ده‌كات. 6- به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی تۆژینه‌وه‌و رێنمایی گشتوكاڵی: ئه‌ركی ئه‌نجامدانی تۆژینه‌وه‌ی كشتوكاڵی و ئاو‌و رێنمایی جوتیاران و گواستنه‌وه‌ی ئه‌نجامی تۆژینه‌وه‌كان بۆ كێلگه‌ی جوتیاران له ئه‌ستۆ ده‌گرێت. 7- به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی باغداری و دارستان و له‌وه‌رگاكان(البستنه والغابات والمراعی): تاییبه‌ت ده‌بێ به كاروباری دارستانه سروشتی و ده‌ست كرد‌و باغداری و له‌وه‌رگاكان. 8- به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی سامانی ئاژه‌ڵ و به‌یتاڵی: تایبه‌ت ده‌بێ به سامانی ئاژه‌ڵ و په‌له‌وه‌ر و ماسیی و پزیشكی به‌یتاڵی. 9- به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی سه‌رچاوه ئاویه‌كان: تایبه‌ت ده‌بێ به سه‌رپه‌رشتی جێبه‌جێ كردنی پرۆژه‌كانی ئاوی سه‌ر زه‌وی و ژێر زه‌وی له‌وانه‌ش پرۆژه‌كانی ئاودێری و هه‌ڵسه‌نگاندنی كۆگا ئاوییه‌كانی ژێر زه‌وی و لێدانی بیر و دابین كردنی ئاو بۆ مه‌به‌سته جۆر به‌جۆره‌كان. 10ـ ئه‌نجومه‌نی راوێژكاری وه‌زاره‌ت كه له‌مانه پێك دێت: أ- وه‌زیر ب- هه‌ردوو بریكاری وه‌زاره‌ت جـ راوێژكارانی وه‌زاره‌ت دـ به‌رێوه‌به‌ره گشتییه‌كانی وه‌زاره‌ت ه ـ سه‌رۆكی یه‌كێتی جوتیاران له هه‌رێم وـ وه‌زیر بۆی هه‌یه نوێنه‌ری وه‌زاره‌ته‌كانی دیكه‌ی په‌یوه‌ندیدار یا شاره‌زایان له ده‌ره‌وه‌ی وه‌زاره‌ت له كاتی پێویستدا میوانداری بكات، بێ ئه‌وه‌ی مافی ده‌نگدانیان هه‌بێ.
مادده‌ی بیست
مادده‌ی بیست: هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت، ناخرێته به‌ركار.
مادده‌ی بیست و یه‌ك
مادده‌ی بیست و یه‌ك: پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه به‌ركار.
مادده‌ی بیست و دوو
مادده‌ی بیست و دوو: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له وه‌قائیعی كوردستاندا، ده‌خرێته به‌ركار.
مادده‌ی یه‌كه‌م
مادده‌ی یه‌كه‌م:ـ مادده برگه‌ی (شه‌شه‌م) له مادده‌ی (پێنجه‌م) له یاساكه هه‌موار ده‌كرێت و به‌م شێوه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه: شه‌شه‌م: براو خوشك و منداڵی قوربانیانی جینۆساید له مه‌رجه‌كانی كه له برگه‌كانی (3،2)ی سه‌ره‌وه داهاتوون به‌ده‌رده‌بن تا كاتی قه‌ره‌بوو كردنیان له‌لایه‌ن حكومه‌تی فیدراله‌وه.
مادده‌ی دووه‌م
مادده‌ی دووه‌م:ـ پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی دووه‌م
مادده‌ی دووه‌م: وه‌زاره‌ت بۆ جێبه‌جێ كردن و وه‌دیهێنانی ئه‌م ئامانجانه‌ی خواره‌وه هه‌وڵ ده‌دات: یه‌كه‌م: دانانی ستراتیجیه‌ت و سیاسه‌ت و پلان بۆ په‌ره‌پێدان و گه‌شه‌پێدانی وه‌به‌رهێنانی كه‌رتی كشتوكاڵی (رووه‌كی و ئاژه‌ڵی) بۆ سه‌رچاوه‌كانی ئاوی(سه‌ر زه‌وی و ژێر زه‌وی) له هه‌رێم بۆ وه‌دیهێنانی باشترین به‌كارهێنانی(الاستخدام الامپل) سامانی ئاو و، جێبه‌جێ كردنی پلانی ستراتیژی پێنج ساڵه‌ی كه‌رتی كشتوكاڵ له پێناو كیفایه‌تی خۆیی له مه‌وادی خۆراكی هه‌رێم له به‌روبوومه كشتوكاڵیه‌كاندا. دووه‌م: ئاماده كردنی لێكۆڵینه‌وه‌ی سوودی هونه‌ری و ئابووریی بۆ ئه‌و پرۆژانه‌ی كه سه‌ر به وه‌زاره‌تن و، ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه‌ی تایبه‌تی، له‌وانه‌ش: لێكۆڵینه‌وه‌ی رووپێوكردنی خاك و، ئاماده‌كردنی نه‌خشه‌ی به‌روبوومی كشتوكاڵ و، ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌ی زانستی و،دانانی نه‌خشه ئه‌ندازه‌ییه‌كان و، ئاماده‌كردنی به‌رنامه‌ی گه‌شه‌پێدان و، كاركردن له‌سه‌ر سه‌رپه‌رشتی كردن و به‌دواداچوونی جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كانی وه‌زاره‌ت به‌پێی پلانه بڕیار له‌سه‌ر دراوه‌كان. سێیه‌م:دامه‌زراندنی پرۆژه ستراتیژییه‌كان، له‌وانه‌ش، دامه‌زراندنی به‌نداو(السدود)و، پرۆژه‌ی ئاودێری و، پرۆژه‌كانی پاراستنی سامانی ئاوی سه‌رزه‌وی و ژێر زه‌وییه به‌كارهێنانی ئامێری تازه بابه‌ت. چواره‌م:كاركردن بۆ رێكخستنه‌وه‌ی ژێرخانی كه‌رتی كشتوكاڵ، به جۆرێك، كه گه‌شه‌پێدانی به‌روبوومی كشتوكاڵی به‌هه‌ردوو به‌شه‌كه‌یه‌وه رووه‌كی و ئاژه‌ڵی گه‌شه‌پێبدات. پێنجه‌م: دانانی پلانی تایبه‌تی بۆ نه‌هێشتنی مه‌ترسییه‌كان لافاوو، كۆنترۆڵكردنی سێڵاو(السیول)و، به‌ڕێوه‌بردنی ئاوه‌ڕێژه‌ی(حه‌وزی) رووباره‌كان و، رێكخستنی دابه‌شكردنی ئاو‌و، رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی وشكه‌ساڵی و چاره‌سه‌ركردنی ئاسه‌واره‌كانی له‌سه‌ر سه‌رچاوه‌كانی ئاو. شه‌شه‌م: بنیادنانی تاقیگه‌و، وێستگه‌ی تاقیكردنه‌وه‌و، گه‌شه‌پێدانی بنكه‌كانی توێژینه‌وه‌ی كشتوكاڵی و، ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌ی زانستی به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ زانكۆكان و، كاركردن بۆ گشتاندنی ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كان و گه‌یاندنیان به جوتیاران له رێگه‌ی داموده‌زگاكانی رێنماییكردنی كشتوكاڵییه‌وه، به‌مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدانی چه‌ندایه‌تی و چۆنایه‌تیی به‌رهه‌م. حه‌وته‌م: پێشنیاركردن وتۆژینهوه له و ئامرازانه‌ی كه ده‌بنه هۆی زامن كردنی به‌كارهێنانی زه‌وی وزاری كشتوكاڵی و كاركردن بۆ وه‌به‌رهێنانی و پاراستنی و چاره‌سه‌ركردنی جۆری ئاو‌و په‌ره‌پێدان وچاككردنی دامه‌زراوه‌كانی ئاودێری و خاك له رێگای جه‌خت كردن له‌سه‌ر جێبه‌جێ كردنی یاساكانی كشتوكاڵی و ئاو وژینگه به جۆرێك كه له‌گه‌ڵ پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا بگونجێت. هه‌شته‌م: جێبه‌جێ كردنی ئه‌و یاسایانه‌ی كه تایبه‌تن به چه‌سپاندنی مافی ده‌ستكاری كردن له زه‌وی و زاری كشتوكاڵی جوتیاران و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئه‌و زه‌وییانه‌ی كه یه‌كلاكردنه‌وه‌یان ته‌واو نه‌بووه یان بڕیاره‌كانی چه‌سپاندنی مافی زه‌وی تیایاندا به‌پێی یاسای چاكسازی كشتوكاڵی پله‌ی كۆتایی وه‌رنه‌گرتووه. نۆیه‌م: هه‌نگاونان به‌ره‌و پێكهێنانی یه‌كه‌ی گه‌وره‌ی به‌رهه‌می(الانتاج) كشتوكاڵ و، هاندانی(تشجیع)یه‌كه بچووكه‌كان به تێكه‌ڵكردنی و یه‌كتر ته‌واو كردن(التكامل). ده‌یه‌م: كاركردن له‌سه‌ر هاندان و رێكخستنی وه‌به‌رهێنان له كه‌رتی كشتوكاڵ به هه‌ردوو به‌شه‌كه‌یه‌وه رووه‌كی و ئاژه‌ڵی و كه‌رتی ئاو وپێشكه‌شكردنی ئاسانكاری پێویست بۆیان تا به‌شداری له گه‌شه‌كردنی كشتوكاڵی هه‌رێمدا بكه‌ن. یازدهم: كاركردن بۆ بووژاندنه‌وه‌و گه‌شه‌پێدان و په‌ره‌پێدانی پرۆژه‌كانی سامانی ئاژه‌ڵ و پاشكۆكانی له هه‌رێمداو وپه‌یڕه‌وكردنی شێوازی زانستی بۆ پاراستنی ئه‌م سامانه له نه‌خۆشی و زیادكردنی به‌رهه‌م و چاككردنی جۆره‌كانی. دوازدهم: كاركردنی به‌رده‌وام و، دانانی پلانی زانستی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی به‌ڵاو نه‌خۆشی و درم، له‌گه‌ڵ فه‌راهه‌مكردنی ئه‌و رێگایانه‌ی كه زامنی پاراستنی ده‌كه‌ن و، رێگا له بڵاوبوونه‌وه‌یان ده‌گرن. سێزده‌م: بایه‌خدان به باغداری و دارستان(سروشتی و ده‌ستكرد)و له‌وه‌رگاكان و پاراستنیان، چونكه سامانی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانین و پشتیوانی كردن له قه‌ده‌غه كراوه سروشتییه‌كان(المحمیات الگبیعیه). چوارده‌م: گه‌شه‌پێدانی ده‌رامه‌تی به‌شه‌ری و، پێشكه‌شكردنی خزمه‌تی رێنماییكردن و، تێگه‌یاندنی جوتیارو ره‌زه‌وانان ده‌رباره‌ی باشترین به‌كارهێنانی سامانی ئاوی و، بنه‌ماكانی به‌رهه‌مهێنانی كشتوكاڵی و، پشتبه‌ستن به ته‌كنۆلۆجیاو پێداویسته هاوچه‌رخه‌كانی كشتوكاڵ، به جۆرێك،كه،خزمه‌تی كه‌رتی كشتوكاڵ له هه‌رێمدا بكات. پازده‌م: پشت به‌ستن به سیاسه‌تی تایبه‌ت به به‌رێوه‌بردنی ته‌واوكاری سامانه ئاوییه‌كان و توندكردنه‌وه‌ی یاساكان و ده‌ربه‌ست كردنی ئه‌و كه‌رتانه‌ی به‌كاری ده‌هێنن به جێبه‌جێ كردنی له پێناو پاراستنی سامانی ئاوی له هه‌رێمدا و كاركردن به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌كان یا داموده‌زگا حكومیه‌كانی دیكه و، هه‌روه‌ها ئه‌و رێكخراوه حكومییانه‌ی كه‌سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانن له پێناو په‌ره‌پێدانی كه‌رتی كشتوكاڵی و سامانی ئاوی و، ئاگادار بوون له‌و رۆڵه زیندووه‌ی كه له وه‌رگرتنی بڕیاره خۆجیهتی ونیشتمانی و هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی سامانه ئاویه‌كان و راسپارده‌كانیدا ده‌یگێرێ. شازده‌م: هاندانی جووتیاران بۆ دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵه‌ی هه‌ره‌وه‌زی كشتوكاڵی پسپۆر بۆ كه‌رتی تایبه‌ت و به‌شداریكردنی له پێناو دروست كردنی یه‌كه‌ی به‌رهه‌مهێنانی گه‌وره‌دا. حه‌ڤده‌م: هاندانی پیشه‌سازی خۆراك به رێگای زامن كرا‌و و دابین كردنی كه‌ره‌سته‌ی خاوی كشتوكاڵی بۆ پیشه‌سازی. هه‌ژده‌م: گرینگی‌دان به سامانی ماسیی و په‌روه‌رده‌كردنی مێشهه‌نگ. نۆزده‌م: پاراستنی به‌روبوومی كشتوكاڵی ناوخۆ‌و، دانانی سیاسه‌تی بازاڕكاری و هه‌ڵگرتن(التخزینیه)و، به‌شداریكردن له دانانی نرخ له‌سه‌ر به‌روبوومه‌كانی كشتوكاڵ.
مادده‌ی یه‌كه‌م
مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م زاراوانه‌ی خواره‌وه، له‌م یاسایه‌دا، ماناكانی به‌رامبه‌ریانه: یه‌كه‌م: هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق. دووه‌م: وه‌زاره‌ت: وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی هه‌رێم. سێیه‌م: وه‌زیر: وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی هه‌رێم.
مادده‌ی چوارده‌هه‌م:
مادده‌ی چوارده‌هه‌م: هه‌ر ده‌قێ له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا نه‌گونجێ، ناخرێته‌كار.
مادده‌ی سێیه‌م:
مادده‌ی سێیه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی په‌خش كردنیه‌وه له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا جێبه‌جێ ده‌كرێت.
مادده‌ی دووه‌م:
مادده‌ی دووه‌م: وه‌زیره تایبه‌تمه‌نده‌كان له‌سه‌ریانه حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی نۆزده‌یه‌م:
مادده‌ی نۆزده‌یه‌م: 1. رۆژنامه‌نووس مامه‌ڵه‌ی كارمه‌ندی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێ له لایه‌نی مۆله‌ت پێدانی ئاسایی و نه‌خۆشییه‌وه. 2. له كاتی دامه‌زرانی له هه‌ر فه‌رمانێك ماوه‌ی كاركردنی له رۆژنامه‌نووسیدا بۆ سه‌ر مووچه (علاوه) و به‌رز كردنه‌وه‌ی خانه‌نشینی ده‌خرێنه سه‌ر ئیشه‌كه‌ی. 3. له كاتی كاركردندا ئه‌گه‌ر تووشی هه‌ر پێشهاتێك (اصابه)یه‌ك بوو له‌سه‌ر ئه‌و لایه‌نه‌یه كه كاری بۆ ده‌كا هاریكاری پێویستی بكا ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندی به مافی خانه‌نشینی یه‌وه هه‌یه. 4. ده‌كری رۆژنامه‌نووسی خانه‌نشین به پێی حوكمه‌كانی یاسای خانه‌نشینی رۆژنامه‌نووس له دام و ده‌زگاكاندا كار بكا. 5. پێویسته خه‌به‌ری سه‌ندیكا بدرێ له كاتی شكایه‌ت كردن كه له دژی رۆژنامه‌نووس پێشكه‌ش ده‌كرێ، له كاتی تاوانی بینرا و نه‌بێ نابێ، رۆژنامه‌نووس پرسیار و وه‌ڵام و توێژینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێ به تاوانیك كه دراوه‌ت پاڵی و په‌یوه‌نداره به ئه‌نجام دانی كاره‌كه‌یه‌وه دوای خه‌به‌ردانی سه‌ندیكا نه‌بێ. 6. ئه‌وه‌ی ده‌ست درێژی بكاته سه‌ر رۆژنامه‌نووس له كاتی ئه‌نجام دان یا به هۆی كاره‌كه‌یه‌وه ئه‌و سزایه ده‌درێ كه بۆ ئه‌و كه‌سه دانراوه كه ده‌ست درێژی ده‌كاته سه‌ر كارمه‌ندی گشتی له‌كاتی ئه‌نجامدانی فه‌رمان یا به هۆی فه‌رمانه‌وه. 7. ئه‌و رۆژنامه‌نووسه‌ی به هۆی یان له كاتی ئه‌نجامدانی كاره‌كه‌یه‌وه ده‌مرێ، نازناوی ئه‌ندامی (شه‌ره‌ف)ی له سه‌ندیكادا پێ ده‌دری به بڕیارێك له ئه‌نجومه‌نه‌وه به گوێره‌ی پێره‌وی ناوخۆ.
مادده‌ی پێنجه‌م:
مادده‌ی پێنجه‌م: مادده‌ی (24) له یاساكه پووچه‌ڵ ده‌كرێته‌وه.
المادة الحادية والعشرون
المادة الحادية والعشرون: التعاون في مجال التدريب والمساعدة التقنية تتعاون الدول الاطراف في حدود امكانياتها على توفير المساعدات التقنية لتخطيط واعداد وتنفيذ برامج او عقد دورات تدريبية مشتركة او خاصة بدولة او مجموعة من الدول الاطراف عند الحاجة للعاملين في مجال مكافحة جرائم غسل الاموال وتمويل الارهاب وتبادل الخبرات فيما بينها وتنمية القدرات العلمية والعملية ورفع مستوى الادا‌ء .
مادده‌ی شه‌شه‌م:
مادده‌ی شه‌شه‌م: كار به هیچ ده‌قێكی یاسایی یان بڕیارێك ناكرێت گه‌ر له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك بێت.