أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی دووه‌م
مادده‌ی دووه‌م: وه‌زاره‌ت ئامانجی ده‌بێ بۆ: یه‌كه‌م:دانانی ستراتیژ‌و سیاسه‌ت وپلانگه‌لێك بۆ په‌ره‌پێدان و گه‌شه‌پێدان ووه‌به‌رهێنانی ده‌رامه‌ته ئاوییه‌كانی(سه‌رزه‌وی و ژێرزه‌وی)له هه‌رێمدا،وئاماده سازی توێژینه‌وه‌كانی به‌كه‌ڵكهاتنی ته‌كنیكی و ئابووری بۆ پرۆژه‌كانی ده‌رامه‌ته ئاوییه‌كان ودروستكردنی به‌نداوو پرۆژه‌كانی ئاودێری و پاراستن و به‌گه‌رخستنیان و هه‌ڵسه‌نگاندنی دروستی(سلامه) به‌نداوه‌كان و به‌كارهێنانی ئاو بۆ به‌دیهێنانی نمونه‌ترین به‌كارهێنانی ئاو‌و پاراستنی خاك‌و خۆل له چوارچێوه‌ی پلانه‌گشتیه‌كانی هه‌رێم دا. دووه‌م:دانانی پلانگه‌لی تایبه‌ت بۆ رێگرتن له مه‌ترسییه‌كانی لافاوو كۆنترۆڵكردنی سێڵاوو گۆلی رووباره‌كان و،رێكخستن و دابه‌شكردنی ئاو‌و،چاوكردنه‌وه ووشیاركردنه‌وه‌ی خه‌ڵك له گرنگیی پاراستنی سامانی ئاو. سێیه‌م:دابینكردنی ئاو بۆ كه‌رته به‌كاربه‌ره‌كانی ئاوی (كشتوكالأ،ئاوی خواردنه‌وه،به‌كارهێنانی ناو مالأ و بۆ گه‌شتوگوزار،به‌كارهێنانی بۆ پیشه‌سازی و وه‌به‌رهێنانی وزه‌ی كاره‌با..هتد) به‌پێی پلانگه‌لی بریار له‌سه‌ردراو،به‌جۆرێ،كه خزمه‌تی گه‌شه‌پێدان بكات له هه‌رێمدا و رای خۆشی له‌سه‌ر داواكاریه‌كانی دامه‌زراندنی پرۆژه‌گه‌لێ ده‌دات كه پێوه‌ندییان به كارخستنه‌كانی ئاوه‌وه هه‌بێ. چواره‌م:سه‌رپه‌رشتیكردن و به‌دواداچوون بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كانی ده‌رامه‌ته ئاوییه‌كان به‌پێی ئه‌و پلانه‌ی كه بریاری له‌سه‌ردراوه ئه‌مه‌ش،به‌نداوه‌كان و ئه‌ستێڵه‌كان(الخزانات)و پرۆژه‌كانی ئاودێری ده‌گرێته‌وه. پێنجه‌م:پاراستنی ئاوی سه‌رزه‌وی و ژێرزه‌وی له پۆخڵی و،پێشتریش لایه‌نه‌كانی ژنیگه بگرێته‌وه، به جۆرێ كه، له‌گه‌لأ پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تیه‌كاندا بگونجێ. شه‌شه‌م: گرتنه‌به‌ری ڕێگای هاوچه‌رخ به مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه له‌به‌فیڕۆدانی ئاو له‌كاتی به‌كارهێنانیدا له‌بواره جیاكاندا. پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌ت
مادده‌ی یه‌كه‌م
مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م ده‌سته‌واژانه‌ی خواره‌وه بۆ ئه‌م یاسایه واتاكانی به‌رامبه‌ریه‌تی:ـ یه‌كه‌م: هه‌رێم : هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق. دووه‌م: وه‌زاره‌ت : وه‌زاره‌تی ده‌رامه‌ته ئاوییه‌كان له هه‌رێمدا. سێیه‌م: وه‌زیر : وه‌زیری ده‌رامه‌ته ئاوییه‌كان. چواره‌م : بریكار : بریكاری وه‌زاره‌ت. پێنجه‌م : ئه‌نجومه‌ن : ئه‌نجومه‌نی راوێژكاری وه‌زاره‌ت.
مادده‌ی سێیه‌م
مادده‌ی سێیه‌م: له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و خاوه‌ن زه‌وی و جوتیارو كه‌شتیارو ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندییان به كشتوكاڵه‌وه هه‌یه، هه‌ریه‌كه‌و به‌پێی پسپۆڕایه‌تی و ده‌سه‌ڵاتی خۆی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه ئه‌نجام بدات: یه‌كه‌م: بایه‌خ به زه‌وی كشتوكاڵی بدرێت و، بۆ جگه له مه‌به‌سته‌كانی كشتوكاڵ به‌كار نه‌هێنرێت یا به‌بێ چاندن به‌جێ نه‌هێڵدرێت و رێگا نه‌درێت به هیچ شتێك په‌یتی كز بكات یا بڕشتی كه‌م بكات. دووه‌م: په‌یڕه‌وكردنی شێوازی زانستی نوێ له كرده‌وه كشتوكاڵییه‌كاندا. سێیه‌م : ئامرازه پێویستییه كه‌فائه به‌رزه‌كان له به‌رهه‌مهێناندا به‌كاربهێنرێن. چواره‌م: بایه‌خ به مه‌كینه وئامێرو ترۆمپا كشتوكاڵییه‌كان بدرێت و بیر‌و كارێزو كانیاوه سروشتییه‌كان و ئامراز‌و شێوازه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی دیكه‌ش له زیان پێكه‌وتن بپارێزرێن. پێنجه‌م: بایه‌خ به شینایی هه‌ر له كاتی چاندییه‌وه تا كاتی دروێنه یاخود لێكردنه‌وه بدرێت و، رێگه به هیچ شتێك نه‌درێت له ناویان ببات یا زیانیان پێ بگه‌یه‌نێت و له زینده‌وه‌ره زیانبه‌خشه‌كانی كشتوكاڵ و سووتان و لافاویش بپارێزرێن. شه‌شه‌م: سامانی ئاژه‌ڵی و ماسی و په‌له‌وه‌رو مێرووی سوودبه‌خش بپارێزرێن و چاودێری بكرێن و له هه‌موو ئه‌و شتانه بپارێزرێن كه زیانیان پێ ده‌گه‌یه‌نێت. حه‌وته‌م: پێره‌وكردنی سیسته‌می خوله‌كانی كشتوكاڵی و، ده‌ستنیشان كردنی ئه‌ندازه‌ی ئه‌و پانتاییانه‌ی كه له‌هه‌ر ناوچه‌یه‌كدا پێویسته به به‌روبوومی دیاركراو بچێنرێن. هه‌روه‌ها دیاركردنی جۆره‌كانی تۆ‌و وپه‌یین و و قڕكه‌ری بوونه‌وه‌ری زیانبه‌خش و واده‌كانی به‌كارهێنانیان به‌پێی پلان و رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ. هه‌شته‌م: پاراستن و خزمه‌تكردنی باخه‌كان و به‌رو میوه‌كانیان تا پێده‌گه‌ن و ده‌برێنه بازاڕ نابێ پشت گوێ بخرێن. نۆیه‌م: پێرۆ كردنی سیسته‌می عه‌مار كردنی دروست وبێ وه‌ی بۆ به‌روبوومه‌كان.
مادده‌ی حه‌ڤده:
مادده‌ی حه‌ڤده: 1-مه‌كته‌بی ته‌نفیزی له نێوان ئه‌ندامه‌كانی خۆیدا جێگرێ و سه‌رۆك و سكرتێرێك و لێپرسراوێكی دارایی به ده‌نگدانی نهێنی هه‌ڵده‌بژێرێ. 2-مه‌كته‌بی ته‌نفیزی هه‌ر مانگه و جارێك كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی سازده‌دا و بۆیشی هه‌یه له‌سه‌ر داوای سه‌رۆكه‌كه‌ی یان له‌سه‌ر داوای سێیه‌كی ئه‌ندامه‌كانی كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی ساز بدات.
مادده‌ی چوارده
مادده‌ی چوارده: ئه‌ركی سه‌رشانی لیژنه زه‌پتییه ئه‌وه‌یه سه‌یری ئه‌و سكاڵا و شكاتانه‌ی بكات كه له مه‌كته‌بی ته‌نفیزییه‌وه بۆی هه‌واڵه ده‌كرێ، هه‌روه‌ها ئه‌و سه‌رپێچیانه‌ش كه ده‌قه‌كانیان له‌م یاسایه‌دا هاتووه، ئه‌م لیژنه‌یه له سێ ئه‌ندام و ئه‌ندامێكی یه‌ده‌گ پێك دێت، مه‌كته‌بی ته‌نفیزی دایانده‌مه‌زرێنێ به مه‌رجێ له كه‌می بڕوانامه‌ی ئاماده‌ییان هه‌بێ و پێوه‌ندیی به سامانی رووه‌كی یان ئاژه‌ڵدارییه‌وه هه‌بێ، ئه‌م لیژنه‌یه له نێوان ئه‌ندامه‌كانیدا سه‌رۆكێ بۆ خۆی هه‌ڵده‌بژێرێ.
مادده‌ی پازده :
مادده‌ی پازده : هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت ناخرێته به‌ركار .
مادده‌ی چوارده‌م :
مادده‌ی چوارده‌م : بڕگه‌ی (ب) له مادده‌ی (371) له‌كارده‌خرێ .
ماددەی سيازدە:
ماددەی سيازدە: مادده‌ی (324) له هه‌رێمی كوردستاندا له كارده‌خرێ و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێگای ده‌گرێته‌وه. (دادوه‌ر له رۆژی دیاركراودا ده‌ست ده‌كات به لێپێچینه‌وه ده‌رباره‌ی راستی و دروستی به‌لاغه‌كه‌و گوێ له دیفاعی به‌لاغ لێدراوه‌كه ده‌گرێ و له كۆتایی لێپێچینه‌وه‌كه‌شدا، ئه‌گه‌ر به‌ته‌واوی بۆ ده‌ركه‌وت كه هیچ پێویست ناكا ئیجرائات دژ به كابرای به‌لاغ لێده‌راوه‌كه وه‌ربگیردرێ، ئه‌وا،بڕیارێك به‌ره‌تكردنه‌وه‌ی داواكه ده‌رده‌هێنی، یان داواكه قبولأ ده‌كات و داواش له‌و كابرایه ده‌كات كه به‌ڵێننامه‌یه‌ك به كه‌فاله‌تی كه‌سێ یان به‌كه‌فاله‌تی زیاتره‌وه پێشكه‌ش بكات).
مادده‌ی دوازده:
مادده‌ی دوازده: مادده‌ی (320) له هه‌رێمی كوردستاندا له كارده‌خرێ و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێگای ده‌گرێته‌وه. (دادوه‌ر له رۆژی دیاركراودا ده‌ست ده‌كات به لێپێچینه‌وه ده‌رباره‌ی راستی و دروستی به‌لاغه‌كه‌و گوێ له دیفاعی به‌لاغ لێدراوه‌كه ده‌گرێ و، له كۆتایی لێپێچینه‌وه‌كه‌شدا، ئه‌گه‌ر به‌ته‌واوی بۆی ده‌ركه‌وت كه هیچ پێویست ناكا ئیجرائاتی پاراستنی ئاشتی وه‌ربگیردرێ، ئه‌وا، بڕیارێك به ره‌تكردنه‌وه‌ی داواكه ده‌رده‌هێنێ، یان داواكه قبول ده‌كات و داواش له‌و كابرایه ده‌كات كه به‌ڵێننامه‌یه‌ك به كه‌فاله‌تی كه‌سێ یان به كه‌فاڵه‌تی زیاتره‌وه پێشكه‌ش بكات).
مادده‌ی دووه‌م:
مادده‌ی دووه‌م: وه‌زاره‌ت ئه‌م ئه‌ركانه به‌جێ دێنێ. 1-جێبه جێ كردنی سیاسه‌تی گشتی حوكمه‌تی هه‌ریچمه كوردستانی عێراق و كاركردن بۆ پاراستنی ئاسایشی ناوخۆ به دانانی نه‌خشه‌ی كاری تایبه‌تی بۆ دام و ده‌زگاكانی وه‌زالاه‌ت. 2-كاكردن بۆ سه‌روه‌ره‌ی یاسا چه‌سپاندنی سیسته‌می گشت و دابین كردنی حه‌وانه‌وه و دڵنیایی بۆ هاوڵاتیان و پارێزگاری كردن له ماڵ و موڵكیان . 3-هاریكاری و رێكخست له‌گه‌ل َ ئه‌و وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگایانه‌ی تایبه‌تكارن له‌و ئه‌ركانه‌دا و كه په‌یوه‌ندیان به ئاسایش و پاراستی سیسته‌مه‌وه هه‌یه بۆ به‌دیهێنانی به‌رژه‌وه‌ندی گشتیی. 4-كاركردن بۆ رێگه گرتن له روودانی تاوان و پێشبینی كردنی روودانی تاوان به به‌دیهێنانی ئاسایشێكی به‌رده‌وام و دڵنیایی و كاركردن بۆ چه‌سپاندنی ئاسایش و سه‌قامگیر بوونی هه‌میشه‌یی و بایه‌خدان به لایه‌نی پارێز (وقایه) له رووی تاواندا. 5-كاركردن له پێناو پاراستنی سه‌ربه‌ستییه دیموكراتتییه‌كان و مافه‌كانی مرۆڤ له كوردستانی عێراقدا و به كار هێنانی شێوازی یاسایی و زانیاریانه له چاره‌سه‌ركردنی دژ كاری و گیر و گرفتی گشتی و تایبه‌تی دا. 6-پارێزگاری كردن له ئادابی گشتی له هه‌رێمدا. 7-به‌رهه‌ڵستی كردنی جاسوسییه‌ت و قاچاخچیه‌تی و دزه كردن و پاراستنی ئابووری هه‌رێم و ئاسایشی ئه‌و ئابوورییه و رێگه گرتن له هاتنی ناشه‌رعی بۆ ناو هه‌رێم.
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م وشانه‌ی خواره‌وه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه ماناكانی ته‌نیشتیانه: 1-هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی عێراق. 2-وه‌زاره‌ت: وه‌زاره‌تی ناوخۆ. 3-وه‌زیر: وه‌زیری ناوخۆ. 4-بریكاری وه‌زاره‌ت: بریكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆ.
مادده‌ی سێیه‌م
مادده‌ی سێیه‌م: شیركه‌تی بیری ئیرتیوازی لێ دان ومه‌ركه‌زه‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌ی كشتوكاڵی و ته‌تبیقی یه‌كان، كه له بڕگه‌ی نۆی مادده‌ی چواره‌می یاسای ژماره (10)ی ساڵی (1992)دا هاتووه ئیلغا ده‌كرێ و هه‌ر موڵك و ماڵێكیشی بووبێ، موڵك و ماڵی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و ئاودێری هه‌رێمن.
مادده‌ی هه‌ژده‌یه‌م
مادده‌ی هه‌ژده‌یه‌م: یه‌كه‌م: نیساب به ئاماده‌بوونی زۆرینه‌ی ئه‌ندامان پێك دێت، بڕیاره‌كان به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئاماده‌بوان ده‌رده‌چێ، له كاتی یه‌كسان بوونیدا به‌و لایه‌نه‌دا ده‌له‌نگێ كه نه‌قیبی تێدایه. دووه‌م: ئه‌گه‌ر به هه‌ر هۆیه‌كه‌وه بێت شوێنی نه‌قیب چۆڵ بوو بریكاره‌كه‌ی شوێنی ده‌گرێته‌وه، له كاتی چۆڵ بوونی پله‌ی بریكار سكرتێر شوێنی ده‌گرێته‌وه. سێیه‌م: به ده‌نگدانی نهێنی یه‌كێك له ئه‌ندامه ئه‌سلییه‌كان شوێنی نه‌قیب ده‌گرێته‌وه له كاتی چۆڵ بوونی پله و پایه‌كانی نه‌قیب و بریكاره‌كه‌ی و سكرتێردا. چواره‌م: به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵبژاردنی نه‌قیب ئه‌نجومه‌ن ده‌بێ بۆ كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی بانگهێشتی ده‌سته‌ی گشتی بكا له ماوه‌یه‌ك كه له دوو مانگ تێپه‌ر نه‌كا، به‌مه‌رجێك ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه ماوه له شه‌ش مانگ كه‌متر نه‌بێت.
مادده‌ی پازده‌یه‌م:
مادده‌ی پازده‌یه‌م: ده‌بێ خاوه‌نی ئه‌و چاپكراوه خوله‌كیانه‌ی تا كاتی جێبه جێ كردنی ئه‌م یاسایه هه‌ن له ماوه‌ی (30) رۆژدا له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌یه‌وه له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا حوكمی پێنجه‌می جێبه جێ بكه‌ن.
مادده‌ی چوارده‌یه‌م:
مادده‌ی چوارده‌یه‌م: سه‌ربه‌ستی كاری راگه‌یاندن بۆ په‌یامنێر و نوێنه‌رانی دام و ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی بیانی له هه‌رێمدا مسۆگه‌ره و مه‌رج و بنچینه‌كانی کار كردنیان به رێنماییه‌ك دیاری ده‌كرێن كه وه‌زیر ده‌ری ده‌كا.
مادده‌ی شازده‌م:
مادده‌ی شازده‌م: نابێت بنه‌چه‌ی ره‌چه‌ڵه‌كی رووه‌كی و ئاژه‌ڵی له ناوچه دارستانیه‌كان ببرێته ده‌ره‌وه، و رێنمایی تایبه‌ت ده‌رده‌چێت به‌و ره‌چه‌ڵه‌ك و توخمانه‌ی رێگه پێدراوه له وه‌زاره‌ته‌وه.
مادده‌ی سیازده‌یه‌م:
مادده‌ی سیازده‌یه‌م: هیچ كۆتێك له‌سه‌ر هاتنی چاپ كرا‌و بۆ ناو هه‌رێم و بردنی بۆ ده‌ره‌وه‌ی نییه ته‌نیا ئه‌وانه نه‌بێ كه پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی مادده‌ی نۆیه‌می ئه‌م یاسیایه‌ن و سه‌رپێچیكه‌ر ده‌كه‌وێته به‌ر لێپرسینه‌وه‌ی یاساییه‌وه.
مادده‌ی ده‌یه‌م:
مادده‌ی ده‌یه‌م: ده‌سته‌ی گشتی تایبه‌تمه‌ندی له وانه‌ی خواره‌وه‌دا ده‌بێت: یه‌كه‌م: راستاندنی حیساب كاری ساڵی پێشوو و بڕیاردان له‌سه‌ر بوودجه‌ی خه‌ملێندراو. دووه‌م: گفتوگۆ كردن له‌سه‌ر راپۆرتی ساڵانه و كاروباری سه‌ندیكا و حساباته‌كانی. سێیه‌م: سه‌یر كردنی پێشنیاری هه‌موار كردنی یاسای سه‌ندیكا و پێره‌وه‌كانی. چواره‌م: بڕیاردانی پاكتاكردنی موڵك و ماڵ و دارایی سه‌ندیكا له كاتی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یدا.
مادده‌ی هه‌شته‌م:
مادده‌ی هه‌شته‌م: یه‌كه‌م: ده‌سته‌ی گشتی هه‌ر به سێ ساڵ جارێك كۆبوونه‌وه‌كانی به مه‌به‌ستی هه‌ڵبژاردن له سێ یه‌كی كۆتایی مانگی كانوونی دووه‌مدا ده‌به‌ستێت. دووه‌م: رای یاسایی (النصاب) له كۆبوونه‌وه‌كانی ده‌سته‌ی گشتی بۆ هه‌ڵبژاردن به ئاماده‌بوونی زیاتر له نیوه‌ی ئه‌ندامان له كاتێكی دیار كراودا ده‌بێت. سێیه‌م: ئه‌گه‌ر راده‌ی یاسایی (النصاب) له كۆبوونه‌وه‌ی ناوبراودا ته‌واو نه‌بوو كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تر له نیوه‌ی مانگی شواباتی هه‌مان ساڵدا ده‌به‌سترێ و راده‌ی یاسایی (النصاب) به بێ له‌به‌ر چاوگرتنی ژماره‌ی ئاماده‌بووان ته‌واو ده‌بێت.
مادده‌ی دووه‌م:
مادده‌ی دووه‌م: ده‌بێ وه‌زیره تایبه‌تمه‌نده‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.