أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی ده‌یه‌م
مادده‌ی ده‌یه‌م: 1-ده‌شێ سه‌رۆك، یان دوو سێیه‌كی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ته‌نفیزی، بانگهێشتی ده‌سته‌ی گشتی بكه‌ن بۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی لاوه‌كی بۆ گفتوگۆ كردن له‌سه‌ر مه‌له‌سه‌گه‌لی دیاركراو. 2- ده‌سته‌ی گشتی ناشێ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی لاوه‌كی بۆ سه‌یر كردنی بابه‌تێك كه له‌وه پێش بڕدراوه‌ته‌وه ساز بدات تا شه‌ش مانگ به‌سه‌ر ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا رانه‌بوورێ كه بابه‌ته‌كه‌ی تێدا بڕدراوه‌ته‌وه. 3- له كۆبوونه‌وه لاوه‌كییه‌كاندا هه‌مان ئیجرائاتی كۆبوونه‌وه ئاساییه‌كان ده‌گیرێته به‌ر.
مادده‌ی سێیه‌م
مادده‌ی سێیه‌م: 1. زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان كه موڵی ته‌واو (صرف)ی كه‌سانی سروشتی و (معنوی)ن (ته‌نها كۆمه‌ڵه‌كانی هه‌ره‌وه‌زی بیناسازی نه‌بن) كه ده‌كه‌ونه سنووری قۆناغی جێبه‌جێ كردنه‌وه (مرحله قید تنفیذ) له ره‌نگرێژی بنه‌ره‌تیدا، به مولك ده‌كرێن بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی عێراق، وه به ناوی شاره‌وانییه‌كان په‌یوه‌ندیداره‌وه (به گوێره‌ی شوێنه‌كه‌ی) تۆمار ده‌كرێن، ئه‌گه‌ر ره‌نگرێژی ناوبراو به‌كار هێنانی ناكشتوكاڵی بۆ دیاری كردبوو. 2. خاوه‌نی ئه‌و زه‌ویانه به شێوه‌ی (عینی) قه‌ره‌بوو ده‌كرێنه‌وه به رێژه‌ی (12%) له كۆی پانتایی ئه‌و زه‌ویانه‌ی كه به ناوی شاره‌وانییه‌وه تۆمار ده‌كرێن مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه كه ئه‌و پارچه‌ی پێیان دراوه جیاكاری (افراز)ی بكه‌ن كه له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌كارهێنانه‌ی كه بۆی داندراوه هاو دژ نه‌بێت. 3. ئه‌گه‌ر زه‌ویه‌كان بكه‌ونه شوێنی نانیشته‌جێ بوون خاوه‌نه‌كانیان له شوێنی سوكنا بوون له ناو سنووری شاره‌وانیه‌كاندا قه‌ره‌بوو ده‌كرێنه‌وه كه هاوسه‌نگ بێ له‌گه‌ڵ نرخی ئه‌و رێژه‌یه‌دا، وه هه‌روه‌ها ده‌توانن جیاكاری (افراز) ی ئه‌و پارچه‌یه بكه‌ن كه پێیان دراوه.
المادة الثالثة عشرة
المادة الثالثة عشرة – اذا توفى المحكوم عليه غيابا خلال مدة الستة اشهر المذكورة فلورثته في المدة الباقية منها ان يطلبوا اعادة النظر فيما قضى به الحكم الغيابي من تعويض او مصادرة او رد . وتحكم المحكمة في هذا الطلب وفق الاجراءات السابقة .
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مادده‌ی یه‌كه‌م:مه‌به‌ست له‌م ووشانه‌ی خواره‌وه مانای ته‌نیشتیانه:1-وه‌زاره‌ت: وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده.2-وه‌زیر: وه‌زیری پره‌روه‌رده.3-بریكاری وه‌زاره‌ت: بریكاری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده.4- دیوان: دیوانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده.5-هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستان.6-كه‌مایه‌تی یه‌كان: ئاشووری یه‌كان توركمان و عه‌ره‌ب و ئه‌وانی تر.
مادده‌ی یه‌كه‌م
مادده‌ی یه‌كه‌م: مادده‌ی نۆیه‌م له یاسای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران هه‌مواركراو هه‌ڵده‌وه‌شێنرێته‌وه ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئه‌م وه‌زاره‌تانه‌ی خواره‌وه له‌خۆ ده‌گرێته‌وه: 1- وه‌زاره‌تی داد. 2- وه‌زاره‌تی كاروباری پێشمه‌رگه. 3- وه‌زاره‌تی ناوخۆ. 4- وه‌زاره‌تی دارایی وئابووری. 5- وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان. 6- وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی. 7- وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده. 8- وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێ بوون. 9- وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزار. 10- وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی. 11- وه‌زاره‌تی پلاندانان. 12- وه‌زاره‌تی كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی. 13- وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان. 14- وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان. 15- وه‌زاره‌تی كشتوكالأ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو. 16- وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی. 17- وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن. 18- وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی. 19- وه‌زاره‌تی كاره‌با.
مادده‌ی دووه‌م
مادده‌ی دووه‌م: كار به هیچ ده‌قێكی یاسایی یان بڕیارێك ناكرێت كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكۆك بێت.
مادده‌ی سێیه‌م
مادده‌ی سێیه‌م: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكات.
مادده‌ی چواره‌م
مادده‌ی چواره‌م: ئه‌م یاسایه له ڕۆژی ده‌رچواندنیه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت و له ڕۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قایعی كوردستان) بڵاو ده‌كرێته‌وه.
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م زاراوه و ده‌سته‌واژانه‌ی دادێن، واتاكانی به‌رامبه‌ریانه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه: یه‌كه‌م: هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق. دووه‌م: وه‌زاره‌ت: وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان له هه‌رێمدا. سێیه‌م: وه‌زیر: وه‌زیری رۆشنبیری و لاوان له هه‌رێمدا. چواره‌م: لاوان: ئه‌و توێژه‌ی كه ته‌مه‌نیان له نێوانی (14) ساڵ تا (34) ساڵه.
مادده‌ی دووه‌م:
مادده‌ی دووه‌م: وه‌زاره‌ت به‌جێ گه‌یاندنی ئه‌م ئه‌رك و ئامانجانه‌ی دادێن، ده‌گرێته ئه‌ستۆ: یه‌كه‌م: بایه‌خدان به بنیات نانی ژێرخانی پێویست بۆ په‌ره‌پێدانی بواره‌كانی رۆشنبیری و هونه‌ر و وه‌رزش و قاڵ كردنه‌وه‌ی تواناكانی لاوان له هه‌رێمدا. دووه‌م: بڵاوكردنه‌وه و په‌ره‌پێدانی كولتووری كوردستان به‌و جۆره‌ی ره‌سه‌نایه‌تی و پاراستنی كه‌له‌پوور پته‌و ده‌كات و، گه‌شه به نه‌ریتی مه‌ده‌نی و پێشكه‌وتنخواز له بواری چالاكیی كولتووری و هونه‌ری و وه‌رزشی و لاوان ده‌دات و، رێز گرتن له فره‌یی هزری كولتووری و نه‌ته‌وه‌یی و بایه‌خدان به زمانی كوردی و زمانی نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێم و، به‌و جۆره‌ی پشتگیری له رۆحی وڵاتایه‌تی (هاووڵاتی بوونی)كوردستانی وكرانه‌وه به‌ره‌و چاوگه‌كانی كولتووری جیهانی ده‌كات. سێیه‌م: په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندیی كولتووری و وه‌رزشی و چالاكیی لاوان له‌گه‌ڵ كوردستانیانی وڵاتانی دراوسێ و جیهان و ناوچه‌كانی دیكه‌ی عیراقی فیدراڵ و گه‌لانی ناوچه‌كه و جیهان. چواره‌م: پشتیوانی كردن و هاندانی بزاڤی دانان و وه‌رگێڕان و بڵاوكردنه‌وه و، ڕێزنان له نووسه‌ر و ئه‌دیب و هونه‌رمه‌ند و رۆژنامه‌نووس و داهێنه‌ران، له رێی ده‌ست گیرۆیی كردنی چالاكییه‌كانیان و چاپ كردنی به‌رهه‌می جۆربه‌جۆریان به‌گوێره‌ی پره‌نسیپی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ پاراستنی مافی به‌ده‌ست هاتوویان. پێنجه‌م: هه‌ماهه‌نگی كردن له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ت و لایه‌نانی په‌یوه‌ندیدار و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له هه‌رێمدا، به‌و جۆره‌ی پێداویسته‌كانی په‌ره‌پێدانی مرۆیی و بڵاوكردنه‌وه‌ی كولتووری كاری هاوبه‌ش و خۆبه‌خشانه له نێو كۆمه‌ڵدا به‌جێ ده‌گه‌یه‌نێت. شه‌شه‌م: داڕشتنی پلانی پێویست بۆ پشتگیری كردنی بزاڤی وه‌رزشی و چالاكیی لاوان و هاندان و چاودێری كردن و رێزگرتنی وه‌رزشوانان، له رێی هه‌ماهه‌نگی كردن له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی ئۆڵۆمپیی كوردستان به ئامانجی په‌ره‌پێدانی واقیعی بزاڤی وه‌رزش له هه‌رێمدا. حه‌وته‌م: دامه‌زراندنی كتێبخانه‌ی نیشتیمانی و ناوه‌ند(سه‌نته‌ر)ی به‌ڵگه‌داری و ئه‌رشیفكاریی كوردستان و، بایه‌خدان به كتێبخانه‌ی گشتی و چالاكییه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به بواره‌كانی رۆشنبیریی منداڵ و هونه‌ری شێوه‌كاری و سینه‌ما و شانۆ و مووزیك و فۆلكلۆر و كولتووری میللی و دروست كردنی مافوور و، پیشه‌سازیی میللیی ده‌ست و دابین كردنی هۆڵ بۆ هونه‌ری شێوه‌كاری، بۆ نمایشی شانۆیی و سینه‌مایی هاوچه‌رخ و كردنه‌وه‌ی پیشانگای كتێب. هه‌شته‌م: ساز كردنی فیستیڤاڵ و كۆڕ و وۆرك شۆپی رۆشنبیری و هونه‌ریی و وه‌رزشی و، چالاكیی وه‌رزشی تایبه‌ت به لاوان و هاندان و پشتیوانی كردنی چالاكی و جموجۆڵی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نیی تایبه‌ت به‌م بوارانه. نۆیه‌م: هه‌ماهه‌نگی كردن له‌گه‌ڵ لایه‌نانی په‌یوه‌ندیدار، سه‌رباره‌ت به‌وه‌ی په‌یوه‌سته به‌كاری ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ و ده‌ركردنی رۆژنامه و گۆڤار و په‌خشی ئێزگه و ته‌له‌فزیۆن، به ئامانجی گه‌یاندنی سیاسه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هێنده‌ی په‌یوه‌سته به بوار و جموجۆڵی رۆشنبیری و هونه‌ری و وه‌رزشی و میدیایی و یه‌كێتییه‌كان و تیپه‌كانی هونه‌ر و یانه ئه‌هلییه‌كانی وه‌رزش و هۆڵه‌كان و قوتابخانه و په‌یمانگاكانی وه‌رزش و هونه‌ر و یاریگاكانه‌وه. ده‌یه‌م: بایه‌خدانی تایبه‌ت به‌بواره‌كانی كه‌لتوور و هونه‌ر و وه‌رزشی ژنانه و كاركردن له پێناو بڵاوكردنه‌وه‌ی كه‌لتووری جۆری كۆمه‌ڵایه‌تی جه‌نده‌ر (به‌مانای تێڕوانینی یه‌كسان بۆ تاكه‌كان به‌پێی شاره‌زایی و لێهاتوویی پسپۆڕی دوور له جیاكاری و ره‌گه‌زی و پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیان). یازده‌هه‌م: به‌شداری كردن له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تانی په‌یوه‌ندیدار بۆ داڕشتنی سیاسه‌تێكی نیشتیمانیی كوردستانی، بۆ كارا كردنی به‌شدار بوونی لاوان له كاروباری گشتی و ناوه‌نده‌كانی بڕیار و كار كردن له پێناو چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كانی لاوان و شیاندنیان له رێی به‌شداری كردن له پرۆسه‌ی په‌ره‌پێدانی سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تیدا. دوازده‌هه‌م: پشتیوانی كردن و بایه‌خدان به لاوانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت و كار كردن بۆ به‌رز كردنه‌وه‌ی وزه و توانایان له بواری هه‌مه‌جۆردا. سێزده‌هه‌م: هۆشیار كردنه‌وه به زیانی به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر له كۆمه‌ڵگادا و قه‌ده‌غه كردنی به‌كارهێنانی مادده‌ی چالاكی به‌خش و یاساغ له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا له بواری وه‌رزش. چوارده‌هه‌م: هاندانی كه‌رتی تایبه‌ت له بواری چالاكیی رۆشنبیری و هونه‌ری و وه‌رزش و لاوان به گوێره‌ی یاسا. پازده‌هه‌م: بایه‌خدان به كولتووری كوردی له پاشكۆكانی كولتووری له باڵیۆزخانه و كونسوڵخانه‌كانی عیراق و، هه‌روه‌ها له نووسینگه و نوێنه‌رایه‌تییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ده‌ره‌وه.
مادده‌ی شه‌شه‌م
مادده‌ی شه‌شه‌م: 1. وه‌زیر، بۆ جێبه‌جێ كردنی ئه‌رك و فرمانی دیاركراو، بۆی هه‌یه ده‌سته و لیژنه‌ی دایمی و كاته‌كی (ره‌فته‌نی) پێك بهێنێ. 2. وه‌زیر، به پێی پێویست، بۆی هه‌یه كردنه‌وه و تێكه‌ڵكردنی به‌ڕێوه‌به‌ری وبه‌ش وهۆبه‌كان، ئه‌نجام بدات. 3. ئه‌رك وفرمان وده‌سه‌ڵاتی پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌ت وبه‌ڕێوبه‌رییه گشتییه‌كان وبه‌ڕێوبه‌رییه‌كانی ناویان و ده‌سته‌كانیش (الهیئات) به پێی پێرۆ دیاری ده‌كرێن.
مادده‌ی شه‌ست و دوو
المادة 62 – لا يوجد نص لهذه المادة في القانون المزود.
مادده‌ی پێنجه‌م:
مادده‌ی پێنجه‌م: یه‌كه‌م: به په‌یڕه‌وێك ئه‌رك و پسپۆرایه‌تیی پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌ت دیاری ده‌كرێن. دووه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی یان به‌ش یان هۆبه‌كانی وه‌زاره‌ت له نوێ بكاته‌وه یان تێكه‌ڵ بكات یان ئیلغا بكات، ئه‌ویش له كاتی پێویست و به ئامانجی په‌ره‌پێدانی كاری وه‌زاره‌ت. سێیه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ ئاسان جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربكات.
مادده‌ی دوازده‌یه‌م (دووباره)
مادده‌ی دوازده‌یه‌م: راده‌ی یاسایی به ئاماده بوونی سه‌رۆكی دانیشتنه‌كه و نیوه‌ی ژماره‌ی ئه‌ندامان ته‌واو ده‌بێ و هه‌موو بڕیار و راسپارده و پێشنیارێكیش به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئاماده‌بووان ده‌رده‌چێ و له كاتی به‌رامبه‌ر بوونی ده‌نگه‌كان رای ئه‌و لایه‌نه په‌سه‌ند ده‌كرێ كه سه‌رۆك ده‌نگی له‌گه‌ڵ داوه.
مادده‌ی شازده‌یه‌م (دووباره)
مادده‌ی شازده‌یه‌م: بودجه‌ی ده‌زگا سه‌ربه‌خۆیه و له چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی گشتی دارایی هه‌رێمی كوردستانی عێراق داده‌نرێ و له لایه‌ن سه‌رۆكی ده‌زگا و به‌رێوه‌ی گشتی یه‌وه ئاماده ده‌كرێ و دوای په‌سه‌ند كردنی له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی به‌رێوه‌بردنه‌وه، له رێگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه به‌رز ده‌كرێته‌وه بۆ ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق بۆ په‌سه‌ند كردنی.
مادده‌ی چواره‌م
مادده‌ی چواره‌م: یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌ن راوێژكارێكی: ده‌بێت، له‌لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه به‌پله‌ی وه‌زیر داده‌مه‌زرێت، ده‌زگاكانی سه‌ر به ئه‌نجومه‌ن به‌ڕێوه ده‌بات و سه‌رپه‌رشتییان ده‌كات و هه‌ماهه‌نگییان له‌نێواندا ده‌كات، جێگرێكی ده‌بێت، به‌گوێره‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی پێی ده‌درێت له‌به‌جێ گه‌یاندنی ئه‌ركه‌كانیدا یاریده‌ی ده‌دات. دووه‌م: به‌رپرسی ئه‌و ده‌زگایانه‌ی له مادده‌ی دووه‌می ئه‌م یاسایه‌دا هاتوون، ده‌بنه ئه‌ندام له ئه‌نجومه‌ندا و سه‌رۆكی هه‌رێمش بۆی هه‌یه له حاڵه‌تی ئاسایی پێویستیدا كه‌سان یان ده‌زگای دیكه‌ی بۆ زیاد بكات یان بانگهێشتی ئه‌نجومه‌ن بكرێن. سێیه‌م: ته‌رخان كردنی بودجه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم له نێو بودجه‌ی گشتیی هه‌رێمدا.
مادده‌ی دووه‌م
مادده‌ی دووه‌م: هه‌ر پێشمه‌رگه‌یێ پله‌ی زه‌بوونیی گه‌یشتبێته (100%) یان ئه‌ندامێكی له‌شی (وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌بڕگه‌ی دووه‌می مادده‌ی یه‌كه‌مدا هاتووه) له ده‌ست دابێ، مووچه‌یه‌كی خانه‌نشینی بۆ ده‌بڕدرێته‌وه، به قه‌ده‌ر سه‌رجه‌می ئه‌و مووچه و ده‌رماڵه‌یه بێت كه مانگانه له كاتی خزمه‌تا وه‌ریده‌گرت.
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌و وشانه‌ی خواره‌وه ماناكانی ته‌نیشتیانه: هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی عێراق. وه‌زاره‌ت: وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێم. وه‌زیر: وه‌زیری دارایی و ئابووری هه‌رێم. بریكاری وه‌زاره‌ت: بریكاری دارایی و ئابووری هه‌رێم. ئه‌نجوومه‌ن: ئه‌نجوومه‌نی راوێژكاری وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێم.
مادده‌ی دووه‌م:
مادده‌ی دووه‌م:ئامانجه وه‌زاره‌ت دانانی بنچینه گشتییه‌كانی به‌رێوه‌بردن و رێكخستنی سه‌رچاوه‌كانی دارایی یه‌وه چاودێری كردنی ساغله‌می هه‌ڵسوراندنیان و به‌دیهێنانی به‌كار خستنیان به باشترین شێوه و دانانی مووچه‌ی گشتی هه‌رێم كه‌ل و په‌له بنچینه‌ی یه‌كانی كۆمه‌ڵگا و رێكخشتنی كه‌رتی تایبه‌تی تێكه‌ڵاو بۆ هانادن (مدخرات)ی نیشتمانی و (استپمار)ی بیانی و له چولرچێوه‌ی سیاسه‌تی دارایی و ئابووری نه‌خشه‌كانی گه‌شه‌پێدانی هه‌رێمدا.
مادده‌ی دووه‌م
مادده‌ی دووه‌م: وه‌زاره‌ت كۆشش ده‌كا بۆ پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری ناوخۆیی و شاره‌وانی و خزمه‌تگوزاری ئاووئاوه‌ڕۆ وفراوانكردنی بزوتنه‌وه‌ی گه‌شتوگوزار وپه‌ره‌پێدانی له كوردستاندا له چوارچێوه‌ی ئه‌و نه‌خشانه‌دا كه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته داده‌نرێت.