أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی ده‌یه‌م:
مادده‌ی ده‌یه‌م: یه‌كه‌م: ده‌كرێ بانگێشتی ده‌سته‌ی گشتی بكرێت بۆ كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی له‌م دوو حاڵه‌ته‌ی خواره‌وه: 1. به بڕیارێكی هۆدار (مسبب) كه زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن ده‌یده‌ن. 2. به داواكاریه‌كی نوسراوی هۆدار سێ یه‌كی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی گشتی پێشكه‌ش به ئه‌نجومه‌نی ده‌كه‌ن و ئه‌نجومه‌نیش له‌سه‌ریه‌تی بانگهێشته‌كه ده‌ربچوێنێ و رۆژی كۆبوونه‌وه دیاری بكات له ماوه‌ی (15) رۆژ له مێژووی گه‌یشتنی داواكاریه‌كه‌وه. دووه‌م: له كۆبوونه‌وه‌كانی نائاسایی ده‌سته‌ی گشتی نابێ له‌و كارانه‌ی كه له به‌رنامه‌ی كاردا هاتوون و كۆبووونه‌وه‌یان له پێناودا كراوه له هیچ شتێكی تر بكۆڵدرێته‌وه.
مادده‌ی دوازده:
مادده‌ی دوازده: كاروباری سه‌ندیكا ئه‌نجومه‌نێك به‌ڕێوه‌ی ده‌با كه له‌م ئه‌ندامانه پێك دێن: یه‌كه‌م: نه‌قیب: ده‌بێ ماوه‌یه‌ك له‌م پیشه‌دا ده‌ست به‌كار بووبێ كه‌له (10) ده ساڵ كه‌متر نه‌بێ. دووه‌م: هه‌شت ئه‌ندام: به سكرتێر و نه‌قیبیشه‌وه ئه‌وانه‌ی كه ده‌ست به‌كار بوونیان له‌م پیشه‌یه‌دا له (7) حه‌وت ساڵ كه‌متر نه‌بێ
مادده‌ی سێزده:
مادده‌ی سێزده: یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌ن به‌نهێنی له نێوان ئه‌ندامه‌كانیدا بریكارێك و سكرتێرێك هه‌ڵده‌بژێرێ. دووه‌م: ئه‌نجومه‌ن دانیشتنه ئاساییه‌كانی خۆی به لایه‌نی كه‌مه‌وه مانگی جارێك ده‌به‌ستێ و ده‌شبێ دانیشتنی به‌ده‌ر (استثناء)ی به بانگهێشتی نه‌قیب یان به داواكاری سێیه‌كی ئه‌ندامان ببه‌ستێت.
مادده‌ی چواره‌م:
مادده‌ی چواره‌م: ئه‌ندام مه‌رجه ئه‌مانه‌ی لێ بێته دی: یه‌كه‌م: عیراقی بێت و له كوردستان نیشته‌جێ بێت. دووه‌م: به تاوانێكی نا سیاسی یا ئابروبه‌ر حوكم نه‌درابێت. سێیه‌م: بڕوانامه‌ی دبلۆمی هونه‌ری له به‌شه‌كانی (ته‌كنه‌لۆجیا-نه‌وت-گه‌یاندن)ی هه‌بێت، یان فه‌رمانی زه‌وی پێوی (مساح)ی هه‌بێ له یه‌كێك له فه‌رمانگه حكومه‌تییه‌كان بۆ ماوه‌یه‌ك ئه‌م كاره‌ی كردبێت كه له (5) پێنج ساڵ كه‌متر نه‌بێت.
مادده‌ی دووه‌م:
مادده‌ی دووه‌م: 1. سه‌ندیكایه‌ك به پێی ئه‌م یاسایه دروست ده‌بێت و پێی ده‌گوترێ (سه‌ندیكای خاوه‌ن پیشه ئه‌ندازه‌ییه‌كان)، كه‌سایه‌تییه‌كی مه‌عنه‌وی ده‌بێ و باره‌گاكه‌ی له هه‌ولێری پایته‌خت ده‌بێت و بۆی هه‌یه لق له ناوه‌ندی پارێزگاكانی هه‌رێمدا بكاته‌وه. 2. لیژنه‌یه‌كی ئاماده‌كار له (15) ئه‌ندام پێك ده‌هێنێ به ره‌زامه‌ندی لایه‌نه تایبه‌تمه‌نده‌كان تا هه‌ڵبژاردنی گشتی ئه‌نجام ده‌درێ.
مادده‌ی حه‌وته‌م:
مادده‌ی حه‌وته‌م: سه‌ندیكا پێك دێت له: 1. ده‌سته‌ی گشتی. 2. ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا. 3. لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی (الانضباط) 4. لقه‌كانی سه‌ندیكا له پارێزگاكانی هه‌رێمدا.
مادده‌ی هه‌ژده‌م
مادده‌ی هه‌ژده‌م: ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌ن یان یه‌كێك له لیژنه‌كانی ئه‌گه‌ر له سێ دانیشتنی یه‌ك له دوای یه‌كدا ئاماده‌نه‌بوو یاخود له پێنج دانیشتنی جیاجیا له ماوه‌ی ساڵێكدا به‌بێ عوزرێكی ره‌وا به وازهێنه‌ر له كاره‌كه‌ی داده‌نرێ.
مادده‌ی حه‌ڤده‌م
مادده‌ی حه‌ڤده‌م: یه‌كه‌م: نیسابی كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجوومه‌ن به ئاماده‌بوونی زۆربه‌ی ئه‌ندامانی ته‌واو ده‌بێت وبڕیاره‌كانی به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ماده‌بووان ده‌رده‌چن وکاتێك كه ده‌نگه‌كان به‌رامبه‌ر بوون ئه‌و لایه‌نه په‌سه‌ند ده‌كرێ كه نه‌قیب ده‌نگی له‌گه‌ڵ داوه. دووه‌م: ئه‌گه‌ر شوێنی نه‌قیب به‌هه‌ر هۆیه‌كه‌وه بێ چۆڵ بوو، ئه‌وا جێگره‌كه‌ی جێی ده‌گرێته‌وه، ئه‌گه‌ر هاتوو شوێنی جێگر چۆڵ بوو، ئه‌وا سكرتێر جێی ده‌گرێته‌وه‌و، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌و ماوه‌یه ده‌بێ كه له ده‌وره‌كه ده‌مێنێ. سێیه‌م:ئه‌گه‌ر یه‌كێك له پایه‌كانی ئه‌نجوومه‌ن به‌هه‌ر هۆیه‌ك بێ چۆڵ بوو، ئه‌وا ئه‌ندامێك له نێو ئه‌ندامه‌كانی تر به‌ڕێگه‌ی ده‌نگدانی نهێنی ئه‌و شوێنه پڕ ده‌كاته‌وه و شوێنی ئه‌وه‌ی دواییش یه‌كێك له ئه‌ندامه یه‌ده‌گه‌كان پڕی ده‌كاته‌وه كه ده‌نگی زۆرتره. چواره‌م: ئه‌گه‌ر پایه‌ی زۆربه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن (جگه لە سه‌رۆكه‌كانی هۆبه‌كان) چۆڵ بوو، ئه‌وا ده‌بێ ئه‌نجوومه‌ن ده‌سته‌ی گشتی بانگ بكات بۆ كۆبوونه‌وه وهه‌ڵبژاردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی پڕیان ده‌كه‌نه‌وه له ماوه‌ی دوو مانگ و، به‌هه‌مان ئه‌و رێگایه‌ی كه له‌م یاسایه‌دا روون كراوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌و ماوه‌یه ده‌بێ كه له ده‌وره‌كه ماوه.
مادده‌ی شازده‌م
مادده‌ی شازده‌م: یه‌كه‌م: ئه‌نجوومه‌ن به ده‌نگدانی نهێنی له‌ناو ئه‌ندامه‌كانی دا جێگری نه‌قیب وسكرتێرێك وخه‌زنه‌دارێك له یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی دوای هه‌ڵبژاردنه‌كه هه‌ڵده‌بژێرێ وده‌سته‌ڵاتی هه‌ر یه‌كێك له‌وانه له پێڕه‌وی ناخۆی سه‌ندیكا ده‌سنیشان ده‌كرێ. دووه‌م: ئه‌نجوومه‌ن دانیشتنه ئاساییه‌كانی هه‌ر مانگه جارێك به‌لانی كه‌مه‌وه ده‌به‌ستێ وده‌شبێ دانیشتنی نا ئاسایی له‌سه‌ر بانگهێشتی نه‌قیب یاخود له‌سه‌ر داوای سێیه‌كی ئه‌ندامانی سازبكات. سێيەم : نەقيب بۆی نيە پتر لە دوو دەورەی هەڵبژاردنی يەك لە دووای يەك لە پايەكەی خۆی بمێنێتەوە، بەڵام بۆی هەيە دووای تێپەڕبوونی دەورەيەكی هەڵبژاردن خۆی بۆ پايەی نەقيب بپاڵێوێ.
مادده‌ی پێنجه‌م:
مادده‌ی پێنجه‌م: یه‌كه‌م: ئه‌ركی پێكهاته‌و به‌شه‌كانی وه‌زاره‌ت به پێڕه‌و دیار ده‌كرێن. دووه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه هه‌ر به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌ك یان لقێك یان به‌شێك یان هۆبه‌یه‌ك یان یه‌كه‌یه‌ك له چوارچێوه‌ی پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌ت به‌پێی پێویستییه‌كانی کار‌و له كاتی پێویستیدا بكاته‌وه یان تێكه‌ڵ بكات یان هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه. سێیه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ ئاسانكردنی جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربچوێنێت.
مادده‌ی دووه‌م:
مادده‌ی دووه‌م: وه‌زاره‌ت بۆ جێبه‌جێ كردن و وه‌دیهێنانی ئه‌م ئامانجانه‌ی خواره‌وه هه‌وڵ ده‌دات: یه‌كه‌م: دانانی ستراتیجیه‌ت و سیاسه‌ت و پلان بۆ په‌ره‌پێدان و گه‌شه‌پێدانی وه‌به‌رهێنانی كه‌رتی كشتوكاڵی (رووه‌كی و ئاژه‌ڵی) بۆ سه‌رچاوه‌كانی ئاوی(سه‌ر زه‌وی و ژێر زه‌وی) له هه‌رێم بۆ وه‌دیهێنانی باشترین به‌كارهێنانی(الاستخدام الامپل) سامانی ئاو و، جێبه‌جێ كردنی پلانی ستراتیژی پێنج ساڵه‌ی كه‌رتی كشتوكاڵ له پێناو كیفایه‌تی خۆیی له مه‌وادی خۆراكی هه‌رێم له به‌روبوومه كشتوكاڵیه‌كاندا. دووه‌م: ئاماده كردنی لێكۆڵینه‌وه‌ی سوودی هونه‌ری و ئابووریی بۆ ئه‌و پرۆژانه‌ی كه سه‌ر به وه‌زاره‌تن و، ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه‌ی تایبه‌تی، له‌وانه‌ش: لێكۆڵینه‌وه‌ی رووپێوكردنی خاك و، ئاماده‌كردنی نه‌خشه‌ی به‌روبوومی كشتوكاڵ و، ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌ی زانستی و،دانانی نه‌خشه ئه‌ندازه‌ییه‌كان و، ئاماده‌كردنی به‌رنامه‌ی گه‌شه‌پێدان و، كاركردن له‌سه‌ر سه‌رپه‌رشتی كردن و به‌دواداچوونی جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كانی وه‌زاره‌ت به‌پێی پلانه بڕیار له‌سه‌ر دراوه‌كان. سێیه‌م:دامه‌زراندنی پرۆژه ستراتیژییه‌كان، له‌وانه‌ش، دامه‌زراندنی به‌نداو(السدود)و، پرۆژه‌ی ئاودێری و، پرۆژه‌كانی پاراستنی سامانی ئاوی سه‌رزه‌وی و ژێر زه‌وییه به‌كارهێنانی ئامێری تازه بابه‌ت. چواره‌م:كاركردن بۆ رێكخستنه‌وه‌ی ژێرخانی كه‌رتی كشتوكاڵ، به جۆرێك، كه گه‌شه‌پێدانی به‌روبوومی كشتوكاڵی به‌هه‌ردوو به‌شه‌كه‌یه‌وه رووه‌كی و ئاژه‌ڵی گه‌شه‌پێبدات. پێنجه‌م: دانانی پلانی تایبه‌تی بۆ نه‌هێشتنی مه‌ترسییه‌كان لافاوو، كۆنترۆڵكردنی سێڵاو(السیول)و، به‌ڕێوه‌بردنی ئاوه‌ڕێژه‌ی(حه‌وزی) رووباره‌كان و، رێكخستنی دابه‌شكردنی ئاو‌و، رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی وشكه‌ساڵی و چاره‌سه‌ركردنی ئاسه‌واره‌كانی له‌سه‌ر سه‌رچاوه‌كانی ئاو. شه‌شه‌م: بنیادنانی تاقیگه‌و، وێستگه‌ی تاقیكردنه‌وه‌و، گه‌شه‌پێدانی بنكه‌كانی توێژینه‌وه‌ی كشتوكاڵی و، ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌ی زانستی به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ زانكۆكان و، كاركردن بۆ گشتاندنی ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كان و گه‌یاندنیان به جوتیاران له رێگه‌ی داموده‌زگاكانی رێنماییكردنی كشتوكاڵییه‌وه، به‌مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدانی چه‌ندایه‌تی و چۆنایه‌تیی به‌رهه‌م. حه‌وته‌م: پێشنیاركردن وتۆژینه‌وه له و ئامرازانه‌ی كه ده‌بنه هۆی زامن كردنی به‌كارهێنانی زه‌وی وزاری كشتوكاڵی و كاركردن بۆ وه‌به‌رهێنانی و پاراستنی و چاره‌سه‌ركردنی جۆری ئاو‌و په‌ره‌پێدان وچاككردنی دامه‌زراوه‌كانی ئاودێری و خاك له رێگای جه‌خت كردن له‌سه‌ر جێبه‌جێ كردنی یاساكانی كشتوكاڵی و ئاو وژینگه به جۆرێك كه له‌گه‌ڵ پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا بگونجێت. هه‌شته‌م: جێبه‌جێ كردنی ئه‌و یاسایانه‌ی كه تایبه‌تن به چه‌سپاندنی مافی ده‌ستكاری كردن له زه‌وی و زاری كشتوكاڵی جوتیاران و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئه‌و زه‌وییانه‌ی كه یه‌كلاكردنه‌وه‌یان ته‌واو نه‌بووه یان بڕیاره‌كانی چه‌سپاندنی مافی زه‌وی تیایاندا به‌پێی یاسای چاكسازی كشتوكاڵی پله‌ی كۆتایی وه‌رنه‌گرتووه. نۆیه‌م: هه‌نگاونان به‌ره‌و پێكهێنانی یه‌كه‌ی گه‌وره‌ی به‌رهه‌می(الانتاج) كشتوكاڵ و، هاندانی(تشجیع)یه‌كه بچووكه‌كان به تێكه‌ڵكردنی و یه‌كتر ته‌واو كردن(التكامل). ده‌یه‌م: كاركردن له‌سه‌ر هاندان و رێكخستنی وه‌به‌رهێنان له كه‌رتی كشتوكاڵ به هه‌ردوو به‌شه‌كه‌یه‌وه رووه‌كی و ئاژه‌ڵی و كه‌رتی ئاو وپێشكه‌شكردنی ئاسانكاری پێویست بۆیان تا به‌شداری له گه‌شه‌كردنی كشتوكاڵی هه‌رێمدا بكه‌ن. یازده‌م: كاركردن بۆ بووژاندنه‌وه‌و گه‌شه‌پێدان و په‌ره‌پێدانی پرۆژه‌كانی سامانی ئاژه‌ڵ و پاشكۆكانی له هه‌رێمداو وپه‌یڕه‌وكردنی شێوازی زانستی بۆ پاراستنی ئه‌م سامانه له نه‌خۆشی و زیادكردنی به‌رهه‌م و چاككردنی جۆره‌كانی. دوازده‌م: كاركردنی به‌رده‌وام و، دانانی پلانی زانستی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی به‌ڵاو نه‌خۆشی و درم، له‌گه‌ڵ فه‌راهه‌مكردنی ئه‌و رێگایانه‌ی كه زامنی پاراستنی ده‌كه‌ن و، رێگا له بڵاوبوونه‌وه‌یان ده‌گرن. سێزده‌م: بایه‌خدان به باغداری و دارستان(سروشتی و ده‌ستكرد)و له‌وه‌رگاكان و پاراستنیان، چونكه سامانی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانین و پشتیوانی كردن له قه‌ده‌غه كراوه سروشتییه‌كان(المحمیات الگبیعیه). چوارده‌م: گه‌شه‌پێدانی ده‌رامه‌تی به‌شه‌ری و، پێشكه‌شكردنی خزمه‌تی رێنماییكردن و، تێگه‌یاندنی جوتیارو ره‌زه‌وانان ده‌ربارهیان باشترین به‌كارهێنانی سامانی ئاوی و، بنه‌ماكانی به‌رهه‌مهێنانی كشتوكاڵی و، پشتبه‌ستن به ته‌كنۆلۆجیاو پێداویسته هاوچه‌رخه‌كانی كشتوكاڵ، به جۆرێك،كه،خزمه‌تی كه‌رتی كشتوكاڵ له هه‌رێمدا بكات. پازده‌م: پشت به‌ستن به سیاسه‌تی تایبه‌ت به به‌رێوه‌بردنی ته‌واوكاری سامانه ئاوییه‌كان و توندكردنه‌وه‌ی یاساكان و ده‌ربه‌ست كردنی ئه‌و كه‌رتانه‌ی به‌كاری ده‌هێنن به جێبه‌جێ كردنی له پێناو پاراستنی سامانی ئاوی له هه‌رێمدا و كاركردن به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌كان یا داموده‌زگا حكومیه‌كانی دیكه و، هه‌روه‌ها ئه‌و رێكخراوه حكومییانه‌ی كه‌سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانن له پێناو په‌ره‌پێدانی كه‌رتی كشتوكاڵی و سامانی ئاوی و، ئاگادار بوون له‌و رۆڵه زیندووه‌ی كه له وه‌رگرتنی بڕیاره خۆجیه‌تی ونیشتمانی و هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی سامانه ئاویه‌كان و راسپارده‌كانیدا ده‌یگێرێ. شازده‌م: هاندانی جووتیاران بۆ دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵه‌ی هه‌ره‌وه‌زی كشتوكاڵی پسپۆر بۆ كه‌رتی تایبه‌ت و به‌شداریكردنی له پێناو دروست كردنی یه‌كه‌ی به‌رهه‌مهێنانی گه‌وره‌دا. حه‌ڤده‌م: هاندانی پیشه‌سازی خۆراك به رێگای زامن كرا‌و و دابین كردنی كه‌ره‌سته‌ی خاوی كشتوكاڵی بۆ پیشه‌سازی. هه‌ژده‌م: گرینگی‌دان به سامانی ماسیی و په‌روه‌رده‌كردنی مێشهه‌نگ. نۆزده‌م: پاراستنی به‌روبوومی كشتوكاڵی ناوخۆ‌و، دانانی سیاسه‌تی بازاڕكاری و هه‌ڵگرتن(التخزینیه)و، به‌شداریكردن له دانانی نرخ له‌سه‌ر به‌روبوومه‌كانی كشتوكاڵ.
مادده‌ی پازده‌م
مادده‌ی پازده‌م: به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری سه‌ندیكا، ئه‌نجومه‌نێك ده‌یگرێته ئه‌ستۆ كه پێك دێ له: یه‌كه‌م: نه‌قیب ومه‌رجه ماوه‌یه‌ك ده‌ستی دابێته كاره‌كه‌ی كه له (12) ساڵ كه‌متر نه‌بێ. دووه‌م: هه‌شت ئه‌ندام ودوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گ له‌وانه‌ی ماوه‌ی ده‌ستدانه پیشه‌كه‌یان له (8) ساڵ كه‌متر نه‌بێ.
مادده‌ی چوارده‌یه‌م
مادده‌ی چوارده‌یه‌م: 1/ ئه‌و ئه‌ندامه‌ی كه له رێگه‌ی به‌رزه‌فته‌نه‌وه ده‌ست دانه پیشه‌كه‌ی لێ قه‌ده‌غه‌كراوه ناشێ به‌شداریی له كۆبوونه‌وه‌كانی ده‌سته‌ی گشتی دا بكات. 2/بڕیاره‌كان له كۆبوونه‌وه‌كانی ده‌سته‌ی گشتی به زۆربه‌ی ده‌نگه‌كان ده‌درێن وئه‌گه‌ر وه‌كو یه‌ك ده‌رچوون، ئه‌وا ئه‌و لایه‌نه په‌سه‌ند ده‌كرێ كه نه‌قیب ده‌نگی له‌گه‌ڵ داوه.
مادده‌ی شه‌شه‌م
مادده‌ی شه‌شه‌م: 1. پزیشك له هه‌رێمی كوردستاندا تا نه‌چێته ناو سه‌ندیكا وبڕوانامه‌ی تۆماركردن ومۆڵه‌تی ده‌ستدانه پیشه‌ی وه‌رنه‌گرێ بۆی نییه ده‌ست بداته پیشه‌كه‌ی. 2. ئه‌و پزیشكه كوردانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمن بۆیان هه‌یه بێنه ناو سه‌ندیكا به‌و مه‌رجه‌ی هه‌موو مه‌رجێكی یاساییان لێ بێته دی وئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا بۆی هه‌یه داواكه‌یان قه‌بووڵ بكات یا ڕەو‌تی بكاته‌وه.
مادده‌ی هه‌شته‌م
مادده‌ی هه‌شته‌م: نابێ ئه‌ندام پایه‌ی نه‌قیبی وئه‌م پایانه‌ی خواره‌وه پێكه‌وه كۆبكاته‌وه: 1. سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان. 2. وه‌زیر یان بریكاری وه‌زیر له وه‌زاره‌ته‌كانی هه‌رێمدا. 3. به‌ڕێوبه‌ری گشتی له وه‌زارهتی ته‌ندروستی و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تیدا. 4. به‌ڕێوبه‌ری كۆمپانیایه‌كی بازرگانی.
مادده‌ی یازده‌م
مادده‌ی یازده‌م: یه‌كه‌م: سه‌ندیكا له‌مانه‌ی خواره‌وه پێك دێ: 1/ ده‌سته‌ی گشتی 2/ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا 3/لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی 4/ده‌سته‌ی لقه‌كانی پارێزگاكان دووه‌م: 1/ ده‌سته‌ی گشتی له هه‌موو ئه‌ندامان یان ئه‌و نوێنه‌رانه‌ی كه ئه‌ركی سه‌رشانی خۆیان به پێی ئه‌م یاسایه جێ به‌جێ كردووه پێك دێ و به‌رزترین ده‌سه‌ڵاته له سه‌ندیكا و هه‌ر سێ ساڵ جارێك كه له مێژووی هه‌ڵبژاردنەکە‌وه ده‌ست پێ ده‌كا له هه‌فته‌ی یه‌كه‌می مانگی ئادار كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئاسایی له باره‌گای خۆی ده‌به‌ستێ و ئه‌مه‌ش به بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا و بانگهێشتی نه‌قیب ده‌بێ بۆ هه‌ڵبژاردنی نه‌قیب و هه‌شت ئه‌ندامی ئه‌صلی و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گ بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌ندامیه‌تی ئه‌نجوومه‌ن ولیژنه‌ی به‌رزه‌فت كردن ونیسابیش به ئاماده‌بوونی دووسێیه‌كی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی گشتی یا نوێنه‌رانی ته‌واو ده‌بێت وکاتێك كه نیساب ته‌واو نه‌بوو، ئه‌وا هه‌ڵبژاردن دوای پازده ڕۆژ له كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌م ده‌كرێ له كات وشوێنی دیاری كراودا له‌و كاته‌دا به ئاماده‌بوونی سێیه‌كی ئه‌ندامان یا نوێنه‌ران نیساب ته‌واو ده‌بێ وبه پێچه‌وانه‌ش ئه‌نجوومه‌نه‌كه به به‌رده‌وام بوو داده‌نرێ له كاره‌كه‌ی وبۆ ده‌وره‌یه‌كی دیكه. 2/له بارێكدا كه ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی گشتی له (500) ئه‌ندام پتر بوون، ئه‌وا هه‌ڵبژاردنه‌كه له رێگه‌ی نوێنه‌رانه‌وه ده‌بێ ورێژه‌ی نواندنیان له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا یان ئه‌وه‌ی جێی ده‌گرێته‌وه به ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكاوه ده‌سنیشان ده‌كرێ.
مادده‌ی سێزده‌یه‌م:
مادده‌ی سێزده‌یه‌م: ئه‌وه‌ی پاڵێوتراوه بۆ پركردنه‌وه‌ی هه‌ر پایه‌یه‌ك له‌م پایانه ده‌بێ موماره‌سه‌ی كاركردنی كه‌متر نه‌بێ له: 1. ده ساڵ: بۆ پاڵێوراو بۆ پله‌ی نه‌قیب. 2. پێنج ساڵ: بۆ پاڵێوراو بۆ ئه‌ندامێتی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا و لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی كردن. 3. سێ ساڵ: بۆ پاڵێوراو بۆ ئه‌ندامیه‌تی لیژنه‌كانی سه‌ندیكایی له پارێزگاكان.
مادده‌ی سێیه‌م:
مادده‌ی سێیه‌م: سه‌ندیكا له‌سه‌ر داواكارییه‌ك پێك دێ كه به لایه‌نی كه‌مه‌وه پازده پزیشكی دروستی ئاژه‌ڵ كه ماوه‌ی كاركردنیان له‌م پیشه‌یه‌دا له پێنج ساڵ كه‌متر نه‌بێ، پێشكه‌ش به لایه‌نی تایبه‌تمه‌ندی ده‌كه‌ن وه ده‌سته‌ی ئاماده‌كار ئیش و كاره‌كانی سه‌ندیكا هه‌ڵده‌سورێنن تاكو هه‌ڵبژاردن ده‌كرێ.
مادده‌ی حه‌ڤده‌یه‌م:
مادده‌ی حه‌ڤده‌یه‌م: ئه‌گه‌ر ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌ن مه‌رجه پێویستییه‌كانی هه‌ڵبژاردنی له‌ده‌ست دا و له سێ دانیشتنی یه‌ك له دوای یه‌ك (غائب) بوو به ده‌ست له كاركێشراوه (مستقیل) داده‌نرێ و ئه‌ندامی یه‌ده‌گ (احطیاط) كه زۆرینه‌ی ده‌نگی به ده‌ست هێناوه جێگای ده‌گرێته‌وه.
مادده‌ی بیست و سێیه‌م:
مادده‌ی بیست و سێیه‌م: مه‌به‌ست له رۆژنامه‌نووس ئه‌وه‌یه كه یه‌كێك له‌م ناونیشانانه‌ی خواره‌وه‌ی پێوه‌بێ: 1. خاوه‌نی ئیمتیاز. 2. سه‌رنووسه‌ر. 3. جێكری سه‌رنووسه‌ر. 4. به‌رێوه‌به‌ری نووسین. 5. سكرتێری نووسین. 6. نووسه‌ر. 7. وه‌رگێری رۆژنامه نووسیی. 8. په‌یامنێر. 9. وێنه‌گر. 10. وێنه كێش. 11. ره‌نگرێژ (المصمم). 12. هه‌ڵه‌چن.