أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی دووه‌م
مادده‌ی دووه‌م: وه‌زاره‌ته په‌یوه‌نديداره‌كان پێویسته حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه‌كار.
مادده‌ی دوازده:
مادده‌ی دوازده: پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه به‌ركار.
مادده‌ی یازده:
مادده‌ی یازده: سه‌رۆكی هه‌یئه بۆی هه‌یه ڕێنمایی پێویست بۆ به‌ركارخستنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌و وه‌دیهانینی ئامانجه‌كانی ده‌ربهێنێ.
مادده‌ی ده‌یه‌م:
مادده‌ی ده‌یه‌م: یه‌كه‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ئاسایش به هه‌موو پێكهاته‌كانییه‌وه، له وه‌زاره‌تی ناوخۆ داده‌بڕدرێت و به‌م هه‌یئه‌یه‌وه ده‌به‌سترێ و به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه دووباره ڕێكده‌خرێته‌وه. دووه‌م: هه‌موو موڵك و ماڵێكی گواسته‌نی و ناگواسته‌نی و تۆمار‌و فایل و ده‌عواگه‌لێكی ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه ده‌گوازرێنه‌وه بۆ ئه‌م هه‌یئه‌ته.
مادده‌ی هه‌شته‌م:
مادده‌ی هه‌شته‌م: سه‌رۆكی هه‌یئه بۆی هه‌یه، له هه‌ر یه‌كه‌یه‌كی ئیداری یان له هه‌ر ناوچه‌یه‌كی ناو هه‌رێمدا، زه‌رووره‌تی كار‌و ئاسایشی هه‌رێم پێداویستی پێی هه‌بێ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و نووسینگه‌ی تێدا بكاته‌وه، و هیچیش له‌و ئه‌ركو فرمان و سه‌ڵاحیه‌تانه‌ش كه‌م نه‌كاته‌وه كه به‌پێی یاسا به‌ركاره‌كان به سه‌رۆكانی یه‌كه ئیدارییه‌كان دراون.
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م وشه‌و رستانه‌ی خواره‌وه ، ماناكانی به‌رامبه‌ریانه: 1- هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی – عێراق. 2- سه‌رۆك: سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی عێراق. 3- هه‌یئه: هه‌یئه‌ی گشتیی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستانی عێراق. 4- سه‌رۆكی هه‌یئه: سه‌رۆكی هه‌یئه‌ی گشتیی هه‌رێمی كوردستانی عێراق.
مادده‌ی دووه‌م:
مادده‌ی دووه‌م: هه‌یئه‌تێ بۆ ئاسایشی هه‌رێم به‌ناوی (هه‌یئه‌ی گشتیی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستانی – عێراق)ە‌وه داده‌مه‌زرێ، شه‌خسییه‌تی مه‌عنه‌وی و سه‌ربه‌خۆیی دارایی و ئیداریی خۆی ده‌بێ.
مادده‌ی سێیه‌م
مادده‌ی سێیه‌م: ئه‌م یاسایه له ڕۆژی بڕیار له‌سه‌ردانییه‌وە ده‌خرێته كار وله رۆژنامه‌ی ڕه‌سمیدا بڵاوده‌كرێته‌وه.
مادده‌ی سێیه‌م:
مادده‌ی سێیه‌م: ئه‌م هه‌یئه‌ته بوجه‌ی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه.
مادده‌ی دووه‌م
مادده‌ی دووه‌م: وه‌زاره‌تی كاروباری پێشمه‌رگه كه له بڕگه (4)ی مادده‌ی (9) له یاسای ژماره (3)ی ساڵی 1992 باسكراوه هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه.
مادده‌ی سیازده‌م
مادده‌ی سیازده‌م: 1/ده‌شێ بانگهێشتی ده‌سته‌ی گشتی بۆ كۆوبونه‌وه‌یه‌كی نا ئاسایی بكرێ له‌م دووباره‌دا: أ/به‌بڕیارێكی هۆداری زۆربه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن. ب/به‌داواكارییه‌كی نووسراوی هۆدار، له‌لایه‌ن سێیه‌كی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی گشتی یه‌وه پێشكه‌ش به ئه‌نجوومه‌ن بكرێ وئه‌نجوومه‌نیش ده‌بێ بانگهێشت ده‌ربكا و واده‌ی كۆبوونه‌وه له ماوه‌ی (15) رۆژ له مێژووی گه‌یشتنی داواكاری یه‌كه دا ده‌سنیشان بكات. 2/نابێ له كۆبوونه‌وه نا ئاساییه‌كانی ده‌سته‌ی گشتی، جگه له‌و كاروباره‌ی له خشته‌ی كاردا هاتووه و كۆبوونه‌وه‌ی بۆ كراوه باسی شتی تر بكرێت.
مادده‌ی پێنجه‌م
مادده‌ی پێنجه‌م: حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ئه‌و ئه‌فسه‌رانه ناگرێته‌وه كه له ئه‌نجامه‌كانی شۆرش لایان داوه و هاریكاریان له‌گه‌ڵ دوژمنانی بزوتنه‌وه‌ی رزگاری خوازی كوردستانی كردووه.
مادده‌ی شه‌شه‌م
مادده‌ی شه‌شه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌یه‌وه له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا جێبه جێ ده‌كرێ و ته‌نیا بۆ ماوه‌ی سێ مانگ كاری پێ ده‌كرێ.
مادده‌ی پێنجه‌م
مادده‌ی پێنجه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ ئاسانكاریی جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربچوێنێ.
مادده‌ی هه‌شته‌م
مادده‌ی هه‌شته‌م: پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی چل و چواره‌م
مادده‌ی چل و چواره$م: 1/دادوه‌ر تا ته‌مه$نی شه‌ست و سێ ساڵی پڕ نه‌كاته‌وه خانه‌نشین ناكرێ و مووچه‌كه‌شی به‌مه$رجێ پارێزه‌ری نه‌كا گشت ئه‌و مووچه و سه‌رمووچانه ده‌بێ كه له كاتی خانه‌نشینكردنیدا وه‌ری ده‌گرتن. 2/ئه‌گه‌ر دادوه‌ر له كاتی خزمه$تكردنیدا مرد مووچه‌ی خانه‌نشینه‌كه‌ی (ئه‌گه‌ره$هه‌قی هه‌بوو) گشت ئه‌و مووچه و سه‌ر مووچانه ده‌بێ كه وه‌ری ده‌گرتن. 3/ ده‌شێ دادوه‌ر پێش ته‌واو كردنی ئه‌و ته‌مه$نه‌ی به پێی بڕگه (1)ی ئه‌م مادده$یه دیاری كراوه له‌سه‌ر خواستی خۆی به پێی حوكمی یاسای خانه‌نشینی شارستانی (قانون التقاعد المدنی)خانه‌نشین بكرێ یا له‌به$ر هۆی ته‌ندروستی بكرێ كه حوكمی بڕگه (2)ی سه‌ره‌وه‌ی به‌سه‌ردا ده‌درێ. 4/ئه‌و دادوه‌ره$ی خانه‌نشین ده‌كرێ مووچه‌ی گشت مۆڵه‌ته$ ئاساییه‌كانی خۆی ده‌درێتێ له‌سه‌ر بنچینه‌ی كۆی هه‌موو ئه‌و مووچه مانگانه‌یه‌ی وه‌ری ده‌گرت له مه‌رجێ له (180) ڕۆژ زیاتر نه‌بێ.
ماددی نۆزده‌یه‌م
ماددی نۆزده‌یه‌م: ئه‌ندامنی ئه‌نجومه‌ن یان یه‌كێك له لیژنه‌كانی ئه‌گه‌ر سێ دانیشتنی له‌سه‌ر یه‌ك یان پێنج دانیشتنی جیاجیا له ماوه‌ی سالێكدا به‌بێ عوزرێكی ره‌وا ئاماده نه‌بوو، به وازهێنه‌ر داده‌نرێ.
مادده‌ی بیسته‌م
مادده‌ی بیسته‌م: ئه‌نجومه‌ن ئه‌م كاره تایبه‌تیانه‌ی خواره‌وه ده‌كات: یه‌كه‌م: كار كردن له پێناوی به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی سه‌ندیكا. دووه‌م: پیشكه‌ش كردنی پێشنیاز له باره‌ی هه‌موار كردنی یاسای سه‌ندیكا . سێیه‌م: جێبه‌جێ كردنی بڕیاره‌كانی ده‌سته‌ی گشتی. چواره‌م: دامه‌زراندنی كارمه‌ندی سه‌ندیكا و ده‌ست نیشان كردنی مووچه‌و به‌رز كردنه‌وه‌یان. پێنجه‌م: ته‌ماشا كردنی داواكاری هاتنه پاڵ سه‌ندیكا و بڕیار دان له‌سه‌ر وه‌رگرتنی ئه‌ندامان. شه‌شه‌م: دانانی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ده‌بێته نوێنه‌ری سه‌ندیكا له لیژنه ره‌سمی یه‌كان و ئه‌وانی تر له بارێكدا ئه‌گه‌ر نه‌قیب نوێنه‌رایه‌تی نه‌كرد. حه‌وته‌م: ناردنی ئه‌و كێشه و شكایه‌تانه‌ی كه بۆی دێت بۆ لیژنه تایبه‌تییه‌كان. هه‌شته‌م: به‌شداری كردن له پێشكه‌ش كرنی پێشنیاز له‌باره‌ی یاسادانان و نخشه كێشان و به‌رنامه‌ی كشتوكاڵی له هه‌رێمدا. نۆیه‌م: پێكه‌وه نانی لقه لیژنه بۆ به‌دی هێنانی مه‌به‌سته‌كانی ئه‌م یاسایه. ده‌یه‌م: ئاماده‌كرنی بودجه و دانانی ژمێریاری یاسایی بۆ جێبه‌جێ كردنی ورده‌كاری ژمێریاری. یازده‌م: بڕباردان له‌سه‌ر به موڵكردنی ماڵ و خانووبه‌ره و قه‌بووڵ كردنی دیاری و به‌خشش و مه‌رجه‌كانی به قه‌رزدان و پێشكه‌ش كردنی یارمه‌تی دارایی له چوار چێوه‌ی ئامانجه‌كانی سه‌ندیكادا. دوازده‌م: خۆئاماده‌كرن بۆ هه‌ڵبژاردن. سێزده‌م: یه‌كلاكردنه‌وه و بڕیاردان له‌سه‌ر وازهێنانی نه‌قیب و جێگره‌كه‌ی، یا هه‌ر ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌ن و لیژنه سه‌ندیكاییه‌كانی یان هۆبه‌كانی، به‌مرجێك ئه‌مه بخرێته به‌ر ده‌م ده‌سته‌ی گشتی له یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌یدا. چوارده‌م: مۆڵه‌تدانی ده‌ستدانه پیشه. پازده‌م: دامه‌زراندن و به‌رێوه‌بردنی یانه‌كانی سه‌ندیكا، به پێی یاسای كۆمه‌ڵه‌كان. شازده‌م: پێدانی هه‌ندێ ده‌سه‌ڵات به نه‌قیب یان لیژنه‌كانی هۆبه‌كان یان سه‌رۆكه‌كانی لقه‌كان.
مادده‌ی یه‌كه‌م
مادده‌ی یه‌كه‌م: مادده (4) له یاسای ژماره (3) ی ساڵی 1992 دوای هه‌مواركردنی به‌م شێوه‌یه‌ی ده‌خوێنرێته‌وه: پێویسته ئه‌وه‌ی به سه‌رۆك یا جێگر یاخود وه‌زیر داده‌مه‌زرێت ئه‌و مه‌رجانه‌ی لێ بێته دی كه له مادده (21)ی یاسای ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق ژماره (1)ی ساڵی 1992 دا هاتوون جگه له مه‌رجی ته‌مه‌ن بۆ وه‌زیر به‌شه‌رتێك ته‌مه‌نی بووبێته بیست ویه‌ك ساڵ.
مادده‌ی دوازده‌م
مادده‌ی دوازده‌م: 1/ ده‌سته‌ی گشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئاسایی بۆ ئه‌م مه‌به‌ستانه ساز ده‌كات: أ/هه‌ڵبژاردنی نه‌قیب وئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا له‌ژێر چاودێری دادگادا. ب/پەسەندكردنی بودجه‌ی سه‌ندیكا. ج/ئیقراركردن وهه‌مواركردنی پێڕۆی ناوخۆ وسه‌یركردنی ئه‌و پێشنیازانه‌ی كه بۆ هه‌مواركردنی یاسای سه‌ندیكا پێشكه‌ش كراوه. 2/ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا، ساڵانه، به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نه‌كانی لقه‌كاندا كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بۆ ئه‌م مه‌به‌ستانه‌ی خواره‌وه سازده‌دا: أ/ ئیقراركردنی بودجه‌ی ساڵانه وحسابكاریی كۆتایی. ب/ وتووێژكردن و ئیقراركردنی راپۆرتی ساڵانه و كاروباری سه‌ندیكا. ج/سه‌یركردنی ئه‌و پێشنیازانه‌ی كه بۆ هه‌مواركردنی یاسای سه‌ندیكا و پێرۆی ناوخۆ پێشكه‌ش كراون.