أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی سی و سێیه‌م:
مادده‌ی سی و سێیه‌م: یه‌كه‌م: ئه‌ندامیه‌تی له ئه‌نجومه‌نه‌كان له‌م بارانه‌ی خواره‌وه كۆتایی دێ: 1ـ ته‌واو بوونی ماوه‌ی خولی هه‌ڵبژاردن. 2ـ مردنی ئه‌ندام. 3ـ تووشبونی به ناته‌واوی یان نه‌خۆشیه‌ك كه نه‌هێڵێ له‌سه‌ر كاره‌كه‌ی به‌رده‌وام بێ ئه‌مه‌ش به‌پێی بڕیارێك كه له لیژنه‌ی پزیشكی تایبه‌تمه‌نده‌وه ده‌رچووبێ. 4ـ وازهێنانی ئه‌ندام دوای وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌ن به‌زۆرینه‌ی ژماره‌ی ده‌نگی ئه‌ندامانی. 5ـ لادانی ئه‌ندام له‌سه‌ركاره‌كه‌ی به‌هۆی ئاماده نه‌بوونی له پێنج دانیشتنی یه‌ك له‌دوای یه‌ك یاخود ئاماده نه‌بوونی له هه‌شت له دانیشتنه‌كانی ئه‌نجومه‌ن له ماوه‌ی چوار مانگ دا به‌بێ عوزری ره‌وا. دووه‌م: ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه كۆتایی به ئه‌ندامیه‌تی بێنێ به زۆرینه‌ی ره‌های ژماره‌ی ئه‌ندامانی له كاتی له ده‌ست دانی ئه‌ندام له یه‌كێك له‌مه‌رجه‌كانی ئه‌ندامیه‌تی، یان یه‌كێك له هۆیه‌كانی كه له بڕگه‌ی (دووه‌م)ی مادده‌ی (شه‌شه‌م)ی ئه‌م یاسایه‌ی لێهاته جێ. سێیه‌م: ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه تانووت له بڕیاری كۆتایی پێهێنانی ئه‌ندامیه‌تی بدات له‌به‌رده‌م دادگای كارگێریی تایبه‌ت له هه‌رێم به‌پێی حوكمه‌كانی یاسای ئه‌نجومه‌نی شوورای هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق ژماره (14)ی ساڵی 2008 كه پشتی به بڕگه‌كانی (5،3) له یه‌كه‌م و بڕگه‌ی (دووه‌م) له‌م مادده‌یه‌دا به‌ستووه.
مادده‌ی سی و چواره‌م:
مادده‌ی سی و چواره‌م: ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه نه‌خشه‌ی دیزاینی بنه‌ڕه‌تی په‌سند بكات یان دیزاین كردنه‌وه‌ی یه‌كه كارگێڕیه‌كان له پارێزگادا دووباره بكاته‌وه.
مادده‌ی دوانزده‌هه‌م:
مادده‌ی دوانزده‌هه‌م: یه‌كه‌م: له حاڵه‌تی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی یه‌كێتییه‌كه‌دا، ئه‌موالی یه‌كێتییه‌كه، ده‌چێته سه‌ر ئه‌موالی نزیكترین یه‌كێتی، ئامانجه‌كانی له‌گه‌ڵیدا هاوشێوه بن. دووه‌م: له‌و حاڵه‌تانه‌دا كه ده‌قێكیان له‌م یاسایه‌دا، له‌سه‌ر نه‌هاتبێ، ئه‌وه، حوكمه‌كانی یاسای كارپێكراوی كۆمه‌ڵه‌كانی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێ.
مادده‌ی سی و پێنجه‌م:
مادده‌ی سی و پێنجه‌م: ئه‌نجومه‌نی پارێزگا ئه‌نجومه‌نه‌كانی شاره‌وانی بۆ یه‌كه كارگێریه‌كان به پێره‌وێكی تایبه‌تی پێكدێنێ كه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌سه‌ر پێشنیاری وه‌زاره‌تی شاره‌وانی ده‌ری ده‌كات.
مادده‌ی سی و شه‌شه‌م:
مادده‌ی سی و شه‌شه‌م: ئه‌نجومه‌نه‌كان ده‌كه‌ونه به‌رچاودێری په‌رله‌مان.
مادده‌ی سی و حه‌وته‌م:
مادده‌ی سی و حه‌وته‌م: كاركردنی یاسای پارێزگاكانی ژماره (159)ی ساڵی 1969ی هه‌موار كرا‌و راده‌گیرێ.
مادده‌ی سی و هه‌شته‌م:
مادده‌ی سی و هه‌شته‌م: واده‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نه‌كانی یه‌كه‌كارگێڕییه‌كان له هه‌رێمدا به به‌یانێك دیارده‌كرێ كه سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌ری ده‌چوێنێ.
مادده‌ی شازده:
مادده‌ی شازده: پزیشكی دادگوزار بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ ئه‌ركی خۆی ئه‌نجام بدات، ده‌شێ داوای كۆمه‌ك له پسپۆران و لایه‌نی دیكه‌ی پێوه‌ندیدار بكات و ئه‌وه‌ش له راپۆرته‌كه‌یدا روون بكاته‌وه.
مادده‌ی بیست ویه‌كه‌م
مادده‌ی بیست ویه‌كه‌م : یه‌كه‌م : هه‌ركه‌سێك ببێته هۆكار به‌كرده‌وه‌ی كه‌سیی خۆی یان كه‌مته‌رخه‌می، یان كرده‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی یان چاودێری یان كۆنتڕۆڵی ئه‌و دابن، له‌كه‌سان و لایه‌نگرانی، یان سه‌رپێچی یاساكان و پێڕه‌و وڕێنماییه‌كان بكات، وزیان به‌ژینگه بگه‌یه‌نێ، به‌پرسیارده‌بێء ده‌بێ قه‌ره‌بووی بكاته‌وه و، زیانه‌كه‌ش لاببات و، بارودۆخه‌كه‌ش بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ كاتی جارانی به‌رله‌كه‌وتنه‌وه‌ی زیانه‌كه، له‌و ماوه‌یه‌ی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ت دیاریكراوه‌و به‌و مه‌رجانه‌ی كه دایناوه، له حاڵه‌تی كه‌مته‌ر خه‌می یان مل نه‌دان بۆ ئه‌نجام دانی، وه‌زاره‌ت بۆی هه‌یه پاش ئاگاداركردنه‌وه‌ی رێ و شوێن و رێكاری مسۆگه‌ر بۆ لابردنی زیانه كه بگرێته به‌ر و سه‌به‌یكاریش هه‌موو ئه‌و مه‌سرووفانه‌ی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته كردوویه‌تی سه‌رباری خه‌رجییه كارگێرییه‌كان له ئه‌ستۆ ده‌كرێ له‌گه‌ڵ ره‌چاوكردنی ئه‌م پێوه‌رانه‌ی خواره‌وه: 1. پله‌ی مه‌ترسیداری ئه‌و مادده پیسانه‌و جۆره‌كانی. 2. كاریگه‌ری پیسبوون له‌سه‌ر ژینگه له ئێستاء ئاینده‌دا. دووه‌م : به‌رپرسیاریه‌تی سه‌به‌بكاری ئه‌و زیانانه‌ی له‌ئه‌نجامی سه‌رپێچیكردن له پیاده‌كردنی حوكمه‌كانی بڕگه‌ی ( یه‌كه‌م) له‌م مادده‌یه‌دا له به‌ر چاو ده‌گیرێ . سێیه‌م : حوكمه‌كانی یاسای شارستانی عێڕاقی سه‌باره‌ت به ڕێساكانی به‌پرسیاریه‌تی پیاده‌ده‌كرێن، له‌هه‌ر شتێك له‌م یاسایه‌دا ده‌قی بۆ نه‌هاتبێ. چواره‌م : ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیء زیانلێكه‌وتووان له‌تاكه‌كان بۆیان هه‌یه، به پێی حوكمه‌كانی به‌ندی (یه‌كه‌م) له‌م مادده‌یه‌دا داوا به‌رزبكه‌نه‌وه. پێنجه‌م : هه‌ركاتێ خه‌رجیه‌كانی لابردنی پیسی وه‌رگیرا به‌سندوق ده‌سپێردرێ، تاكو بۆ لابردنی پیسیه‌كه به‌كار ده‌هێندرێت.
مادده‌ی شه‌شه‌م
مادده‌ی شه‌شه‌م : سه‌رباری ئه‌و ئه‌ركانه‌ی به‌پێی یاسای وه‌زاره‌ت به ئه‌نجومه‌ن سپێردراوه، ئه‌م ئه‌رك و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی خواره‌وه‌ی هه‌یه :- یه‌كه‌م : پێشنیار كردنی سیاسه‌تی گشتی بۆ پاراستنی ژینگه له هه‌رێمداو ده‌ستنیشانكردنی ئامانج و كاره گرنگه‌كانی ژینگه‌تێیدا. دووه‌م : دانپێدانان وپشت به‌ستان به تایبه‌تمه‌ندی و پێوانه‌كانی پێوه‌ری ره‌گه‌زه‌كانی ژینگه . سێیه‌م : دانپێدانانی مه‌رج و به‌رزه فتكاریه‌كانی ده‌بێ له دامه‌زراوو چالاكیه‌كاندا هه‌بێ كه كاریگه‌ری زیانگه‌یاندنی له‌سه‌ر ژینگه هه‌یه یان ده‌بێته هۆی تێكدانی هاوسه‌نگییه‌كه‌ی. چواره‌م : دانپێدانانء پشت به‌ستن به‌ڕێنمایی و بڕیار‌و به‌رزه‌فتكاریه‌كانی پێویست بۆ جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه و ئه‌وانه‌ی به هۆیه‌وه ده‌رچوون. پێنجه‌م : یه‌ككردنی پلانه‌كانی فریاكه‌وتن كه لایه‌نه‌كانی په‌یوه‌ندیدار بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی كاره‌ساته‌كانی ژینگه ئاماده‌ی ده‌كات. شه‌شه‌م : ئه‌نجامدانی رووپێوكردنی پێویست بۆ ده‌سنیشانكردنی شوێنه‌واری ژینگه‌یی كه له ئه‌نجامی به‌كارهێنانی چه‌كی قه‌ده‌غه‌كراوی نێوده‌وڵه‌تی یه‌وه له هه‌رێم دا دروستبووه.
مادده‌ی نۆزده‌یه‌م:
مادده‌ی نۆزده‌یه‌م: ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌ن به ده‌ست له كاركێشراوه ده‌ژمێردرێ ئه‌گه‌ر له ماوه‌ی (ساڵێكدا) به‌بێ عوزری ره‌وا له سێ دانیشتنی یه‌ك له دوای یه‌ك یاخود له پێنج دانیشتنی په‌راگه‌نده‌دا ئاماده نه‌بوو.
مادده‌ی دووه‌م
مادده‌ی دووه‌م: ئه‌نجامه‌كانی به‌جێهێنای حاڵه‌ته‌كانیی ئه‌و ده‌ست به‌سه‌رداگرتن وحیجزكردنه‌وه‌ی له مادده‌ی یه‌كه‌می ئه‌و یاسایه‌دایه به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه چاره‌سه‌رده‌كرێ: 1/أ/ ئه‌و ماڵه حیجزكراوانه‌ی هێشتا به‌ناوی خاوه‌نه ئه‌سڵیه‌كانیانه‌وه‌ن ده‌درێنه‌وه ده‌ستیان. ب/ئه‌و ماڵه ده‌ست به‌سه‌رداگیراوانه‌ی نه‌فرۆشراون به‌ناوی خاوه‌نه ئه‌سڵیه‌كانیانه‌وه تۆمارده‌كرێنه‌وه. 2/ئه‌گه‌ر ماڵه ده‌ست به‌سه‌رداگیراوه‌كان كه‌تبوونه لای كه‌سانێك كه له پێش راپه‌رینه‌وه یا له دوایی دا كوردستانیان جێ هێشتووه و چوونه‌ته پاڵ حكومه‌ت به‌ناوی خاوه‌نه ئه‌سڵییه‌كانیانه‌وه تۆمار ده‌كرێنه‌وه. 3/ئه‌گه‌ر موڵكه ده‌ست به‌سه‌رداگیراوه‌كه فرۆشرابێ وهێشتاش هه‌ر به‌ناوی كڕیاری یه‌كه‌مه‌وه بێ وهیچ گۆڕینێكی تێدا نه‌كردبێ به‌ناوی خاوه‌نه ئه‌سڵییه‌كه‌وه تۆمار ده‌كرێته‌وه وئه‌م كریاره مافی ئه‌وه‌شی نییه داوای پاره‌ی كڕینه‌كه‌ی له خاوه‌نی موڵكه‌كه بكاته‌وه. 4/ ئه‌گه‌ر موڵكه ده‌ست به‌سه‌رداگیراوه‌كه كه‌لاوه‌یه‌كی چۆڵ بووبێ و كڕیاری یه‌كه‌م خانووبه‌ره‌ی تێدا كردبێ خاوه‌نه ئه‌سڵیه‌كه‌ی كه‌لاوه‌كه سه‌رپشك ده‌كرێ كه یا خانووبه‌رهً‌كه به‌و پاره‌یه هه‌ڵگرێته‌وه كه له وه‌ختی بیناكردنیدا تێی چووه یا نرخی كه‌لاوه‌كه به پێی رۆژی كارپێكردنی ئه‌م یاسایه‌دا له كڕیاری یه‌كه‌م وه‌ربگرێ. 5/ئه‌گه‌ر ئه‌و خانووبه‌ره موڵكی خاوه‌نه ئه‌سڵییه‌كه بووبێ و كڕیاری یه‌كه‌م رووخاندبێتی وخانووبه‌ری تری له جێگه‌ی دروست كردبێ و نرخی خانووبه‌ره رووخێنراوه‌كه‌ی به پێی ڕۆژی كارپێكردنی ئه‌م یاسایه لێ وه‌رده‌گیرێ و خاوه‌نه ئه‌سڵییه‌كه‌ش به پێی بڕگه‌ی (4)ی ئه‌م مادده‌یه سه‌رپشك ده‌كرێ. 6/ئه‌گه‌ر كڕیاری یه‌كه‌می موڵكه ده‌ست به‌سه‌رداگیراوه‌كه (فچله) یه‌كێ له لایه‌نێكی ره‌سمی كرێ بێ و خستبیتیه‌سه‌ری (فچله) كه به‌نرخی كڕینه‌كه‌ی له‌و لایه‌نه ده‌كرێته موڵكی خاوه‌نه ئه‌سڵییه‌كه‌ی موڵكه‌كه، هه‌روه‌ها ئه‌و خانووبه‌ره به‌شی له‌سه‌ری دروست كراوه به پێی نرخی ڕۆژی 31/12/1990 ده‌درێتێ. 7/ئه‌گه‌ر موڵكه‌كه له كڕیاری یه‌كه‌مه‌وه ده‌ستاوده‌ستی كردبوو بۆ كڕیاری تر له‌گه‌ڵ ڕه‌چاوكردنی حوكمه‌كانی تری ئه‌م یاسایه‌دا ده‌گه‌رێنرێته‌وه بۆ خاوه‌نه ئه‌سلییه‌كه‌ی و هه‌ر كڕپاره‌ش مافی گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌یه بۆ سه‌ر كڕیاری پێش خۆی به‌و پاره‌یه‌ی وه‌ری گرتووه، ئه‌گه‌ریش ئه‌وه بۆ هه‌ر یه‌كێكیان نه‌لوا ئه‌وا حكومه‌تی كوردستان جێگه‌ی ده‌گرێته‌وه‌و ته‌نیا كڕیاری یه‌كه‌م نه‌بێ و حكومه‌تیش ده‌بێ بگه‌رێته‌وه سه‌ر كڕیاری پێشوو. 8/ئه‌گه‌ر ماڵه ده‌ست به‌سه‌رداگیراوه كه كه‌لاوه‌یه‌كی به‌تاڵ بووبێ و به‌هۆی شووره بونه كردنییه‌وه ده‌ستی به‌سه‌رداگیرابێ و خاوه‌نه‌كه‌ی چووبێته پاڵ بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد یا به‌و هۆیه‌وه گیرابێ له ماوه‌ی جێ به‌جێ بوونی بڕیاری (ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆرش)ی ژماره (1223)ی رۆژی 13/11/1981 چاره‌سه‌ركردنی ئه‌نجامه‌كانی ئه‌وبڕیاره‌ی سه‌ره‌وه به‌م جۆره ده‌بێ: أ/ئه‌گه‌ر كه‌لاوه‌كه تا كاتی ده‌رچوونی ئه‌م یاسایه هێشتا هه‌ر به‌تاڵ بوو ده‌درێته‌وه به‌خاوه‌نه ئه‌سڵییه‌كه‌ی به‌ناوییه‌وه تۆمارده‌كرێ وهه‌ركریارێكیش مافی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ سه‌ر ئه‌وه‌ی پێش خۆی هه‌یه به‌و پاره‌یه‌ی له بری نرخه‌كه‌یدا داوێتێ. ب/ئه‌گه‌ر كریاری یه‌كه‌می موڵكه ده‌ست به‌سه‌رداگیراوه‌كه خانووبه‌ری له‌سه‌ر بیناكرد بوو به بپێی تۆماری موڵكداریی خاوه‌نه ئه‌سڵییه‌كه سه‌رپشك ده‌كرێ له نێوان هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی خانووبه‌ره‌كه به نرخه‌كه‌ی یا فرۆشتنی زه‌وییه‌كه به‌خاوه‌نی خانووبه‌ره‌كه به نرخی كاتی ده‌رچوونی ئه‌م یاسایه. ج/ئه‌گه‌ر كه‌لاوه‌كه خانووبه‌ره‌ی له‌سه‌ر كرابێ و به پێی تۆماری موڵكداری كه‌لاوه‌كه به پێی كاتی ده‌رچوونی ئه‌م یاسایه بدا به خاوه‌نه ئه‌سڵیه‌كه وهه‌ر كریارێكیش بۆی هه‌یه بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر پێش خۆی به‌و پاره زیاده‌یه‌ی ده‌یدا. د/حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه گشت ئه‌و كێشانه ده‌گرێته‌وه كه تایبه‌تن به ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی كه‌لاوه به‌هۆی شووره‌بوونه‌كردنیه‌وه كه‌له‌وه‌و به له‌لایه‌ن ئه‌و لیژنانه‌وه‌ی به پێی مادده‌ی نۆیه‌می یاسای ژماره (16)ی ساڵی1992 پێكهاتبوون بڕیاریان تیادا ده‌رچووه، ئیتر سا گه‌یشتبنه پله‌ی بنبڕ یا نه‌گه‌یشتبن."6"
مادده‌ی چله‌م:
مادده‌ی چله‌م: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ولایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی حه‌وته‌م
مادده‌ی حه‌وته‌م: ئه‌و قه‌رزه نه‌گۆڕانه‌ی له ده‌فته‌ری تۆماری موڵكداری دا له‌سه‌ر ئه‌وموڵكه هه‌ن كه ئه‌م یاسایه ده‌یگرێته‌وه و له ئه‌ستۆی كڕیاره‌كه‌دان له‌و پاره‌یه ده‌رده‌كرێن كه له ئه‌نجامی جێ به‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه دا ده‌یكه‌وێته ئه‌ستۆی خاوه‌نه ئه‌سڵیه‌كه و ئه‌گه‌ر به‌شی نه‌كرد خاوه‌ن قه‌رز بۆی هه‌یه دوای ماڵی تری قه‌رزاره‌كه بكه‌وێ.
مادده‌ی پێنجه‌م:
مادده‌ی پێنجه‌م: یه‌كه‌م: چوونه ناو سه‌ندیكا به داواكارییه‌كی نووسراو ده‌بێ كه پێشكه‌ش به نه‌قیب ده‌كرێ و به‌ڵگه‌نامه پێویسته‌كانی پێوه ده‌لكێنرێت. دووه‌م: داواكاری چوونه ناو سه‌ندیكا ده‌خرێته به‌ر ده‌می ئه‌نجومه‌ن له ماوه‌ی (15) رۆژ له مێژووی تۆماركردنه‌وه له سه‌ندیكادا و ئه‌نجومه‌ن له‌سه‌رییه‌تی له‌و ماوه‌یه‌دا بیبڕێنێته‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌و ماوه‌یه‌ش تێپه‌ری و نه‌بڕاندرایه‌وه به قبوڵ كرا‌و حسێب ده‌كرێ. سێیه‌م: ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه داواكاری چووونه ناو سه‌ندیكا به بڕیارێكی هۆدار ره‌فز بكات، وه خاون داواكاریش بۆی هه‌یه له لای دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمدا له ماوه‌ی (30) رۆژ له مێژووی ئاگاداربوونیه‌وه تانه‌ی لێ بدا، بڕیاری دادگاش بنبره.
مادده‌ی سی و نۆیه‌م:
مادده‌ی سی و نۆیه‌م: كار به هیچ ده‌قێكی یاسایی یان بڕیارێك ناكرێ گه‌ر له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك بێ.
مادده‌ی چل ویه‌كه‌م:
مادده‌ی چل ویه‌كه‌م: ئه‌م یاسایه له ده‌ستپێكی خولی هه‌ڵبژاردنی دادێی ئه‌نجومه‌نه‌كان جێبه‌جێ ده‌كرێ و له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قایعی كوردستان)دا بڵاوده‌كرێته‌وه.
مادده‌ی دوازده‌یه‌م
مادده‌ی دوازده‌یه‌م: ئه‌م یاسایه له‌ڕۆژی بڵاوكردنه‌ویه‌وه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له ڕۆژنامه‌ی ره‌سمیدا كاری پێ ده‌كرێ.
مادده‌ی ده‌یه‌م:
مادده‌ی ده‌یه‌م: یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌ن، له حه‌وت ئه‌ندامی ئه‌سڵیو دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌ك پێك دێت و، له نێوانیاندا، سه‌رۆك و جێگره‌كه‌ی هه‌ڵده بژێردرێن و، خول به‌خولیش، هه‌ر دوومانگ جارێك كۆده‌بێته‌وه.سه‌رۆك، بۆی هه‌یه، له‌كاتی پێویستدا، بانگهێشتی بكات بۆ كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی‌و، كۆبوونه‌وه‌كه‌ش، به ئاماده‌بوونی زۆرینه‌ی ئه‌ندامه‌كانی ده‌به‌سترێو، بڕیاره‌كانیشی به‌زۆرینه‌ی ئه‌ندامه ئاماده‌بووه‌كانی وه‌رده‌گری َو، له‌كاتی یه‌كسانبوونی ده‌نگه‌كانیش، به‌ولایه‌دادێ كه سه‌رۆك ده‌نگی ده‌داتێ. دووه‌م: سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن، مافی خۆكاندیدكردنی بۆ زیاتر له دوو خولی دوابه دوای یه‌كدا نییه. سێیه‌م: ئه‌گه‌ر ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌ن له ئاماده‌بوونی سێ كۆبوونه‌وه‌ی دوابه‌دوای یه‌ك یان پێنج كۆبوونه‌وه‌ی جیاجیادا، له ماوه‌ی ساڵێكدا، به‌بێ پاساوێكی ڕه‌وا دواكه‌وت، به‌ده‌ست كێشاوه له ئه‌نجومه‌ن، داده‌نرێ.
مادده‌ی هه‌شته‌م
مادده‌ی هه‌شته‌م: معامه‌له‌ی تۆماركردنه‌وه‌ی ئه‌و ماڵه ده‌ست به‌سه‌رداگیرانه‌وانه‌ی ئه‌م یاسایه ده‌یانگرێته‌وه له‌ره‌سمی تۆماركردن و باجی گه‌رانه‌وه‌ی موڵكداری ده‌به‌خشرێن.