أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی دووه‌م
مادده‌ی دووه‌م: هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێ، ناخرێته به‌ركار.
مادده‌ی یازده‌م:
مادده‌ی یازده‌م: ئه‌م یاسایه له رێكه‌وتی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قایعی كوردستان) دا جێبه‌جێ ده‌كرێت.
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌و زاراوه‌وه و ده‌سته‌واژانه‌ی خواره‌وه ماناكانی به‌رامبه‌ریانه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه: یه‌كه‌م: هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستان-عێراق. دووه‌م: لاو: ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نیان له‌نێوان 16- 35 ساڵه. سێیه‌م: سندووق: سندووقی پشتیوانی پڕۆژه بچووكه‌كانی لاوان.
مادده‌ی حه‌وته‌م:
مادده‌ی حه‌وته‌م: یه‌كه‌م: پێدانی پێشینه به (لاوان یان به كۆمه‌ڵه لاوێكی به‌شداربوو) به‌پێی ئه‌م مه‌رجانه‌ی خواره‌وه ده‌بێت: 1- پێویسته لاو بێت و هاووڵاتی و نیشته‌جێی هه‌رێم بێت. 2- نابێت كارمه‌ند بێت له ده‌زگا حكومیه‌كان. 3- پێویسته خاوه‌ن توانای دارایی لاواز یان سنووردار بێت. 4- هه‌ڵسه‌نگاندنی سوودی ئابووری ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ی به‌نیازه ئه‌نجامی بدات، له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی سندووقه‌وه ده‌كرێت. 5- ده‌بێ پڕۆژه‌كه له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌بردنی سه‌ندووقه‌وه تۆمار بكرێت. دووه‌م: پێدان و وه‌رگرتنه‌وه‌ی پێشینه‌كه به‌پێی ئه‌و به‌رزه‌فتانه‌ی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی سه‌ندووق ده‌بێت.
مادده‌ی دوازده‌م:
مادده‌ی دوازده‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوبوونه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قائیعی كوردستان) جێبه‌جێ ده‌كرێت.
مادده‌ی سێیه‌م:
مادده‌ی سێیه‌م: سندووقێك داده‌مه‌زرێت به‌ناوی (سندووقی پشتیوانی پڕۆژه بچووكه‌كانی لاوان) سه‌ر به وه‌زاره‌تی كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌بێت و خاوه‌ن كه‌سایه‌تی مه‌عنه‌وی ده‌بێت.
مادده‌ی یازده‌م:
مادده‌ی یازده‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست ده‌ربكات بۆ ئاسانكاری جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه.
مادده‌ی ده‌یه‌م:
مادده‌ی ده‌یه‌م: به‌ڕێوه‌چوونی كاری ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی سه‌ندوق و میكانیزمی به‌ڕێوه‌بردنی به په‌یڕه‌وێكی تایبه‌ت ده‌ستنیشان ده‌كرێت.
مادده‌ی یه‌كه‌م
مادده‌ی یه‌كه‌م: بڕگه‌ی(دووه‌م) له مادده‌ی(سێیه‌م) له یاسای ژماره(9)ی ساڵی 2008دا هه‌موار ده‌كرێ و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه: گرێبه‌ستی به‌كرێدانی خانووبه‌ره‌ی به‌كرێدراو جگه له مه‌به‌ستی نیشته‌جێ بوون كه پێش جێبه‌جێ كردنی ئه‌م یاسایه به‌ستراوه دڕێژ ده‌بێته‌وه تاكو 15/7/2012 له رۆژی جێبه‌جێ كردنی یاسای ژماره(9)ی ساڵی 2008ه‌وه‌و دوای تێپه‌ڕبوونی ماوه‌ی ئاماژه‌پێكراو ده‌كه‌وێته ژێر حوكمه‌كانی یاسای شارستانی ژماره(40)ی ساڵی1951ی هه‌مواركراوی كارپێكراو له هه‌رێمدا.
مادده‌ی چواره‌م
مادده‌ی چواره‌م: أ-وه‌زیری دارایی و ئابووری ده‌سه‌ڵاتی گواستنه‌وه‌ی له سنووری (اعتماد)ی یه‌ك بابدا ده‌درێتێ جگه له به‌شی (فصل) مووچه كه ده‌شێ بۆی بگوازرێته‌وه و نابێ لێ ی بگوازرێته‌وه. ب-سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی بۆی ھه‌بیه گواستنه‌وه له سنووری بوودجه تایبه‌تییه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌ندا بكا.
مادده‌ی شه‌شه‌م
مادده‌ی شه‌شه‌م: ئه‌م یاسایه له رێكه‌وتی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قایعی كوردستان) دا جێبه‌جێ ده‌كرێت.
مادده‌ی دووه‌م
مادده‌ی دووه‌م: داھات به كۆی (000/812/1013) دینار ده‌خه‌ملێنرێت.
مادده‌ی شه‌شه‌م
مادده‌ی شه‌شه‌م: وه‌زیری دارایی و ئابووری ده‌سه‌ڵاتی زیاد كردنی (اعتماد) ی كۆی بوودجه‌ی سه‌لمێنراوی ساڵی 1993 به رێژه‌یه‌ك كه له (1%)ی كۆی (اعتماد)ی سه‌لمێنراوی بوودجه نه‌بێ بۆ ئه‌م مه‌به‌ستانه‌ی خواره‌وه ده‌درێتێ: 1-(اعتماد)ی ئه‌و پارانه‌ی بۆ ئه‌و به‌رێوه‌به‌ریه‌تیانه‌ی پێویستن كه له ساڵی 1993 دا پێك ده‌ھێنرێن. 2-ئه‌و (اعتماد)ه نوێ یانه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له حاڵه‌تی ناكاوی (گارئ) دا بڕیار ده‌دا بیانخاته سه‌ر بوودجه‌ی وه‌زاره‌ته‌كان و به‌رێوه‌به‌رێتییه‌كان.
مادده‌ی ھه‌شته‌م
مادده‌ی ھه‌شته‌م: ھه‌موو وه‌زاره‌ته‌كان ده‌بێ له ماوه‌ی یه‌ك مانگ دا له رۆژی سه‌لماندنی بوودجه‌وه تاك تاكی (مفردات) بوودجه كه به‌سه‌ر جۆره‌كاندا (انواع) دابه‌ش بكه‌ن.
مادده‌ی نۆیه‌م
مادده‌ی نۆیه‌م: ده‌بێ وه‌زیری دارایی و ئابووری له ماوه‌یه‌كدا كه له رۆژی سه‌لماندنی ئه‌و یاسایه‌وه له یه‌ك مانگ تێپه‌ر نه‌كا رێنماییی پێویست بۆ دیاریكردنی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رف كردن له لایه‌ن به‌رێوه‌به‌ریه‌تییه‌كانی میرییه‌وه ده‌ربكا.
مادده‌ی ده‌یه‌م
مادده‌ی ده‌یه‌م: وه‌زیری دارایی و ئابووری بۆی ھه‌یه رێنمایی پێویست بۆ ئاسانی جێ به‌جێكردنی ئه‌م یاسایه ده‌ربكا.
مادده‌ی یازده‌یه‌م
مادده‌ی یازده‌یه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا بڵاو ده‌كرێته‌وه و له رۆژی 1/1/1993 وه جێبه‌جێ ده‌كرێت.
مادده‌ی حه‌وته‌م
مادده‌ی حه‌وته‌م: له‌سه‌ر وه‌زیره تایبه‌تمه‌نده‌كانه حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی سێیه‌م
مادده‌ی سێیه‌م: له‌سه‌ر وه‌زیره په‌یوه‌نداره‌كان پێویسته حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی چواره‌م
مادده‌ی چواره‌م: 1. ئه‌و كه‌سه‌ی باجی داهاتی كه‌وتۆته سه‌ر، له باجی گواستنه‌وه‌ی مولكایه‌تی خانوو یاخود شوققه‌ی نیشته‌جێ بوون به فرۆشتن یان به هه‌ر رێگایه‌ك له رێگاكانی گواستنه‌وه‌ی موڵكایه‌تی عه‌فوو ده‌كرێت. جا پاره‌ی فرۆشتنه‌كه بكاته هه‌ر چه‌ندێك، ئه‌گه‌ر خاوه‌نه‌كه‌ی یان هاوسه‌ره‌كه‌ی یاخود منداڵه ناكامه‌كانی له رۆژی فرۆشتنی موڵكه‌كه له شوێنی نیشته‌جێ بوونی ئاسایی خانوو یان شوققه‌یه‌كیان نه‌بێت كه بۆ نیشته‌جێ بوون ده‌ست بدات و به شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ بێت. ئه‌و كه‌سه باس كراوه یان هاوسه‌ره‌كه‌ی یاخود منداڵه ناكامه‌كانی ئه‌گه‌ر له رۆژی فرۆشتندا پارچه عاردێكی ئاماده‌كراویان هه‌بێت بۆ نیشته‌جێ بوون یاخود زیاتر، ئه‌مه نابێته رێگر له سوود وه‌رگرتن له‌م عه‌فو كردنه‌و هه‌ر كه‌سێكی سوودی له عه‌فوو كردنی ئه‌م به‌نده‌ی كه‌دێ وه‌رگرتبێت، سوود له‌م عه‌فوو كردنه وه‌رناگرێت. 2. ئه‌و كه‌سه باسكراوه‌ی باجی كه‌وتۆته سه‌ر، له كاتی گواستنه‌وه‌ی موڵكایه‌تی ب فرۆشتن یان به‌هه‌ر رێگایه‌ك له رێگاكانی گواستنه‌وه‌ی موڵكایه‌تی جا پاره‌ی فرۆشتنه‌كه هه‌رچه‌نده‌كی بێت، عه‌فوو ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر خاوه‌نی موڵكه‌كه یان هاوسه‌ره‌كه‌ی یاخود منداڵه ناكامه‌كانی خانووی نیشته‌جێ بوون یاخود شوققه یان پارچه عه‌ردێكی ئاماده‌كراوی سه‌ربه‌خۆ یان له رۆژی فرۆشتندا له شوێنی نیشته‌جێ بوونیان نه‌بێت. 3. ئه‌وه‌ی سوودی له عه‌فوو كردن وه‌رگرتبێ. سوود له‌م عه‌فوو كردنه وه‌رناگرێ كه له خاڵه‌كانی (أ و ب)ی ئه‌م بڕگه‌یه دا هاتووه. ته‌نیا جارێك نه‌بێ له ماوه‌ی سێ ساڵ له مێژووی فرۆشتنی پێشوویه‌وه.