أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی سی و سێیه‌م:
مادده‌ی سی و سێیه‌م: گشت ماف و (ئیلتزام)ی ژووره‌كانی بازرگانی و لقه‌كانی یه‌كێتی پیشه‌سازییه‌عێراقییه‌كان له هه‌رێم دا ده‌كه‌وێته لای یه‌كێتی.
مادده‌ی سی و پێنجه‌م:
مادده‌ی سی و پێنجه‌م: كار به هیچ ده‌قێك ناكرێ كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكۆك بن.
مادده‌ی سی و شه‌شه‌م:
مادده‌ی سی و شه‌شه‌م: ده‌بێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێ به‌جێ بكا
مادده‌ی سی و حه‌وته‌م:
مادده‌ی سی و حه‌وته‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌یه‌وه له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا كاری پێ ده‌كرێ.
مادده‌ی حه‌وته‌م
مادده‌ی حه‌وته‌م: پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه به‌ركار.
مادده‌ی بیست وچواره‌م
مادده‌ی بیست وچواره‌م : دوو سالأ له‌و ماوه‌یه كه‌م ده‌كرێته‌وه كه له مادده‌ی پیشوودا هاتووه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی بڕوانامه‌ی ماجستیریان به‌ده‌ست هێناوه‌و پێنج ساڵیش بۆ ئه‌وانه‌ی بڕوانامه‌ی دوكتۆرایان به‌ده‌ست هێناوه و ماوه‌ی خوێندنی بچو‌وكیش بۆ وه‌رگرتنی هه‌ریه‌ك له‌و دوو بڕوانامه‌یه به ماوه‌ی كاركردن بۆ مه‌به‌سته‌كانی ئه‌م یاسایه داده‌نرێ.
مادده‌ی شه‌شه‌م
مادده‌ی شه‌شه‌م: وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ ساناكردنی به‌ركارخستنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربهێنێ.
مادده‌ی سێیه‌م
مادده‌ی سێیه‌م: سندووقێك داده‌مه‌زرێت به‌ناوی (سندووقی پشتیوانی پڕۆژه بچووكه‌كانی لاوان) سه‌ر به وه‌زاره‌تی كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌بێت و خاوه‌ن كه‌سایه‌تی مه‌عنه‌وی ده‌بێت.
مادده‌ی نۆیه‌م:
مادده‌ی نۆیه‌م: ئه‌ندامانی سه‌ندیكا بۆیان هه‌یه ده‌رمانخانه‌ی ئه‌هلی یان كۆگای ده‌رمان دوای ده‌وامی ره‌سمی بكه‌نه‌وه ئه‌گه‌ر پله به پله‌ی (تدرج)ی پزیشكی‌یان ته‌واو كردبێت، وه پشتگیری كرابێت له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی یان ئه‌و فه‌رمانگه ته‌ندرستییه‌ی كه ده‌رمانساز له پارێزگا و قه‌زا و ناحیه‌كاندا كاری تیادا ده‌كات.
مادده‌ی ده‌یه‌م:
مادده‌ی ده‌یه‌م: ده‌بێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێ به‌جێ بكا.
مادده‌ی نۆیه‌م:
مادده‌ی نۆیه‌م: كار به هیچ ده‌قێك ناكرێ كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێ به‌جێ بكا.
مادده‌ی یازده‌م:
مادده‌ی یازده‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی ره‌سمی دا كاری پێ ده‌كرێ.
مادده‌ی سێیه‌م
مادده‌ی سێیه‌م: یه‌كێتی كه سایه‌تییه‌كی یاساییه‌و، سه‌ربه‌خۆییه‌كی دارایی و كارگێریی هه‌یه.
مادده‌ی یه‌كه‌م
مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م زاراوانه‌ی خواره‌وه، له‌م یاسایه‌دا، ماناكانی به‌رامبه‌ریانه: یه‌كه‌م- هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستان- عیراق. دووه‌م- یه‌كێتی: یه‌كێتیی دادوه‌رانی هه‌رێمی كوردستان- عیراق. سێیه‌م- ده‌سته‌ی گشتی: ده‌سه‌ڵاتی باڵای یه‌كێتییه‌كه‌یه، هه‌موو ئه‌و دادوه‌ره ئه‌ندامانه‌ی كه تێیدا تۆماركراون ده‌گرێته‌خۆ. چواره‌م- ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی یه‌كێتییه‌كه‌یه.
مادده‌ی دووه‌م
مادده‌ی دووه‌م: به‌پێی ئه‌م یاسایه، یه‌كێتییه‌كی پیشه‌یی سه‌ربه‌خۆ بۆ دادوه‌ران داده‌مه‌زرێت، پێیده‌گوترێ یه‌كێتیی دادوه‌رانی هه‌رێمی كوردستان وباره‌گاكه‌ی له هه‌ولێری پایته‌خت ده‌بێ و، بۆی هه‌یه، له‌هه‌ر پارێزگایه‌كی هه‌رێمدا، لقێك بكاته‌وه.
مادده‌ی حه‌وته‌م:
مادده‌ی حه‌وته‌م: وه‌زیری ته‌ندروستی بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ پێك هێنانی ده‌سته‌یه‌كی ئاماده‌كردن تاكاتی هه‌ڵبژاردن ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌ر پێك بێنێ.
مادده‌ی بیسته‌م
مادده‌ی بیسته‌م : یه‌كه‌م : ده‌سته‌ی به‌رزه‌فتكردنی هه‌رێم سه‌یری ئه‌و داوایانه ده‌كات كه فه‌رمانبه‌ر به پێی حوكمه‌كانی یاسای خزمه‌تی شارستانی پێشكه‌شی ده‌كات. دووه‌م: بڕیاری ده‌سته قابیلی تانووت لێدانه له‌لای ده‌سته‌ی گشتی ئه‌نجومه‌ن له ماوه‌ی (15) پازده رۆژ له رۆژی دوای پێرا گه‌یاندنی. سێیه‌م: بڕیاری ده‌سته‌ی گشتی ئه‌نجومه‌ن كه له ئه‌نجامی تانووت لێكدانه‌كه ده‌رده‌چێ بنبڕه. چواره‌م: ئه‌و داوایانه‌ی كه له بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) دا هاتوون به پێی حوكمه‌كانی یاسای دادبینی شارستانی سه‌یر ده‌كرێن.
مادده‌ی پێنجه‌م
مادده‌ی پێنجه‌م: مادده‌ی (24) له یاساكه پووچه‌ڵ ده‌كرێته‌وه.
مادده‌ی شه‌شه‌م:
مادده‌ی شه‌شه‌م: ئه‌م بڕگه‌یه‌ی خواره‌وه بۆ مادده‌ی (36) زیاد ده‌كرێ و، زنجیره‌كه‌ی ده‌بێته (2) وه‌ك ئه‌مه‌ی خواره‌وه: ( یاریده‌ده‌ری هه‌یئه‌ی فێركردنی ته‌قه‌نی له هه‌رێمدا به بڕیاری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و له‌سه‌ر پێشنیازی ئه‌نجومه‌نی هه‌یئه داده‌مه‌زرێ و، ئیشوكاره‌كانیشی بة برِيار دیار ده‌كرێن و، له كه‌میش مه‌رته‌به‌ی ئوستادی یاریده‌ده‌ری ده‌بێ.
مادده‌ی پازده‌یه‌م
مادده‌ی پازده‌یه‌م: كار‌و ئه‌ركه‌كانی سه‌رۆكی ده‌زگا ئه‌مانه‌ن: 1. به‌رپرسی به‌رێوه‌بردنی ده‌زگاكه‌یه و به‌رپرسیاریشه له جێبه‌جێ كردنی ئه‌رك و كاره‌كانی به پێی بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی به‌رێوه‌بردن. 2. ده‌رچواندنی رێنمایی پێویست بۆ رواندنی كار له ده‌زگاكه‌دا به پێی یاسا و پێره و بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی به‌رێوه‌بردن. 3. پێشنیازكردنی پلان و به‌رنامه‌ی ئه‌نجومه‌نی به‌رێوه‌بردن. 4. سه‌رپه‌رشتی كردنی رێكخستنی میلاك و پرۆژه‌كانی بودجه‌ی پێشنیاركراوی ده‌زگا له لایه‌ن فه‌رمانگه‌كانی ده‌زگا و پێشكه‌شكردنی به ئه‌نجومه‌نی به‌رێوه‌بردن. 5. پێشكه‌ش كردنی ژمێركاری كۆتایی بۆ ساڵی دارایی كۆتایی هاتوو بۆ ئه‌نجومه‌نی به‌رێوه‌بردن له‌گه‌ڵ به‌یاننامه‌یه‌كی دوور و درێژ به داهات و خه‌رجی یه‌كان. 6. به دواداچوونی جێبه‌جێ كردنی پلان و به‌رنامه‌كان و پێشكه‌شكردنی راپۆرتی ساڵانه‌ی ئه‌نجومه‌نی به‌رێوه‌بردن له باره‌ی چالاكی یه‌كانی ده‌زگاكه و باری دارایی. 7. پێشنیار كردنی ده‌مه‌زراندنی فه‌رمانبه‌ركانی ده‌زگا، هه‌روه‌ها بۆی هه‌یه پله‌یان به‌رز بكاته‌وه‌و بیان گوازێته‌وه و سزایان بدات و لێیان بخات خانه‌نشینیان بكات ئه‌مه‌ش به پێی یاسا و پێره و ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی ده‌بێ كه ئه‌نجومه‌نی به‌رێوه‌بردن ده‌ست نیشانیان ده‌كات. 8. فه‌رمان ده‌دا به سه‌رف كردنی پاره له سنووری ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی كه له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی به‌رێوه بردنه‌وه پێی دراوه. 9. هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی ده‌دات به به‌رێوه‌به‌ری گشتی یا هه‌ر كه‌سێكی تر له فه‌رمانبه‌رانی ده‌زگا.