أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی یازده‌یه‌م
مادده‌ی یازده‌یه‌م: ده‌بێ وه‌زیره پیوه‌نداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێ به‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی یه‌كه‌م
مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م ووشانه‌ی خواره‌وه ماناكانی ته‌نیشتیانه: هه‌رێم: مه‌به‌ست هه‌رێمی كوردستانی عێراقه. سه‌ندیكا: سه‌ندیكای پزیشكانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا نه‌قیب: نه‌قیبی پزیشكانی كوردستان پزیشك: هه‌ر ئه‌ندامێك له سه‌ندیكادا بڕوانامه‌یه‌كی له پزیشكی یان هاوتاكه‌ی هه‌بێت له به‌كالیۆریۆس كه‌متر نه‌بێت وله زانكۆیه‌ك یان په‌یمانگایه‌ك وه‌رگرتبێ كه له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی فێركردنی باڵا له هه‌رێمی كوردستان دانی پێداهێنرا بێ وپیشه‌كه‌ی خۆی ده‌ست دابێتێ له یه‌كێك له‌و پسپۆرییه پزیشكییانه‌ی كه له‌م یاسایه‌دا بڕیاری له‌سه‌ر دراوه. كاركردن له پیشه‌كه‌دا: بریتییه له كاركردن له بواری پسپۆرییه پزیشكی‌یان له یه‌كێك له بواره‌كانی لێكۆڵینه‌وه وئه‌و نه‌خشه‌سازییه‌ی كه مه‌به‌ستی پزیشكی‌یان هه‌یه وپێشكه‌ش كردنی پرس ورا له باره‌یانه‌وه و سه‌رپه‌رشتی كردنی وكاركردن له كار‌و فرمانی پزیشكی دا كه ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا ده‌سنیشانی ده‌كات. وەزير : وەزيری تەندروستی وكاروباری كۆمەڵايەتیيە
مادده‌ی دووه‌م
مادده‌ی دووه‌م: به‌پێی ئه‌م یاسایه سه‌ندیكایه‌ك داده‌مه‌زرێ به‌ناوی سه‌ندیكای پزیشكانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق وخاوه‌نی كه‌سایه‌تییه‌كی مه‌عنه‌وییه وباره‌گاكه‌ی له هه‌ولێری پایه‌ته‌ختی هه‌رێم ده‌بێ وبۆی هه‌یه لق له پارێزگاكانی هه‌رێم بكاته‌وه.
مادده‌ی پێنجه‌م
مادده‌ی پێنجه‌م: 1/ئه‌گه‌ر ماڵه ده‌ست به‌سه‌رداگیراوه‌كه له بابه‌تی گوازراوه بوو ده‌درێته‌وه ده‌ستی خاوه‌نه ئه‌سڵییه‌كه‌ی و ئه‌گه‌ر ماڵه‌كه ئۆتۆمبیل ومه‌كینه بوو به ناوییه‌وه تۆمار ده‌كرێته‌وه. "6" ئه‌م بڕگه‌یه "بڕگه‌ی 8" به‌پێی بڕیاری ژماره (7)ی رۆژی 31/3/1994ی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراقه‌وه خرایه سه‌ر مادده‌ی دووه‌م. 2/ئه‌گه‌ر له‌به‌ر ناچوونی یا له هه‌ر هۆیه‌كی تر نه‌توانرا بدرێته‌وه ده‌ست خاوه‌نه ئه‌سڵییه‌كه‌ی كڕیاره‌كه نرخه‌كه‌ی به پێی ڕۆژی 31/12/1990 له‌بڕی ده‌دا به‌و خاوه‌نه ئه‌سڵییه‌ی. 2/ئه‌گه‌ر له‌به‌رناوچوونی یا له هه‌ر هۆیه‌كی تر نه‌توانرا بدرێته‌وه ده‌ست خاوه‌نه ئه‌سڵیه‌كه‌ی كڕیاره‌كه نرخه‌كه‌ی به پێی ڕۆژی 31/12/1990 له بڕی ده‌دا به‌و خاوه‌نه ئه‌سڵییه‌ی.
مادده‌ی نۆیه‌م
مادده‌ی نۆیه‌م: 1/له‌هه‌ر پارێزگایه‌كدا لیژنه‌یه‌ك به‌سه‌رۆكایه‌تی دادوه‌رێك كه به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه له پۆلی دووه‌م بێ و ئه‌ندامێتی یاریده‌ده‌ری پارێزگار و به‌ڕێوه‌به‌ری تۆماری موڵكداری و به‌ڕێوبه‌ری موڵكه‌كانی ده‌وڵه‌ت پێكدێ و حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێ به‌جێ ده‌كا. 2/بڕیاره‌كانی لیژنه ده‌شێ له‌لای دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانی عیراق له‌ماوه‌ی پازده ڕۆژدا له‌ڕۆژی پێراگه‌یاندنه‌وه تانوتی پێداچوونه‌یوه‌یان لێ بدرێ.
مادده‌ی هه‌ژده‌یه‌م:
مادده‌ی هه‌ژده‌یه‌م: یه‌كه‌م: ئه‌ندام رێگای ئه‌نجام دانی پیشه‌كه‌ی له ماوه‌ی حوكم بوونه‌كه‌ی دا لێ ده‌گیرێ، ئه‌گه‌ر هاتوو حوكمی كۆتایی ده‌رهه‌ق وه‌رگیرا له داداگایه‌كی تایبه‌تمه‌ند له به‌رامبه‌ر تاوانێكی نا سیاسی، یان كه‌تنێكی ئابرۆ به‌ر یان تاوانێك كه به‌هۆی باش به‌كار نه‌هێنانی پیشه‌كه‌ی دروست بوو بێت كه سزای حوكمه‌كه‌ی له ساڵێك كه‌متر نه‌بێت. دووه‌م: ئه‌گه‌ر هاتوو حوكمی كۆتایی له دادگایه‌كی تایبه‌تمه‌ند به سزای غه‌رامه ده‌رچوو له به‌رامبه‌ر كه‌تنێكی ئابروبه‌ر یان تاوانێك به هۆی باش به‌كار نه‌هێنانی پیشه‌كه‌ی دروست بووببَت ده‌رهه‌ق به هه‌ر ئه‌ندامێك رێگا له ئه‌نجام دانی پیشه‌كه‌ی بۆ ماوه‌ی یه‌كسان له‌گه‌ڵ ماوه‌ی به‌ندكردنی به‌رامبه‌ر غه‌رامه‌كه‌ی ده‌گیرێت. سێیه‌م: ئه‌گه‌ر سزای تووندتر له‌و سزایانه‌ی كه له‌و مادده‌یه‌دا هاتووه ده‌رهه‌ق به ئه‌ندام وه‌رگیرا ناوی له تۆماره‌كانی سه‌ندیكا ده‌سڕدرێته‌وه و نابێ موماره‌سه‌ی پیشه‌كه‌ی بكات تاكو ناوه‌كه‌ی به پێی حوكمه‌كانی ئه‌و یاسایه سه‌ر له نوێ نه‌كرێته‌وه.
مادده‌ی حه‌وته‌م:
مادده‌ی حه‌وته‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی 1/1/2008 دا جێبه‌جێ ده‌كرێ و له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قائیعی كوردستان) دا بڵاوده‌كرێته‌وه.
مادده‌ی سێیه‌م:
مادده‌ی سێیه‌م: دیوان به ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان - عیراقه‌وه ده‌به‌سترێته‌وه.
مادده‌ی دووه‌م:
مادده‌ی دووه‌م: دووه‌م :كاركردن به مادده (11) له یاسای باجی خانووبه‌ره‌ی ژماره (162)ی ساڵی 1959ی هه‌مواركراو ده‌وه‌ستێنرێ و ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ی له‌جێ داده‌نرێ: مادده‌ی(11): ئه‌گه‌ر خانووبه‌ره‌كه له نێوان دووكه‌س یا زیاتر بوو، ئه‌مه‌ی خواره‌وه ئه‌نجام ده‌درێ: هه‌ر هاوبه‌شێك به‌رپرسه له دانی باج له به‌شه ئاشكراكه‌ی خۆی، به‌مه‌رجێك به زنجیره‌یه‌كی تایبه‌ت به‌خۆی تۆماركرا بێ.
مادده‌ی چواره‌م:
مادده‌ی چواره‌م: كار به هیچ ده‌قێكی یاسایی یا بڕیارێك ناكرێ گه‌ر له‌گه‌لأ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك بێ.
مادده‌ی پێنجه‌م:
مادده‌ی پێنجه‌م: وه‌زیری دارایی و ئابووری له هه‌رێم بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ ئاسانكاریی جێبه‌جێ كردنی ئه‌م یاسایه ده‌ربچوێنێ.
مادده‌ی چواره‌م:
مادده‌ی چواره‌م: ئامانجی سه‌ره‌كی دیوان بریتیه له پارێزگاری كردن له موڵك و ماڵی گشتی له رێگای پیاده‌كردنی چاودێری كردنێكی كاریگه‌رانه به‌پێی ئه‌و پسپۆڕایه‌تی و ده‌سته‌ڵاتانه‌ی كه ئه‌م یاسایه پێی داوه.
مادده‌ی چواره‌م:
مادده‌ی چواره‌م: ئه‌نجومه‌نێك له وه‌زاره‌تدا پێكده‌هێنری به‌ناوی (ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌تی كار وكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی) وله‌مانه پێك دێ: یه‌كه‌م: وه‌زیر: سه‌رۆكه. دووه‌م: بریكاری وه‌زاره‌ت: ئه‌ندامه و له‌كاتی ئاماده نه‌بوونی وه‌زیر سه‌رۆكایه‌تی كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌ن ده‌كات. سێیه‌م: به‌رێوه‌بهره گشتییه‌كانی وه‌زاره‌ت: ئه‌ندامن. چواره‌م: نوێنه‌رێك له هه‌ریه‌ك له وه‌زاره‌ته‌كانی داد‌و فێركردنی باڵا وتوێژینه‌وه‌ی زانستی وپه‌روه‌رده‌و مافی مرۆڤ وته‌ندروستی ورۆشنبیری كه پله‌یان له به‌رێوه‌به‌ری گشتی كه‌متر نه‌بێ: ئه‌ندامن. پێنجه‌م: نوێنه‌رێك له یه‌كێتی گشتی سه‌ندیكاكانی كریكاران له هه‌رێم : ئه‌ندامه. شه‌شه‌م: نوێنه‌رێك له یه‌كێتی ژووره پیشه‌سازی وبازرگانیه‌كان له هه‌رێم: ئه‌ندامه. حه‌وته‌م: نوێنه‌رێك له یه‌كێتییه‌كانی ئافره‌تان وژنان له هه‌رێم: ئه‌ندامه. هه‌شته‌م: نوێنه‌رێك له یه‌كێتییه‌كانی كه‌م ئه‌ندامان له هه‌رێم : ئه‌ندامه. نۆیه‌م: سێ كه‌سی خاوه‌ن شاره‌زایی وپسپۆڕی له ده‌ره‌وه یان له ناوه‌وه‌ی وه‌زاره‌ت له‌سه‌ر پێشنیازی وه‌زیر : ئه‌ندامن
مادده‌ی هه‌شته‌م
مادده‌ی هه‌شته‌م: معامه‌له‌ی تۆماركردنه‌وه‌ی ئه‌و ماڵه ده‌ست به‌سه‌رداگیرانه‌وانه‌ی ئه‌م یاسایه ده‌یانگرێته‌وه له‌ره‌سمی تۆماركردن و باجی گه‌رانه‌وه‌ی موڵكداری ده‌به‌خشرێن.
شەشەم:
شەشەم: وەزیری ناوخۆ بۆی هەیە رێنماییگەلی پێویست بۆ ساناكردنی بەركارخستنی حوكمەكانی ئەم بڕیارە دەربهێنێ.
یەكەم
یەكەم: دەسەڵات دەدرێت بە سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، بە هاوتەكبیری لەگەڵ وەزیری داد‌و سەرۆكی دادگای تەمییز، ئەو دادوەرە یان قازییە یان ئەندامی دەزگای ئیددیعا گشتییە كە تانە لە نەزاهەت و بێ لایەنیی دەدرێت و كەفائەتی نییە، خانەنشینی بكات یان بیگوازێتەوە بۆ دایەرەگەلی دیكەی دەرەوەی سلكی دادوەری بەو مووچەیەی كە بەپێی یاسا لەو دایەرانەدا دەیكەوێ.
مادده‌ی دوازده‌یه‌م
مادده‌ی دوازده‌یه‌م: ئه‌م یاسایه له‌ڕۆژی بڵاوكردنه‌ویه‌وه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له ڕۆژنامه‌ی ره‌سمیدا كاری پێ ده‌كرێ.
مادده‌ی پێنجه‌م
مادده‌ی پێنجه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌یه‌وه له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا جێبه‌جێ ده‌كرێت.
مادده‌ی هه‌شته‌م
مادده‌ی هه‌شته‌م: وه‌زیری دارایی ئابووری له هه‌رێم دا بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ ئاسانكاری جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربكات.
مادده‌ی شه‌شه‌م
مادده‌ی شه‌شه‌م: بڕگه‌ی (2) له مادده (27)ی یاسای باجی ده‌رامه‌تی ژماره (113)ی ساڵی 1982ی هه‌مواركراو هه‌موارده‌كرێ و به‌م جۆره‌ی خواره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه: ( پێویسته له‌سه‌ر هه‌ر كه‌سێكی تۆماركرابێ یا تۆمار نه‌كرابێ و ده‌رامه‌تێكی هه‌بێ كه باج بیگرێته‌وه، راپۆرتێك پێشكه‌ش بكات له باره‌ی ده‌راماته‌كه‌ی خۆی به‌ر له رۆژی یه‌كه‌می ته‌مووز له ســـــاڵی ته‌قدیری ئه‌گه‌ر داوای لێ نه‌كرا به ئاگادار كردنه‌وه‌ی نووســــراو یان هۆیه‌ك له هۆیه‌كانی راگه‌یاندنه‌وه پێشكه‌شی بكا.