أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی بیست و دووه‌م:
مادده‌ی بیست و دووه‌م: هه‌ڵبژاردنی ئه‌و ئه‌نجومه‌نی یه‌كێتی یه كه له مادده‌ی (9)دا باس كراوه له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نه‌كانی ژووره‌كانه‌وه و له خوودی ئه‌ندامه‌كانی هه‌ڵدهبژێردرێن.
مادده‌ی بیست و شه‌شه‌م:
مادده‌ی بیست و شه‌شه‌م: ژوور بۆی هه‌یه به په‌سه‌ند كردن له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی یه‌كێتی خانوو به‌ره بكرێ یا دروست بكا.
مادده‌ی نۆزده‌یه‌م:
مادده‌ی نۆزده‌یه‌م: دادوه‌رێك كه سه‌رۆكه دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیدار دای ده‌نێ سه‌رپه‌رشتی هه‌ڵبژاردن ده‌كا.
مادده‌ی هه‌ژده‌یه‌م:
مادده‌ی هه‌ژده‌یه‌م: داخوازی خۆپاڵاوتن به لایه‌نی كه‌مه‌وه پێش دوو هه‌فته له كاتی دیاریكراو بۆ هه‌ڵبژاردن به ژوور ده‌درێ.
مادده‌ی بیست و پێنجه‌م:
مادده‌ی بیست و پێنجه‌م: به‌ده‌ر له حوكمه‌كانی مادده‌ی پێشوو ده‌كرێ خاوه‌نی باوه‌رنامه‌ی دكتۆرا دانپێدانرا یان هاوتاكه‌یی له رووی زانستییه‌وه له زانكۆدا به پله‌ی پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌رله‌سه‌ر پێشنیازی ئه‌نجومه‌نی زانكۆ دابه‌مه‌زرێ ئه‌گه‌ر هه‌مان ماوه‌ی له زانكۆكانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا هه‌بووبێ و به سه‌ركه‌وتوو له ده‌رس وتنه‌وه‌دا ناسرابێ و لێكۆلینه‌وه‌ی زانستی بایه‌خدار و داهێنراوی بڵاوكردبێته‌وه.
مادده‌ی شه‌شه‌م:
مادده‌ی شه‌شه‌م: یه‌كه‌م: قه‌واره‌ی رێك پێكی وه‌زاره‌ت و ده‌سه‌ڵاته‌كانیان پێره‌وێكی تایبه‌تی دیاری ده‌كرێن. دووه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه له كاتی پێویستدا، به‌رێوه‌به‌رێتی و به‌ش و لقی نوێ پێك بهێنێ.
مادده‌ی حه‌وته‌م:
مادده‌ی حه‌وته‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی به سه‌رۆكی دایه‌ره سه‌ره‌كی یه‌كانی وه‌زاره‌ت بسپێرێ.
مادده‌ی dوازده‌یه‌م:
مادده‌ی dوازده‌یه‌م: ماوه‌ی ئه‌ندامیه‌تی ئه‌نجومه‌نی ژوور چوار ساڵه و ده‌كرێ ماوه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌ندامیه‌تی ته‌واو بوو هه‌ڵبژێردرێته‌وه.
مادده‌ی هه‌شته‌م:
مادده‌ی هه‌شته‌م: ئه‌و یاسا و رێنمایی و په‌یره‌وانه‌ی تایبه‌تن به رۆشنبیری و هونه‌ر و وه‌رزش لاوانه‌وه له حكومه‌تی ناوه‌ندی یه‌وه ده‌رچوون، وه‌ها داده‌نرێن كه له كارپێكردنی ده‌بن تا وه‌ختی ده‌ركردنی ئه‌وانه‌ی جێگه‌ی ده‌گرنه‌وه یا هه‌ڵده‌وه‌شێندرێنه‌وه به‌مه‌رجێ له‌گه‌ڵ ئاوانته‌كانی گه‌لی كوردستان و حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك نه‌بن.
مادده‌ی نۆیه‌م:
مادده‌ی نۆیه‌م: ده‌بێ وه‌زیره په‌یوه‌نداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێ به‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی نۆزده:
مادده‌ی نۆزده: ئه‌نجومه‌نی زانكۆ ئه‌م ئیشه تایبه‌تانه‌ی خواره‌وه ده‌كات: 1- ئیشه‌تایبه‌ته زانستیه‌كان: أ. ته‌سدیقكردنی پلانگه‌لی وه‌رگرتنی قوتابیان بۆ سه‌ره‌تاكانی خوێندن له‌كۆلێژه‌كانداو، ئیقراركردنی پلانگه‌لی وه‌رگرتنیش بۆ خوێندنه‌كانی باڵا. ب. ئیقرار كردنی پلانگه‌لی لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی له كۆلێژه‌كان و ناوه‌نده زانستییه‌كانیدا ج- ئیقرار كردنی پلان بۆ فه‌راهه‌مكردنی پێداویست و ئامرازه‌كانی فێركردن. د- ئیقرار كردنی پلانی كردنه‌وه‌ی به‌ش و لق و ناوه‌ندی زانستی. ه- ئیقرار كردنی بابه‌ته‌كانی خوێندن و دابه‌شكردنیان به سه‌ر ساڵه‌كانی خوێندن له كۆلێژه‌كاندا. و- ئیقرار كردنی پلانێك بۆ بیمه‌كردنی (تأمین) ئه‌ندامانی هه‌یئه‌ی ته‌دریسی. ز- به‌خشینی مه‌رته‌به زانستیه‌كان به ئه‌ندامانی هه‌یئه‌ی ته‌دریسی. ح- ئیقرار كردنی وه به‌ركارخستنی پلانی وه‌رگرتن له خوێندنه باڵاكاندا. گ به‌دواداچوونی به‌رنامه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌ندامانی هه‌یئه‌ی ته‌دریسی. ی- ئیقرار كردنی به‌رنامه‌گه‌لی خوێندن و به‌ره‌و چاكترگۆرینی به به‌هێزكردنی بارودۆخی زانستی. ك- نیمچه‌وه‌ستاندن یان به ته‌واوی وه‌ستاندنی خوێندن له زانكۆدا بۆ ماوه‌یه‌ك له (6) شه‌ش رۆژ نه‌ترازێ. 2- ئیشه تایبه‌ته ئیداریه‌كان: أ- ئیقرار كردنی پلانگه‌لی پێوه‌ندی رۆشنبیریه دوو قۆلییه‌كان له‌گه‌ل زانكۆ و دام‌و ده‌زگا زانستیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمداو، به‌ركارخستنیان. ب- گرێبه‌ست له‌گه‌ل ئه‌ندامانی هه‌یئه‌ی ته‌دریسی و هونه‌رمه‌ندانی بیانی‌دا. ج- دامه‌زراندنی ته‌دریسيه خاوه‌ن بڕوانامه‌ی دكتۆرا‌و ماجستێر یان بڕوانامه‌ی هاوتاكانیان. د ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ناردن و ئیعاره‌و ئیجازه‌ی دراسی له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا. ه- ئیقرار كردن و وه‌به‌ركارخستنی پلانی ته‌ئیهل و مه‌شق پێ كردنی كادیره زانستی و ئیداریه‌كان و- ئیقرار كردن و وه‌به‌ركارخستنی پلانی ئاماده‌كردنی میلاكی زانستی وئیداری بۆ كۆلێژه‌كان و ناوه‌نده زانستیه‌كان. 3- ئیشه تایبه‌ته داراییه‌كان: أ- ئیقرار كردنیوه‌به‌ركارخستنی پلانی بوجه‌ی ساڵانه‌و به‌رنامه‌ی هاوه‌رده‌نی (الاستیرادیه)و پلانی وه‌به‌رهێنانی (الأستثمار) راسته‌وخۆ به ته‌نسیق له‌گه‌ل لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له هه‌رێمدا. ب- ته‌سدیقكردنی بڕیاره‌كانی لیژنه‌كان كه تایبه‌تن به‌سڕینه‌وه‌و هه‌ڵسه‌نگاندن و به‌كرێدان و فرۆشتنی ئه‌موالی گواسته‌نی و ناگواسته‌نیی زانكۆ. ج- ئیقرار كردنی حساب و حسابكاریی كۆتایی . 4- ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه هه‌ندێ له سه‌لاحییاتی خۆی بدات به‌سه‌رۆكی زانكۆ.
ماددەی پێنجەم
ماددەی پێنجەم: یەكەم: وەزارەت ئەنجومەنێكی راوێژكاریی دەبێت، پێك دێت لە: 1ـ وەزیر سەرۆك 2ـ بریكاری وەزارەت ئەندام 3ـ سەرۆكی دەستەی گشتیی گەشت و گوزار ئەندام 4ـ راوێژكاران ئەندام 5ـ بەڕێوەبەرانی گشتیی وەزارەت ئەندام 6ـ وەزیر بۆی هەیە هەر كەسێك لە ناو وەزارەت یان دەرەوەی بۆ كۆبوونەوەی ئەنجومەن بانگهێشت بكات، بە مەبەستی راوێژ لە كاتی پێویستدا بەبێ ئەوەی مافی دەنگدانی هەبێت. دووەم: ئەنجومەنی ئەركی پێشكەش كردنی راوێژ و پێشنیار بە وەزیر دەگرێتە ئەستۆ و، ئەگەر راستاندنی ئەوی بەدەست هێنا، سیفەتی بڕیاری وەزاری بەدەست دەهێنێت.
مادده‌ی بیست و هه‌شته‌م:
مادده‌ی بیست و هه‌شته‌م: چوونه پاڵ سه‌ندیكا به داواكارییه‌كی نووسراو ده‌بێت و پێشكه‌ش به ئه‌نجومه‌ن ده‌كرێت و به‌ڵگه‌نامه‌ی پێویستی پێوه ده‌لكێنرێ و ئه‌نجومه‌نیش ده‌بێ بڕیارێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه له باره‌ی داواكارییه‌كه‌ی له ماوه‌ی یه‌ك مانگ له مێژووی تۆمار كردنی ئه‌و داوایه‌ی بدات و له باره‌ی ره‌فز كردنیشی پێویسته هۆیه‌كانی به‌دیار بخات و خاوه‌ن داواكه مافی (ته‌مییز) كردنی هه‌یه له لای دادگای پێداچوونه‌وه (التمییز) له ماوه‌ی (30) سی رۆژدا له مێژووی ئاگادار كردنیه‌وه، ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و ماوه‌یه كۆتایی هات و داواكارییه‌كه یه‌ك لا نه‌كرایه‌وه، ئه‌وا ئه‌و كه‌سه به وه‌رگیراو داده‌نرێ.
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مادده‌ی یه‌كه‌م: دروستكردن و هێنانی هه‌ر جۆرێك له‌به‌روبوومی تووتن یان بازرگانی پێوه‌كردنیان له هه‌رێم یاخود نمایشكردنیان بۆ فرۆشتن یان له خۆگرتن به‌مه‌به‌ستی فرۆشتن قه‌ده‌غه‌یه ئه‌گه‌ر له‌گه‌لأ نیشانه و پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تیه‌كان هاوجووت نه‌بن و ئه‌وه‌ی سه‌رپێچی ئه‌مه ده‌كات به غه‌رامه‌یه‌ك حوكمده‌ده‌رێ كه له (پێنج ملیۆن) دینار كه‌متر نه‌بێ و له (بیست ملیۆن) دیناریش زیاتر نه‌بێ.
مادده‌ی شه‌شه‌م:
مادده‌ی شه‌شه‌م: ریكلام كردن بۆ جگه‌ره یا تووتن یان پێكهاته‌كانی له هه‌موو شوێنه‌كان له هه‌رێم وله هه‌موو هۆیه‌كانی راگه‌یاندن قه‌ده‌غه ده‌كرێ و سه‌رپێچیكه‌ر به غه‌رامه‌یه‌ك سزاده‌درێ له (چوارسه‌د هه‌زار)دینار كه‌متر نه‌بێ و له (دوو ملیۆن) دیناریش زیاتر نه‌بێ و ناچار ده‌كرێ ئه‌و سه‌رپێچییه لاببات.
مادده‌ی دوازده‌م:
مادده‌ی دوازده‌م: بۆجێبه‌كێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه لیژنه‌یه‌ك به سه‌رۆكایه‌تی دادوه‌رێك پێكدێ كه پۆله‌كه‌ی له پۆلی دووه‌م كه‌متر نه‌بێ و وه‌زیری داد دایده‌نێ له‌گه‌لأ نوێنه‌رێك له هه‌ر یه‌ك له وه‌زاره‌ته‌كانی ناوخۆ‌و كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی ومافی مرۆڤـ وده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتی دادیی وسه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتی،بۆ به‌دوادا چوونی جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه، هه‌روه‌ها به‌دوا داچوونی كێشه‌كانی هه‌موو گیراوه‌كان له هه‌رێمی كوردستان تاكو په‌له‌بكرێ له ته‌واوكردنی مامه‌له‌وكێشه‌كان، به‌مه‌رجێك كاره‌كانی له‌ماوه‌یه‌ك كه له نه‌وه‌د رۆژ له مێژووی ده‌رچوونی ئه‌م یاسایه زیاتر نه‌بێ وبه ته‌واو بوونی كاره‌كانی لیژنه‌كه به هه‌ڵوه‌شاوه داده‌نرێ.
مادده‌ی یازده‌هه‌م:
مادده‌ی یازده‌هه‌م: ئه‌نجومه‌نێك ژوور به‌رێوه ده‌با كه له ژماره‌یه‌ك ئه‌ندام پێك دێ كه ئه‌نجومه‌نی یه‌كێتی دیاری ده‌كا به مه‌رجێ له حه‌وت ئه‌ندام كه‌متر نه‌بێ و له سیازده ئه‌ندام زیاتر نه‌بێ.
مادده‌ی سێیه‌م:
مادده‌ی سێیه‌م: 1-وه‌زیر: سه‌رۆكی باڵای وه‌زاره‌ته و به‌رپرسیاری یه‌كه‌مه له جێبه‌جێ كردنی سیاسه‌ته‌كه‌ی و سه‌رپه‌رشتیكردنی به جێهێنانی یاسا و په‌یره و رێنماییه‌كانی تیادا و له وێشه‌وه بریار و فه‌رمان و رێنماییه‌كان ده‌رده‌چن له چوارچێوه‌ی ئه‌ركه‌كانی وه‌زاره‌ت و دام و ده‌زگا و ده‌سه‌ڵاته‌كانی و گشت كار‌و باره ئیداری و هونه‌ری و داراییه‌كانی له سنووری ئه‌م یاسایه‌دا بۆیشی هه‌یه هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی به بریكاری وه‌زاره‌ت یا به‌رێوه‌به‌ره گشتییه‌كان یا هه‌ر یه‌كێك له وه‌زاره‌تدا به لایه‌وه په‌سه‌ند بلێ بسپیری له به‌رامبه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیشدا به‌و مانایه‌ی ئه‌مێكی هاوبه‌شیه‌تی به‌رپرسیاره. 2-بریكاری وه‌زاره‌ت: له سه‌رپه‌رشی كردنی كاره‌كانی وه‌زاره‌تدا یاریده‌ی وه‌زیر ده‌دا و ئه‌و ئه‌ركانه به‌جێ دێنێ كه وه‌زیر پێیانی ده‌سپێرێ. 3-به‌رێوه‌به‌ریه‌تی دام و ده‌زگاكانی مه‌ڵبه‌ندی وه‌زاره‌ت ئه‌مانه‌ن: أ-نووسینگه‌ی وه‌زیر: فه‌رمانبه‌رێك به پلهه‌ی به‌رێوه‌به‌ر سه‌رۆكایه‌تی ی ده‌كا و چه‌ند فه‌رمانبه‌رێك یاریده‌ی ده‌ده‌ن. ب-نووسینگه‌ی بریكاری وه‌زاره‌ت: فه‌رمانبه‌رێك به‌رێوه‌ی ده‌با و چه‌ند فه‌رمانبه‌رێك یاریده‌ی ده‌ده‌ن. ج-به رێوه‌به‌رێتی نه‌خشه‌كێشان و به‌دوا داچوون: به وه‌زیره‌وه ده‌به‌سترێته‌وه. د-به‌رێوه‌به‌رێتی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندی به‌دواداچوون: به نووسینگه‌ی وه‌زیره‌وه ده‌به‌سترێته‌وه. ه-فه‌رمانگه‌ی یاسایی: به وه‌زیره‌وه ده‌به‌سترێته‌وه.
مادده‌ی سیازده‌یه‌م:
مادده‌ی سیازده‌یه‌م: ده‌سته‌ی گشتی ژوور له گشت ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی پێك دێ كه ته‌واوی ئابوونه‌ی ساڵانه‌یان داوه.
مادده‌ی هه‌شته‌م
مادده‌ی هه‌شته‌م: مادده‌ی بیست ودوو له یاساكه ئیلغاده‌كرێ و، ئه‌مه‌ی خواره‌وه دێته‌جێی: