أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م وشانه‌ی خواره‌وه ماناكانی ته‌نیشتیانه: -ئه‌نجوومه‌ن: ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق. -سه‌رۆك: سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق. -وه‌زیر: وه‌زیری په‌یوه‌ندیدار له هه‌رێمی كوردستانی عێراق. كوردستان: هه‌رێمی كوردستان. -هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی عێراق.
مادده‌ی سی و پێنج
مادده‌ی سی و پێنج: 1. په‌یمانگه عه‌میدێكی ده‌بێ، له كةمى بڕوانامه‌ی ماجستێری هه‌بێ، به مه‌رته‌به‌ی موده‌ریس و ژوورتر. له‌سه‌ر پێشنیازی وه‌زیرو به بڕیاری سه‌ره ك وه‌زیران به ثلةى به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی داده‌مه‌زرێ. 2. عه‌مید سه‌ڵاحییاتی ئیشه تایبه‌تیه‌كانی خۆی به‌پێی ئه‌وه‌ی له مادده‌ی (21)ی ئه‌م یاسایه‌دا هاتووه ئه‌نجام ده‌دات به‌جۆرێ له‌گه‌لَ ئامانجه‌كانی په‌یمانگه‌دا، بگونجێ. 3. عه‌مید یاریده‌ده‌رێكی ده‌بێ، له‌سه‌ر راسپارده‌ی ئه‌نجومه‌نی په‌یمانگه، به‌بڕیاری سه‌رۆكی هه‌یئه‌كه داده‌مه‌زرێ.
مادده‌ی بیست ویه‌كه‌م:
مادده‌ی بیست ویه‌كه‌م: ئه‌م یاساسه، له‌رۆژی ده‌رچواندنیه‌وه جێبه‌جێ ده‌كری َو، له رۆژنامه‌ی فه‌رمیی (وه‌قائعی كوردستان)دا بڵاوده‌كرێه‌وه.
مادده‌ی بیسته‌م:
مادده‌ی بیسته‌م: پێویسته له سه‌ر وه‌زیره پێوه‌ندیداره‌كان، فه‌رمانه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی نۆزده‌م:
مادده‌ی نۆزده‌م: هه‌ر ده‌قێكی یاسا، یان بڕیار، له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا نه‌گونجێ، كاری پێ ناكرێ.
مادده‌ی هه‌ژده‌م:
مادده‌ی هه‌ژده‌م: ئه‌نجومه‌ن، بۆی هه‌یه، رێنمایی پێویست ده‌ربچوێنێ بۆ به‌ئاسانی جێیه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه.
مادده‌ی چوارده‌م:
مادده‌ی چوارده‌م: دارایی یه‌كێتی پێك دێت له: یه‌كه‌م: ئابوونه‌ی ئه‌ندامێتیو هاوبه‌شێتیی ساڵانه. دووه‌م: به‌خششی ته‌رخانكراو له لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه. سێیه‌م: به‌خشش و كۆمه‌كه ناوخۆییه‌كان. چواره‌م: به‌خشش و كۆمه‌كی ده‌ره‌كی، دوای ره‌زامه‌ندیی حكومه‌تی هه‌رێم.
مادده‌ی شازده‌م:
مادده‌ی شازده‌م: ده‌سته‌ی گشتیی یه‌كێتی، بۆی هه‌یه، خۆحه‌زانه، دوای ره‌زامه‌ندیی دووله سێی ئه‌ندامانی، یه‌كێتییه‌كه هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه، ئه‌وساكه، موڵك وماڵی یه‌كێتییه‌كه، ده‌درێت به كۆمه‌ڵه‌یه‌كی هاو شێوه‌ی خۆی.
مادده‌ی سێیه‌م:
مادده‌ی سێیه‌م: ئه‌ندامانی داواكاری گشتی ئه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌یانگرێته‌وه له كاره‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بن كه له ده‌قی یاسای داواكاری گشتی ژماره (159)ی ساڵی 1979 ی هه‌مواركراو دا هاتووه.
مادده‌ی سی ونۆیه‌م
مادده‌ی سی ونۆیه‌م : لیژنه‌یه‌ك له هه‌رێمدا داده‌مه‌زرێت بایه‌خ به تۆماركردن و دیاركردنی قڕكه‌ره‌كان ده‌دات و له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان پێك دێت.
مادده‌ی دووه‌م:
مادده‌ی دووه‌م: ئه‌نجوومه‌ن باڵاترین ده‌زگای جێ به‌جێ كردنه له سه‌رۆك و جێگره‌كه‌ی و وه‌زیره‌كانی پێك دێ.
مادده‌ی دووه‌م:
مادده‌ی دووه‌م: 1. حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه هه‌موو ئه‌و دادوه‌رانه ده‌گرێته‌وه كه له هه‌رێمی كوردستاندا له كاردانه. 2. ئه‌و دادوه‌رانه‌ی به‌ر له به‌ركارخستنی ئه‌م یاسایه خانه‌نشین كراون و ته‌مه‌نی خانه‌نشینیی ئیجبارییان ته‌واو نه‌كردووه، ده‌شێ بخرێته‌وه سه‌رئیش.
مادده‌ی سی و شه‌ش
مادده‌ی سی و شه‌ش: 1. په‌یمانگه ئه‌نجومه‌نێكی ده‌بێ، به‌ڕێوه‌ی ده‌بات، له عه‌میدو سه‌رۆكانی به‌ش و لقه‌كان پێك دێت. 2. ئه‌نجومه‌ن ئیشی تایبه‌ت و سه‌ڵاحییاتی وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی كۆلێژ رایی ده‌كا، وه‌ك له مادده‌ی (23)ی ئه‌م یاسایه‌دا ده‌قه‌كانیان هاتووه، به‌جۆرێكیش كه له‌گه‌لأ ئامانجه‌كانی په‌یمانگه‌دا بگونجێ.
مادده‌ی پێنجه‌م:
مادده‌ی پێنجه‌م: كاركردن به مادده‌ی (42)ی یاساكه راده‌گیرێ و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه:ـ یه‌كه‌م : وه‌زیری داد شوێنی كاركردنی ئه‌ندامی داواكاری گشتی ده‌سنیشان ده‌كات ئه‌وه‌ش دوای ده‌رچوونی مه‌رسوومیك ده‌بێ كه له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم به دامه‌زراندنی ده‌رده‌چێ. دووه‌م : ئه‌ندامی داواكاری گشتی دوای ئه‌م سوێند خواردنه‌ی خواره‌وه ده‌س به‌كاره‌كه‌ی ده‌كات: [ به خوای گه‌وره سوێند ده‌خۆم كه كاره‌كانم به باشترین شێوه و به هه‌ق وراست وره‌وان جێبه‌جێ بكه‌م و یاساكان به ته‌واوی و ده‌سپاكی و بێ لایه‌نی پیاده‌بكه‌م وخوا له‌وه‌ی ده‌یڵێم شاهیده]. سێیه‌م: سه‌رۆكی داواكاری گشتی له به‌رده‌م سه‌رۆكی هه‌رێم و به ئاماده بوونی وه‌زیری داد سوێند ده‌خوات و ئه‌ندامانی داواكاری گشتی دیكه‌ش سوێند له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێم ده‌خۆن.
مادده‌ی شه‌شه‌م:
مادده‌ی شه‌شه‌م: كاركردن به بڕگه‌ی (6) له مادده‌ی (49)ی یاسای ژماره (159)ی ساڵی 1979ی هه‌مواركراو ڕاده‌گیرێ.
مادده‌ی ده‌یه‌م:
مادده‌ی ده‌یه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رچوونیه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێ وله رۆژنامه‌ی فه‌رمی ( وه‌قائیعی كوردستان) دا بڵاو ده‌كرێته‌وه.
مادده‌ی چواره‌م:
مادده‌ی چواره‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاو كردنه‌وه له (وه‌قایعی كوردستان) دا ده‌خرێته به‌ر كار.
مادده‌ی سێیه‌م:
مادده‌ی سێیه‌م: هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت، ناخرێته به‌ركار.
مادده‌ی سی و حه‌وته‌م
مادده‌ی سی و حه‌وته‌م: هه‌یئه‌تێك به‌ناوی (هه‌یئه‌ی باڵای پسپۆره پزیشكییه‌كان له هه‌رێمی كوردستاندا) دێته دانان. ئه‌م هه‌یئه‌یه ده‌زگایه‌كی فێركارییه به پله‌ی زانكۆ و، به‌وه‌زاره‌ته‌وه ده‌به‌سترێ.
مادده‌ی چواره‌م:
مادده‌ی چواره‌م: یه‌كه‌م: ده‌زگاكانی داد له مانه پێكدێ: 1- ئه‌نجومه‌نی راوێژكاری. 2- ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتی دادیی. 3- داواكاری گشتی. 4- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی تۆماركردنی خانووبه‌ره. 5- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی فه‌رمانگه‌كانی داد: به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی كه بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی هه‌بێت له یاسا و خاوه‌ن شاره‌زایی و كارامه‌یی بێت به‌رێوه‌ی ده‌بات و ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ی پێوه‌ی ده‌لكێن: أ- به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی جێبه‌جێ كردن (تنفیژ). ب- فه‌رمانگه دادنووسیه‌كان. ج- به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی چاودێری ناكامه‌كان. د- به‌رێوه‌به‌رایه‌تی رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قائعی كوردستان). دووه‌م: ده‌زگاكانی داد ئه‌رك و تایه‌بتمه‌ندیه‌كانی خۆیان به‌پێی یاسا تایبه‌تیه‌كانیان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن به‌جۆرێكی وا كه له گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك نه‌بن.