أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی dوازده‌یه‌م:
مادده‌ی dوازده‌یه‌م: ماوه‌ی ئه‌ندامیه‌تی ئه‌نجومه‌نی ژوور چوار ساڵه و ده‌كرێ ماوه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌ندامیه‌تی ته‌واو بوو هه‌ڵبژێردرێته‌وه.
مادده‌ی بیست و پێنجه‌م:
مادده‌ی بیست و پێنجه‌م: به‌ده‌ر له حوكمه‌كانی مادده‌ی پێشوو ده‌كرێ خاوه‌نی باوه‌رنامه‌ی دكتۆرا دانپێدانرا یان هاوتاكه‌یی له رووی زانستییه‌وه له زانكۆدا به پله‌ی پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌رله‌سه‌ر پێشنیازی ئه‌نجومه‌نی زانكۆ دابه‌مه‌زرێ ئه‌گه‌ر هه‌مان ماوه‌ی له زانكۆكانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا هه‌بووبێ و به سه‌ركه‌وتوو له ده‌رس وتنه‌وه‌دا ناسرابێ و لێكۆلینه‌وه‌ی زانستی بایه‌خدار و داهێنراوی بڵاوكردبێته‌وه.
مادده‌ی هه‌شته‌م
مادده‌ی هه‌شته‌م: هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت، ناخرێته به‌ركار
مادده‌ی نۆیه‌م
مادده‌ی نۆیه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رهێنانیه‌وه ده‌خرێته به‌ر كار له (وه‌قایعی كوردستان) دا بڵاو ده‌كرێته‌وه.
مادده‌ی چواره‌م
مادده‌ی چواره‌م: مادده‌ی شازده له یاساكه ئیلغا ده‌كرێ و، زنجیره‌ی مادده‌كانی دوای ئه‌م مادده‌یه‌ش به‌و پێیه هه‌موار ده‌كرێن.
مادده‌ی هه‌ژده‌یه‌م:
مادده‌ی هه‌ژده‌یه‌م: داخوازی خۆپاڵاوتن به لایه‌نی كه‌مه‌وه پێش دوو هه‌فته له كاتی دیاریكراو بۆ هه‌ڵبژاردن به ژوور ده‌درێ.
مادده‌ی نۆزده‌یه‌م:
مادده‌ی نۆزده‌یه‌م: دادوه‌رێك كه سه‌رۆكه دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیدار دای ده‌نێ سه‌رپه‌رشتی هه‌ڵبژاردن ده‌كا.
مادده‌ی بیست و شه‌شه‌م:
مادده‌ی بیست و شه‌شه‌م: ژوور بۆی هه‌یه به په‌سه‌ند كردن له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی یه‌كێتی خانوو به‌ره بكرێ یا دروست بكا.
مادده‌ی بیست و دووه‌م:
مادده‌ی بیست و دووه‌م: هه‌ڵبژاردنی ئه‌و ئه‌نجومه‌نی یه‌كێتی یه كه له مادده‌ی (9)دا باس كراوه له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نه‌كانی ژووره‌كانه‌وه و له خوودی ئه‌ندامه‌كانی هه‌ڵدهبژێردرێن.
مادده‌ی بیست و هه‌شته‌م:
مادده‌ی بیست و هه‌شته‌م: پاره و پولی ژوور به‌م شێوه‌یه به‌گه‌ر ده‌خرێ: 1-سپاردن به بانكه‌كان له هه‌رێمدا . 2-كرینی سه‌نه‌دی قه‌رزی حكومه‌تی هه‌رێم. 3-هه‌ر بوارێكی تری به‌گه‌ر خستن كه له‌گه‌ڵ ئامانجه‌كانی ژووردا بگونجێ.
مادده‌ی سی و چواره‌م:
مادده‌ی سی و چواره‌م: دادگاكان نابی َئه‌م جۆره داوایانه (دعوی) ببینن كه دژ به زانكۆ و ده‌زگای په‌یمانگا هونه‌رییه‌كان یا كۆلێج و په‌یمانگاكانیان ده‌كرێن و په‌یوه‌ندییان به به وه‌رگرتن و گوازتنه‌وه و تاقیكردنه‌وه یا ئه‌و سزایانه‌وه هه‌یه كه له‌سه‌ر ده‌رنه‌چوون و شتی تر ده‌رحه‌ق قوتابیان ده‌درێن ته‌نیا زانكۆ و ده‌زگای په‌یمانگا هونه‌رییه‌كان مافی یه‌كالاكلادنه‌وه‌ی ئه‌و شكاتانه‌یان هه‌یه كه له‌م كار‌و بارانه ده‌وه‌شێنه‌وه و به لرێنماییه‌ك دیاری ده‌كرێن كه ئه‌نجومه‌نی خوێندنی باڵا و لێكۆلینه‌وه‌ی زانستی ده‌ریده‌كا. 2-دادگاكان نابێ داواكانی هه‌ڵسه‌نگاندنی باوه‌رنامه‌ی پله‌ی زانستی عێراقی و بیانی دوای خوێندنی یاسایی و داواكاری به‌خشینی له‌قه‌ب و باوه‌رنامه‌ی زانستی شانازی ببینن
مادده‌ی سییه‌م:
مادده‌ی سییه‌م: په‌یمانگا له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی په‌یمانگا به رێوه ده‌برێ ده‌بێته ده‌سه‌ڵاتی باڵای و به‌عه‌میدی په‌یمانگا و سه‌رۆكی به‌ش و لقه‌كان پێك دێ كه هه‌مان تایبه‌تكاری و ده‌سه‌ڵاته‌كانی كۆلێجی زانكۆكانی ده‌بێ به شێوه‌یه‌ك كه له‌گه‌ل بارودۆخی په‌یمانگادا بگونجێ و بۆی هه‌یه هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی به عه‌مید بسپێرێ و تایبه‌تكارییه‌كانی و چۆنێتی بڕیاردانی به‌و شێوه‌یه ده‌بێ كه له مادده‌ی (16)ی ئه‌م یاسایه دایه.
مادده‌ی یه‌كه‌م
مادده‌ی یه‌كه‌م: مادده‌ی نۆیه‌می یاساكه هه‌موارده‌كرێ و، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه: مادده‌ی نۆیه‌م: دوای ده‌رچوونی ئه‌م یاسایه كردنه‌وه‌ی نووسینگه‌ی كشتوكاڵی ته‌نیا ئه‌ندازیاره كشتوكاڵییه‌كان ده‌گرێته‌وه به‌پێی ئیجازه‌یه‌ك (مۆڵه‌تێك) كه به مزی (15000)سالانه‌ی پازده هه‌زار دینار له سه‌ندیكای ئه‌ندازیارانی كشتوكاڵییه‌وه ده‌رچووبێ.
مادده‌ی شه‌شه‌م
مادده‌ی شه‌شه‌م: بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له مادده‌ی بیست و سێ، له یاساكه هه‌موار ده‌كرێ و، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه: یه‌كه‌م: لیژنه‌ی زه‌بتی له سه‌رۆكێك و دوو ئه‌ندام پێك دێت، له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكاوه داده‌مه‌زرێن.
مادده‌ی شه‌شه‌م:
مادده‌ی شه‌شه‌م: ئه‌ندام، به‌مانه‌ی خواره‌وه پابه‌ندده‌یێ: یه‌كه‌م: ئابوونه‌ی هاتنه‌ڕیزو هاوبه‌شی بدات. دووه‌م: پاراستنی هه‌یبه‌ت و پێگه‌وجێگه‌ی دادوه‌ریو، خۆبه‌دوورگرتن له هه‌ر ره‌فتارێ گومان له سه‌ر ڕاستییه‌كه‌ی بورووژێنێ. سێیه‌م: له چالاكییه‌كانی یه‌كێتییه‌كه‌دا به‌شداربێ و له كۆبوونه‌وه‌كانیدا ئاماده‌بێو، پابه‌ندی بڕیاره‌كانی بێت و، بۆ وه‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی كۆشش بكات.
مادده‌ی یازده‌م:
مادده‌ی یازده‌م: یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌ن ئه‌م تایبه‌تكارییانه‌ی خواره‌وه ده‌گرێته ده‌ست: أ- پێكهێنانی لیژنه‌كان و ناوزه‌دكردنی سه‌رۆكه‌كانیان. ب- په‌سندكردنی بوجه‌ی ساڵانه. ج- ده‌رچواندنی بڕیاری زه‌بتیو، ڕه‌شكردنه‌وه‌ی ناوی ئه‌ندامه‌كان. د- دامه‌زراندنی كارمه‌ندان له یه‌كێتیداو، دیاركردنی مووچه‌و، كۆتایی هێنان به وه‌زیفه‌كانیان. ه- چوارچێوه‌ی سه‌ڵاحییاتی خه‌رج، بۆ سه‌رۆك داده‌نێ. و- سه‌ر په‌رشتكردنی ئیش وكاری لقه‌كانی پارێزگاكان. ز- پاراستنی موڵك وماڵی یه‌كێتیو، وه‌به‌رهێنان و په‌ره‌پێدانی. دووه‌م: ده‌شێ، له ماوه‌ی (30) سی رۆژدا، كه له رۆژی دوای پێڕاگه‌یاندنه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا، له دادگای پێداچوونه‌وه‌دا، تانه له بڕیاره زه‌بتیه‌كانی ئه‌نجومه‌ن بدرێت. بڕیاری ئه‌م دادگایه‌ش بنبڕده بێت.
مادده‌ی یه‌كه‌م
مادده‌ی یه‌كه‌م: هه‌ردوو بڕگه‌ی (د،ه) له مادده‌ی یه‌كه‌م هه‌موارده‌كرێن و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه: د- رۆژنامه‌وان: هه‌ر كه‌سێ كاری رۆژنامه‌وانی بكا‌و، ئینتیمای سه‌ندیكاكه‌ی كردبێ وئیلتیزامی خۆی به‌جێ هێنابێ. ه- رۆژنامه (صحیفه): ئه‌و چاپكراوه‌یه كه له ژێر ناوێكی دیاركراودا وبه زنجیره ژماره‌یه‌كی رێك‌وپێك، خولاوخول ده‌رده‌چێت و ئاماده ده‌كرێ بۆ بڵاوكردنه‌وه له ناو جه‌ماوه‌ردا.
مادده‌ی شه‌شه‌م
مادده‌ی شه‌شه‌م: 1/ئابوونه‌ی خۆنووسین له سه‌ندیكاكه‌دا (30) سی دیناره. 2/ئابوونه‌ی به‌شداربوونی ساڵانه بیست دیناره، ده‌بێ له ماوه‌یه‌كیشدا بدرێ، كه هه‌موو ساڵی له مانگی كانونی دووه‌م نه‌ترازێ، خۆ ئه‌گه‌ر هات و ئه‌ندامێ له‌سه‌ر وه‌ختی (موعد) ئابوونه‌دانه‌كه دواكه‌وت، ئه‌وا، له‌سه‌دا په‌نجای ئابوونه‌ی به‌شداربوونه‌كه غه‌رامه ده‌كرێ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر دوو ساڵ دوا به دوای یه‌ك، به‌بێ مه‌عزه‌ره‌تێكی به‌جێ، دوای خست، ئه‌وه، له‌و باره‌دا ناوی له تۆماری ئه‌ندامان ره‌ش ده‌كرێته‌وه.
مادده‌ی حه‌وته‌م
مادده‌ی حه‌وته: پێویسته له‌سه‌ر دایه‌ره ره‌سمییه‌كان و نیمچه ره‌سمیيه‌كانیش وێنه‌یه‌ك له فه‌رمانی دامه‌زراندن، یا ئیش پێ كردنی هه‌ر فرمانبه‌رێكی ئه‌ندام، بنێرن بۆ سه‌ندیكا.
مادده‌ی چوارده‌هه‌م
مادده‌ی چوارده‌هه‌م: نه‌قیب، مه‌رجه: 1/هاووڵاتیی كوردستانی عێراق بێ و نشینه‌ی هه‌رێم بێ. 2/ده‌بێ له پیشه‌كه‌یدا ماوه‌یه‌ك كاری كردبێ، له (ده) ساڵ كه‌متر نه‌بێ.