أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی شه‌شه‌م
مادده‌ی شه‌شه‌م: وه‌زیری دارایی و ئابووریی هه‌رێم، بۆی هه‌یه، رێنمایی پێویست بۆ ئاسانكردنی جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربكات.
مادده‌ی سی و سێ:
مادده‌ی سی و سێ: وه‌زاره‌ته‌كان و ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه گرێ نه‌دراون به وه‌زاره‌تێكه‌وه ئه‌وانه‌ی كه نێردراو زه‌ماله و ئیجازه‌ی خوێندنیان لا هه‌یه له ده‌ره‌وه‌ی عیراقدا ئیلتیزام بكه‌ن به‌و به‌شه‌ی كه بۆیان دانراوه له‌و كورسیانه به گوێره‌ی رێژه‌ی دانیشتووان و پسپۆڕیی دابه‌شی بكه‌ن بۆ هه‌ر پارێزگایه‌ك.
مادده‌ی سی و یه‌ك:
مادده‌ی سی و یه‌ك: یه‌كه‌م: پارێزگا بۆی هه‌یه هه‌ر وه‌زاره‌تێك رابسپێرێ یان به‌گوێره‌ی پسپۆڕی رایان بسپێرێ بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كان له هه‌ر پارێزگایه‌كدا له‌سه‌ر حیسابی ته‌رخانكراوه‌كانی (ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و په‌ره‌پێدانی هه‌رێم و پارێزگاكان) كه دیاریكراوه بۆیان. دووه‌م: له ره‌سمی گومرگی ده‌به‌خشرێ هه‌موو جۆره كه‌لوپه‌لێك و سلعه‌یه‌كی هاورده له‌لایه‌ن فه‌رمانگه‌كانی هه‌رێم و له‌لایه‌ن كه‌رتی گشتی كه به‌ناوی خۆیه‌وه‌بێ و بۆ به‌كارهێنان بێ هه‌تا كاره‌كه‌ی كۆتایی پێدێ. سێیه‌م: ئه‌و به‌خشینه‌ی سه‌ره‌وه ئه‌و كه‌لوپه‌ل و هاوردانه ده‌گرێته‌وه كه ده‌به‌خشرێن بۆ فه‌رمانگه‌كانی هه‌رێم و كه‌رتی گشتییه‌وه له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌كان و ده‌زگاكانی به‌خشنده‌وه.
مادده‌ی چل و یه‌ك:
مادده‌ی چل و یه‌ك: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌بێ په‌یڕه و ڕێنماییه‌كان ده‌ربكات بۆ ئاسانبوونی كاركردن به مه‌بده‌ئی لامه‌ركه‌زی له كاتی ته‌مویل كردنی وه‌زاره‌ته‌كان و به گوێره‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی به پێی ئه‌م یاسایه‌دا دراون.
مادده‌ی حه‌وته‌م
مادده‌ی حه‌وته‌م: هه‌ر ده‌قێكی یاسایی یان بڕیارێك كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكۆك بێت كاری پێ ناكرێـت.
مادده‌ی پێنجه‌م
مادده‌ی پێنجه‌م : یه‌كه‌م : ئه‌نجومه‌نێك له دیوانی وه‌زاره‌ت داده‌مه‌زرێ پێی ده‌گوترێ (ئه‌نجومه‌نی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی) وله‌مانه پێكدێ: 1- وه‌زیر : سه‌رۆكه. 2- بریكاری وه‌زاره‌ت: ئه‌ندامه وله كاتی نه هاتنی وه‌زیر سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن ده‌كات. 3- سه‌رۆكه‌كانی زانكۆ حكومی و ده‌سته‌كان: ئه‌ندامن. 4- سه‌رۆكی ده‌زگای سه‌رپه‌رشتی وبیمه‌ی چۆنایه‌تی: ئه‌ندامه. 5- راوێژكاران : ئه‌ندامن و بۆیان هه‌یه به‌شداریی له و تووێژه‌كاندا بكه‌ن و رای خۆیان ده‌ربڕن بێ ئه‌وه‌ی مافی ده‌نگدانیان هه‌بێ. 6- سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه نوێنه‌ری هه‌ر لایه‌نێكی حكومی و نا حكومی له‌وانه‌ی شاره‌زایی و پسپۆڕییان هه‌یه له كاتی پێویستدا بانگهێشت بكات. دووه‌م : سكرتاریه‌تی ئه‌نجومه‌ن: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه به‌لانی كه‌م بڕوانامه‌ی ماجستێری هه‌بێ و به‌رپرس ده‌بێ له تۆماركردنی كۆنووسی دانیشتنه‌كان و گشتاندن و به‌دواداچوونی جێبه‌جێ كردنیان. سێیه‌م : ئه‌نجومه‌ن به ئاماده‌بوونی دوو له‌سه‌ر سێی ئه‌ندامانی ده‌به‌سترێ و مانگێ جارێك به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی كۆده‌بێته‌وه و وه‌زیر بۆی هه‌یه بانگهێشتی سازدانی به شێوه‌ی نا ئاسایی بكات هه‌ر كاتێ پێویستی كرد و، بڕیاره‌كانیش به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامه ئاماده بووه‌كان وه‌رده‌گیرێن و ئه‌گه‌ر ده‌نگه‌كان وه‌كو یه‌ك بوون ئه‌و لایه‌نه په‌سندده‌كرێ كه سه‌رۆك ده‌نگی بۆ داوه. چواره‌م : ئه‌نجومه‌ن ئه‌م ده‌سته‌ڵاتانه‌ی خواره‌وه‌ی هه‌یه: 1. بڕیاردان له‌سه‌ر بنه‌ما گشتیه‌كان بۆ وه‌رگرتن له خوێندنی به‌رایی و باڵا له زانكۆكان و ده‌سته حكومی یه‌كان و خوێندنی ئه‌هلی. 2. داننان به زانكۆكان و ده‌زگا زانستیه نا عیراقیه‌كان و بڕیاردان له‌سه‌ر بنه‌ماكانی هاوسه‌نگی بۆ پله‌و بڕوانامه زانستیه‌كانیان. 3. بڕیاردان له‌سه‌ر پله‌و نازناو و بڕوانامه‌ی زانستی كه له‌لایه‌نێكی حكومی ونا حكومی له هه‌رێم دراون و دانانی مه‌رجه‌كانی پێدانیان. 4. راسپاردنی بنیات نانی زانكۆكان و سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی راهێنانی ئه‌هلی له بواری خوێندنی باڵا به پێی یاسا و رێنماییه‌كان له هه‌رێم. 5. بریاڕدان له‌سه‌ر دامه‌زراندنی كۆلێج و په‌یمانگاكان. 6. بڕیاردان له‌سه‌ر به‌ستنی كۆنگره‌كانی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی بۆ په‌ره‌پێدانی كارگیریی و زانستی و ته‌كنیكی و كاركردن بۆ په‌ره‌پێدانی به‌رنامه‌ی خوێندن و ئه‌و یاساكارییانه‌ی په‌یوه‌ستن به خوێندنی باڵا‌و پێڕه‌وه‌كانی خوێندنه‌وه. 7. پێشنیازكردنی پرۆژه‌ی یاسا و پێره‌وی په‌یوه‌ندیدار به خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی. 8. پێداچوونه‌وه‌ی ڕێنماییه كارپێكراوه‌كان و پێشنیازكردنی هه‌مواركردنی یا یا به‌یه‌ككردنیان یاخود هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یان. 9. په‌سندكردنی ئه‌و رێككه‌وتننامه رۆشنبیریی و زانستی و ته‌كنیكیانه‌ی كه ده‌زگاكانی وه‌زاره‌ت له‌گه‌لأ هاوتاكانی له ده‌زگا بیانیه‌كانی فێركردندا ده‌یبه‌ستێ.
مادده‌ی پێنجه‌م
مادده‌ی پێنجه‌م: 1/خۆنوسین له سه‌ندیكادا، به داواكارییه‌كی نووسراو ده‌بێ كه بدرێ به نه‌قیب، یا به سه‌رۆكی لق له پارێزگه‌كاندا، ده‌شبێ هاوپێچ به‌ڵگه‌نامه‌گه‌لی پێویستی له‌گه‌ڵدا بێ. 2/ئه‌و داواكاریی خۆنووسینه، له‌ماوه‌ی (30) سی رۆژدا، كه له رۆژی له سه‌ندیكا تۆماركردنییه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا، ده‌خرێته به‌رده‌م ئه‌نجومه‌ن. ئه‌نجومه‌نیش هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا ده‌بێ سه‌یری بكا و بیبڕێته‌وه، ده‌نا ئه‌گه‌ر ماوه‌كه به‌سه‌ربچێ و ئه‌نجومه‌ن نه‌یبڕیبێته‌وه، ئه‌وه له‌و باره‌دا، داواكارییه‌كه به قبوڵكراو له قه‌ڵه‌م ده‌درێ. 3/ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه، به بڕیارێكی هۆنیشانده‌ر (مسبب) داواكارییه‌كه بداته‌وه دواوه، له‌و باره‌دا، داواكاره‌كه‌ش بۆی هه‌یه، له ماوه‌ی (30) سی رۆژدا كه له رۆژی ته‌بلیغه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا، له‌به‌رده‌م دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستاندا تانه له بڕیاره‌كه بدا، ئیدی بڕیار، بڕیاری داگایه و ده‌بڕدرێته‌وه.
مادده‌ی بیست و پێنجه‌م
مادده‌ی بیست و پێنجه‌م: ئه‌ندام پێویسته خۆی له‌م ره‌فتارانه لابدات: 1/كه‌مته‌رخه‌می یا ته‌گه‌ره‌نانه‌وه له رێگای جێ به‌جێ كردنی یاسا و پێڕۆكانی سه‌ندیكادا و ئه‌و رێنمایی و بڕیارانه‌ش كه سه‌ندیكا ده‌ریان ده‌هێنێ. 2/هه‌ڵسوڕاندنی پیشه به‌بێ تازه‌كردنه‌وه‌ی به‌شداربوونی ساڵانه. 3/ره‌چاونه‌گرتنی ره‌وشی پیشه‌گه‌ری و ناوزڕاندن و له‌كه‌داركردنی حورمه‌تی پیشه، واتا پێویسته ره‌فتار به پێی ده‌قی رێساكانی پێڕۆی ناوخۆ بكرێ. 4/ ناوونیشانێكی پیشه‌یی له خۆی بنێ، یا سیفه‌تێكی درۆی پیشه‌یی به‌خۆی بدا كه به پێی یاسا و پێڕۆی كارپێكراو ته‌سدیق نه‌كرابێ، و به‌هه‌ر رێگایه‌كیش بۆی بكرێ راگه‌یاندنی بۆ بكات. 5/به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌مییه‌وه، له هه‌ڵه‌یه‌كی هۆنه‌ركاریی گه‌وره تێوه‌گلێ، زه‌ره‌رو زیانێكی گه‌وره به په‌یوه‌ندداران بگه‌یه‌نێ. 6/به پێچه‌وانه‌ی ده‌قی پێڕۆی ناوخۆ، یا به‌و رێنماییانه‌ی كه سه‌ندیكا ده‌ریان دێنێ، له هه‌ڵسوڕاندنی پیشه‌كه‌دا زیاتر پێ درێژ بكا.
مادده‌ی بیست و نۆیه‌م
مادده‌ی بیست و نۆیه‌م: دارایی سه‌ندیكا له‌مانه پێك دێ: 1/ئابوونه‌ی خۆنووسین (الانتماء) و ئابوونه‌ی ساڵانه‌ی به‌شداربوون. 2/ده‌رامه‌ت (ایرادات)ی ئه‌و پرۆژانه‌ی كه سه‌ندیكا سازیان ده‌دا. 3/ره‌سمی نووسینگه (اختصاصیه)كان. 4/پیتاك (الاكتتاب) و قازانجی چاپه‌مه‌نی و ده‌سكه‌وتی ئاهه‌نگێڕانی سه‌ندیكا. 5/ده‌سنگه(منح) كانی لایه‌نه ره‌سمی و نیمچه ره‌سمییه‌كان و، ئه‌و پێشكه‌ش و به‌خششه‌ش كه (دوای ره‌زامه‌ندیی لایه‌نه پێوه‌ندداره‌كان) لایه‌نه‌كانی دیكه ده‌یده‌نێ.
مادده‌ی دووه‌م
مادده‌ی دووه‌م: 1. مافی به‌كارهێنانی ده‌كوژێنرێته‌وه (يطفأ) له زه‌ويیه كشتوكاڵی و ناكشتوكاڵیه‌كانی موڵكی ده‌وڵه‌ت كه ده‌كه‌ونه نێوان قۆناغی جێبه‌جێ كردنه‌وه (المرحله قید التنفیذ) له ره‌نگرێژی بنه‌ره‌تی شاره‌وانییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان. 2. خاوه‌نی مافی به‌كارهێنان (صاحب الحقوق التصرفیه) له‌و زه‌ویانه‌ی به‌رێژه‌یه‌ك قه‌ره‌بوو ده‌كرێته‌وه كه یه‌كسانه به (8%) له كۆتا پانتایی ئه‌و زه‌ویانه‌ی كه مافی به‌كارهێنانی كوژێنراوه‌ته‌وه و به ناوی ئه‌وه وه تۆمار ده‌كرێ وه‌ك موڵكێكی ته‌واو (صرف). 3. خاوه‌ن مافی به‌كار هێنان بۆی هه‌یه ئه‌و پارچه‌یه‌ی كه پێی دراوه جیاكاری (افراز)ى بكا به مه‌رجێك هاودژ نه‌بێ له‌گه‌ڵ جۆری ئه‌و به‌كار بردنه‌ی كه بۆی دیاری كراوه له ره‌نگرێژی بنه‌ره‌تی شاره‌وانییه‌كاندا. 4. ئه‌و زه‌ویانه‌ی كه مافی به‌كارهێننانیان تێدا كوژێنراوه‌ته‌وه و ده‌كه‌ونه نێوان ناوچه نانیشته‌جێییه‌كانه‌وه (مناطق غیر سكنیه) خاوه‌نه‌كانیان به زه‌وی تر له ناوچه‌كانی سوكنا بوون قه‌ره‌بوو ده‌كرێنه‌وه له ناو سنووری شاره‌وانییه‌كاندا كه نرخه‌كه‌ی هاوسه‌نگ بێ له‌گه‌ڵ ئه‌و رێژه‌یه‌دا.
مادده‌ی چواره‌م:
مادده‌ی چواره‌م: ئامانجی سه‌ره‌كی دیوان بریتیه له پارێزگاری كردن له موڵك و ماڵی گشتی له رێگای پیاده‌كردنی چاودێری كردنێكی كاریگه‌رانه به‌پێی ئه‌و پسپۆڕایه‌تی و ده‌سته‌ڵاتانه‌ی كه ئه‌م یاسایه پێی داوه.
مادده‌ی ده‌یه‌م:
مادده‌ی ده‌یه‌م: نه‌قیب ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه ئه‌نجام ده‌دات: 1. سه‌رۆكایه‌تی كردنی كۆبوونه‌وه‌كانی ده‌سته‌ی گشتی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا. 2. نوێنه‌رایه‌تی كردنی سه‌ندیكا له كن لایه‌نه تایبه‌تمه‌نده‌كان ده‌شتوانێ هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی بدا به جێگره‌كه‌ی یان هه‌ر كه‌سێك كه بیه‌ویێ له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن.
مادده‌ی یه‌كه‌م
مادده‌ی یه‌كه‌م : مه‌به‌ست له‌م زاراوانه‌ی خواره‌وه ماناكانی به‌رامبه‌ریانه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه : یه‌كه‌م : هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق. دووه‌م : ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران : ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم. سێیه‌م : وه‌زاره‌ت : وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێم. چواره‌م : وه‌زیر: وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێم. پێنجه‌م : ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێم. شه‌شه‌م : خوێندنی باڵا: هه‌موو قۆناغه‌كانی خوێندنی حكومی و نا حكومی دوای قۆناغی ئاماده‌یی. حه‌وته‌م : ئه‌نجومه‌نی كوردستانی: ئه‌نجومه‌نی كوردستانیی باڵا بۆ پسپوڕییه پزیشكیه‌كان له هه‌رێم.
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م زاراوانه‌ی خواره‌وه ماناكانی به‌رامبه‌ریانه: یه‌كه‌م: هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستان – عیراق. دووه‌م: دیوان: دیوانی چاودێری دارایی هه‌رێم. سێیه‌م: ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی چاودێری دارایی. چواره‌م: سه‌رۆك: سه‌رۆكی دیوانی چاودێری دارایی هه‌رێم. پێنجه‌م: ده‌سته‌ڵاتی چاودێری: ئه‌نجومه‌ن و سه‌رۆكه‌كه‌ی و هه‌ریه‌ك له ده‌سته‌و فه‌رمانبه‌رانی دیوان كه یه‌كێك له‌و دووانه ده‌سته‌ڵاتیان پێدابێت له بواری پسپۆڕی چاودێری دا.
مادده‌ی سی و پێنجه‌م:
مادده‌ی سی و پێنجه‌م: ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌ی بڕیار بدات له‌سه‌ر یارمه‌تی دانی دارایی به هونه‌رمه‌ند به شێوه‌ی به‌خشین (منحه) یاخود قه‌رز، به پێی ئه‌و رێنماییانه‌ی كه ده‌ری ده‌چوێنێ له‌م بارانه‌ی خواره‌وه: 1. ئه‌گه‌ر خۆی یان یه‌كێك له دایك و باوكی (اصوله) یان منداڵه‌كانی (فروعه) یاخود هاوسه‌ری تووشی نه‌خۆشییه‌كی وا بوون پێویست به چاره‌یه‌كی تایبه‌تی بكات. ئه‌مه‌ش ده‌بێ به راپۆرتی لیژنه‌یه‌كی ره‌سمی پزیشكی پشتگیری بكرێت. 2. ئه‌گه‌ر تووشی رووداوێك بوو كه به شێوه‌یه‌كی كاتی له پیشه‌كه‌ی خۆی بخات. 3. ئه‌گه‌ر تووشی كاره‌ساتێك بوو و زیانی دارایی لێ كه‌وت كه له توانای خۆیدا نه‌بێت.
مادده‌ی شه‌شه‌م:
مادده‌ی شه‌شه‌م: یه‌كه‌م: ره‌سمی چوونه ناو سه‌ندیكا (200) دوو سه‌د دیناره و ره‌سمی به‌شداربوونی ساڵانه (100) سه‌د دیناره. دووه‌م: ره‌سمی مۆڵه‌تدانی ده‌رمانخانه (به‌رپرسیاریه‌تی + ئیمتیاز) (250) دوو سه‌د و په‌نجا دیناره نیوه‌ی ده‌وام ساڵانه. سێیه‌م: ره‌سمی مۆڵه‌ته‌دانی كردنه‌وه‌ی ده‌رمانخانه (به‌رپرسیاریه‌تی + ئیمتیاز) بۆ خانه‌نشیان (500) پێنج سه‌د دینار ده‌وامی ته‌واو ساڵانه. چواره‌م: ره‌سمی مۆڵه‌تدانی كۆگای ده‌رمانی ئه‌هلی (به‌رپرسیاریه‌تی + ئیمتیاز) (1000) هه‌زار دینار.
مادده‌ی بیست و سێیه‌م
مادده‌ی بیست و سێیه‌م: سه‌ندیكا بۆی هه‌یه مه‌ڵبه‌ندی رۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی دابمه‌زرێنێ.
مادده‌ی چواره‌م
مادده‌ی چواره‌م: ده‌سته‌ڵاتی دادوه‌ری بودجه‌یه‌كی تایبه‌تی هه‌یه و له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی دادوه‌رییه‌وه ئاماده ده‌كرێ و ده‌خرێـته به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان ـ عیراق بۆ په‌سه‌ند كردنی و ده‌بێـته پاشكۆی بودجه‌ی گشتی هه‌رێم.
مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م
مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م: له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی عێراقه ئه‌م یاسایه جێ به‌جێ بكات.
مادده‌ی ده‌یه‌م:
مادده‌ی ده‌یه‌م: ده‌رمانساز بۆی نییه پیشه‌كه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ پیشه‌ی نۆژداری و نۆژداری ددان و نۆژداری ئاژه‌ڵی به‌یه‌كه‌وه كۆبكاته‌وه، ئه‌وه‌ی ده‌رمانساز پێی هه‌ڵده‌ستێت له فریاكه‌وتنی سه‌ره‌تایی له كاتی رووداوی له ناكاو و به په‌له، به كارێكی ناشه‌رعی پیشه‌ی نۆژداری ناژمێردرێت.