أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی حه‌ڤده‌م:
مادده‌ی حه‌ڤده‌م: یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌ن له رێگه‌ی ده‌نگدانی نهێنییه‌وه له نێوان ئه‌ندامانی دا سكرتێرێك و ئه‌میندارێكی سه‌ندووق له یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌یدا له دوای هه‌ڵبژاردنی ده‌به‌سترێ و ده‌سه‌ڵاتی هه‌ردووكیان له په‌یره‌وی ناوخۆدا ده‌ست نیشان ده‌كرێت. دووه‌م: ئه‌نجومه‌ن دانیشتنه ئاساییه‌كانی به لایه‌نی كه‌مه‌وه له مانگێكدا جارێك ده‌به‌ستێ و بۆی هه‌یه دانیشتنی نائاسایش به بانگهێشتی نه‌قیب یان له‌سه‌ر داوای سێیه‌كی ئه‌ندامه‌كانی ببه‌ستێ.
مادده‌ی شانزده‌م:
مادده‌ی شانزده‌م: ئه‌نجومه‌نێك كاروباری سه‌ندیكا به‌رێوه ده‌بات و له‌مانه پێك دێت: یه‌كه‌م: نه‌قیب: مه‌رجه ماوه‌ی ده‌ست دانه پیشه‌كه‌ی له (10) ده ساڵ كه‌متر نه‌بێت. دووه‌م: جێگری نه‌قیب و چوار ئه‌ندام له‌وانه‌ی ماوه‌ی ده‌ست دانه پیشه‌كه‌یان له (7) حه‌وت ساڵ كه‌متر نه‌بێت. سێیه‌م: سه‌رۆكه‌كانی هۆبه‌كانی سه‌ندیكا له وانه‌ی ماوه‌ی ده‌ست دانه پیشه‌كه‌یان (5) پێنج ساڵ كه‌متر نه‌بێت.
مادده‌ی پانزده‌م:
مادده‌ی پانزده‌م: یه‌كه‌م: نابێ ئه‌و ئه‌ندامه به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌كانی ده‌سته‌ی گشتی دا بكات، ئه‌گه‌ر به هۆی به‌رزه‌فتكارییه‌وه (ئینزیباتی) ده‌ست دانه پیشه‌كه‌ی لێ قه‌ده‌غه كرابوو. دووه‌م: بڕیاره‌كانی كۆبوونه‌وه‌كانی ده‌سته‌ی گشتی به‌زۆربه‌ی ده‌نگ ده‌بێت و له كاتێكدا ده‌نگه‌كان وه‌ك یه‌ك ده‌رچوون، ئه‌وا به‌و لایه‌دا ده‌له‌نگێ كه سه‌رۆكی تێدایه.
مادده‌ی دووه‌م:
مادده‌ی دووه‌م: وه‌زاره‌ت ئه‌ركی پلاندانان و به‌دواداچوونی بزووتنه‌وه‌ی گه‌شت وگوزاری ناوچه‌كانی هاوینه هه‌وار له چوارچێوه‌ی پلانی گشتی گه‌شتوگوزار له هه‌رێمدا جێبه‌جێ ده‌كات و ئه‌م ڕێگایانه‌ی خواره‌وه بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی ده‌گرێته‌به‌ر:- یه‌كه‌م: به‌هاوئاهه‌نگی كردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كاندا وزه‌ی گه‌شت وگوزارو سه‌رچاوه سروشتیه‌كان و ناوچه ئاسه‌واری و مێژوویی و مه‌زارگه‌ی ئایینی وه‌به‌ردێنێ به‌جۆرێكی وا كه خزمه‌تی مه‌به‌ستی گه‌شت وگوزاری بكه‌ن و په‌ره‌یان پێ بدرێ. دووه‌م: هاندانی بنیات نانی شار‌و كۆمه‌ڵگای گه‌شت وگوزاری و جێگای بووژانه‌وه‌و ئۆتێل و خانووی گه‌شتوگوزاری. سێیه‌م: دروستكردن و به‌كرێدان و به‌كرێگرتنی خواردنگه وگازینۆ و چایخانه‌و جێگای ڕابواردن و سه‌یرانگاو مه‌له‌وانگه‌ی ده‌ستكرد و سروشتی وشوێنی به‌فه‌ره‌خلیسكێ و هی دی. چواره‌م: هاوكاری كردن له‌گه‌ڵ سه‌ندیكاو رێكخراوه پیشه‌یی و جه‌ماوه‌رییه‌كان و به‌پێی توانا ڕه‌خساندنی هه‌موو جۆره ئاسانكارییه‌ك بۆیان له پێناوی خولقاندنی بزووتنه‌وه‌یه‌كی به‌رفراوانی گه‌شتوگوزاری. پێنجه‌م: ڕه‌زامه‌ندیی ده‌ربڕین له‌سه‌ر پێدانی مۆڵه‌ت به كۆمپانیا‌و نووسینگه‌و بریكاره‌كانی سه‌فه‌رو گه‌شتوگوزاری ناوخۆ‌و هاندانی سه‌فه‌ری گه‌شت وگوزاری. شه‌شه‌م: پێشكه‌ش كردنی خزمه‌تگوزاریی پێویستی پاره گۆڕینه‌وه له‌ناوچه‌و ده‌زگا گه‌شتوگوزارییه‌كاندا به‌هاوئاهه‌نگی و ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كاندا. حه‌وته‌م: رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ده‌سته‌و كۆمپانیا و تاكه‌تاكه‌ی خه‌ڵكیشدا له‌ناوه‌وه‌ی هه‌رێم و ده‌ره‌وه‌یدا و ئه‌مه‌ش وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندیی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی پێده‌وێ. هه‌شته‌م: هاوئاهه‌نگی كردن له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌كان و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار له بواره‌كانی گه‌شتوگوزاریدا. نۆیه‌م: هاوكاری و هاوئاهه‌نگی كردن له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمدا بۆ ڕاكێشانی وه‌به‌رهێنه‌ر بۆ ناو هه‌رێم له چوارچێوه‌ی پلان و ئه‌و یاسایانه‌ی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌رچووێنراون.
مادده‌ی سێیه‌م
مادده‌ی سێیه‌م: ئه‌م یاسایه له ڕۆژی بڕیار له‌سه‌ردانییه‌وە ده‌خرێته كار وله رۆژنامه‌ی ڕه‌سمیدا بڵاوده‌كرێته‌وه.
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مادده‌ی یه‌كه‌م: هه‌رێمی كوردستانی عێراق ئاڵایه‌كی ده‌بێت به شێوه‌ی لاكێشه‌یی، كه پانییه‌كه‌ی دوو له‌سه‌ر سێی درێژیه‌كه‌ی ده‌بێت و، دابه‌ش كراوه له‌سه‌ر سێ لاكێشه ئاسۆیی یه‌كسان له درێژی و پانی دا‌و پێكهاته‌كه‌ی به‌م شێوه‌یه‌یه: 1. لاكێشه‌ی سه‌ره‌وه ره‌نگی سووره و، هێمای شه‌هیدانی بزاڤی رزگاری خوازی كورده. 2. لاكێشه‌ی ناوه‌راست ره‌نگی سپی ده‌بێت، هێمای ئاشتی و ئازادی و دیموكراسی و لێبوردنه (تسامح)، كه خه‌ڵكی كوردستان ئاواته خوازیه‌تی. 3. خۆرێكی زه‌رد ده‌كه‌وێته ناوه‌راستی لاكێشه سپیه‌كه‌وه‌و، چه‌قه‌كه‌ی خاڵی یه‌كتربڕینی تیره‌ی لاكێشه سپیه‌كه ده‌بێت و، تیره‌ی خۆره‌كه ئه‌وه‌نده‌ی پانایی لاكێشه سپییه‌كه ده‌بێت و، (21) بیست و یه‌ك تیشكی لێوه ده‌رده‌چێت به شێوی سێگۆشه دوو لا یه‌كسان و، بنكه‌كانی ( 1/21 ) یه‌ك له‌سه‌ر بیست و یه‌ك له چێوه‌ی گۆی خۆره‌كه ده‌بێت و، درێژیشیان بگاته نیوه‌ی هه‌ردوو لاكێشه سوور و سه‌وزه‌كه، خۆره زه‌رده‌كه هیمای به‌رده‌وام بوونی ژیان و زانست و هیواو ئومێده‌و، (21) بیست و یه‌ك تیشكه‌كه‌یش هێمای جه‌ژنی نه‌ورۆزی نه‌ته‌وایه‌تییه، رۆژی به‌رخودان و راپه‌رین و شۆرش رزگاریی دژ به زوڵم و زۆر و چه‌وساندنه‌وه. 4. لاكێشه‌ی خواره‌وه ره‌نگی سه‌وز ده‌بێت و، هیمای كشتوكاڵ و سروشت و ژینگه‌ی كوردستانه.
مادده‌ی ده‌یه‌م
مادده‌ی ده‌یه‌م: ئه‌م یاسایه له مێژووی ده‌رهێنانییه‌وه جێبه‌جی ده‌كرێت و له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا بڵاو ده‌كرێته‌وه.
مادده‌ی نۆیه‌م
مادده‌ی نۆیه‌م: ده‌بێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئه‌م یاسایه جێبه‌جی بكات.
مادده‌ی هه‌شته‌م
مادده‌ی هه‌شته‌م: كار به هیچ ده‌قێك ناكرێ كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا هاودژ بێت.
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م زاراوانه‌ی خواره‌وه، بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه ماناكانی به‌رامبه‌ریانه: یه‌كه‌م: هه‌رێم : هه‌رێمی كوردستان- عێراق . دووه‌م:وه‌زاره‌ت : وه‌زاره‌تی شاره‌وانیه‌كانی هه‌رێم. سێیه‌م: وه‌زیر : وه‌زیری شاره‌وانیه‌كانی هه‌رێم. چواره‌م: بریكاری وه‌زاره‌ت : بریكاری وه‌زاره‌تیی شاره‌وانیه‌كانی هه‌رێم. پێنجه‌م: ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی ڕاوێژكاریی وه‌زاره‌تی شاره‌وانیه‌كانی هه‌رێم.
مادده‌ی شه‌شه‌م
مادده‌ی شه‌شه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ ئاسانكردی جێ به‌جێ كردین ئه‌م یاسایه ده‌ربكا.
مادده‌ی پێنجه‌م
مادده‌ی پێنجه‌م: أ/ئه‌رك و تایبه‌تكارییه‌كانی دام وده‌زگاكانی وه‌زاره‌ت به په‌یره‌وێك دیاری ده‌كرێن. ب/وه‌زیر بۆی هه‌یه به‌رێوبه‌رێتی به‌ش و لقی نوێ به پێی پێویست پێكبێنێ یا بیانخاته پاڵ یه‌كتر. ج/وه‌زیر بۆی هه‌یه به‌پێی پێویست لیژنه‌ی هه‌میشه‌یی یا كاتی پێكبێنێ.
مادده‌ی سی و دووه‌م
مادده‌ی سی و دووه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رهێنانیه‌وه جێ به‌جێ ده‌كرێ و له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا بڵاو ده‌كرێته‌وه.
مادده‌ی سی و یه‌كه‌م
مادده‌ی سی و یه‌كه‌م: له‌سه‌ر وه‌زیره تایبه‌تمه‌نده‌كانه حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی شه‌شه‌م:
مادده‌ی شه‌شه‌م: مادده‌ی هه‌شته‌می یاساكه هه‌موار ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی لێ دێت: مه‌رجه ئه‌و كه‌سه‌ی به سه‌رۆكی یه‌كێتی یان ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ت یان ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ته‌نفیزی و سه‌رۆكی لق وئه‌ندامی ده‌سته‌ی لق هه‌ڵده‌بژێردرێت له هاووڵاتیانی هه‌رێم بێت و ماوه‌ی خزمه‌تی له په‌روه‌رده‌و فێركردندا له (5) ساڵ كه‌متر نه‌بێت.
مادده‌ی چواره‌م
مادده‌ی چواره‌م: وه‌زاره‌ت له‌م دام و ده‌زگایانه پێكدێ: 1/ مه‌ڵبه‌ندی وه‌زاره‌ت كه پێكدێ له : أ/ نووسینگه‌ی وه‌زیر: مووچه‌خۆرێك به پله‌ی به‌وه‌ڕێوه‌به‌ر سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا كه ده‌بێ له‌كارمه‌ندان وپسپۆران بێ. ب/نووسینگه‌ی بریكار:مووچه خۆرێك له كامه‌ندان وپسپۆران سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا. ج/فه‌رمانگه‌ی یاسایی كه په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ وه‌زیردا ده‌بێ. 2/به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی یه‌كان: هه‌ریه‌كێ له به‌ڕێوبه‌رێتی یه گشتیه‌كان مووچه خۆرێك به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات كه ده‌بێ باوه‌ڕنامه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی زانكۆی هه‌بێ و له‌بواری پسپۆریدا له كارمه‌ندان ولێهاتوویی بێ چه‌ند به‌ڕێوبه‌رێتی و به‌شێكشیان پێوه ده‌به‌سترێته‌وه كه هه‌ریه‌كێ له به‌ڕێوبه‌رێتی مووچه‌خۆرێك به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا كه ده‌بێ باوه‌ڕنامه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی زانكۆیی هه‌بێ و له‌بواری پسپۆریدا له كارمه‌ندان و لێهاتووان بێ و هه‌ر به‌شێكیش مووچه‌خۆرێك له كارمه‌ندان و پسپۆران سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا. أ-به‌رێوبه‌ری گشتی كاروباری به‌ڕێوه‌بردن ودارایی كه ئه‌م به‌ڕێوبه‌رێتیی یانه‌ی پێوه ده‌به‌سترێنه‌وه. یه‌كه‌م/به‌ڕێوبه‌ری كاروبار‌و به‌رێوه‌بردن و كه‌سان. دووه‌م/به‌رێوه‌بەرێتی كاروباری دارایی و پێداچوونه‌وه. ب- به‌ڕێوبه‌رێتی گشتی نه‌خشه‌دانان و به‌دواداچوون كه ئه‌م به‌رێوبه‌رێتی و به‌شانه پێوه ده‌به‌سترێته‌وه. یه‌كه‌م/به‌رێوبه‌ری نه‌خشه‌دانان و لێكۆڵینه‌وه. دووه‌م/به‌ڕێوبه‌رێتی به‌دواداچوون وپشكین. سێ یه‌م/ به‌رێوبه‌رێتی سه‌رژمێری وكۆمپیوته‌ر. چواره‌م/به‌ڕوبه‌رێتی هێزی كارگه و په‌ره‌پێدان. پێنجه‌م/ به‌شی خزمه‌تگوزاری ئه‌ندازیاری. جـ-به‌ڕێوبه‌رێتی گشتی شاره‌وانیه‌كان كه ئه‌م به‌ڕێوبه‌رێتی و به‌شانه‌ی پێوه ده‌به‌سترێنه‌وه. یه‌كه‌م/به‌رێوبه‌رێتی موڵك و زه‌وی وزار. دووه‌م/ به‌ڕێوبه‌رێتی كاروباری هونه‌ری كه ئه‌م به‌شانه‌ی پێوه ده‌به‌سترێته‌وه. أ/به‌شی لێكۆڵینه‌وه و توێژینه‌وه. ب/ به‌شی سكێچ كێشانی. ج/به‌شی ئه‌ندازیاری هاتووچۆ د/به‌شی كارگه و ماشینه‌كان. سێیه‌م/ به‌ڕێوبه‌رێتی نه‌خشه‌دانان و به‌دواداچوون. چواره‌م/به‌شی كاروباری به‌ڕێوه‌بردن ودارایی . پێنجه‌م/ سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانیه‌كانی مه‌ڵبه‌نده‌كانی پارێزگاكانی هه‌رێم وبه‌ڕێوبه‌رێتیه‌كانی شاره‌وانی یان. د/به‌ڕێوبه‌رێتی گشتی نه‌خشه‌دانانی ئاوه‌دانی كه ئه‌م به‌ڕێوبه‌رێتانه‌ی پێوه ده‌به‌سترێته‌وه. یه‌كه‌م/ به‌ڕێوبه‌رێتیلێكۆڵینه‌وه و توێژینه‌وه و سكێچ كێشان به‌راشكاوی. دووه‌م/به‌ڕێوبه‌رێتی سكێچ كێشانی بنچینه‌یی و جوداكردنه‌وه. سێ یه‌م/به‌ڕێوبه‌رێتیه‌كانی نه‌خشه‌دانانی ئاوه‌دانی له پارێزگاكانی هه‌رێمدا. ه/به‌ڕێوبه‌رێتی گشتی ئاووئاوه‌ڕۆ كه ئه‌م به‌ڕێوبه‌رێتی یانه‌ی پێوه ده‌به‌سترێته‌وه: یه‌كه‌م: به‌رێوبه‌رێتی ئیش پێكرنو چاككردنه‌وه. دووه‌م:به‌ڕێوبه‌رێتی گه‌نجینه‌كان. سێیه‌م: به‌ڕێوبه‌رێتی كاروباری به‌ڕێوه‌بردن دارایی. چواره‌م: به‌ڕێوبه‌رێتی یه‌كانی ئاو‌و ئاوه‌ڕۆ له پارێزگاكانی هه‌رێمدا. و/ ده‌سته‌ی گشتی گه‌شتوگوزار كه ئه‌رك ودام و ده‌زگاكانی په‌یڕه‌وێكی تایبه‌تی رێكده‌خرێ. ز/یه‌كه‌م/ ئه‌نجومه‌نێكی راوێژكاری به‌ناوی ئه‌نجومه‌نی راوێژكاری وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاره‌وه پێكدێ كه وه‌زیر سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا و ئه‌مانه‌ش ئه‌ندامی ده‌بن: 1-بریكاری وه‌زاره‌ت. 2-به‌ڕێوبه‌ری گشتی نه‌خشه‌دانان وبه‌دواداچوون جێگری سه‌رۆك مقرری ئه‌نجومه‌ن. 3-به‌ڕێوبه‌ری گشتی ئاو‌و ئاوه‌ڕۆ. 4-سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گشتی گه‌شتوگوزار. 5-به‌ڕێوبه‌ری گشتی شاره‌وانیه‌كان. 6-به‌ڕێوبه‌ری گشتی نه‌خشه‌دانانی ئه‌وه‌دانی. 7-به‌ڕێوبه‌ری گشتی به‌ڕێوه‌بردن ودارایی. 8-راوێژكاری یاسایی. 9-سه‌رۆكه‌كانی شاره‌وانی مه‌ڵبه‌نده‌كانی پارێزگاكانی هه‌رێم. دووه‌م: ئه‌ركه‌كانی ئه‌نجومه‌ن. 1-دارشتنی ئامانجه گشتیه‌كانی نه‌خشی وه‌زاره‌ت. 2-لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌و نه‌خشه سه‌ره‌تاییانه‌ی له‌لایه‌ن به‌ڕێوبه‌رێتی گشتی نه‌خشه‌دانانه‌وه ئاماده‌كراون وبه‌دواداچوو له‌به‌ر رۆشنایی ئه‌و نه‌خشانه‌ی له‌لایه‌ن دام وده‌زگاكانی وه‌زاره‌ته‌وه پێشكه‌شكراون وبڕیار له‌سه‌ردانیان. 3-به‌دواداچوونی نه‌خشه‌ی وه‌زاره‌ت وچاودێری كردنی جێ به‌جێكردنی. 4-پێشنیازكردنی سیاسه‌تی دارایی وئابووری وه‌زاره‌ت. 5-لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌و پرۆژه‌ی یاسا وپه‌یره‌و رێنمایی یانه‌ی په‌یوه‌ندی یان به كاروئانجه‌كانی وه‌زاره‌توه هه‌یه وهه‌ر تێبینی و ئامۆژگاری یه‌كیش كه په‌سه‌ندیان ده‌كا. 6-لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌و راپۆرته ده‌وری یه گشتی یه‌ی وه‌زاره‌ت كه له‌لایه‌ن به‌رێویه‌رێتی گشتی نه‌خشه‌دانان و به‌دواداچووندا ئاماده‌كرێ و لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌وكۆسپانه‌ی دێته رێگای و پێشنیازكردنی چاره‌سه‌ری عه‌مه‌لی بۆیان. سێیه‌م: ئه‌نجوومه‌ن له‌سه‌ر داوای وه‌زیر كۆ ده‌بێته‌وه (نصاب)ی كۆبوونه‌وه‌ش به ئاماده بوونی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌ن و دووله‌سێ به‌شی ئه‌ندامانیك
مادده‌ی چواره‌م:
مادده‌ی چواره‌م: یه‌كه‌م: برگه‌ی (1) له مادده‌ی شه‌شه‌م هه‌موار ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی لێ دێـت: (ده‌سته‌ی گشتی و كۆنگره). دووه‌م: بڕگه‌یه‌ك بۆ مادده‌ی شه‌شه‌م به زنجیره‌ی (6) زیاد ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی لێ دێت: 6- نوێنه‌ری یه‌كێتی له قوتابخانه و دامه‌زراوه‌كانی په‌روه‌رده و فێركردن.
مادده‌ی حه‌وته‌م
مادده‌ی حه‌وته‌م: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆی هه‌یه په‌یره‌وێكی تایبه‌تی ده‌ربكات بۆ ئاسان كردنی جێبه‌جێ كردنی به‌نده‌كانی ئه‌م یاسایه.
مادده‌ی شه‌شه‌م
مادده‌ی شه‌شه‌م: هه‌ڵدانی ئاڵا شان به شانی ئاڵای عێراق ده‌بێت له‌و بۆنانه‌ی كه ئاڵای عێراقی تێدا هه‌ڵده‌درێت و، تا قه‌وارهه‌ی ده‌ستووری فیدراڵیه‌ت ده‌چه‌سپێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد له عێراق دا.
مادده‌ی پێنجه‌م
مادده‌ی پێنجه‌م: نابێت ئاڵا له بۆنه نیشتمانی و نه‌ته‌وایه‌تی و ئاهه‌نگه‌كاندا به‌رز بكرێته‌وه یان به كار بێت، ئه‌گه‌ر هاتو كه‌م و كوڕی هه‌بوو له‌مه‌ڕ گۆرانی ره‌نگه‌كانی و پاك و پوختی و درانی.