أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی چل و پێنجه‌م:
مادده‌ی چل و پێنجه‌م: ئه‌م یاسایه ئه‌و كه‌سه ناگرێته‌وه كه به شێوه‌یه‌كی یاسایی سه‌لمێنرا ده‌ستی هه‌بووه له داموده‌زگا داپلۆسێنه‌ره‌كانی رژێمی له ناوچوو و به‌شداریی كردبێ له تاوانه‌كانی ره‌شه‌كوژی و ئه‌نفال و كۆمه‌ل كوژی (جینۆساید)ی گه‌لی كوردستان.
مادده‌ی بیست و دوو:
مادده‌ی بیست و دوو: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له وه‌قائیعی كوردستاندا، ده‌خرێته به‌ركار.
مادده‌ی په‌نجاه و یه‌كه‌م:
مادده‌ی په‌نجاه و یه‌كه‌م: ده‌بێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كردستانی عێراق حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه جێ بكه‌ن.
مادده‌ی نۆیه‌م:
مادده‌ی نۆیه‌م: ئه‌م یاسایه له ڕۆژی ده‌رهێنانیه‌وه ده‌خرێته‌كار و له رۆژنامه‌ی فه‌رمی ( وه‌قایعی كوردستان )دا بڵاوده‌كرێته‌وه.
مادده‌ی حه‌وته‌م:
مادده‌ی حه‌وته‌م: پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه به‌ركار.
مادده‌ی هه‌شته‌م:
مادده‌ی هه‌شته‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له (وه‌قایعی كوردستان)دا، ده‌خرێته به‌ركار.
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م ده‌سته‌واژانه‌ی خواره‌وه له‌م یاسایه‌دا ماناكانی به‌رامبه‌ریانه له‌م یاسایه‌دا: یه‌كه‌م: هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق دووه‌م: وه‌زاره‌ت: وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێم سێیه‌م: وه‌زیر: وه‌زیری دارایی و ئابووری هه‌رێم چواره‌م: بریكار: بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێم پێنجه‌م: ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌ت
مادده‌ی سێ یه‌م:
مادده‌ی سێ یه‌م: كۆمه‌ڵه پابه‌ندی ئه‌و بیر و باوه‌ره بنچینه‌یی یانه‌ی ده‌بێ كه له لایه‌ن كۆمه‌ڵانی خاچی سوور و هه‌یڤی سووری نێوده‌وڵه‌تی یه‌وه په‌یره‌و ده‌كرێن كه ئه‌مانه‌ن: 1-مرۆڤایه‌تی:كۆمه‌ڵه هه‌وڵده‌دا یارمه‌تی مرۆچایه‌تی به‌بێ جیاوازی پێشكه‌ش به وانه بكا كه پێویستیان پێ یه‌تی و كۆشش ده‌كا بۆ به‌رگرتن له ئه‌شكه‌نجه‌ی مرۆڤ و سووكردنی باری هه‌ر كۆی هه‌بێ و هه‌روه‌ها پاراستنی ژیان و ته‌ندروستی زامنكردنی رێز گرتن له كه‌سایه‌تی مرۆڤ و چه‌سپاندنی له یه‌كتر گه‌یشتن و دۆستایه‌تی و هاوكاری و ئاشتی هه‌میشه‌یی له نێوان گه‌لاندا. 2-جیاوازی نه‌كردن: كۆمه‌ڵه جیاوازی نه‌كردن له نێوانی كه‌ساندا له‌سه‌ر بنچینه‌یی ره‌گه‌ز یا توخم یا دین یا بارودۆخی كۆمه‌ڵاتی یا سیاسی یان ناكاو ته‌نیا ته‌قه‌للا ده‌دا یارمه‌تی پێشكه‌ش به كه‌سان به پێی ئه‌شكه‌نجه‌یان بكا له‌گه‌ڵ پێشخستنی ئه‌و حاله‌تانه‌دا زیاتر پێویستیان هه‌یه. 3-بێ لایه‌نی: كۆمه‌ڵه له كاتی كرداری جه‌نگی دا بێ لایه‌ن راده‌وه‌ستێ و وه‌رگرتنی باوه‌ری هه‌مووان ده‌پارێزێ و له هیچ كاتێك دا به‌شداری له‌و ناكۆكیانه‌دا ناكا كه شێوه‌ی سیاسی یا ره‌گه‌زی یا دینی یا مه‌زهه‌بییان هه‌یه. 4-سه‌ربه‌خۆیی: كۆمه‌ڵه سه‌ربه‌خۆیه و ئه‌م شێوازه‌ی ده‌پارێزێ كه هه‌میشه ماوه‌ی ده‌دا به پێی بیر و باوه‌ره‌كانی كار بكا به‌و مانایه‌ی كه ده‌بێته یاریده‌ده‌ری ده‌سه‌ڵاته گشتییه‌كان له چالاكی مرۆیی یه‌كان دا‌و له ژێر ركێفی یاساكاننی هه‌رێمدا ده‌بێ. 5-خۆبه‌خشی: (تگوع): كۆمه‌ڵه بزوتنه‌وه‌یه‌كی فریا گوزاری خۆبه‌خشی یه‌و كار له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی دا ناكات. 6-جیهانگیری: كۆمه‌ڵه پابه‌ندی بزوتنه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی خاچی سوور و هه‌یڤی سووره وه‌ك بزووتنه‌وه‌یه‌كی جیهانگیری ده‌بێ تا مافی هاوتای هه‌بێ و ئه‌ركی هاریكاری له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه‌كانی تردر له ئه‌ستۆی بێ.
مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م:
مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م: ده‌بێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كردستانی عێراق حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه جێ بكه‌ن.
مادده‌ی سی و چوار
مادده‌ی سی و چوار: حكومه‌تی هه‌رێم پابه‌ند ده‌بێت به جێبه‌جێ كردنی پڕۆژه‌كان به‌گوێره‌ی ئه‌و پلانه‌ی كه له بودجه‌ی وه‌به‌رهێنان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌كانه‌وه و به‌گوێره‌ی پسپۆڕایه‌تی راگه‌یه‌ندراوه و، نابێ هیچ وه‌زاره‌تێك له ده‌ره‌وه‌ی پسپۆڕایه‌تی خۆیدا پڕۆژه جێبه‌جێ بكات.
مادده‌ی شه‌شه‌م
مادده‌ی شه‌شه‌م: وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو جێی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه‌كانی ئاو ده‌گرێته‌وه له هه‌ر شوێنێك له یاسا‌و پێڕه‌وه‌كارپێكراوه‌كاندا هاتبێت كه به‌كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوه‌وه تایبه‌ت بن.
مادده‌ی پێنجه‌م:
مادده‌ی پێنجه‌م: سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی بۆی هه‌یه گوێزانه‌وه له‌ناو بودجه‌ی تایبه‌ت به ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی بكات.
مادده‌ی سێیه‌م:
مادده‌ی سێیه‌م: ئامانجی یه‌كێتی بایه‌خدان به رێكخستن و گه‌شه پێدانی هه‌ر دوو چالاكی ی پیشه‌سازی و ئابووری له سنووری تایبه‌تكاری یه‌كانیدا و چه‌سپاندنی رۆلیان له كاری گه‌شه‌پێدان له هه‌رێمداو به ته‌نگه‌وه هاتنی مافه‌كانی ئه‌ندامانی به شێوه‌یه‌ك كه له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی دا بگونجێ.
مادده‌ی پێنجه‌م:
مادده‌ی پێنجه‌م: 1-مه‌لبه‌ندی هه‌ریه‌كێ له پارێزگاكانی هه‌رێمدا ژوورێكی بازرگانی و پیشه‌سازی به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی یه‌كێتی داده‌مه‌زرێ. 2-ژوور رێكخراوێكی پیشه‌یی ئابوورییه و كه‌سایه‌تییه‌كی مه‌عنه‌وی له سنووری ئه‌م یاسایه ده‌بێ.
مادده‌ی شه‌شه‌م:
مادده‌ی شه‌شه‌م: ئامانجی ژوور رێكخستن و گه‌شه‌پێدانی چالاكی و بازرگانی و ئابووری یه له چوار چێوه‌ی تایبه‌تكارییه‌كانی و له سنووری پارێزگادا و چه‌سپاندنی له كاری گه‌شه‌پێ سه‌ندن له پارێزگا و له هه‌رێمدا.
ماده‌ی هه‌شته‌م:
ماده‌ی هه‌شته‌م: 1-هه‌ر بازرگانێك (كه‌سی سروشتی بێ یا مه‌عنه‌وی) ده‌بێ له ماوه‌ی شه‌ش مانگدا له ده‌ستكردنیه‌وه به چالاكی بازرگانی ببێته ئه‌ندامی ئه‌و ژووره‌ی باره‌گا بازرگانییه‌كه‌ی ده‌كه‌وێته سنووری تایبه‌تكاریه‌كانیه‌وه. 2-هه‌ر پرۆژه‌یه‌كی پیشه‌سازی ده‌بێ له ماوه‌ی شه‌ش مانگدا له رۆژی ته‌واو بوونی دامه‌زراندنیه‌وه به پێی یاسا ببێته ئه‌ندامی ژوور.
مادده‌ی چواره‌م:
مادده‌ی چواره‌م: سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردســـــتان – عیراق بۆی هه‌یه گوێزانه‌وه له‌ناو بودجه‌ی تایبه‌ت به ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی بكات.
مادده حه‌ڤده‌یه‌م:
مادده حه‌ڤده‌یه‌م: پاره و داهاتی ده‌زگا له مانه‌ی خواره‌وه پێك دێت: 1. ئه‌و به‌خشینه‌ی له لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه بۆی بڕیار دراوه و بۆی خراوه‌ته ناو بودجه‌ی گشتییه‌وه. 2. ماڵی گوێزراوه و نه‌گوێزراوه كه موڵكی ده‌زگاكه‌ن. 3. ده‌ستكه‌وته‌كانی وه‌به‌رهێنانی ده‌زگا. 4. ئه‌و به‌خششانه‌ی پێشكه‌ش به ده‌زگا كراون و ئه‌وانه‌ش له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی به‌رێوه‌بردنه‌وه قه‌بووڵ ده‌كرێن، به مه‌رجێك له سه‌رچاوه‌ی ئاشكرا و به پێی مه‌شروعیه‌تی یاساوه وه‌رگیرابن. 5. ئه‌و ره‌سمانه‌ی له پێناو جێبه‌جێ كردنی ئامانجه‌كانی ده‌زگاكه فه‌رز ده‌كرێن. 6. قازانجی ئه‌و چالاكی یانه‌ی كه ده‌زگا ده‌ینوێنێ.
مادده‌ی دووه‌م:
مادده‌ی دووه‌م: داهاته‌كانی بودجه‌ی ساڵی دارایی 2008 له سه‌رجه‌م خه‌رجییه‌كانی بودجه‌ی فیدراڵی به (6580784)ته‌نیا شه‌ش ترلیۆن و پێنج سه‌دو هه‌شتا ملیار وحه‌وت سه‌دو هه‌شتاو چوار ملیۆن دینار ده‌خه‌مڵێندرێ.
مادده‌ی سێیه‌م:
مادده‌ی سێیه‌م: وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمی كوردستان – عیراق پاره‌ی حساباتی وه‌زاره‌ته‌كان و فه‌رمانگه‌كان به‌پێی ئه‌و داهاته داراییه‌ی به‌رده‌ست دابین ده‌كات.