أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی شه‌شه‌م
مادده‌ی شه‌شه‌م: پێكهاته‌كانی ده‌زگا له مانه‌ی خواره‌وه پێك دێ: 1. ئه‌نجومه‌نی به‌رێوه‌بردنی ده‌زگا. 2. پێكهاته‌كانی مه‌ڵبه‌ندی ده‌زگا كه له‌م به‌شانه پێك دیێن: 3. به‌شی به‌رێوه‌بردن و خۆیه‌تی. 4. به‌شی نه‌خشه كێشان و لێكۆڵینه‌وه و به‌دوا داچوون. 5. به‌شی ماف. 6. به‌شی ژمێریاری. 7. به‌شی ورد بینی. 8. به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ده‌زگا فه‌رمانبه‌رێك سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا كه هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆ بێت و بریكاری سه‌رۆكی ده‌زگا ده‌بێت و هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كانی ئه‌نجام ده‌دات له كاتی ئاماده نه‌بوونی ره‌سمیدا له مانه پێك دێ: 9. به‌رێوه‌به‌رایه‌تی خانه‌نشینی. 10. به‌رێوه‌به‌رایه‌تی شیاندن و چاودێری كردنی كه‌م ئه‌ندامان. 11. به‌رێوه‌به‌رایه‌تی وه‌به‌ر هێنان. 12. به‌رێوه‌به‌رایه‌تی و به‌رێوه‌بردنه لقی یه‌كانی له پارێزگاكان دا.
مادده‌ی نۆیه‌م:
مادده‌ی نۆیه‌م: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ولایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی هه‌شته‌م:
مادده‌ی هه‌شته‌م: ماف و پابه‌ندی و كه‌ل وپه‌ل و میلاكاتی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ڵوه‌شاوه بۆ وه‌زاره‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه.
مادده‌ی نۆیه‌م:
مادده‌ی نۆیه‌م: هه رده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێ، كاری پێ ناكرێ.
مادده‌ی ده‌یه‌م:
مادده‌ی ده‌یه‌م: له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخاته كار.
مادده‌ی بیست و سێ
مادده‌ی بیست و سێ: كار به هیچ ده‌قێك ناكرێ كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه هاودژ بێت.
مادده‌ی یازده‌م:
مادده‌ی یازده‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له وه‌قایعی كوردستاندا، ده‌خرێته كار.
مادده‌ی یه‌كه‌م
مادده‌ی یه‌كه‌م: ئه‌مه‌ی خواره‌وه له كۆتایی مادده‌ی دووه‌مدا داده‌نرێ و ده‌بێته بڕگه‌ی سێیه‌می مادده‌كه: 3/وه‌زیر بۆ ئیداره‌ی كاروبار و به‌جێ هێنانی ئه‌رك و فرمانێ هونه‌ری و په‌روه‌رده‌یی وه‌زاره‌ته‌كه‌یدا راوێژكاری ده‌بێ ببێ و كۆمه‌كی پێ بكه‌ن، به‌ڵام نابێ له (3) سێ راوێژكاری زیاتر هه‌بن.
مادده‌ی سی و چوار:
مادده‌ی سی و چوار: حكومه‌تی هه‌رێم پابه‌ند ده‌بێ به: یه‌كه‌م: جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كان به گوێره‌ی ئه‌و پلانه‌ی كه له بودجه‌ی وه‌به‌رهێناندا هاتووه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌كانه‌وه و هه‌ریه‌كه‌یان به پێی پسپۆڕی خۆیان، و نابێ هیچ وه‌زاره‌تێك پڕۆژه‌یه‌ك جێبه‌جێ بكات له ده‌ره‌وه‌ی پسپۆڕی ئه‌ودا بێت. دووه‌م: ڕاپۆرتی به‌دواداچوونی وه‌رزیی یان هه‌ر چوار مانگ جارێك بدرێته په‌رله‌مان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی پلاندانانه‌وه.
مادده‌ی بیست:
مادده‌ی بیست: پاداشتی فه‌رمانبه‌ران نابێت له دوو ملیۆن دینار زیاتر بێت ساڵانه بۆ یه‌ك كه‌س و له‌ناو ته‌رخانكراوه بڕیار لێدراوه‌كان دا بێت له بودجه‌ی تایبه‌تمه‌نددا، جگه له‌و پاداشتانه‌ی ده‌درێت به‌وانه‌ی كه له پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێناندا كارده‌كه‌ن، له‌و رێژه‌یه‌ی كه بۆ به‌دواداچوون و سه‌رپه‌رشتی دانراوه به گوێره‌ی رێنماییه‌كانی كه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی و ئابورییه‌وه ده‌رده‌چێت.
مادده‌ی پێنجه‌م
مادده‌ی پێنجه‌م: ئه‌مه‌ی خواره‌وه له كۆتایی مادده‌ی شازده‌مدا داده‌نرێ و ده‌بێته بڕگه‌ی سێیه‌می مادده‌كه وبه‌م شێوه‌یه‌ی ده‌خوێندرێته‌وه: 3/وه‌زاره‌ت به پێی رێنمایی تایبه‌ت هه‌موو پێداویستیه‌كی په‌روه‌رده‌یی وه‌ك كه‌لوپه‌ل (اثاث) و كتێب وله‌وازمی قوتابخانه‌یی و شتی دیكه‌ی له‌و جۆره بابه‌تانه ڕه‌نێودێنێ و فه‌راهه‌میان ده‌كا.
مادده‌ی شه‌شه‌م
مادده‌ی شه‌شه‌م: مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م تایبه‌ته به پێكهاته‌كانی مه‌ركه‌زی وه‌زاره‌ت هه‌مواربكرێ و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌ی لێ بێت: 1/به‌ڕێوبه‌ريی گشتيی دیوان، سه‌ره‌ڕای ئه‌وانه‌ش كه له پێڕۆكه‌یدا پێوه به‌ستراون، ئه‌مانه‌شی پێوه ده‌به‌سترێ: أ ـ نووسینگه‌ی وه‌زیر. ب ـ نووسینگه‌ی بريكاری وەزارەت ج ـ نووسینگه‌ی پێوه‌ندییه رۆشنبیرییه‌كان. 2/به‌ڕێوه‌به‌ریی گشتيی ته‌قویم و تاقیكردنه‌وه‌كان. 3/به‌ڕێوه‌به‌ريی گشتيی فێركاری فێركاری سانه‌وی و پیشه‌یی و په‌یمانگاكان. 4/به‌ڕێوه‌به‌ريی گشتيی فێركاريی سه‌ره‌تایی و باخچه‌ی ساوایان و له‌ناوبردنی نه‌خوێنده‌واری. 5/به‌ڕێوه‌به‌ریی گشتيی به‌رنامه و ئامرازی فێركاری و پلان دانانی په‌روه‌رده‌یی. 6/ به‌ڕێوه‌به‌ریی گشتيی بزاڤی وه‌رزشی و دیده‌وانی و هونه‌ری. 7/به‌ڕێوه‌به‌ریی گشتيی خوێندنی سریانی. 8/به‌ڕێوه‌به‌ریی گشتيی خوێندنی توركمانی.
مادده‌ی حه‌فته‌م
مادده‌ی حه‌فته‌م: یه‌كه‌م: نابێ كه‌س ده‌ست بداته ئه‌م پیشه‌یه ته‌نیا ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی سه‌ندیكا نه‌بن كه هه‌موو ئه‌ركێكیان به پێی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ كردووه. دووه‌م: پێویسته له‌سه‌ر فه‌رمانگه ره‌سمی و نیمچه ره‌سمییه‌كان وێنه‌یه‌ك له فه‌رمانی دامه‌زراندن یان خستنه ئیش بۆ سه‌ندیكا بنێرن، ئه‌گه‌ر سه‌ربه‌و بێ.
مادده‌ی پێنجه‌م:
مادده‌ی پێنجه‌م: ئه‌رك و فرمانی ده‌سته: 1. كاروباری تایبه‌ت به بوارگه‌ل و پرۆژه‌كانی مادده‌كه‌ی سه‌ره‌وه، به‌هاوده‌نگی له‌گه‌لأ كۆمپانیا‌و داموده‌زگای محه‌للی و بیانی و ئه‌وانه‌شیان كه حه‌ز به‌هاوكۆمه‌كی ده‌كه‌ن یان هه‌ر له هه‌رێمدا ئیش ده‌كه‌ن، سازبدرێن و به‌ره‌وپیریانه‌وه بچن و دانوستاندنیان له‌گه‌ڵدا بكه‌ن و، پێكهاتن و گڕێبه‌ستیان له‌گه‌ڵدا مۆربكه‌ن، یان سه‌رپه‌رشتییان بكه‌ن، یان تا جێبه‌جێكردنیان به‌دوویاندا بچن و، كاروباره‌كانیش به هاوده‌نگی له‌گه‌لأ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدارو پسپۆری مه‌ركه‌زیی فیدراڵیشدا رێك بخه‌ن. 2. مۆركردنی گرێبه‌ستیی نه‌وت و گاز‌و موشته‌ققاتی دیكه، دوای ره‌زامه‌ندیی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران. 3. به‌ركارخستن و سه‌رپه‌رشتیكردنی ئه‌و گرێبه‌ستییه نه‌وتیانه‌ی كه بۆ وه‌به‌رهێنان و سوود لێوه‌رگرتنی سامانی په‌ترۆلأ له‌گه‌لأ كۆمپانیاكانی نه‌وتی جیهانیدا مۆركراون. 4. كۆكردنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و زانیاری و به‌یاننامه‌و لێكۆڵینه‌وه جیۆلۆجی و جیۆفیزیایی و جیۆكیمیاییانه كه تایبه‌تن به گواستنه‌وه‌و پاڵاوتنی نه‌وتی خاو‌و به‌سه‌نعه‌تكردنی گاز‌و گواستنه‌وه‌و دابه‌شكردنی به‌روبوومی نه‌وت و پترۆكیمیایی هه‌رێم، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ش كه به‌شێوه‌یه‌كی ناراسته‌وخۆ په‌یوه‌ندییان به هه‌رێمه‌وه هه‌یه، پێویستیشه ته‌بویب بكرێن و تاقت بكرێن و بیارێزرێن به‌و شێوازه پێشكه‌وتووانه‌ی له سنعه‌تی نه‌وتی جیهاندا به‌ركارخراون، تا سوودیشیان لێ وه‌ربگیرێ له پرۆژه‌گه‌ل و ئیش و كاری هه‌رێمداو بشپارێزرێن. 5. دووباره هه‌ڵسه‌نگاندنی یه‌دگی نه‌وت و گاز له هه‌رێمدا، له‌به‌ر رۆشنایی سه‌رهه‌ڵداوی نوێ و تیۆر (بیردۆز) و شێوازه‌گه‌لی تازه . 6. دانانی پلانێكی ستراتیژیی دوور خایه‌ن و یه‌كدیته‌واو كه‌ر (متكامل) بۆ دامه‌زراندن و به‌ره‌و چاكتر بردنی سه‌نعه‌تی گاز‌و پترۆكیمیاییه‌كان له هه‌رێمدا. 7. پاڵپشتی و چاودێریكردنی فرمانی لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی زه‌وی و خاك و سه‌نعه‌تی نه‌وت و گاز‌و پترۆكیمیاییه‌كان له زانكۆ‌و په‌یمانگاكانی هه‌رێمدا، هه‌روه‌ها، بابه‌تی لێكۆلینه‌وه‌و ئه‌وله‌وییاتیان بۆ فه‌راهه‌م بكرێ. 8. كۆشش بۆ ئه‌فراندنی كادیر گه‌لی پسپۆر له بواری نه‌وت و گاز‌و پترۆكیمیاییه‌كاندا، هه‌روه‌ها مه‌شقدان و به‌ره‌و چاكتر بردنیان له‌ناوه‌وه‌و له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا. 9. به‌دوا داچوونی پێشه‌ڤه‌چوون و سه‌رهه‌ڵداوی نوێ و مونجه‌زات له بواری نه‌وت و گاز‌و پترۆكیمیاییه‌كانداو، فێربوون و گواستنه‌وه‌ی وه‌ستایی و شاره‌زایی و ته‌كنۆلۆژیای هاوچه‌رخ و له‌بار بۆ هه‌رێم.
مادده‌ی پازده‌م:
مادده‌ی پازده‌م: هه‌ر كه‌سێ، له‌هه‌ر مادده‌یه‌ك له‌و ماددانه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی تێدا ده‌كات،گزی بكات، یان له‌ساڵی یه‌كه‌مدا سه‌رنه‌كه‌وتبێ له‌په‌یمانگه فه‌سڵ ده‌كرێ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌ساڵی دووه‌مدا سه‌رنه‌كه‌وێ ئه‌وه ده‌توانێ بۆ ته‌نیا یه‌ك جار به‌و ساڵه دابچێته‌وه له‌گه‌ڵ ده‌وره‌ی دووه‌مدا، مه‌گه‌ر ده‌رنه‌چوونه‌كه‌ی به‌هۆی گزییه‌وه بوو بێت.
مادده‌ی هه‌ژده‌م:
مادده‌ی هه‌ژده‌م: ده‌رچووی په‌یمانگه به‌پێی فه‌رمانی (مرسوم) هه‌رێم داده‌مه‌زرێ، له‌مه‌نسه‌بی قازی سنفی چواره‌م ئه‌گه‌ر بۆ قازێتی شیاو كرابوو، یان به وه‌زیفه‌ی جێگری داواكاره گشتی له‌سنفی چواره‌م داده‌مه‌زرێ ئه‌گه‌ر بۆ ئه‌م وه‌زیفه‌یه شایان كرابوو، ئه‌وه‌ش به مووچه و سنف و ئه‌و پله‌یه‌ی كه‌به‌پێی بڕوانامه‌كه و خزمه‌ت و ئیش و ئه‌و (قدم)ه‌ی كه به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه پێی ده‌درێ. ماوه‌ی خوێندن له په‌یمانگه‌كه‌دا به موماره‌سه داده‌نرێت بۆ مه‌به‌ستی دامه‌زراندن و دیاریكردنی مووچه بۆ كه‌سێك كه خاوه‌ن وه‌زیفه نه‌بێت.
مادده‌ی پێنجه‌م:
مادده‌ی پێنجه‌م: ئه‌نجومه‌ن ئه‌م ئیش و كارانه‌ی خواره‌وه ده‌كات: یه‌كه‌م: سه‌رپه‌رشتیی گشتی په‌یمانگه‌كه ده‌كات. دووه‌م: پلان، بۆ رێكخستنی كاروبار‌و، په‌ره‌پێدانی په‌یمانگه‌كه و، سه‌رپه‌رشتیی جێبه‌جێ كردنیان پێشنیاز ده‌كات. سێیه‌م: له‌سه‌ر ئه‌ساسی بڕوانامه و لێهاتوویی و نمره و ده‌ستپاكی كه‌مه‌رجی یاسایین بۆ قبوڵكردن، ژماره‌ی داواكراو له‌و قوتابیانه‌ی پێشكه‌شیان كردووه بۆ په‌یمانگه‌كه هه‌ڵده‌بژێردرێت. چواره‌م: تاكه تاكه‌ی به‌رنامه‌ی تیۆری و ته‌تبیقی بۆ خوێندن داده‌نێ و، ده‌رسه‌كانیان ده‌ستنیشان ده‌كات. پێنجه‌م: واده‌ی ده‌ست پێكردنی خوێندن و كۆتایی هاتنی خوێندن و ده‌ستنیشانكردنی وه‌رزه‌كانی خوێندن و ماوه‌كانیان و، ماوه‌ی پشووه‌كانیش دیاری ده‌كات. شه‌شه‌م: رێساكانی تاقیكردنه‌وه‌و، واده‌كانیان و، چۆنییه‌تی رێكاره‌كان و موراقه‌به‌ی ره‌وشی تاقیكردنه‌وه‌كان داده‌نێ. حه‌وته‌م: ئه‌نجامه‌كانی تاقیكردنه‌وه‌كان ئیقرار ده‌كات. هه‌شته‌م: به‌پێی ئیحتیاجی و، به‌پێی مامناوه‌ندی (معدل) نمره‌كانی ته‌واو كردنی په‌یمانگه‌كه و، به‌پێی ئاره‌زووی قوتابی، سه‌ركه‌وتووه‌كان ته‌سنیف ده‌كات كه‌ببن به دادوه‌ر و ئه‌ندامانی داواكاریی گشتی. نۆیه‌م: رێساكانی زه‌بتی (الانچباگیه) بۆ قوتابیانی په‌یمانگه‌كه داده‌نێ. ده‌یه‌م: پێڕۆی ناوخۆی په‌یمانگه‌كه داده‌نێ.
مادده‌ی نۆزده:
مادده‌ی نۆزده: مادده‌ی بیست و سێ هه‌موارده‌كرێ و، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه: رۆژنامه‌وان ئه‌و كه‌سه‌یه كه یه‌كێ له‌م عینوانانه‌ی خواره‌وه‌ی هه‌یه: 1. خاوه‌ن ئیمتیاز 2. سه‌رنووسه‌ر 3. جێگری سه‌رنووسه‌ر 4. به‌ڕێوه‌به‌ری نووسین 5. سكرتێری نووسین 6. نووسه‌ر 7. وه‌رگێڕی رۆژنامه‌وانی 8. په‌یامنێری رۆژنامه‌گه‌ری 9. وێنه‌گری رۆژنامه‌گه‌ری 10. شێوه‌كارو(كاریكاتێر كار)ی رۆژنامه‌گه‌ری 11. ته‌صمیمكاری رۆژنامه 12. هه‌ڵه‌چنی رۆژنامه 13. رێكخه‌ری ئه‌رشیفی رۆژنامه‌گه‌ری 14. ژنه‌فتكاری رۆژنامه‌وانی
مادده‌ی پێنجه‌م
مادده‌ی پێنجه‌م: مادده‌ی (شه‌شه‌م) هه‌موارده‌كرێ و، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه: (رۆژنامه‌وانان له سجلی گشتی سه‌ندیكادا ده‌كرێن به سێ پۆل: یه‌كه‌م: رۆژنامه‌وانی به‌رمه‌شق: ئه‌و كه‌سه‌یه كه هه‌ر سێ كه‌ناڵه‌كه‌ی رۆژنامه‌گه‌ریی كردووه به پیشه‌ی سه‌ره‌كیی خۆی، تا دوو ساڵی له‌سه‌ریه‌كیش به‌سه‌ر پیاده‌كردنی ئه‌م پیشه‌یه‌یدا تێنه‌په‌ڕێ و ناویشی له سجلی گشتیدا تۆمارنه‌كرێ و له‌و لایه‌نه‌وه‌ش كه ئیشی تێدا ده‌كا ته‌ئیید نه‌كرێ، نازناوی (رۆژنامه‌وانی كارا)ی پێ نابه‌خشرێ و هیچ ئیمتیازێكی وه‌ك ئیمتیازه‌كانی رۆژنامه‌وانی كارای پێ نادرێ تا ئه‌و كاته‌ی كه ناوی خۆی ده‌گوازێته‌وه بۆ ناو لیستی ئه‌و پۆله، جا، ئه‌وجا ماوه‌ی مه‌شقه‌كه‌ی ده‌خرێته سه‌ر ماوه‌ی خزمه‌ته‌كه‌ی. ماوه‌ی پله‌كاریش بۆ كه‌سێ بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی له رۆژنامه‌گه‌ری و راگه‌یاندن یان له هاوتاكانی ئه‌و بڕوانامه‌یه‌دا هه‌بێ، یه‌ك ساڵه. دووه‌م : رۆژنامه‌وانی كارا: ئه‌و كه‌سه‌یه، كه به‌ره‌فتار له‌هه‌ر سێ كه‌ناڵه‌كانی رۆژنامه‌گه‌ریدا، دوو سال كاری كردووه، یان دوو ساڵه كاری تێدا ده‌كات و كردوونی به پیشه‌ی سه‌ركیی خۆی و، ئه‌و ماوه‌یه‌ش كه له بڕگه‌ی یه‌كه‌مدا دیاركراوه به‌سه‌ر ئیشه‌كه‌یدا تێپه‌ڕبووه. سێیه‌م : رۆژنامه‌وانی هاوپشك: ئه‌و كه‌سه‌یه كه ئیش و كاری رۆژنامه‌وانی ده‌كا، به‌ڵام نه‌یكردووه به پیشه‌ی سه‌ره‌كی خۆی و، به‌ڵگه‌ی ئه‌وشی گرێبه‌ستیگه‌لێكه كه لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كان بۆی ده‌سه‌لمێنن. مافی ئه‌وه‌شی هه‌یه پاش تێپه‌ربوونی ماوه‌یه‌ك كه له پێنج ساڵی له‌سه‌ریه‌ك كه‌متر نه‌بێ ناوی خۆی بگوازێته‌وه بۆ سجلی گشتیی رۆژنامه‌وانان و، پیشه‌ی رۆژنامه‌گه‌رییه‌كه‌شی بكات به پیشه‌ی هه‌میشه‌یی خۆی.
مادده‌ی دوازده
مادده‌ی دوازده: (مادده‌ی چوارده) له یاساكه له‌غو ده‌كرێ و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێگای ده‌گرێته‌وه: 1. نه‌قیب راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن هه‌یئه‌ی گشتییه‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێت و، ناشێ بۆ زیاتر له دوو خولی دوا به‌دوای یه‌ك خۆی بۆ پله‌ی نه‌قیب بپاڵێوێ. 2. نه‌قیب ناشێ سه‌رۆكایه‌تی دوو كۆمه‌ڵه‌ی هاوشێوه له ئامانج و مه‌به‌ستدا وه‌ربگرێ.