أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی هه‌شته‌م:
مادده‌ی هه‌شته‌م: په‌یكه‌ری ئه‌نجومه‌ن و میكانیزمی كار یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌ن پێك دێت له: 1- سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن. 2- جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن. 3- به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتی له ئه‌نجومه‌ندا. 4- راوێژكاری ئه‌نجومه‌ن. دووه‌م: 1- سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن به پله‌ی (بریكاری وه‌زاره‌ت) ده‌بێت. 2- جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و ئه‌ندامانی به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ده‌بن. سێیه‌م: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و جێگره‌كه‌ی و ئه‌ندامان كاندید ده‌كات و، به پێی ئه‌م مه‌رجانه‌ی دادێن به مه‌رسوومێكی هه‌رێمی داده‌مه‌زرێن: 1- هاووڵاتیی هه‌رێم بێت و تێیدا نیشته‌جێ بێت. 2- هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆ بێت و خاوه‌ن شاره‌زایی و شیان بێت كه شایسته به وه‌رگرتنی وه‌زیفه‌كه بێت و له بواری پسپۆرایه‌تیی خۆیدا راژه‌ی هه‌بێت. 3- ژیاننامه و ره‌فتاری باش بێت. 4- به تاوان یان كه‌تنێكی ئابڕووبه‌ر حوكم نه‌درا بێت. چواره‌م: ئه‌و كاندید كردنه‌ی له بڕگه‌ی (سێیه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه‌دا هاتووه به پێی ئه‌م میكانیزمه‌ی دادێ ده‌بێت: 1- ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌رگای هاتنه پێش له هه‌موو ده‌زگاكانی راگه‌یاندن (بینراو و بیستراو و خوێندراوه) بۆ ماوه‌یه‌ك كه له سی رۆژ زیاتر نه‌بێت راده‌گه‌یه‌نێت. 2- راگه‌یاندنه‌كه هه‌موو مه‌رجه‌كانی كاندید كه له‌م یاسایه‌دا هاتوون، ده‌گرێته خۆ. پێنجه‌م: سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن به پێی یاسا بۆ ماوه‌ی (5) ساڵ كه بۆ یه‌ك جار قابیلی نوێ كردنه‌وه‌یه داده‌مه‌زرێن. شه‌شه‌م: سه‌رۆك، هێنده‌ی په‌یوه‌ندیی به كاروباری كارگێڕی و دارایی تایبه‌ت به ئه‌نجومه‌نه‌وه هه‌بێت، ده‌سه‌ڵاتی وه‌زیری تایبه‌تمه‌ند پیاده ده‌كات، بۆشی هه‌یه هه‌ندێك له ده‌سه‌ڵاته‌كانی به جێگره‌ی بدات.
مادده‌ی حه‌وته‌م:
مادده‌ی حه‌وته‌م: ئه‌نجومه‌ن به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نانی پسپۆر یان په‌یوه‌ندیدار، ئه‌م ئه‌ركانه‌ی دادێن ده‌گرێته ئه‌ستۆ: یه‌كه‌م: دامه‌زراندن و دامه‌زراندنه‌وه و به‌رز كردنه‌وه‌ی له راژه‌ی گشتی و له سه‌ر بنه‌مای پێوه‌ری پیشه‌یی و توانا و پێویستی و به‌و جۆرهه‌ی له‌گه‌ڵ پسپۆرایه‌تیی ئه‌نجومه‌نه‌كانی خۆجێیی یه‌كه‌كانی كارگێڕیدا ناكۆك نه‌بێت له‌گه‌ڵ به‌دی هێنانی هاوسه‌نگی له نێوان پارێزگاكاندا. دووه‌م: داڕشتنی سیاسه‌تی راژه‌ی گشتی و دیاری كردنی ئامرازه‌كانی پیاده كردنی و هه‌ڵسه‌نگاندنی ئاستی به‌جێ گه‌یاندن. سێیه‌م: پێشنیار كردنی یاسا و رێسای رێكخستن و په‌ره‌پێدانی كاروباری وه‌زیفه‌ی گشتی یان را ده‌ربڕین تێیاندا. چواره‌م: ئاماده كردنی په‌یكه‌ری وه‌زیفیی وه‌زاره‌ته‌كان و لایه‌نانی گرێ نه‌دراو به وه‌زاره‌ت و هه‌موو دامه‌زراوێك كه وه‌زیفه‌ی گشتیی تێدایه. پێنجه‌م: شیكردنه‌وه و وه‌سف كردنی وه‌زیفه‌ی گشتی و دانانی مه‌رجه‌كانی پڕ كردنی وه‌زیفه‌كه. شه‌شه‌م: دانانی سیاسه‌تی تایبه‌ت به مه‌شق و شیاندنی فه‌رمانبه‌رانی راژه‌ی گشتی. حه‌وته‌م: دانانی سیاسه‌ت و پره‌نسیپ كه به‌دی هێنانی هاوسه‌نگی له نێوان ژماره‌ی فه‌رمانبه‌ران له فه‌رمانگه‌كانی جۆربه‌جۆری هه‌رێم و راژه‌ی پێشكه‌ش كرا‌و مسۆگه‌ر ده‌كات. هه‌شته‌م: ئه‌نجام دانی لێكۆڵینه‌وه و توێژینه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیدار به په‌ره‌پێدانی وه‌زیفه‌ی گشتی و پێشكه‌ش كردنی راسپارده له‌باره‌یه‌وه به لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار له هه‌رێمدا. نۆیه‌م: ئاماده كردنی راپۆرتێكی ساڵانه له‌باره‌ی كاره‌كانی ئه‌نجومه‌ن كه بریتی بێت له پێداچوونه‌وه به پرۆسه‌كانی دامه‌زراندن و ئه‌و راسپاردانه‌ی به پێویستیان ده‌زانێت بۆ به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی راژه‌ی گشتی و به‌رز كردنه‌وه‌ی بۆ سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم و سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران. ده‌یه‌م: ئاماده كردنی راپۆرتی ساڵانه له‌باره‌ی هه‌ر وه‌زاره‌تێك یان ئه‌و لایه‌نه‌ی گرێدراوی وه‌زاره‌ت نییه و به‌رز كردنه‌وه‌ی بۆ سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم و سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، بریتیش بێت له راسپارده و پێشنیاری پێویست بۆ مسۆگه‌ر كردنی باش به‌جێ گه‌یاندنی كار. یازده‌یه‌م: ئاماده كردنی پرۆژه بودجه‌ی تایبه‌ت به ئه‌نجومه‌ن بۆ تۆمار كردنی له نێو بودجه‌ی گشتیی هه‌رێمدا. دوازده‌م: به‌جێ گه‌یاندنی رووماڵ و لێكۆڵینه‌وه و ئامار و پێشكه‌ش كردنی ئه‌و پێشنیارانه‌ی په‌یوه‌ندییان به به‌دی هێنانی هاوسه‌نگی له نێوان په‌یكه‌ری مووچه و ئاستی گشتیی بژێوییه‌وه هه‌یه، له‌به‌ر رۆشنایی خه‌رجیی گوزه‌ران و نرخی كاڵا و خزمه‌ت و پێوه‌ره‌كانی ئابووری و دیاری كردنی ئاستی هه‌ره نزمی گوزه‌رانی تاك له وه‌زیفه‌ی گشتیدا. سێزده‌م: ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه شیانی ئه‌و كه‌سانه تاقی بكاته‌وه، كه ده‌خوازرێت دابمه‌زرێن یان دابمه‌زرێندرێنه‌وه، چ به دیمانه یان تاقی كردنه‌وه‌ی به نووسین یان به هه‌ردووكیان پێكه‌وه، بۆ ئاشنا بوون به خه‌سڵه‌ت و توانستی جه‌سته و شیانه‌كانیان، ئه‌وانه‌ش له‌وه به‌ده‌ر ده‌بن كه راژه‌ی پێشوویان له وه‌زیفه‌یه‌كدا هه‌یه و تێیدا چه‌سپاون یان هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی باڵان، ته‌نیا مه‌گه‌ر ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی بۆ به‌ده‌ست هێنانی ئه‌و وه‌زیفانه‌ی داوا كراوه پڕ بكرێنه‌وه له‌و وه‌زیفانه زیاتر بێت. چوارده‌م: بایه‌خ دان به دامه‌زراندنی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت له‌و وه‌زیفانه‌ی له‌گه‌ڵ توانا و شیانیاندا ده‌گونجێت.
مادده‌ی سی و دووه‌م
مادده‌ی سی و دووه‌م: یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌نی زانستی پسپۆڕیی له سێ مامۆستای ده‌سته ده‌رس گوتنه‌وه پێكدێ كه پله‌ی زانستیان له پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر كه‌متر نه‌بێ. دووه‌م: ئه‌ركی ئه‌نجومه‌نی زانستی به به‌رزه‌فتكارییه‌كان ده‌سنیشان ده‌كرێ كه له ئه‌نجومه‌نی كوردستانیه‌وه ده‌رده‌چن.
مادده‌ی سی و پێنجه‌م
مادده‌ی سی و پێنجه‌م: یه‌كه‌م: ئه‌و یاسا‌و پێڕه‌و و رێنماییانه به‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی كوردستانیدا پیاده ده‌كرێ، كه كاروباری ده‌رس گوتنه‌وه‌و قوتابیان له زانكۆكانی هه‌رێم رێكده‌خه‌ن، به‌جۆرێكی وا كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی له‌م به‌شه‌دا هاتووه ناكۆك نه‌بێ. دووه‌م: به‌ش و لقه‌كانی زانستی و پیشه‌یی ئه‌نجومه‌نی كوردستانی و مه‌رجه‌كانی قه‌بوڵ و تۆماركردن و شێوازه‌كانی ده‌رس گوتنه‌وه و ئه‌زموونه‌كانی و ده‌وامكردن به‌پێی ئه‌و رێنماییانه دیارده‌كرین كه وه‌زیر ده‌ریان ده‌كات.
مادده‌ی سی وحه‌وته‌م
مادده‌ی سی وحه‌وته‌م: یه‌كه‌م: ده‌سته فه‌رمانبه‌رێك سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات كه خاوه‌نی بڕوانامه‌ی دكتۆرا بێت له یه‌كێك له بواره‌كانی زانستی، ده‌بێ به پایه‌ی پرۆفیسۆر بێت و به پله‌ی تایبه‌تی له‌سه‌ر پێشنیازی وه‌زیر بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ داده‌مه‌زرێ كه قابیلی نوێ كردنه‌وه‌یه بۆ یه‌ك جار. دووه‌م: سه‌رۆكی ده‌سته یاریده‌ده‌رییكی ده‌بێ كه خاوه‌ن بڕوانامه‌ی دكتۆرا بێت و پایه‌ی زانستی وابێ له پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر كه‌متر نه‌بێ و خزمه‌تی زانكۆیی له (ده) ساڵ كه‌متر نه‌بێ و به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی داده‌مه‌زرێ و ئه‌ركی كارگێڕیی ده‌گرێته ئه‌ستۆ.
مادده‌ی سی و هه‌ژده‌م
مادده‌ی سی و هه‌ژده‌م: حوكمه‌كانی یاسای خزمه‌تی زانكۆیی كه له هه‌رێمدا كاری پێده‌كرێ یا هه‌ر یاسایه‌كی تر جێی بگرێته‌وه له سه‌ر كارمه‌ندانی ده‌سته له‌وانه‌ی خاوه‌ن بڕوانامه‌ی دكتۆرا و ماجستیرن پیاده‌كرێ به مه‌رجێك ئه‌مانه‌ی خواره‌وه ئه‌نجام بده‌ن: یه‌كه‌م: ده‌رس گوتنه‌وه له یه‌كێك له ده‌زگاكانی وه‌زاره‌ت به نیوه راده‌ی نیسابیان. دووه‌م: له ماوه‌ی ساڵێكدا به‌لانی كه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ك ته‌واو بكه‌ن. سێیه‌م: هه‌ر سێ مانگ جارێك سیمینارێك پێشكه‌ش بكه‌ن.
مادده‌ی شه‌شه‌م:
مادده‌ی شه‌شه‌م: یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌ن به بانگهێشتی سه‌رۆك یان جێگره‌كه‌ی له كاتی ئاماده نه‌بوونی سه‌رۆكدا، كۆ ده‌بێـته‌وه. دووه‌م: ئه‌نجومه‌ن به ئاماده بوونی زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی كۆ ده‌بێته‌وه و بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نیش به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامانی ئاماده‌بوو ده‌درێن، ئه‌گه‌ر ده‌نگه‌كانیش یه‌كسان بوون ئه‌و لایه قبووڵ ده‌كرێت كه سه‌رۆك ده‌نگی له‌گه‌ڵ داوه.
مادده‌ی پێنجه‌م:
مادده‌ی پێنجه‌م: جێگری سه‌رۆك جێی سه‌رۆك ده‌گرێته‌وه و له كاتی ئاماده نه‌بوونیشدا ده‌سه‌ڵاته‌كانی پیاده ده‌كات.
مادده‌ی سێیه‌م:
مادده‌ی سێیه‌م: یه‌كه‌م: وه‌زیر: سه‌رۆكی باڵا‌و، به‌رپرسی ئیش وكارو ئاڕاسته‌كردنی سیاسه‌ت وسه‌رپه‌رشتكردن و ریقابه‌كردنی وه‌زاره‌ته‌كه‌یه‌و، هه‌موو بڕیار‌و فه‌رمان ورێنماییگه‌لێكیش پێوه‌ندییان به ئه‌ركوفرمان و پێكهاته‌و سه‌ڵاحییات و كاروباری دیكه‌ی هونه‌ری ودارایی وئیداری ورێكخستنی وه‌زاره‌ته‌كه‌وه هه‌یه، به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه، له‌وه‌زیره‌وه ده‌رده‌چن و به‌سه‌رپه‌رشتیی خۆی جێبه‌جێ ده‌كرێن .وه‌زیر به‌رامبه‌ر به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیش به‌رپرسه، چونكه خۆیشی ئه‌ندامێكی هاوكاری وه‌زاره‌ته‌كه‌یه‌و، بۆیشی هه‌یه، هه‌ندێ له سه‌ڵاحییاتی خۆی، به بریكاری وه‌زاره‌ت، یان به به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كان، یان به هه‌ركه‌سێ له وه‌زاره‌ته‌كه‌دا، كه‌خۆی به له‌باری بزانێ بسپێرێ. دووه‌م:بریكاری وه‌زاره‌ت: له چوار چێوه‌ی سه‌ڵاحییاتدا كه پێی ده‌سپێردرێ یاریده‌ی وه‌زیر ده‌دات، له ئاراسته‌كردنی وه‌زاره‌ت و سه‌رپه‌رشتی كردنی كاروباره‌كانیدا. سێیه‌م: نووسینگه‌ی وه‌زیر: فه‌رمانبه‌رێ به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كا، بڕوانامه‌ی زانكۆی هه‌بێ، ژماره‌یێ فرمانبه‌ریش یاریده‌ی ده‌ده‌ن. چواره‌م: نووسینگه‌ی بریكاری وه‌زاره‌ت: فه‌رمانبه‌رێ به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر به‌ڕێوه‌ی ده‌با، بڕوانامه‌ی زانكۆی هه‌بێ، ژماره‌یێ فه‌رمانبه‌ریش یاریده‌ی ده‌ده‌ن. پێنجه‌م: راوێژكاره‌كان: له چواركه‌س زیاتر نابن، مه‌رجیشه بڕوانامه‌ی زانكۆیان هه‌بێ و، خاوه‌ن ئه‌زموون و كه‌رده‌ش بن. شه‌شه‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كاروباری ئیداری ودارایی: فه‌رمانبه‌رێ سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كا، بڕوانامه‌ی زانكۆی هه‌بێ و، خاوه‌ن ئه‌زموون و پسپۆڕ بێت. حه‌وته‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی پلاندانان و به‌دواداچوون: فه‌رمانبه‌رێ سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا، بڕوانامه‌ی زانكۆی هه‌بێ و، خاوه‌ن ئه‌زموون و پسپۆڕ بێت. هه‌شته‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی پیشه‌سازی: فه‌رمانبه‌رێ سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كا، بڕوانامه‌ی زانكۆی هه‌بێ و، خاوه‌ن ئه‌زموون و پسپۆڕ بێت.
مادده‌ی چواره‌م
مادده‌ی چواره‌م: یه‌كه‌م: بڕگه‌ی (2)ی مادده‌ی چواره‌م له یاساكه هه‌موارده‌كرێ و وه‌ك ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه: 2- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی پیشه‌سازی:فرمانبه‌رێ سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی، كه بڕوانامه‌ی زانكۆیی سه‌ره‌تایی هه‌بێ و، به ئه‌زموون و پسپۆڕ بێت. ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییانه‌ی خواره‌وه‌شی په‌یوه‌ست ده‌بن: 1. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی لێكۆلینه‌وه‌و پلاندنان. 2. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كارگه حكومیه‌كان. 3. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كارگه ئه‌هلیه‌كان. 4. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی زه‌بتی چۆنایه‌تی (السيطرة النوعیه). دووه‌م: بڕگه‌ی (2) له مادده‌ی چواره‌مى له یاساكه هه‌موارده‌كرێ و وه‌ك ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه: 3- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی حساباتی پلاندانان و بةدواداضون: فرمانبه‌رێ سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی، كه بڕوانامه‌ی زانكۆیی سه‌ره‌تایی هه‌بێ و، به ئه‌زموون و پسپۆڕ بێ. ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیانه‌شى په‌یوه‌ست ده‌بن: 1. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پلاندانان و به‌دواداچوون . 2. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پرۆژه‌و وه‌به‌رهه‌مهێنانه‌كان . 3. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی حسابات و پلان و ئه‌رك و مه‌سره‌ف (الكلفه). 4. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هێزی كار‌و ئامار . سێیه‌م: بڕگه‌ی (5)ی مادده‌ی چواره‌م له یاساكه هه‌موارده‌كرێ و وه‌ك ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه: 5- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ره‌نێوهانینی (انتاج) وزه‌ی كاره‌با: فرمانبه‌رێ سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی، كه بڕونامه‌ی زانكۆیی سه‌ره‌تایی هه‌بێ و، به ئه‌زموون و پسپۆڕ بێ. ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیانه‌شى په‌یوه‌ست ده‌بێ: 1. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی وێستگه گه‌رمییه‌كان (المحطات الحراریه). 2. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی وێستگه كارۆئاوییه‌كان. چواره‌م: ئه‌م دوو بڕگه‌یه‌ی خواره‌وه بۆ مادده‌ی چواره‌می یاساكه زیادده‌كرێ و زنجیره‌یان ده‌بێته (6، 7) به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه: 6. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی گواستنه‌وه‌ی وه‌زی كاره‌با: فرمانبه‌ری سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كه بڕونامه‌ی زانكۆیی سه‌ره‌تایی هه‌بێ و به ئه‌زموون و پسپۆڕ بێ 7. بەڕێوەربەرایەتی گشتی دابەشكردنى ووزەى كارەبا : فرمانبةری سەرۆكايەتى دةكات بە پلە بەرێوەبەری گشتی كە بڕوانامەى زانكۆيى سەرەتایى هەبێ و بە ئەزموون و پسپۆڕ بێ ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی دابه‌شكردنی وه‌زی كاره‌بای پارێزگاكانی هه‌رێمی په‌یوه‌ست ده‌بن .
مادده‌ی چل و یه‌كه‌م:
مادده‌ی چل و یه‌كه‌م: نابێ هیچ بینایه‌ك به‌بێ رێپێدان له لایه‌ن شاره‌وانی یا به‌رێوه‌به‌رێتی ی نه‌خشه كێشانی ئاوه‌دانی یه‌وه هه‌ر یه‌كه‌یان له سنووری ده‌سه‌ڵاتی خۆیدا درووست بكرێ.
مادده‌ی چل و پێجه‌م
مادده‌ی چل و پێجه‌م: یه‌كه‌م: ئه‌مانه خواره‌وه به‌پێڕه‌و ده‌سنیشان ده‌كرێن. 1ـ ئه‌و كاروبارانه‌ی په‌یوه‌ندیدارن به رابه‌ری كردنی قوتابیان و ئاراسته كردنیان له ڕووی زانستی و په‌روه‌رده‌یی و كۆمه‌ڵایه‌تی و هزری و چاودێری كردنیان و ده‌سنیشان كردنی ئه‌رك و به‌رزه‌فتكردنیان و ناردنیان بۆ ده‌ره‌وه بۆ خوێندن و زه‌ماله‌كان و رێكخستنی مۆڵه‌ته‌كانی ده‌رس خوێندن و هه‌موو ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ستن به كاروباری زانستی و په‌روه‌رده‌یی دیكه . 2ـ پله پێدانی زانستی به ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ده‌رس گوتنه‌وه. 3ـ یارمه‌تیدانی توێژینه‌وه‌ی زانستی و دانان و وه‌رگێڕان. 4ـ هه‌یكه‌لی كاری ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ده‌رس گوتنه‌وه. 5ـ خوێندنی باڵا. 6ـ مه‌رجه‌كانی كردنه‌وه‌ی ده‌زگا زانستیه باڵاكانی ئه‌هلی. 7ـ ئه‌رك و پێكهاته‌ی وه‌زاره‌ت و ده‌رخستنی كار‌و فرمانه‌كانی.
مادده‌ی چل و حه‌وته‌م
مادده‌ی چل و حه‌وته‌م: زانكۆكان و ده‌سته‌كان بۆیان هه‌یه بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌زموونه زانستی و پیاده كردنه‌كانیان و مه‌شقی قوتابیان، په‌نا ببنه به‌رهه‌موو لایه‌نێكی پسپۆڕ له فه‌رمانگه‌كانی فه‌رمی هه‌رێم و كه‌رتی تایبه‌ت و ده‌بێ ئه‌و فه‌رمانگایانه‌ش ئاسانكاری و یارمه‌تی پێویست بۆ به‌دیهێنانی ئه‌م كاره پێشكه‌ش بكه‌ن.
مادده‌ی په‌نجاو یه‌كه‌م
مادده‌ی په‌نجاو یه‌كه‌م: یاسای ژماره(33)ی ساڵی 2004ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه.
مادده‌ی په‌نجا و شه‌شه‌م
مادده‌ی په‌نجا و شه‌شه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قائیعی كوردستان)ه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێ.
مادده‌ی حه‌وته‌م:
مادده‌ی حه‌وته‌م: یه‌كه‌م: یاسای وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه ژماره (12)ی ساڵی 2006 و یاسای وه‌زاره‌تی گه‌یاندن ژماره (14)ی ساڵی 2006 هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه. دووه‌م: هه‌موو ماف و په‌یوه‌ستییه‌كی گواستنه‌وه و گه‌یاندن و میلاكی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی هه‌ڵوه‌شاوه ده‌چنه ئه‌ستۆی وه‌زاره‌ته‌وه.
مادده‌ی شه‌شه‌م:
مادده‌ی شه‌شه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه دوای به‌ده‌ست هێنانی ره‌زامه‌ندیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران رێككه‌وتننامه و گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كۆمپانیا و لایه‌نانی بیانی له بواری پسپۆرایه‌تیی وه‌زاره‌تدا مۆر بكات.
مادده‌ی پێنجه‌م:
مادده‌ی پێنجه‌م: یه‌كه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه هه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی یان به‌ش یان هۆبه‌یه‌ك له چوارچێوه‌ی پێكهاته‌ی وه‌زاره‌ت به گوێره‌ی خواستی كاره‌كه‌ی، له نوێ بكاته‌وه یان تێكه‌ڵ بكات یان هه‌ڵی بوه‌شێنێته‌وه. دووه‌م: به په‌یڕه‌وێك ئه‌رك و پسپۆرایه‌تیی پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌ت دیاری ده‌كرێن. سێیه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ ئاسان جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربكات.
مادده‌ی چواره‌م:
مادده‌ی چواره‌م: یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌نی راوێژكاریی وه‌زاره‌ت پێك دێت له: 1- وه‌زیر – سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن. 2- سه‌رۆكی ده‌زگای گشتیی فڕۆكه‌خانه‌ی مه‌ده‌نی له هه‌رێمدا – ئه‌ندام. 3- راوێژكاران – ئه‌ندام. 4- به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كان – ئه‌ندام. دووه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه میوانداریی هه‌ر كه‌سێكی خاوه‌ن ئه‌زموون بكات كه له كاتی پێویستدا له ناوه‌وه‌ی وه‌زاره‌ت یان له ده‌ره‌وه‌یدا كه به گونجاوی ده‌زانێت بۆ به‌شداری كردن له كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌ن به بێ ئه‌وه‌ی مافی ده‌نگدانی هه‌بێت. سێیه‌م: ئه‌نجومه‌ن تایبه‌تمه‌ند ده‌بێت به گفتوگۆ كردن و هه‌ڵسه‌نگاندنی چالاكییه‌كانی وه‌زاره‌ت و لێكۆڵینه‌وه له رێكاره‌كانی به‌رز كردنه‌وه‌ی ئه‌دای و پێشكه‌ش كردنی پێشنیاری گونجاو بۆ چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌و كێشه و ئاسته‌نگانه‌ی ره‌نگه بێنه رێی.
مادده‌ی چله‌م:
مادده‌ی چله‌م: شاره‌وانی كاتێ ده‌یه‌وێ ده‌ست له هه‌ر ماڵێ یا مافێك هه‌ڵبگرێ نابێ به كه‌متر له نرخه راستینه‌كه‌ی خۆی ده‌ستی لێ هه‌ڵبگرێ.