أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی سێ یه‌م:
مادده‌ی سێ یه‌م: كۆمه‌ڵه پابه‌ندی ئه‌و بیر و باوه‌ره بنچینه‌یی یانه‌ی ده‌بێ كه له لایه‌ن كۆمه‌ڵانی خاچی سوور و هه‌یڤی سووری نێوده‌وڵه‌تی یه‌وه په‌یره‌و ده‌كرێن كه ئه‌مانه‌ن: 1-مرۆڤایه‌تی:كۆمه‌ڵه هه‌وڵده‌دا یارمه‌تی مرۆچایه‌تی به‌بێ جیاوازی پێشكه‌ش به وانه بكا كه پێویستیان پێ یه‌تی و كۆشش ده‌كا بۆ به‌رگرتن له ئه‌شكه‌نجه‌ی مرۆڤ و سووكردنی باری هه‌ر كۆی هه‌بێ و هه‌روه‌ها پاراستنی ژیان و ته‌ندروستی زامنكردنی رێز گرتن له كه‌سایه‌تی مرۆڤ و چه‌سپاندنی له یه‌كتر گه‌یشتن و دۆستایه‌تی و هاوكاری و ئاشتی هه‌میشه‌یی له نێوان گه‌لاندا. 2-جیاوازی نه‌كردن: كۆمه‌ڵه جیاوازی نه‌كردن له نێوانی كه‌ساندا له‌سه‌ر بنچینه‌یی ره‌گه‌ز یا توخم یا دین یا بارودۆخی كۆمه‌ڵاتی یا سیاسی یان ناكاو ته‌نیا ته‌قه‌للا ده‌دا یارمه‌تی پێشكه‌ش به كه‌سان به پێی ئه‌شكه‌نجه‌یان بكا له‌گه‌ڵ پێشخستنی ئه‌و حاله‌تانه‌دا زیاتر پێویستیان هه‌یه. 3-بێ لایه‌نی: كۆمه‌ڵه له كاتی كرداری جه‌نگی دا بێ لایه‌ن راده‌وه‌ستێ و وه‌رگرتنی باوه‌ری هه‌مووان ده‌پارێزێ و له هیچ كاتێك دا به‌شداری له‌و ناكۆكیانه‌دا ناكا كه شێوه‌ی سیاسی یا ره‌گه‌زی یا دینی یا مه‌زهه‌بییان هه‌یه. 4-سه‌ربه‌خۆیی: كۆمه‌ڵه سه‌ربه‌خۆیه و ئه‌م شێوازه‌ی ده‌پارێزێ كه هه‌میشه ماوه‌ی ده‌دا به پێی بیر و باوه‌ره‌كانی كار بكا به‌و مانایه‌ی كه ده‌بێته یاریده‌ده‌ری ده‌سه‌ڵاته گشتییه‌كان له چالاكی مرۆیی یه‌كان دا‌و له ژێر ركێفی یاساكاننی هه‌رێمدا ده‌بێ. 5-خۆبه‌خشی: (تگوع): كۆمه‌ڵه بزوتنه‌وه‌یه‌كی فریا گوزاری خۆبه‌خشی یه‌و كار له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی دا ناكات. 6-جیهانگیری: كۆمه‌ڵه پابه‌ندی بزوتنه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی خاچی سوور و هه‌یڤی سووره وه‌ك بزووتنه‌وه‌یه‌كی جیهانگیری ده‌بێ تا مافی هاوتای هه‌بێ و ئه‌ركی هاریكاری له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه‌كانی تردر له ئه‌ستۆی بێ.
مادده‌ی دووه‌م
مادده‌ی دووه‌م: هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت، ناخرێته به‌ركار.
مادده‌ی دووه‌م
مادده‌ی دووه‌م: بڕه پاره‌و رێژه‌و سنوورگه‌لی ره‌سمه عه‌دلییه‌كان وه‌ك ئه‌مانه‌ی خواره‌وه ده‌بن كه به‌رامبه‌ر هه‌ر مادده‌یێ له مادده‌كانی یاسای ژماره (114)ی هه‌موار كراوی ساڵی (1981)ی ره‌سمه عه‌دلییه‌كان دیاری كراوه: 1- مادده 10: 1000 دینار 2- مادده 15 یه‌كه‌م: (4%) چوار له سه‌د 3- مادده 15 دووه‌م: (20) بیست دینار 4- مادده 16: (20) بیست دینار 5- مادده 17: (4%) چوار له سه‌د به مه‌رجی له بیست دینار كه‌متر نه‌بێ و له هه‌زار دینار زیاتر نه‌بێ و ده‌عواكانی قه‌رزی لێ هه‌ڵاوێردرێ (یستپنی) كه ده‌قه‌كانیان له بڕگه (یه‌كه‌م)ی مادده‌ی (18)ی هه‌مان یاسادا هاتووه، ئه‌و ده‌عوایانه ره‌سمیان به رێژه‌ی (7%)ی بڕی قه‌زره داواكراوه‌كه‌ی لێ وه‌رده‌گیرێ. 6- مادده 19 یه‌كه‌م: (50) په‌نجا دینار 7- مادده 20 یه‌كه‌م –أ: (50) په‌نجا دینار 8- مادده 20 یه‌كه‌م-ب، ج: (4%) چوار له سه‌د 9- مادده 21 یه‌كه‌م: (50) په‌نجا دینار باقیمه‌نی ره‌سمه‌كه‌ش به رێژه‌ی (4%) وه‌رده‌گیرێ. 10- مادده 22 یه‌كه‌م: (50) په‌نجا دینار باقیمه‌نی ره‌سمه‌كه‌ش به رێژه‌ی (4%) وه‌رده‌گیرێ. 11- مادده 23 یه‌كه‌م: (50) په‌نجا دینار 12- مادده 23 دووه‌م: (4%) چوار له سه‌د 13- مادده 24: (50) په‌نجا دینار 14- مادده 25: (200) دوو سه‌د دینار 15- مادده 26: (4%) چوار له سه‌د به مه‌رجێ له (1000) دینار زیاتر نه‌بێ. 16- مادده 27 یه‌كه‌م: (4%) چوار له سه‌د به مه‌رجێ له (50) دینار كه‌متر نه‌بێ و له (200) دینار زیاتر نه‌بێ. 17- مادده 28 یه‌كه‌م: (4%) چوار له سه‌د به مه‌رجێ له (1000) دینار زیاتر نه‌بێ. 18- مادده 28 سێیه‌م: (25) بیست و پێنج دینار 19- مادده 28 چواره‌م: (20) بیست دینار 20- مادده 29: (4%) چوار له سه‌د 21- مادده 34 دووه‌م: (4%) چوار له سه‌د به مه‌رجێ له (1000) دینار زیاتر نه‌بێ. 22- مادده 34 سێیه‌م: (20) بیست دینار 23- مادده 37: به مه‌رجێ له (10) دینار كه‌متر نه‌بێ و له (250) دیناریش زیاتر نه‌بێ. 24- مادده 42 یه‌كه‌م: (0،004) چوار له هه‌زار 25- مادده 42 دووه‌م: (20) بیست دینار 26- مادده 43: (5) پێنج دینار 27- مادده 44: (5) پێنج دینار 28- مادده 45: (5) پێنج دینار 29- مادده 49 سێیه‌م: (250) دوو سه‌دو په‌نجا فلس له هه‌ر (10)ێكی رووبه‌ر به مه‌رجێ له (100) سه‌د دینار كه‌متر نه‌بێ و كه‌رتی دیناریش به یه‌ك دیناری ته‌واو له قه‌ڵه‌م ده‌درێ. 30- مادده 49 چواره‌م و پێنجه‌م: (50) په‌نجا دینار 31- مادده 53 شه‌شه‌م: (50) په‌نجا دینار 32- مادده 53 ده‌یه‌م: (50) په‌نجا دینار
مادده‌ی سێیه‌م
مادده‌ی سێیه‌م: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه به‌ركار.
مادده‌ی سێیه‌م:
مادده‌ی سێیه‌م: 1. زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان كه موڵی ته‌واو (صرف)ی كه‌سانی سروشتی و (معنوی)ن (ته‌نها كۆمه‌ڵه‌كانی هه‌ره‌وه‌زی بیناسازی نه‌بن) كه ده‌كه‌ونه سنووری قۆناغی جێبه‌جێ كردنه‌وه (مرحله قید تنفیذ) له ره‌نگرێژی بنه‌ره‌تیدا، به مولك ده‌كرێن بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی عێراق، وه به ناوی شاره‌وانییه‌كان په‌یوه‌ندیداره‌وه (به گوێره‌ی شوێنه‌كه‌ی) تۆمار ده‌كرێن، ئه‌گه‌ر ره‌نگرێژی ناوبراو به‌كار هێنانی ناكشتوكاڵی بۆ دیاری كردبوو. 2. خاوه‌نی ئه‌و زه‌ویانه به شێوه‌ی (عینی) قه‌ره‌بوو ده‌كرێنه‌وه به رێژه‌ی (12%) له كۆی پانتایی ئه‌و زه‌ویانه‌ی كه به ناوی شاره‌وانییه‌وه تۆمار ده‌كرێن مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه كه ئه‌و پارچه‌ی پێیان دراوه جیاكاری (افراز)ی بكه‌ن كه له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌كارهێنانه‌ی كه بۆی داندراوه هاو دژ نه‌بێت. 3. ئه‌گه‌ر زه‌ویه‌كان بكه‌ونه شوێنی نانیشته‌جێ بوون خاوه‌نه‌كانیان له شوێنی سوكنا بوون له ناو سنووری شاره‌وانیه‌كاندا قه‌ره‌بوو ده‌كرێنه‌وه كه هاوسه‌نگ بێ له‌گه‌ڵ نرخی ئه‌و رێژه‌یه‌دا، وه هه‌روه‌ها ده‌توانن جیاكاری (افراز) ی ئه‌و پارچه‌یه بكه‌ن كه پێیان دراوه.
مادده‌ی چوارەم
مادده‌ی چوارەم : ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له (وه‌قایعی كوردستان)دا، ده‌خرێته به‌ركار.
مادده‌ی دووه‌م:
مادده‌ی دووه‌م: 1. مافی به‌كارهێنانی ده‌كوژێنرێته‌وه (يطفأ) له زه‌ويیه كشتوكاڵی و ناكشتوكاڵیه‌كانی موڵكی ده‌وڵه‌ت كه ده‌كه‌ونه نێوان قۆناغی جێبه‌جێ كردنه‌وه (المرحله قید التنفیذ) له ره‌نگرێژی بنه‌ره‌تی شاره‌وانییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان. 2. خاوه‌نی مافی به‌كارهێنان (صاحب الحقوق التصرفیه) له‌و زه‌ویانه‌ی به‌رێژه‌یه‌ك قه‌ره‌بوو ده‌كرێته‌وه كه یه‌كسانه به (8%) له كۆتا پانتایی ئه‌و زه‌ویانه‌ی كه مافی به‌كارهێنانی كوژێنراوه‌ته‌وه و به ناوی ئه‌وه وه تۆمار ده‌كرێ وه‌ك موڵكێكی ته‌واو (صرف). 3. خاوه‌ن مافی به‌كار هێنان بۆی هه‌یه ئه‌و پارچه‌یه‌ی كه پێی دراوه جیاكاری (افراز)ى بكا به مه‌رجێك هاودژ نه‌بێ له‌گه‌ڵ جۆری ئه‌و به‌كار بردنه‌ی كه بۆی دیاری كراوه له ره‌نگرێژی بنه‌ره‌تی شاره‌وانییه‌كاندا. 4. ئه‌و زه‌ویانه‌ی كه مافی به‌كارهێننانیان تێدا كوژێنراوه‌ته‌وه و ده‌كه‌ونه نێوان ناوچه نانیشته‌جێییه‌كانه‌وه (مناطق غیر سكنیه) خاوه‌نه‌كانیان به زه‌وی تر له ناوچه‌كانی سوكنا بوون قه‌ره‌بوو ده‌كرێنه‌وه له ناو سنووری شاره‌وانییه‌كاندا كه نرخه‌كه‌ی هاوسه‌نگ بێ له‌گه‌ڵ ئه‌و رێژه‌یه‌دا.
مادده‌ی شه‌شه‌م
مادده‌ی شه‌شه‌م: 1-گشت مافه‌كانی ئه‌و دام و ده‌زگایانه‌ی له‌وه و به‌ر به وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی مه‌ڵبه‌نده‌وه به‌سترابوونه‌وه یا پێوه‌ی به‌سترانه‌وه ده‌بنه موڵكی وه‌زاره‌ت. 2-مولكیه‌ت و مافه‌كانی گشت ئه‌و فه‌رمانگه‌ی له‌وه و به‌ر به وه‌زاره‌ته‌كانی تره‌وه به‌سترابوونه‌وه یا كه‌وتبوونه چوار چێوه‌ی تایبه‌ت كاره‌كانیانه‌وه ده‌نه موڵكی وه‌زاره‌ت.
مادده‌ی شه‌ست و نۆ
المادة 69 – لا يوجد نص لهذه المادة في القانون المزود.
مادده‌ی حه‌وته‌م:
مادده‌ی حه‌وته‌م: مادده‌ی (هه‌شته‌م) له یاساكه هه‌موارده‌كرێ و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه: 1. ده‌بێ هاووڵاتی هه‌رێمی كوردستان بێت یان له هه‌رێمی كوردستان نیشته‌جێ بێت. 2. ده‌بێ ئه‌هلییه‌تی پیشه‌یی ویاسایی هه‌بێت. 3. به‌جینایه‌تێ یان به جونحه‌یه‌كی ئابڕووبه‌ر حوكم نه‌درابێ. 4. ده‌بێ عینوانێ له عینوانه رۆژنامه‌گه‌رییه‌كانی مادده‌ی (23)ی هه‌بێ.
مادده‌ی سێیه‌م
مادده‌ی سێیه‌م: مادده‌ی (15)ی یاساكه هه‌موار ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه: یه‌كه‌م: مووچه‌ی خانه‌نشینی ته‌رخان ده‌كرێت و له‌سه‌ر بنه‌مای (6.000) شه‌ش هه‌زار دینار بۆ هه‌ر مانگێكی ماوه‌ی خانه‌نشینی به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه هه‌ژمار ده‌كرێت و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش كه‌رتی دوایین مانگ به مانگێكی ته‌واو هه‌ژمار ده‌كرێت. به‌مه‌رجێك مووچه‌كه له (1.800.000) یه‌ك ملیۆن و هه‌شت سه‌د هه‌زار دینار زیاتر نه‌بێت. دووه‌م: مووچه‌ی خانه‌نشینی ئه‌و پارێزه‌رانه‌ی پێش به‌ركاربوونی ئه‌م یاسایه له هه‌رێمی كوردستاندا خانه‌نشین كراون هه‌موار ده‌كرێت و مووچه‌ی خانه‌نشینی ته‌رخان ده‌كرێت له‌سه‌ر بنه‌مای (3.000) سێ هه‌زار دینار بۆ هه‌ر مانگێكی ماوه‌ی خانه‌نشینی و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش كه‌رتی دوایین مانگ به مانگێكی ته‌واو هه‌ژمار ده‌كرێت.
مادده‌ی پێنجه‌م:
مادده‌ی پێنجه‌م: ئه‌مانه‌ی خواره‌وه به ئه‌ندامانی یه‌كێتی له قه‌ڵه‌م ده‌درێن: أ-هه‌موو مامۆستا‌و وانه‌بێژه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و ته‌دریسییه‌كانی په‌یمانگاو زانكۆكان له هه‌رێمدا. ب- مامۆستا شه‌هیده‌كانی بزاڤی رزگاریخوازی كوردستان ئه‌ندامانی شه‌ره‌فن. جـ- مامۆستایانی شۆڕشی رزگاریخوازی ئه‌یلول ئه‌ندامی شه‌ره‌فن. د- خانه‌نشینه‌كان له ئه‌ندامانی یه‌كێتی بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ (له رۆژی خانه‌نشینی و له وه‌زیفه ده‌ست به‌ردانه‌وه) به ئه‌ندام ده‌مێننه‌وه.
مادده‌ی چواره‌م
مادده‌ی چواره‌م: به‌رێوه‌به‌رێتی یه‌كانی دیوانی وه‌زاره‌ت و دام و ده‌زگاكانی: 1-به‌رێوه‌به‌رێتی گشتی دیوان: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی كه باوه‌رنامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆ هه‌بێ سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا و ئه‌مانه‌ی پێوه ده‌به‌سترێته‌وه: أ-به‌رێوه‌به‌رێتی كاروباری ئیداری. ب- به‌رێوه‌به‌رێتی په‌یوه‌ندی یه‌كان. ج- به‌رێوه‌به‌رێتی كاروباری یاسایی. د- به‌رێوه‌به‌رێتی هێزی كاركه‌ر (القوی العامله). 2- به‌رێوه‌به‌رێتی گشتی كاروباری هونه‌ری و به‌رهه‌مهێنان: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی كه باوه‌ر نامه‌ی سه‌ره‌تایی ی زانكوی هه‌بێ و له كارمه‌ندان و تایبه‌تكارانی بێ سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا و ئه‌مانه‌ی پێوه ده‌به‌سترێته‌وه: أ-به‌رێوه‌به‌رێتی نه‌خشه كێشان و لێكۆلینه‌وه. ب- به‌رێوه‌به‌رێتی كاروباری كارگه‌كان. ج- به‌رێوه‌به‌رێتی رێكخستن و یارمه‌تیدان. د- به‌رێوه‌به‌رێتی پووخته كردن و پیشه‌سازی تووتن. 3-به‌رێوه‌به‌رێتی گشتی نه‌خشه كێشان و چاودێری دارایی: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی كه باوه‌ر نامه‌ی سه‌ره‌تایی هه‌بێ و له كارمه‌ندان و تایبه‌تكاران بێ سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا و ئه‌مانه‌ی پێوه ده‌به‌سترێنه‌وه: أ-به‌رێوه‌به‌رێتی چاودێری و دارایی. ب- به‌رێوه‌به‌رێتی ژمێریاری دارایی و كولفه (الكلفه). ج- به‌رێوه‌به‌رێتی كۆمپیوته‌ر. 4-به‌رێوه‌به‌ریه‌تی گشتی نه‌وت و كانزاكان: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی كه باوه‌رنامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆی هه‌بێ و له كارمه‌ندان و تایبه‌تكاران بێ و له جیۆلۆجیادا سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا و ئه‌مانه‌ی پێوه ده‌به‌سترێنه‌وه. أ-به‌رێوه‌به‌رێتی رووپێوی جیۆلۆجی و كانزا دۆزی (المسح الجیولوجی والتحریات المعدنیه). ب-به‌رێوه‌به‌رێتی كاروباری نه‌وت. 5-به‌رێوه‌به‌رێتی گشتی ووزه‌ی كاره‌با: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی كه باوه‌رنامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆی هه‌بێ و له كارمه‌ندان و تایبه‌ت كااران بێ سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا و ئه‌مانه‌ی پێوه ده‌به‌سترێنه‌وه: أ-به‌رێوه‌به‌رێتی خولقاندن و گواستنه‌وه‌ی ووزه‌ی كاره‌با. ب-به‌رێوه‌به‌رێتی دابه‌ش كردنی كاره‌با.
مادده‌ی شازده:
مادده‌ی شازده: یه‌كه‌م: دارایی یه‌كێتی له‌مانه پێك دێت: 1-هه‌ر مامۆستا‌و وانه‌بێژێكی ئه‌ندام مانگانه پێنج دینار ده‌دات و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه له مووچه‌كه‌ی داده‌شكێنرێ: أ-دوو دینار بۆ به‌رژه‌وه‌ندی سندوقی زامنكاری. ب- یه‌ك دینار ئابوونه‌ی به‌شداربوونی سندوقی وه‌فات. جـ- یه‌ك دینار ئابوونه‌ی به‌شداربوونی سندوقی نه‌خۆشییه سه‌خته‌كان. د- یه‌ك دینار ئابوونه‌ی مانگانه‌ی ئه‌ندامێتی. 2- هه‌موو ئه‌ندامێكی ته‌دریسی له په‌یمانگاو زانكۆكاندا دوو قاتی ئه‌وه ده‌ده‌ن كه له بڕگه‌ی (1)ی سه‌ره‌وه‌دا بڕیاردراوه. 3- ده‌سنگه (منح)و یارمه‌تی كه حكومه‌تی هه‌رێم به یه‌كێتیی ده‌به‌خشێ. 4- قازانجی بزاڤه‌كانی یه‌كێتی. 5- سوودو قازانجی وه‌به‌رهێنانه‌كان (الاستپمارات). 6- كرێی عیقاراتی موڵكی یه‌كێتی. دووه‌م: كۆنگره‌ی گشتی چۆنێتیی خه‌رج كردنی ئه‌وانه‌ی بڕگه (أ، ب، جـ، د)ی به‌ندی یه‌كه‌م دیار ده‌كات و پێویسته ده‌سته‌ی ئیداره‌گه‌لی لقه‌كانیش ئیلتیزامیان به‌و رێنماییانه‌وه هه‌بێ كه له‌م باره‌یه‌وه ده‌رده‌چن و لیژنه‌گه‌لی تایبه‌تكار به‌ناوی (لیژنه‌ی زامنكاری و لیژنه‌ی یاریده‌دانی ئه‌ندامان) پێك بهێنن بۆ به‌ركارخستنیان. سێیه‌م: كردنه‌وه‌ی حسابێك له بانكه‌كانی هه‌رێمدا. چواره‌م: ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر بڕیاره‌كانی لیژنه‌ی زامنكاری و لیژنه‌ی یارمه‌تیدانی مامۆستایان، له كۆبوونه‌وه‌كانی لقدا ده‌درێ. پێنجه‌م: حساباتی یه‌كێتی بۆ ریقابه‌ی یاسایی و دارایی ملكه‌چ ده‌بێ. شه‌شه‌م: هه‌ر ئه‌ندامێ ئه‌ندامێتیی خۆی له یه‌كێتیدا له ده‌ست بدات، مافی ئه‌وه‌ی نابێ داوای مافی دارایی له یه‌كێتی بكات. حه‌وته‌م: (40%) چل له سه‌دی ئه‌و داهاته داراییه‌ی كه له بڕگه (د)ی به‌ندی (یه‌كه‌م)دا هاتووه، له لایه‌ن لقه‌وه ده‌گوازرێته‌وه‌و ده‌خرێته سه‌ر حسابی مه‌كته‌بی سكرتارییه‌ت له بانكه‌كانی هه‌رێمدا.
مادده‌ی ده‌یه‌م:
مادده‌ی ده‌یه‌م: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی نۆیه‌م:
مادده‌ی نۆیه‌م: كار به هیچ ده‌قێكی یاسایی یا بڕیارێك ناكرێ گه‌ر له‌گه‌لأ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك بێت.
مادده‌ی شه‌شه‌م:
مادده‌ی شه‌شه‌م: رێزلێنانی ئه‌و شه‌هیدانه‌ی كه گیانی خۆیان به‌خت كردووه له پێناوی شۆڕش و ئه‌و پێشمه‌رگه كه‌مئه‌ندامانی دوای ئه‌و مێژووه‌ی كه له مادده‌ی سێیه‌می ئه‌م یاسایه‌دا هاتووه به پێره‌وێكی تایبه‌ت جێبه‌جێ ده‌كرێ.
مادده‌ی پازده:
مادده‌ی پازده: یه‌كه‌م: مه‌ندوبه‌كانی قه‌زا، كه بۆ ئه‌ندامێتیی كۆنگره‌ی گشتی هه‌ڵبژێردراون، دوای ته‌واو بوونی ئیش و كاره‌كانی كۆنگره كۆ ده‌بنه‌وه به سه‌رپه‌رشتی ده‌سته‌ی لق بۆ هه‌ڵبژاردنی لیژنه‌ی قه‌زا له‌ناو خۆیاندا كه له (3) سێ ئه‌ندامی ئه‌سڵی و یه‌ك ئه‌ندامی یه‌ده‌گ پێك دێت. دووه‌م: لیژنه‌ی قه‌زا له یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌یدا سه‌رۆكێك له‌ناو ئه‌ندامه‌كانیدا بۆ خۆی هه‌ڵده‌بژێرێ و، سه‌رۆك له كۆبوونه‌وه‌كانی ده‌سته‌ی لقدا ئاماده ده‌بێت. سێیه‌م: ئیش و كاری لیژنه‌ی قه‌زا: 1-به‌ركارخستنی بڕیار‌و ئاڕاسته‌كاریه‌كانی ده‌سته‌ی لق. 2- سه‌رپه‌رشتیی كاروباری یه‌كێتی له قه‌زادا. 3- به‌رزكردنه‌وه‌ی راپۆرتگه‌لی ده‌وری بۆ ده‌سته‌ی لق ده‌رباره‌ی هه‌ر شتێك كه پێویست بێت بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی سه‌ویه‌ی فێركاری.
مادده‌ی ده‌یه‌م:
مادده‌ی ده‌یه‌م: یه‌كه‌م: ده‌كرێ ده‌سته‌ی گشتی بانگهێشتی كۆبونه‌وه‌ی نائاسایی بكرێ له یه‌كێك له‌م دوو حاڵه‌تانه‌ی خواره‌وه‌دا: 1. به بڕیارێكی هۆدار كه زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن ده‌يده‌ن. 2. به داواكارییه‌كی نووسراوی هۆدار كه سێ یه‌كی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی گشتی پێشكه‌ش به ئه‌نجومه‌نی ده‌كه‌ن، ئه‌نجومه‌ن له‌سه‌ریه‌تی بانگهێشتنامه ده‌ربهێنێ و كاتی كۆبونه‌وه له نێوان پانزده رۆژ له مێژووی گه‌یشتنی داواكارییه‌كه‌وه دیاری بكات. دووه‌م: نابێ له كۆبوونه‌وه نائاساییه‌كانی ده‌سته‌ی گشتیدا باس له هیچ كارێك بكرێ غه‌یری ئه‌و كارانه نه‌بن كه له به‌رنامه‌ی كاردا جێگیر كراون و له كاتی كۆبوونه‌وه له پێناویان‌دا.
المادة الثانية والثلاثون
المادة الثانية والثلاثون : تبادل طلبات التسليم يكون تبادل طلبات التسليم بين الجهات المختصة في الدول الاطراف مباشرة , او عن طريق وزارات العدل بها او مايقوم مقامها , او بالطرق الدبلوماسية .