أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م وشانه‌ی خواره‌وه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه ماناكانی ته‌نیشتیانه: هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی عێراق. وه‌زاره‌ت: وه‌زاره‌تی ئه‌شغال و نبشته‌جێكردن. وه‌زیر: وه‌زیری ئه‌شغال و نیشته‌جی كردنی هه‌رێم. بریكار: بیكاری وه‌زاره‌تی ئه‌شغال و نیشته‌جێكردنی هه‌رێم.
مادده‌ی سێیه‌م:
مادده‌ی سێیه‌م: 1. زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان كه موڵی ته‌واو (صرف)ی كه‌سانی سروشتی و (معنوی)ن (ته‌نها كۆمه‌ڵه‌كانی هه‌ره‌وه‌زی بیناسازی نه‌بن) كه ده‌كه‌ونه سنووری قۆناغی جێبه‌جێ كردنه‌وه (مرحله قید تنفیذ) له ره‌نگرێژی بنه‌ره‌تیدا، به مولك ده‌كرێن بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی عێراق، وه به ناوی شاره‌وانییه‌كان په‌یوه‌ندیداره‌وه (به گوێره‌ی شوێنه‌كه‌ی) تۆمار ده‌كرێن، ئه‌گه‌ر ره‌نگرێژی ناوبراو به‌كار هێنانی ناكشتوكاڵی بۆ دیاری كردبوو. 2. خاوه‌نی ئه‌و زه‌ویانه به شێوه‌ی (عینی) قه‌ره‌بوو ده‌كرێنه‌وه به رێژه‌ی (12%) له كۆی پانتایی ئه‌و زه‌ویانه‌ی كه به ناوی شاره‌وانییه‌وه تۆمار ده‌كرێن مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه كه ئه‌و پارچه‌ی پێیان دراوه جیاكاری (افراز)ی بكه‌ن كه له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌كارهێنانه‌ی كه بۆی داندراوه هاو دژ نه‌بێت. 3. ئه‌گه‌ر زه‌ویه‌كان بكه‌ونه شوێنی نانیشته‌جێ بوون خاوه‌نه‌كانیان له شوێنی سوكنا بوون له ناو سنووری شاره‌وانیه‌كاندا قه‌ره‌بوو ده‌كرێنه‌وه كه هاوسه‌نگ بێ له‌گه‌ڵ نرخی ئه‌و رێژه‌یه‌دا، وه هه‌روه‌ها ده‌توانن جیاكاری (افراز) ی ئه‌و پارچه‌یه بكه‌ن كه پێیان دراوه.
مادده‌ی چواره‌م:
مادده‌ی چواره‌م: بۆ گه‌یشتن به قه‌ره‌بوێكی دادوه‌رانه بۆ كه‌سانی په‌یوه‌ندیدار ده‌شێ لاری بوون (اعتراض) نیشان بدان له‌سه‌ر بڕیاری لیژنه تایبه‌تمه‌نده جێبه‌جێ كاره‌كانی حوكمه‌كانی ئه‌م بڕیاره له لای دادگا به‌رای شوێنی عه‌قاره‌كه له ماوه‌ی (15) رۆژدا له مێژووی ئاگادار كردبوون به بڕیاره‌كه‌وه، بڕیاری دادگاش بن بڕه، وه له‌سه‌ر دادگاكانیشه كه به په‌له سه‌یری ئه‌م لاری بوونانه بكه‌ن.
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مادده‌ی یه‌كه‌م: ده‌كرێ زه‌وی كشتوكاڵی و ناكشتوكاڵی و باغه‌كانی كه موڵكی ته‌واو (صرف)ی فه‌رمانگه‌كانی هه‌رێم و كه‌رتی گشتی و دام و ده‌زگاكانی شه‌هید و رێكخراوه‌كانی جه‌ماوه‌ری و پیشه‌ی و كۆمه‌ڵه‌كانی هه‌ره‌وه‌زی بیناسازین جیاكاریان تیادا بكرێ (افراز) بكرێن. وه هه‌روه‌ها ئه‌و باغ و زه‌وی یه ناكشتوكاڵیانه‌ی كه (وه‌قف) ێكی خه‌یری راست كراون ده‌كه‌ونه نێوان سنووری قۆناغی جێبه‌جێ كردنه‌وه (المرحله قید التنفيذ) له ره‌نگ رێژی بنه‌ره‌تی شاره‌وانییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به جۆریك هاودژ نه‌بێ له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌كارهێنانانه‌ی بۆیان دانراوه.
مادده‌ی یه‌كه‌م
مادده‌ی یه‌كه‌م: هه‌ر دوو بڕگه‌ی(2) و(3)ی مادده‌ی یه‌كه‌می یاساكه هه‌موار ده‌كرێ و، بةم شيَوةى خواره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه: 2- وه‌زاره‌ت: وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و كاره‌بای هه‌رێم. 3- وه‌زیر: وه‌زیری پیشه‌سازی و كاره‌بای هه‌رێم.
مادده‌ی دووه‌م:
مادده‌ی دووه‌م: وه‌زاره‌ت ئه‌م ئه‌ركانه به‌جێ دێنێ: 1-جێ به‌جێ كردنی پرۆژه‌كان له بواری خانووبه‌ره‌ی گشتی نیشته‌جێ كردن ورێگاو بان و پرد‌و فرۆكه‌خانه‌و ئۆتێل و پێشنیاز كردنی نه‌خششه بۆیان له چوارچێوه‌ی نه‌خشه گشتییه‌كانی هه‌رێمدا. 2-سازدانی لێكۆلینه‌وه‌ی تایبه‌تی بۆ كه‌رتی بیناكاری و رێگا وبان و پرد و لێكۆلینه‌وه‌ی سوودی ئه‌و پرۆژانه‌ی له لایه‌تیه‌وه پێشنیاز ده‌كرێن له رووی هونه‌ری ئابوورییه‌وه و دانانی سكێچ و به‌رنامه‌ی كار بۆ ئه‌و پرۆژانه‌ی پێی ده‌سپێردرێن. 3-سازدانی كاری(سیگر نوعی) له‌سه‌ر پرۆژه‌كانی بیناكاری و كه‌ل و په‌لی بینا كردن سه‌باره‌ت به پرۆژه‌كانی خۆی و به‌شداربوون له ئاماده‌كردنی پێوانه‌ی هونه‌ری (الوصفات الفنیه) به پێی بارودۆخی سروشتی. 4-شسه‌رپه‌رشتی جێبه‌جێكردنی ئه‌و پرۆژانه‌ی پێی ده‌سپێردرێن به دواداچوونیان و دروستكردن و پاراستنی ئه‌و رێگا و بانه گشتییانه‌ی ده‌كه‌ونه ده‌ره‌وه‌ی سنووری شاره‌وانییه‌كان و پاراستن و به گر خستنی پرده‌كان و وێستگه‌كانی وه‌زنكردنی سه‌ر سنووره‌كان و شوێنی په‌رینه‌وه و توونێڵه‌كان له‌گه‌ل (تأسیس)كردن و پاراستنایان دا. 5-به‌لێن به‌ستن له‌گه‌ل رێكخراوه مرۆڤایه‌تییه‌كان و لایه‌نه كارگه‌ره پسپۆره‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمدا بۆ جێبه‌جێ كردنی ئه‌و پرۆژانه له چوار چێوه‌ی تایبه‌تكارییه‌كاندایه به رێكخستن له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كاندا. 6-هه‌وڵدان بۆ دابینكردنی كه‌ل و په‌لی بیناكردن و سه‌رچاوه‌ی پاره‌و پوولی خۆیی له فه‌رمانگه ده‌زگاكانی وه‌زاره‌ت.
المادة الاربعون
المادة الاربعون :نفقات سفر واقامة الشهود والخبراء 1- اذا رأت الدولة الطالبة ان لحضور الشاهد او الخبير امام سلطتها القضائية اهمية خاصة، فانه يتعين ان تشير الى ذلك في طلبها ، وان يشتمل الطلب او التكليف بالحضور على بيان تقريبي بنفقات السفر والاقامة وعلى تعهدها بدفعها وتقوم الدولة المطلوب منها تكليف الشاهد او الخبير بالحضور ، وباحاطة الدولة الطالبة بالجواب . 2- يتقاضى الشاهد مافاته من اجر او كسب من الطرف المتعاقد الطالب ، كما يحق للخبير المطالبة باتعابه نظير الادلاء برأيه ، ويحدد ذلك كله بنا‌ء على التعريفات والانظمة المعمول بها لدى الطرف المتعاقد الطالب .
مادده‌ی سێ یه‌م:
مادده‌ی سێ یه‌م: مه‌ڵبه‌ندی وه‌زاره‌ت له مانه پێكدێ: 1-وه‌زیر: سه‌رۆكی باڵای وه‌زاره‌ته‌و به‌رپرسیاره له رێنوێنی كردن له كاره‌كانیدا و سه‌رپه‌رشتی چاودێری كردنی چالاكییه‌كان و له‌وه وه ئه‌و رێنمایی و بڕیار‌و فه‌رمانانه ده‌رده‌چن كه په‌یوه‌ندیان به ئه‌ركه‌كانی وه‌زاره‌ت و دام و ده‌زگاكانی و گشت ئه‌و كار‌و باره ئیداری دارایی رێك و پێكی و هونه‌رییه‌وه له چوارچێوه‌ی حوكمه‌كانی یاسا و په‌یره‌ودا هه‌یه له‌به‌ر ده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا به‌و مانایه‌ی ئه‌ندامێكی هاوبه‌شیه‌تی به‌رپرسیاره و بۆی هه‌یه هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی به یریكار یا به به‌رێوه‌به‌ره گشتی یه‌كان یا هه‌ر كه‌سێك به په‌سه‌ند بزانێ بسپێرێ. 2-بریكار: ئه‌و ئه‌ركانه به‌جێ دێنێ كه وه‌زیر پێیانی ده‌سپێرێ. 3-نووسینگه‌ی وه‌زیر: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر له كارمه‌ندان و لێهاتوان سه‌رۆكۆیه‌تی ده‌كا و چه‌ند فه‌رمانبه‌رێك یاریده‌ی ده‌ده‌ن. 4-نووسینگه‌ی بریكار: فه‌رمانبه‌رێك له كارمه‌ندان و لێهاتوان سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا. 5-به‌رێوه‌به‌ریه‌تی كاروباری یاسایی. 6-به‌رێوه‌به‌رێتی چاودێری و پێداچوونه‌وه‌ی دارایی. 7-به‌رێوه‌به‌ریه‌تی نه‌خشه دانان و به‌دوا داچوون: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا كه باوه‌رنامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆی له زانستییه‌كانی ئه‌ندازه‌ی مه‌ده‌نی دا هه‌بێ. 8-به‌رێوه‌به‌رێتی كارگه‌و كۆگاكان: فه‌رمانه‌رێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا كه باوه‌رنامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆی له ئه‌ندازه‌ی میكانیكدا هه‌بێ.
مادده‌ی چواره‌م:
مادده‌ی چواره‌م: دیوانی وه‌زاره‌ت له‌م به‌رێوه‌به‌رێتی یانه پێكدێ: 1-به‌رێوه‌به‌رایتی گشتیی دیوان: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا كه باوه‌رنامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆی هه‌بێ و له كارمه‌ندان و پسپۆران بێ و ئه‌م به‌رێوه‌به‌رێتی یانه‌ی پێوه ده‌به‌سترێته‌وه:- أ-به‌رێوه‌به‌رێتی كاروباری ئیداری به‌شه‌كان. ب-به‌رێوه‌به‌رێتی كاروباری دارایی. 2-به‌رێوه‌به‌رێتی گشتی رێگا و بان و پرده‌كان: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا ده‌كا كه باوه‌رنامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆی له زانستی یه‌كانی ئه‌ندازه‌ی مه‌ده‌نیدا هه‌بێ و له كارمه‌ندان بێ و به‌رێوه‌به‌رێتی یه‌كانی رێگا و بان و پرده‌كانی پارێزگاكانی هه‌رێمی پێوه ده‌به‌ستێته‌وه. 3-به‌رێوه‌به‌رێتی خانووبه‌ره و نیشته‌جێكردن: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا كه باوه‌رنامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆی له زانستی یه‌كانی ئه‌ندازه‌ی مه‌ده‌نی دا هه‌بێ و له كارمه‌ندان بێ و به‌رێوه‌به‌رێتی یه‌كانی خانووبه‌ره و نیشته جێكردنی پارێزگاكانی هه‌رێمی پێوه ده‌به‌سترێته‌وه.
مادده‌ی پێنجه‌م:
مادده‌ی پێنجه‌م: 1-ئه‌رك و تایبه‌تكاراییه‌كانی داموده‌زگاكانی وه‌زاره‌ت به په‌یره‌وێك دیاری ده‌كرێن. 2-وه‌زیر بۆی هه‌یه له كاتی پێویستدا به‌رێوه‌به‌رێتی یا به‌ش یا لقی نوێ پێك بێنێ یا له‌یه‌كیان بدا. 3-وه‌زیر بۆی هه‌یه له چوارچێوه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا كاتی بۆ جێبه‌جێ كردنی ئه‌ركێكی دیاریكراو پێك بێنێ .
مادده‌ی شه‌شه‌م:
مادده‌ی شه‌شه‌م: وه‌زاره‌ت به‌رده‌وام ده‌بێ له‌سه‌ر به‌رێوه‌بردنی كاروباری تاقیگه‌كانی بیناكاری (المختبرات الانشائیه) و سه‌رپه‌رشتی كردنیان هه‌تا ئه‌و كاته‌ی ده‌زگایه‌كی ناوه‌ندییان بۆ له هه‌رێمدا پێك ده‌هێنرێ.
مادده‌ی ده‌یه‌م:
مادده‌ی ده‌یه‌م: یه‌كه‌م: وه‌زیری په‌یوه‌ندیدار ده‌سه‌ڵاتی خه‌رج كردنی گوژمه‌یه‌كی هه‌یه كه له (250)دووسه‌دو په‌نجا ملیۆن دینار زیاتر نه‌بێ بۆ هه‌ر حاڵه‌تێك وبۆی هه‌یه ده‌سه‌ڵات به سه‌رۆكه‌كانی ئه‌و فه‌رمانگانه بدات كه سه‌ر به وه‌زاره‌ته‌كه‌یه‌تی گوژمه‌یه‌ك خه‌رج بكه‌ن كه له (100)سه‌د ملیۆن دینار زیاتر نه‌بێ. دووه‌م: سه‌رۆكی ئه‌و فه‌رمانگانه‌ی كه به وه‌زاره‌ته‌وه نه‌لكاون، ده‌سه‌ڵاتی خه‌رج كردنی گوژمه‌یه‌كیان هه‌یه كه له (150)سه‌دوپه‌نجا ملیۆن دینار زیاتر نه‌بێ بۆ هه‌ر حاڵه‌تێك له‌گه‌لأ ره‌چاو كردنی نه‌چوونه ناو هیچ ئیلتیزامێك كه پشتیوانه‌ی ته‌رخانكراوی له بودجه‌دا نه‌بێ.
مادده‌ی پازده‌م:
مادده‌ی پازده‌م: پێویسته وه‌زاره‌تی دارایی یه‌كسانی له نێوان مووچه‌ی كارمه‌ندانی ده‌زگاكانی هه‌رێم له‌گه‌لأ مووچه‌ی هاوشانانیان له كارمه‌ندان له ده‌زگا فیدراڵییه‌كاندا به‌دی بێنێ.
مادده‌ی نۆزده‌م:
مادده‌ی نۆزده‌م: پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی حه‌وته‌م:
مادده‌ی حه‌وته‌م: گشت مال و مولك و مافه‌كانی وه‌زاره‌تی نیشته جێكردن و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوه‌ندی كه بووونه ته تایبه‌تكاری ی وه‌زاره‌ت ده‌بنه ماڵ و موڵكی وه‌زاره‌ت.
مادده‌ی هه‌شته‌م:
مادده‌ی هه‌شته‌م: گشت كارگه‌رانی وه‌زاره‌ت ده‌كه‌ونه ژێر ركێفی یاسای خزمه‌ت و میلاكه‌وه.
مادده‌ی نۆیه‌م:
مادده‌ی نۆیه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه رێنمایی ی پێویست بۆ جێ به‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربكا.
مادده‌ی ده‌یه‌م:
مادده‌ی ده‌یه‌م: كار به هیچ ده‌قێك ناكرێ كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكۆك بێ.
مادده‌ی یازده‌م:
مادده‌ی یازده‌م: ده‌بێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێ به‌جێ بكا.
مادده دوازده‌یه‌م:
مادده دوازده‌یه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا كاری پێده‌كرێ.